شه‌وی ڕابردوو له ڕێگه‌ی (حی صنعه) ی که‌رکوک –کفری هێزه‌کانی پۆلیسی که‌رکوک دوو ته‌رمی نه‌ناسراویان دۆزییه‌وه که یه‌کێکیان ته‌مه‌نی (35-40) ساڵ ده‌بێت وه ئه‌وی تریشیان ته‌مه‌نی له نێوان (16-17) ساڵ ده‌بێت، وه شوێنی ئه‌شکه‌نجه‌و گوله‌یان پێوه دیاره.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی که‌رکوک به سایتی مه‌ڵبه‌ندی ڕاگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانمان له ده‌وریه‌ی شه‌ودا گه‌ران توانیان ته‌رمه‌کان بدۆزنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه له‌م باره‌یه‌وه به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا ئه‌مه هه‌شته‌م ته‌رمه که دۆزراوه‌ته‌وه، وه ئێمه شه‌وانه هێزه‌کانمان له ئاماده‌باشیدایه بۆ هه‌مو کاریك که به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی تیابێت.
له لایه‌کی تره‌وه کاتژمێر چواری سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی پۆلیسی داقوق توانیان دوو تیرۆریست ده‌ستگیر بکه‌ن که له ناو بازاڕی داقوقدا به جلی کرێکارییه‌وه بوون،سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی داقوق پێی راگه‌یاندین که توانیویانه (75%) ی تیرۆریستان ده‌ستگیر بکه‌ن، وه ئه‌وانه‌ش که ماونه‌ته‌وه ده‌ستگیر نه‌کراون ناوه‌کانیان له‌به‌ر ده‌ستماندایه له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ده‌ستگیریان ده‌که‌ین، به‌مه‌ش کاری تیرۆریستی له ناوچه‌که‌دا نامێنێت.