ئابوری ژاپۆن كه به دووه‌مین گه‌وره‌ترین ئابوری جیهان ئه‌ژمار ده‌كرێت له دوای ئه‌مه‌ریكاوه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوندایه، به‌ڵام قه‌یرانی دارایی جیهان كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری ژاپۆن به‌جێ هێشتووه، لایه‌نه فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی ژاپۆن به فه‌رمی رایانگه‌یاند كه‌وا ژپۆن له چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵدا تووشی هڵیسانی ئابوری بۆته‌وه.
ئابوری ژپۆن له گرژووندایه به‌پێی ئه‌وداتایانه‌ی كه نیشانیانداوه‌به رێژه‌ی 0,1% له چاره‌كی سێهه‌می ساڵی 2008دا شایه‌نی باسه هه‌ر له چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵدا ئابوری ژاپۆن به رێژه‌ی 0.9% تووشی گرژبوون بوو بۆیه‌وه.
شایه‌نی باسه به‌پێی داتا ئابوریه‌كان كۆی به‌رهه‌می لۆكاڵی ژاپۆن ته‌نها له سێ مانگی نێوان ته‌موز و ئه‌یلولدا به رێژه‌ی 0.4% كه‌می كردووه.
شایه‌نی باس وه‌زیری ئابوری ژاپۆن كاری‌و یوسانو رایگه‌یاند ده‌رئه‌نجامی داتا ئابوریه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه ژاپۆن به چاره‌كی سێهه‌می ئه‌م ساڵدا که‌وتۆته حاڵه‌ی هه‌ڵیسانی ئابوری.