|
راگه‌یاندنی کۆتایی کۆبونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
Monday, 01.07.2008, 12:04pm (GMT)
رۆژانی 28-31/12/2007/3-6/1/2008، كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی سكرتێری گشتیی مام جه‌لال چوار كۆبوونه‌وه‌ی تێروته‌سه‌لی سازدا. به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، گرنگترین مه‌سه‌له‌كانی بارودۆخی سیاسی و ئیداری و ئۆرگانه‌كانی حزبی بوو، وه‌كو:
-1دۆخی گشتی باسێكی سیاسه‌تی گشتی (جیهانی و ناوچه‌كه‌و ناوخۆ) هه‌لومه‌رجی عیراق (هه‌مواركردنی ده‌ستوور، هه‌ڵسورِانی ده‌زگاكان، فراوانكردنی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی)
2-هه‌لومه‌رجی كوردستان ئاڵۆزی باكووری سنوور‌و كێشه‌ی توركیا‌و په‌كه‌كه. كارایكردنی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140). كێشه‌كانی نه‌وت، بودجه‌ی پێشمه‌رگه. راده‌ی راپه‌رِاندنی ئه‌ركه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ته‌شریعی و ته‌نفیزی، ئه‌ندامانی لیستی سه‌وز له‌په‌رله‌مانی عیراق و كوردستان، حكومه‌ته‌كانی عیراق و كوردستان. هه‌ڵسه‌نگاندنی ریَكخستنه‌كانی یه‌كێتی و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی. رۆڵی راگه‌یاندن و نه‌هێشتنی كه‌مووكورِییه‌كانی.
-3سێیه‌مین كۆنگره سێیه‌یه‌مین كۆنگره‌و ئاماده‌كارییه‌كی باشتر له‌سه‌ر بارودۆخی گشتی. سكرتێری گشتیی هه‌لومه‌رجی جیهان، ناوچه‌كه، عیراق و كوردستانی، له‌به‌ر رۆشنایی دوایین رووداو برِیارو به‌رنامه‌كان، تاووتوێكردو دوا زانیاری له‌سه‌ر سیاسه‌تی جیهانی و ناوچه‌یی و ناوخۆیی خسته‌به‌رده‌م هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تیی و هه‌ڤاڵانیش بیرورِای خۆیان له‌سه‌ر ده‌ربرِی و جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و گۆرِینی شێوازی كاركردن كرایه‌وه. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، گرنگی ئه‌و ستراتیژه‌ی دووپاتكرده‌وه، كه له‌دووه‌مین كۆنگره‌یداو دواپلینۆمی یه‌كێتیدا په‌سندكراوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتیی هێزێكی دیموكرات و هاوسه‌نگه‌ری وڵاتان و هێزه دیموكراسییه‌كانه دژی دوژمنانی دیموكراسیی، له‌پێشه‌وه تیرۆریستان. سوریشه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دۆستایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته دیموكرات و پێشه‌نگه‌كانی پاراستنی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی و داموده‌زگا مرۆییه‌كانی جیهان، بپارێزێت و په‌ره‌ی پێبدرێت. له‌ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمیشدا، پاراستن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كی شیاوی دراوسێیه‌تی، ئاشتی، پێكه‌وه سازان، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌دیالۆگ له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسی، دوور له ده‌ستتێوه‌ردانی سیاسی و عه‌سكه‌ری و ئه‌منیی، دووپاتكرایه‌وه. سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی كوردستانیش، سه‌ركردایه‌تی، دۆخی هه‌رێم، په‌یوه‌ندی هه‌رێم و حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی، راپه‌رِاندنی ئه‌ركه‌كانی په‌رله‌مان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندی یه‌كێتی، پارتی و سه‌رجه‌م حزبه تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان و هاوپه‌یمانی كوردستان هه‌مه‌لایه‌نه هه‌ڵسه‌نگاند. له‌ئاكامدا، كۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌و برِوایه كه‌په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم، پێویسته كاراتر ئه‌ركه‌كانیان رابپه‌رِێنن و هه‌موو توانای خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه بنه‌رِه‌تییه‌كانی خه‌ڵك بخه‌نه‌كار، وه‌كو (كاره‌با، ئاو، سوته‌مه‌نی، خزمه‌تگوزارییه‌كان ... تاد) بۆئه‌مه‌ش هه‌وڵبدرێت پیَكهاته‌ی حكومه‌ت به‌پێی ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی حكومه‌ت خورت و كاراتر بكرێت. كۆبوونه‌وه، پابه‌ندی سیاسیی یه‌كێتیی به‌رِێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی نێوان یه‌كێتیی و پارتی، هه‌روا باشتر وردكردنه‌وه‌ی و شۆرِكردنه‌وه‌ی بۆ هه‌موو كاروباره‌كان و قوڵكردنه‌وه‌ی رووحیه‌تی كاری هاوبه‌ش، له‌نێوان ئۆرگانه‌كان و هه‌ڤاڵانی هه‌ردوولا به‌بنچینه‌یی په‌یوه‌ندیی چاره‌نووسسازی یه‌كیَتی و پارتی و ئه‌زموونی دیموكراسیی كوردستان و عیراقی فیدرالی زانی. له‌هه‌مان كاتیش‌دا، كاراتركردنی هه‌موو ئه‌و كۆمیته هاوبه‌شانه‌ی بۆ كوردستان و عیراق و ناوچه له‌كوردستان دابرِاوه‌كان (كه‌ركوك، خانه‌قین، شه‌نگار، مه‌خمور ... تاد)، دانراوون به‌ئه‌ركیَكی گرنگ زانی. په‌یوه‌ندیی یه‌كێتی و سه‌رجه‌م حزبه كوردستانییه‌كان، به‌بێ جیاوزایی ره‌گه‌زو ئایدۆلۆژیا، به‌یه‌كێك له‌ئه‌ركه سیاسییه كاریگه‌رییه‌كانی بۆسه‌رخستنی ئه‌زموونی دیموكراسی كوردستان دیاریكرده‌وه، به‌تایبه‌تی له‌وناوچانه‌ی هێشتا نه‌خراونه‌ته‌وه سه‌ر كوردستان و پێكهاته‌ی جیاوازی كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان و كلدۆ ئاشووریان هه‌یه. له‌م باره‌وه، یه‌كێتیی دابینكردنی ته‌واوی مافه‌سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رووناكبیرییه‌كانی پێكهاته جیاوازه‌كانی كوردستان، به‌مه‌حه‌كی دیموكراسیی بوونی ئه‌زموونه‌كه‌مانی له‌قه‌ڵه‌مدا. - بۆ مادده‌ی (140) سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی، كه‌مته‌رخه‌می جێبه‌جێكردنی برِگه‌كانی مادده ده‌ستوورییه‌كه‌ی پێش كابینه‌ی ئێستا، له‌ساڵانی رابردوودا دیاریكردوو ئه‌و هه‌وڵانه‌شی كه بۆ جێبه‌جیَكردنی برِگه‌ی یه‌كه‌می قۆناغی یه‌كه‌م و ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره پلانیَك له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه بوبیَت، بۆ په‌كخستنی مادده‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاوه باشانه‌ی له‌كابینه‌ی ئێستای مالكی دا‌و هه‌وڵه باشه‌كانی له‌لیژنه‌ی مادده‌ی (140) باش نرخاند‌و جه‌ختیشكرایه‌وه، كه‌پێویسته ژینگه‌یه‌كی سیاسیی گونجاو تر بۆ به‌دیهێنانی برِگه‌كانی مادده‌كه بۆ هه‌موو قۆناغه‌كان سازبكرێت و متمانه‌ی باشتریش بۆ پشتیوانیكردنی پرۆسه‌كه دابینبكرێت. ده‌رباره‌ی كاروباری حكومه‌تی عیراقیش، كۆبوونه‌وه به‌پێویستی زانی هاوپه‌یمانیی كوردستان توانای خۆی له‌رِێگه‌ی گفتوگۆ‌و په‌رله‌مانی عێراقه‌وه بخاته‌كار بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێستا كاراتر‌و كارامه‌تر جگه له‌هه‌ڵمه‌ته سه‌ركه‌وتووه‌كان دژی تیرۆریستان، وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانیش بخاته‌گه‌رِ، خزمه‌ت و ئاوه‌دانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی باری گوزه‌رانی خه‌ڵكو قوڵكردنه‌وه‌ی متمانه به‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونه دیموكراسیه فیدرالییه‌كه‌ی عیراق بكرێته ئامانجی حكومه‌تی هاوبه‌شی هه‌موو پیَكهاته‌كانی عیراق، دوور له‌هه‌موو چه‌شنه جیاوازی و فشارێك. - ده‌رباره‌ی گرفته‌كانی رێكخستن و راگه‌یاندن، سه‌ركردایه‌تیی برِیاریدا، كه‌لیژنه‌ی تایبه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان پێكبهێنرێت و چیش پێویسته بۆئه‌وه‌ی رێكخستن و راگه‌یاندنی یه‌كێتیی، له‌ئاستی قۆناغه‌كه‌دا هه‌ڵبسورِێت، بۆیان دابینبكرێت. - له‌مه‌رِ دوابه‌شی پرۆگرامی كۆبوونه‌وه‌ش، كه‌چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و به‌ستنه‌وه‌ی سیَیه‌یه‌مین كۆنگره‌یه بۆئه‌م دوو به‌شه‌ش، سكرتێری گشتیی به‌ووردی قسه‌ی له‌سه‌ر گرفته‌كانی هه‌ناوی یه‌كێتیی كرد‌و رێنوێنی دڵنیاكه‌ری پێشكه‌ش كرده هه‌ڤاڵان، هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ش رێنویێی مام جه‌لال-یان په‌سندكردو ره‌خنه‌و بیرورای خۆیشیان به‌رِاشكاوی بۆ سه‌رخستنی ئه‌م رووحیه‌ته خسته‌رِوو، بۆ كۆنگره‌ش، سه‌ركردایه‌تیی پێیوایه كه‌كۆنگره ئه‌ركیَكی پێویستی وه‌رچه‌رخانی ریزه‌كانی رێكخستن و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتییه بۆ بوژانه‌وه‌ی گیانی هه‌ڤاڵێتی و خۆشه‌ویستی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌م قۆناغه‌دا گرنگتریش له‌وه سازدانی زه‌مینه‌ی ره‌خساوی فكری و سیاسی و هه‌ڤاڵیَتی به‌ستنی كۆنگره‌یه له نێو هه‌ڤاڵان و ئۆرگانه‌كاندا بۆ ئه‌م ئامانجه‌ش برِیاردرا چه‌ندین كۆمیته‌ی جیاواز بۆ ئه‌و زه‌مینه سازییه بۆ هه‌موو ئه‌ركه‌كانی سێیه‌یه‌مین كۆنگره دابنرێت. په‌یرِه‌وی ناوخۆ، پرۆگرام، رێكخستن، راگه‌یاندن، رێكخراوه دیموكراتییه‌كان، چاكسازی و پاكسازی، دارایی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژیه‌ت و رێبازی یه‌كێتیی .... تاد. له‌ناو ئه‌و ئه‌ركانه‌شدا، له‌كۆنگره‌دا بایه‌خدان به‌ژنان و به‌یه‌كسانی دابینكردنی مافه دیموكراسیه‌كانیان له‌ناو یه‌كێتیدا، به‌ئه‌ركێكی گرنگی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌م سه‌ره‌مه‌دا زانرا، وه‌كو هێزێكی سۆسیال دیموكرات له‌ناوچه‌كه‌دا. سه‌باره‌ت به‌كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش، سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی پێیوابوو، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، كه‌هێشتا ئه‌ركێكی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌نگین له‌ساڵی نوێ‌دا، له‌جیهان و ناوچه‌كه‌و عێراق و كوردستان و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140) له‌سه‌رشانی حكومه‌تی هاوبه‌ش و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ریَككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی نێوان یه‌كێتی و پارتی و ئه‌ركی هاوبه‌شی هه‌موو هێزه سیاسییه تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستانه، بۆیه مانه‌وه‌ی كابینه‌ی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌په‌سند زانی، به‌ڵام كابینه‌یه‌ك كه به‌پێی ئه‌ركه‌كان، پێویستییه‌كان، برِیارو به‌رنامه‌كان پێكهاتبێت، هه‌تا بتوانێت به‌ته‌واوی توانا ته‌رخانبێت بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان، ئاوه‌دانی، چاره‌سه‌ر كردنی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كان، چاكسازی و پاكسازی داموده‌زگاكان له‌هه‌موو گه‌نده‌ڵی و مشه‌خۆری و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له‌خزمه‌تكردنی خه‌ڵكدا. هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تیی به‌كۆی ده‌نگ په‌رۆشی خۆیان بۆ راپه‌رِاندنی تێكرِایی ئه‌ركه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و زه‌مینه سازییه‌كی دیموكراسیی بۆ به‌ستنی سێیه‌یه‌مین كۆنگره ده‌ربرِی. به‌هیوای هه‌میشه سه‌ركه‌وتن و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌پێشه‌وه‌دا چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه بنچینه‌ییه‌كانیان و په‌ره‌پێدانی ئه‌زموونه دیموكراسییه‌كه‌مان، به‌دیموكراتیزه‌كردنی ئۆرگانه‌كان و كۆمه‌ڵ و بنه‌مامه‌ده‌نییه‌كانی ژیان، ئیتر بۆ پێشه‌وه. كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 2008/1/6.
|