|
سه‌رۆک مام جه‌لال له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کوتله‌ی فه‌زیله له په‌رله‌مانی عێراق کۆده‌بێته‌وه
Monday, 11.17.2008, 06:17am (GMT)
رۆژی یه‌كشه‌ممه 16\11، سه‌رۆك مام جه‌لال له باره‌گای تایبه‌تی خۆی له به‌غدا پێشوازی كرد له به‌رێز حسن شه‌مه‌ری سه‌رۆكی لیستی فه‌زیله له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق. له دیدارێكدا گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق به‌گشتی له‌سه‌ر روشنایی پێشهات و گۆرانكارییه‌كاندا، سه‌رۆك مام جه‌لال له‌و دیداره‌دا پێویستی رێكخستنه‌وه‌ی ماڵی عێراق له بواره جیاجیاكاندا دوپاتكرده‌وه، گرنگی رێككه‌وتنی پاشه‌كشه‌كردنی هێزه‌كانی روونكرده‌وه له بواره جیا جیاكاندا له عێراق، له‌وانه گه‌رانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی بو عێراق له هه‌موو روێكه‌وه، وه‌ك رزگاركردنی عێراق له به‌ندی حه‌وتی ئیتفاقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ عێراق. هه‌ر له‌و دیداره‌دا به‌رێز شه‌مه‌ری گرنگی قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان فراكسیونی پارتی فه‌زیله و هه‌وپه‌یمانی كورستانی و هاریكاری و هه‌ماهانگی له هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكرده‌وه.
|