|
سه‌رۆک کۆماری تورکیا به سه‌ردانێک به‌ره‌و وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به‌ڕێده‌که‌وێت
Sunday, 01.06.2008, 08:15am (GMT)
سه‌رۆك كۆماری توركیا (عه‌بدولا گول) ئه‌مڕۆ به سه‌ردانێك به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێ ده‌كه‌وێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا رۆژی (سێشه‌ممه) له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا (جۆرج بوش) كۆببێته‌وه. به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی (سی ئێن ئێن تورك)، له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ (واشنتۆن)، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا (كۆندالیزا رایس) و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا (دیك چینی) و وه‌زیری به‌رگری (رۆبه‌رت گه‌یتس) كۆ ده‌بێته‌وه.هه‌روه‌ها راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا (ستیڤان هادلی) له‌مباره‌یه‌وه ئاشكرایكردووه كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا زۆر مه‌سه‌له‌ی گرنگ تاوتوێ و باسیان لێوه ده‌كرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا (شۆن ماكۆڕماك) رایگه‌یاندووه، له میانه‌ی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ (عه‌بدولا گول) ئه‌نجامده‌درێن، باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا و عێراق و ئێران ده‌كرێن.
|