|
هه‌ولێر : به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس ده‌ستگیرکردنی 14 تاوانبار ڕاده‌گه‌یه‌نێت
Wednesday, 01.02.2008, 11:45am (GMT)
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرِۆچوار شه‌ممه به‌رِێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له دیوانی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، كه 14 تاوانبارده‌ستگیركراون، كه ده‌ستیان هه‌بوه له دزینی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل وكه‌لوپه‌لی نێوماڵان. عه‌مید "عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت" به‌رِێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ عه‌قید هێرش ئه‌حمه‌د به‌رِێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی تاوان، روونیكرده‌وه، كه له نێوان ئه‌م 14 ده‌ستگیركراوانه‌دا گرووپێك هه‌یه كه‌له‌چوار كه‌س پێكهاتووه، تۆمه‌تباره‌ن به‌دزینی 14 ئۆتۆمبێل و6ماتۆرسكیل وچه‌ند كه‌لوپه‌لێك له چه‌ند شوێنێكی جیاجیا له‌شاری هه‌ولێر. هه‌روه‌ها ده‌ستگیركاوه‌كانی دیكه‌ش به تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل وكه‌لوپه‌ل له نێو چه‌ند ماڵێك له شاری هه‌ولێربه‌ندكراون، یه‌ك له تاوانباره‌كانیش به‌تۆمه‌تی فرِۆشتنی مادده‌ی بێهۆشه‌كه‌رده‌ستگیركراوه. عه‌قید هێرش وتی:جگه له تاوانبارێك نه‌بێت ئه‌وانی دیكه سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی شاری هه‌ولێرن وزۆرینه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانیش ته‌مه‌نیان له نێوان13تا20 سالاَن دایه و‌ئێستا دۆسیه بۆ رووداوه‌كان كراوه‌ته‌وه‌ولێكۆڵینه‌وه‌ش له گه‌ڵ تۆمه‌تباران به‌رده‌وامه.
|