یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی جیهان له به‌یانامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه له ساڵی 2007دا 171 رۆژنامه‌نوس و هاوكاره‌كانیان كوژراون، ئه‌م ژماره‌یه نزیكه له ژماره‌ی كوژراوه‌كانی ساڵی 2006 كه تێدا 177 رۆژنامه‌نوس له‌و ساڵه‌دا كوژرابوون.
یه‌كێتی رۆژنامه‌نوسانی جیهان كه باره‌گاكه‌ی له بروكسله رایگه‌یاند ته‌نها له عێراق 65 رۆژنامه‌نوس و هاوكاریان كوژراوه.جێگه‌ی ئاماژه‌یه 134 كه‌سیان به‌هۆی كاری تاوانی كوشتنه‌وه كوژراون و 37 تریان له كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیاندا كوژراون یان له شوێنی هه‌واڵه‌كاندا كوژراون.
له به‌یانه‌كه‌دا هاتووه كه سۆماڵ و باكستان له شوێنه مه‌ترسیداره‌کانن به نسبه‌ت رۆژنامه‌نوسانه‌وه،چونكه 8 له سۆماڵ و 7 له پاكستان كوژراون، هه‌روه‌ها له مه‌كسیك 6 رۆژنامه نوس كوژراون به‌هۆی كاری رۆژنامه‌نوسی له‌كاتی به‌دواداچونی هه‌واڵی ماده‌بێهۆشكه‌ره‌كان.