|
سوریا : باڵوێزی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته کۆده‌بێته‌وه
Sunday, 12.30.2007, 09:21am (GMT)
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكی له دیمه‌شق رایگه‌یاند، كه ئه‌مڕۆ هه‌ردوو سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی (ئه‌رلین سبكته‌ر و باتریك كینیدی) له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته كۆده‌بنه‌وه. به پێی هه‌واڵی رادیۆ(سه‌وا) باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتوه: كه سیناتۆر ئه‌رلین سبكته‌ر براوای وایه كه بوار ماوه بۆ هێنانه‌دی ئاشتی له ناوچه‌كه و ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت رۆڵی هه‌بێت له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستان له نێوان سوریا و ئیسرائیل. به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه بریار وایه هه‌ردوو سیانتۆر دوای كۆبونه‌وه‌كه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به ئاكامی وتووێژه‌كانیان له دیمه‌شق سازبكه‌ن.
|