سه‌رانی بیست ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی جیهان كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆ و دیاریان هه‌یه به‌سه‌ر ئابوری هه‌موو جیهانه‌وه ڕه‌زامه‌ندی خۆیان نیشاندا له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی له واشنتۆن سازكرا ده‌رباره‌ی قه‌یرانی دارایی جیهان،کۆمه‌ڵه‌ی بیست له كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌یاندا له‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی جیهان چه‌ندین بیرورایان ئاڵوگۆركرد سه‌رباری ئه‌وه‌ی پلانیان دارشتوه بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جورج بوش رایگه‌یاند، كه‌وا ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بووه. له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، كه‌وا سه‌ركرده‌ی ئه‌و بیست ده‌وڵه‌ته رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوكاری و نوێگه‌ری له سیستمی دارایی ئه‌نجام بده‌ن بۆئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له روونه‌دانی قه‌یرانی له‌و شێوه‌یه. هه‌روه‌ها ڕه‌زامه‌ندیان نیشانداوه له‌سه‌ر چاكسزی دامه‌زراوه داراییه‌كان.
سه‌رۆكی روسیا دیمتری میدفیدیف له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك له‌ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه‌وا ئه‌و ڕه‌زامه‌نده له‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و بیست ده‌وڵه‌ت ده‌ینێن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری قه‌یرنه.
سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند كاركردن له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ چاه‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی ده‌ر‌فه‌تێك بوو بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات پێی وابو له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراودا باراك ئۆباما په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ره‌و باش بوون ده‌چێت.
جوزیه مانویل باروسو سه‌رۆكی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌وروپا جگه‌له‌وه‌ی پێی وابوو ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه چاره‌سه‌ری سیحری پێ نییه به‌ڵام پێی وابوو گرنگترین شت كه‌ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه ئه‌نجامی دا دیاریكردنی نه‌خشه‌یه‌كی رێگای روون بوو بۆ چاكسازی سیسته‌می دارایی جیهان.