|
مالیکی : به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن به‌ره‌و له‌نده‌ن به‌ڕێکه‌وت
Sunday, 12.30.2007, 09:23am (GMT)
كه‌ناڵی ئاسمانی "ئه‌لعێراقییه"ی زمانحاڵی حكومه‌تی عێراقی بڵاویكرده‌وه كه "نوری مالكی" سه‌رۆك وه‌زیران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی پشكنین و چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ره و "له‌نده‌ن"ی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌رێكه‌وت. مالكی پێش به رێكه‌وتنی بۆ له‌نده‌ن له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی "ئه‌لعێراقییه" گوتی: "ماوه‌یه‌كه ده‌مه‌وێت به‌مه‌به‌ستی پشكنینی پزیشكی سه‌ردانی به‌ریتانیا بكه‌م. هه‌روه‌ها گوتیشی: "دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی به‌په‌له ده‌گه‌ڕێمه‌وه وڵات، به‌ڵام مالكی ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كرد كه ماوه‌ی چه‌ند له‌نده‌ن ده‌مێنێته‌وه
|