دواجار دوای چه‌ندین مانگ له گفتوگۆ و دارشتنه‌وه‌ی رێكه‌وتنه ئه‌منیه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی عێراق و وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ریه‌ك له هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و رایان كروكر باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق واژویان له‌سه‌ر دواهه‌مین دارشته‌ی رێكه‌وتنه ئه‌منیه‌كه‌ی نێون به‌غدا و واشنتون كرد، كه تایبه‌ته به شێوازی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا.
گه‌رچی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی به خیانه‌تی نیشتمانیان زانی له عێراق و گه‌له‌كه‌ی، به‌ڵام هۆشیار زێباری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ رۆژێكی مێژووییه به نسبه‌ت عێراق و ئه‌مه‌ریكا كه تێدا تواندرا رێكه‌وتنه ئه‌منیه‌كه واژوو بكرێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه كروكر رایگه‌یاند رێكه‌وتنه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌روو وڵات دیاریده‌كات له بواره‌كانی ئابوری و رۆشنبیری و زانست و ته‌ندروستی و بازرگانیدا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی پاشه‌كشێ ده‌بێت به‌هۆی باش بوونی باری ئه‌منیه‌وه ئه‌وا په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو وڵات له چه‌ندین لایه‌نی تره‌وه گه‌شه‌ی پێده‌درێت.
سه‌ركرده‌كانی عێراق دیاریكردنی 31 كانونی دووه‌می 2011 به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن چونكه سه‌رۆك بوش سوربوو له‌سه‌ر دیاری نه‌كرنی به‌رواری پاشه‌كشێی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا.
كروكر له لێدوانێكدا رایگه‌یاند"گفتوگۆكان ئاڵۆز و قورس بوون، پێم وایه ده‌بێت هه‌موو عێراقیه‌ك شانازی به‌و ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌یه‌وه بكات كه تیمی گفتوگۆكه‌ره‌كان به ده‌ستیان هێناوه" ئه‌مه له كاتێكدایه هێشتا له په‌رله‌ماندا ده‌نگ نه‌دراوه له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه و حزبه ئیسلامییه سونیه‌كان داوا ده‌كان له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه راپرسیه‌كه گشتی ئه‌نجامبدرێت.
شایه‌نی باسه ره‌وتی سه‌در پرۆژه‌یه‌كی پێشه‌كه‌ش په‌رله‌مان كردووه كه تێدا هاتووه بۆ رِه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌قی رێكه‌وتنه‌كه پێویسته سێ له‌سه‌ر چواری په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدات.