سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر ده‌قی رێكه‌وتنه ئه‌منیه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، دوای ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ندین مانگ نوێنه‌رنی هه‌ردوو لا سه‌رقاڵی دارشتنی ده‌قێكی گونجاوبوون واجار حكومه‌تی عێراق چه‌ندین چاكسازی تێداكرد و ده‌قه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كرد. ئه‌مه‌ریكیه‌كان ڕه‌زامه‌ندیان نیشاندا له‌سه‌ر ئه‌و چاكسازیانه و دواتر دوێنێ حكومه‌تی به‌غدا بریاری له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه دا عه‌لی ده‌باغ وه‌ته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی به‌غدا رایگه‌یاند له ده‌قی رێكه‌وتنه‌كه‌دا به‌روونی هاتووه كه ده‌بێت سوپای ئه‌مه‌ریكا پاشه‌كشێ له‌ناو خاكی عێراقدا بكات.
به‌پێی رێكه‌وتنه ئه‌منیه‌كه سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌ی سێ ساڵی تر له عێراق ده‌مێنێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق راگه‌یاند ده‌قی رێكه‌وتنه ئه‌منه‌یه‌كه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری.
شایه‌نی باسه پێشتر ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆمار عێراق له كۆبونه‌وه‌ی خۆیاندا به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو جێگیره‌كه‌ی عادال عبد مهدی و تارق هاشمی لێكۆڵینه‌وه و راوێژیان ئه‌نجامدا له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه و ئه‌و پێشنیارانه‌ی لایه‌نی عێراقی پێشكه‌شی ئه‌مه‌ریكیه‌كانیان كردبوو.
جێگه‌ی سه‌رنجه نوری مالیكی وه‌فدێكی ره‌وانه‌ی لای مه‌رجه‌عی شیعه‌كان كردووه كه بریتی بووه له خالید عه‌تیه له‌گه‌ل عه‌لی ئه‌یب له ئیتلافی شیعی یه‌كگرتوو بۆ ئه‌وه‌ی رێكه‌وتننامه‌كه بۆ عه‌لی سیستانی روونبكه‌نه‌وه و ڕه‌زامه‌ندی سیستانی به‌ده‌ست بهێنن.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌دیب رایگه‌یاند، گوایه سیستانی خۆشحاڵ بووه كه عێراقیه‌كان گه‌یشتونه‌ته ئیجماعێكی نیشتمانی و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی له پێناو زامنكردنی ئاشته‌وایی نیشتمانی عێراق.
شایه‌نی باسه گوردون گوندروی رایگه‌یاند ده‌قی رێكه‌وتنه ئه‌منیه‌كه له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دوو وڵاتدایه.