|
بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌ڕله‌مانی کوردستان چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ک بخاته ڕوو بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ریان
Monday, 12.31.2007, 07:51am (GMT)
بڕیاره په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا چه‌ند پڕۆژه یاساییه‌ك بخاته‌روو به مه‌به‌ستی تاوتوێ و په‌سندكردنیان، كه له نێویاندا پرۆژه یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان و پرۆژه‌ی هه‌مواركردنی یاسای كرێی خانووبه‌ره هه‌یه. به‌پێی نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له دانیشتنی ژماره 38 ی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردانیدا پڕۆژه یاسای راژه‌و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ی په‌سند كرد، بڕیاره ئه‌مڕۆ پرۆژه یاسای رێكخستنی مافی به‌كارهێنانی زه‌وی كشتوكاڵی و پرۆژه یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه گشتییه‌كان و پرۆژه بڕیاری ئه‌ژماردنی راژه‌ی سه‌رۆكه‌كانی یه‌كه‌ی كارگێری به‌راژه‌ی دادوه‌ری و پرۆژه‌ی هه‌مواركردنی یاسای كۆڕی زانیاری كورد ژماره (12) ی ساڵی 1997 و پرۆژه‌ی هه‌مواركردنی یاسای كرێی خانووبه‌ره ژماره (87) ی ساڵی 1979 ی هه‌مواركراو، گفتوگۆیان له باره‌یه‌وه بكرێت و بخرێنه ده‌نگدانه‌وه. هه‌ر له نووسراوه‌كه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان دا هاتووه، سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان جگه له‌پرۆژه بڕیاری ئه‌ژماردنی راژه‌ی سه‌رۆكه‌كانی یه‌كه‌ی كارگێری به‌راژه‌ی دادوه‌ری كه له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانه‌وه پێشكه‌شكراوه، پرۆژه‌كانی دیكه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌شی په‌رله‌مان كراون.
|