|
ئۆباما : له وتاری هه‌فتانه‌یدا ، داوا ده‌کات کۆنگرێس په‌له بکات له په‌سه‌ندکردنی پلانی دارایی
Monday, 11.17.2008, 06:15am (GMT)
له وتاری هه‌فتانه‌یدا وه‌ک سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا باراک ئۆباما رایگه‌یاند : ده‌بێت کۆنگرێس په‌له بکات له په‌سه‌ندکردنی پلانی دارایی ئابوری و چاوخشاندنه‌وه به‌و پرۆژانه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی كه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی ئه‌مریكای گرتۆته‌وه، له‌وانه به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی بێكاری هاولاتیانی ئه‌مریكا به راده‌یه‌كی ترسناك به‌جۆرێك وه‌ك ئۆباما له وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ كرد له دوای په‌لاماره تیرۆریستیه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر رێژه‌یه‌كی ترسناك و بێوێنه‌یه‌و به‌رزترین ئاسته له مێژووی ده‌یان ساڵی رابردوی ئه‌و وڵاته‌دا. له‌و باره‌یه‌وه ئۆباما وتی: ته‌نیا له‌م ساڵدا نزیكه‌ی ملیۆنێك و پێنج سه‌د هه‌زار هه‌لی كاركردن له ده‌ستدراوه كه زۆربه‌یان له كه‌رتی پیشه‌سازی ئه‌مریكا بوون، ئۆباما ئه‌وه‌شی ووت ئه‌گه‌ر كۆنگرێس ئه‌و پلانه به‌په‌له‌یه په‌سه‌ند نه‌كات ئه‌وا وه‌ك سه‌رۆكی داهاتوی ئه‌مریكا هه‌وڵدان بۆ سه‌رخستنی پلانی ئابووری ده‌كاته پێشینه‌ی كاره‌كانی.
|