|
عێڕاق : سه‌ربازێکی ئه‌مریکی کوژراو ، ژماره‌ی سه‌ربازه ئه‌مریکییه کوژراوه‌کان گه‌یشته 3908 سه‌رباز
Sunday, 01.06.2008, 11:11am (GMT)
سوپای ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننایه‌كیدا بڵاویكرده‌وه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له دیاله سه‌ربازێكی ئه‌و سوپایه گیانی له ده‌ستدا، له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه رونكراوه‌ته‌وه ئه‌و سه‌ربازه به‌هۆی خه‌ستی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدابووه كه كه‌له نزیك ئامێره‌كانیانه‌وه بۆمبه چێنراوه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه. به كوژرانی ئه‌و سه‌ربازه ژماره‌ی كوژراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته 3908 سه‌رباز، جێگه‌ی ئاماژه‌یه هه‌موو ئاماژه‌كان له عێراقدا ئاماژه به باش بوون باری ئه‌منی ده‌كه‌ن و ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا و عێراق روو له كه‌مبونه‌وه‌یه به تایبه‌ت كه كاره تیرۆریستیه‌كان رۆژ به‌رۆژ روو له كه‌مبونه‌وه ده‌كات ئاگایانی سیاسی پێیان وایه ئه‌م گۆرانه له ئاسایشی به شكستی هه‌وڵه تیرۆریسته‌كانی ئه‌لقاعیده كۆتایی دێت.
|