له سه‌ردانه هه‌شت رۆژییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژهه‌ڵات كه رۆژی سێ شه‌ممه ده‌ست پێده‌كات، بریاره سێ مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی ببێت محوه‌ری باسه‌كانی سه‌رۆك بوش، ئه‌وانیش مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌ی ئاشتی له رۆژهه‌ڵات و هه‌وڵدان بۆ به‌رگرتن له نفوز و ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی شه‌ری دژه تیرۆر كه ئیداره‌كه‌ی سه‌رۆك بۆش سه‌رپه‌رشتی ده‌كات یه‌كێك ده‌بێت له‌مه‌سه‌له سه‌ره‌كییه‌كان.
ئاژنسی ئه‌سوشیتد برس بڵاویكرده‌وه له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆشدا بۆ رۆژهه‌ڵات گرنگییه‌كی سه‌ره‌كی ده‌درێت به مه‌سه‌له‌ی دژه تیرۆر، هه‌روه‌ك چۆن سه‌رۆك بۆش له گوتاری هه‌فتانه‌ی رادیۆیدا باسی كردبوو"چۆن له 11ی سێبتمبری 2001 بینیمان هه‌ره‌شه‌كان له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی تری جیهانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو رِه‌نگه جارێكی تر مردن و وێرانكاری بۆ شه‌قامه‌كانمان بگه‌رێننه‌وه" هه‌وه‌ها له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یان توندرِه‌وه‌كان له‌وكاته‌وه"سه‌ركرده دیموكراسیخوازه‌كانی ئه‌فغانستان و لوبنان و پاكستان تیرۆركردووه و هاوڵاتیه بێ تاوانه‌كانیان له سعودیه و ئه‌رده‌ن و عێراق له‌ناوده‌به‌ن"
سه‌ردانه‌كه‌ی بۆش واچاوه‌روانده‌كرێت گرنگیه‌كی زۆری پێبدرێت له‌لایه‌ن ئیداره‌ی بۆشه‌وه به‌تایبه‌ت كه ماوه‌ی فه‌رمانرِه‌وایه‌تیكردنی سه‌رۆك ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه و ده‌خوازێت كۆمه‌ڵێك گۆرانی ئیجابی به‌ده‌ست بهێنێت. به‌تایبه‌ت كه‌له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل‌دا كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ئه‌نجامده‌دات. جێگه‌ی ئاماژه‌یه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆش هه‌ریه‌ك له به‌حرین و سعودیه و ئیسرائیل و ئیمارات و كویت و مسر و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی فه‌له‌ستین ده‌گرێته‌وه.