ده‌رئه‌نجامی ئه‌و قه‌ریرانه داراییه‌ی رووی له ئه‌مه‌ریكا و جیهان كردووه گروپی سیتی له مانگی داهاتوودا له‌سه‌رانسه‌ر جیهاندا له‌و شوێنانه‌ی ئه‌م گروپه بانكی هه‌یه، 53 هه‌زار كارمه‌ند له كاره‌كانیان ده‌رده‌كات.
گروپه‌كه ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه تا كۆتایی ساڵی 2008 هێزی كاری به رێژه‌ی 20% كه‌م ده‌كاته‌وه شایه‌نی باسه گروپی سیتی بانك خاوه‌نی 375 هه‌زار كارمه‌نده.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌م گروپه هه‌ر له‌م ساڵدا 23 هه‌زار كارمه‌ندی تری له بانكه‌كانی ده‌ركردووه.
بۆ وه‌رزی چواره‌م ئه‌م گروپه زه‌ره‌ره‌كانی له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه تائێستا زه‌ره‌ره‌كانی به 20 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
شایه‌نی باسه ئه‌م گروپه مانگی رابردوو ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه چه‌ند زیانێكی تری به‌ركه‌وتوه كه ده‌گاته 2.82 ملیار دۆر واته 60 سه‌نت بۆ هه‌ر پشكێك، وه‌ك به‌راوردیش له‌گه‌ڵ ئه‌و قازانجانه‌ی ساڵی پاركردبووی كه 2.21 ملیار بووه واته بۆ هه‌ر پشكێك 44 سه‌نت بووه.