|
سێ به‌رپرسی پاکستانی ده‌ستیان هه‌یه له تیرۆر کردنی بێ نه‌زیر بۆتۆدا
Monday, 12.31.2007, 07:48am (GMT)
رۆژنامه‌ی میل ئۆن سه‌ندێی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، كه دوای ئه‌وه‌ی بێ نه‌زیر بۆتۆ گه‌ڕایه‌وه بۆ پاكستان نامه‌یه‌كی نهێنی بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ناردوه و تیایدا باسی له‌وه كردوه كه سێ به‌رپرسی پاكستانی كه نزیكن له "په‌رویز موشه‌ره‌ف"ی سه‌رۆكی پاكستان، هه‌وڵده‌ده‌ن تیرۆری بكه‌ن. له نامه‌كه‌دا بۆتۆ داوای له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كردوه كه حكومه‌ته‌كه‌ی فشار بخاته سه‌ر حكومه‌تی پاكستان و له‌م مه‌سه‌له‌یه ئاگاداری بكاته‌وه، رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به ناوی ئه‌و سێ به‌رپرسه نه‌كردوه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه یه‌كێكیان راسپاردراوه پاسه‌وانی له ژیانی بۆتۆ بكات.
|