به‌پێی راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، حكومه‌تی سوریا به‌نهێنی سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی كوره‌ی ئه‌تۆمییه له هاوشێوه‌ی كوره ئه‌تۆمیه‌كانی كۆریای باشور، كاتێك ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌لایه‌ن ئیسرائیلیه‌كانه‌وه به ته‌واوی پشت راستكرایه‌وه، كوره ئه‌تۆمییه‌كه‌ی سوریا كه‌له ناوچه‌ی دیر زور بووه له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل پێش ساڵێ له‌مه‌وبه‌ر بۆردوومانیان كرا، ئه‌گه‌رچی ئیسرائیل نهێنی و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه سه‌ربازییه‌ی ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام دوای تێپه‌ربوونی ساڵێك ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا نهێنی ئه‌و بۆردومانه‌ی ئیسرائیلی كه‌شفكرد كه ئامانج لێی خاپوركردنی كوره‌ی ئه‌تۆمی سوریا بووه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بۆ به‌دوادا چونی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم لیژنه‌یه‌كی پێك هێنا بۆ لێكۆڵینه‌وه له راست و دروستی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چونكه هه‌تا ئێستا حكومه‌تی سوریا دان به‌وه‌دا نانێت كه سه‌رقاڵی دروستكردنی كوره‌ی ئه‌تۆمییه.
دوێنێ محمد به‌رادعی سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم رایگه‌یاند له‌و شوێنانه‌ی كه فرۆكه جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل بۆردومانی كردوون ماده‌ی یۆرانیوم دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌مه ده‌لیلی كۆتایی نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌و شوێنه‌دا چالاكی یۆرانیوم هه‌بوو بێت له‌و باره‌یه‌وه به‌رادعی رایگه‌یاند" ناتوانین بگه‌ینه ده‌رئه‌نجامێكی خێرا تا زانیاری باوه‌رپێكراومان ده‌ست نه‌كه‌وێت، یۆرانیوم هه‌بووه به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه چالاكی كوره‌ی ئه‌تۆمی هه‌بووه"
به‌رادعی له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاندبوو، ئه‌و گه‌ره یۆرانیۆمانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه نه‌پیتێندراون وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاماده‌كرابێت بۆ دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی بۆیه ده‌شێت ئه‌و گه‌رادانه به‌رێگه‌ی جۆراوجۆر گه‌یشتبنه ئه‌و شوێنه ئێمه لێكۆڵینه‌وه له سه‌رجه‌م سیناریۆكانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ین.
به‌رادعی ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا پێویستی به هاوكاری سوریا و ئیسرائیل هه‌یه تا بگه‌نه ده‌رئه‌نجامێكی ته‌واو ده‌رباره‌ی كوره ئه‌تۆمییه‌كانی سوریا.