|
ئه‌فغانستان : کارزای، گه‌ر (مه‌لا عومه‌ر) ئاشتی بیه‌وێت ئه‌وا ئه‌و ئاسایشی بۆ دابین ده‌کات
Monday, 11.17.2008, 06:21am (GMT)
ماوه‌یه‌كه چه‌ندین هه‌وڵ له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی ناو ئه‌فغانستان له‌یه‌كتری نزیكبخرێنه‌وه ، واته بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی ئه‌نجامبدرێت پێویسته لایه‌نه ناكۆكه‌كانی ناو ئه‌فغانستان كه بزوته‌وه‌ی تاڵیبان و حكومه‌تی كابوڵه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشن، چه‌ند هه‌وڵێك له ئارادایه بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و كۆتایی هێنان به‌و ململانێ خوێناوییه‌ی كه چه‌ندین هه‌زار كه‌سی تێدا كوژراوه، سه‌رۆكی ئه‌فغانستان حامید كارزای رایگه‌یاند، ئه‌و ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش بۆ سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان مه‌لا عومه‌ر دابین بكات به مه‌رجێك ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه مل بدات بۆ ئاشتی . كارزای رایگه‌یاند، كه هێشتا زه‌مینه‌سازی ئه‌و دانیشتنه له ئارادا نییه.
|