|
بانکی مۆن : هه‌وڵده‌ده‌ین که وێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له عێڕاق به پاکی و بێگه‌ردی بهێڵینه‌وه
Sunday, 01.06.2008, 07:46am (GMT)
ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه هه‌وڵده‌دات وێنه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق به پاك و بێگه‌ردی بهێڵێته‌وه. روونیشیكرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای ده‌ستكه‌وته ئه‌منیه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا عێراق شوێنێكی نائارامه و كاركردن تیایدا ئه‌ركێكی قورسه. بان كی مون له لێدوانێكدا له رۆژنامه‌ی "ئه‌هرام"ی میسری بڵاویكرده‌وه، وتی: تاكه پاڵنه‌ری ئێمه بۆ كاركردن له عێراق بریتیه له یارمه‌تیداتیدانی گه‌لی عێراق، واشی ده‌بینین كه سه‌قامگیربوونی عێراق یارمه‌تی وڵاتانی دراوسێ ده‌دات بۆیه پێویسته ئه‌و وڵاتانه یارمه‌تی عێراق بده‌ن و هه‌وڵی سه‌قامگیربوونی بده‌ن. له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بان كی مون وتی: من داوام له هه‌ردوو حكومه‌تی عێراقی و توركی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه به رێگایه‌كی ئاشتیانه.
|