|
سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فریقا...نیڵسۆن ماندێلا Saturday, 03.08.2008, 09:02am (GMT) له فارسییه‌وه : یادگار حه‌مه غه‌ریب سه‌رۆكى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فریقا، له‌دواى یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنى غه‌یره‌نه‌ژادى ئه‌فریقاى باشور له نیسانى 1994دا بووه یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆمارى ئه‌فریقاى باشورى دیموكرات. ماندێلا ڕابه‌رایه‌تى هێزه ئازادیخوازه‌كانى كرد بۆ وتوێژكردن سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ى دیموكراسی غه‌یره نه‌ژادى له وڵات‌دا. ماندێلا، له خێزانێكى ده‌سه‌ڵاتدارى خێڵى خوسا هاتۆته دنیاوه، ئه‌و له هه‌لو مه‌رجێك دابوو كه ببێته جێنشینى باوكى وه‌ك سه‌رۆك خێڵى (ته‌مبوس) كه بنه‌ماڵه‌یه‌كى گه‌وره‌بوو له ناوچه‌ى باو باپیرانى له (تێرانسكى)، ماندێلا ئه‌م ڕۆڵه ته‌قلیدییه‌ى په‌سه‌ند نه‌كردوو بڕیاریدا ببێته ڕابه‌رى سیاسى سه‌رده‌م. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه له‌وباوه‌ڕه‌دابوو كه هه‌موو به‌بێ جیاوازى ڕه‌چه‌ڵه‌ك و نه‌ژاد و شوێنى له‌دایكبونیان مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه له بنه‌ما نه‌ته‌وه‌یى و سیاسیه‌كاندا به‌شداربن. ئه‌و به‌رگریكه‌ر و ڕاگه‌یه‌نه‌رى به‌هاكانى دیموكراسى بوو. ماندێلا له قۆناغه‌كانى گه‌نجێتی دا، ده‌ڵێت سوتفه بووه به‌م گه‌وره‌ییه بگات. ئه‌و له قۆناغێكدا خۆى به به‌ده‌ستهێنانى زانیارییه‌وه خه‌ریك كرد، كه زۆربه‌ى هاوڕێ ڕه‌ش پێسته‌كانى له‌وه بێ به‌ش بوون. خوێندنى ئه‌و به‌هۆى ڕاگه‌یاندنى مه‌سیحى ڕۆژئاواوه ده‌ستیپێكرد، هه‌روه‌ك زۆربه‌ى ئه‌و ئه‌فریقیانه‌ى كه‌له ده‌یه‌ى 1920دا ده‌یانخوێند ئه‌و خوێنكارێكى نایاب و نوخبه‌ى ئه‌وانى تربوو, له‌ساڵى 1940دا ناوى خۆى نوسى له كۆلێژى ماف له (زانكۆى فۆرت هێر) له ساڵى دووه‌مى خوێندنى زانكۆیدا، به‌هۆى به‌شداریكردن له مانگرتنى خوێندكاران دا، له زانكۆ ده‌ركرا. به‌ڵام له‌دوایدا ئه‌و به خوێندن و لێكۆڵینه‌وه له بوارى مافناسیدا وه‌ك خوێندكارێكى ئێواران له (زانكۆى ئه‌فریقاى باشور) بڕوانامه‌ى به‌ده‌ستهێنا. ماندێلا كاتێك كه‌له زانكۆى فۆرت هێربوو، ئاشنایه‌تى له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانى سیاسى ئاینده‌ى ئه‌فریقایى باشوردا په‌یداكرد، له‌و كه‌سایه‌تییه لێهاتوانه ڕۆبه‌رت موگابه، سه‌رۆك كۆمارى دواترى زیمبابۆ، یوڤرى موسونى، سه‌رۆك كۆمارى دواترى ئۆگه‌ندا و ئالیور تامبو، سه‌رۆكى كاتى (كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى ئه‌فریقا). ئه‌و قۆناغه دروسكه‌ر و دیارخه‌ره‌كانى ژیانى ماندیلا وه‌ك خه‌باتگێڕێكى سیاسى له فۆرت هێركۆتاى هات، به‌ڵام ئه‌و ئه‌زمون و هاوڕێیانه‌ى كه له‌وێدا په‌یداى كرد كاریگه‌رییه‌كى ناكۆتایى له‌سه‌ر ئه‌و به‌جێهێشت. ماندێلا، ماوه‌یه‌كى كه‌م له‌دواى ده‌ركردنى له زانكۆ، چالاكى خۆى بۆ دامه‌زراندنى (ڕێكخراوى گه‌نجانى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى ئه‌فریقا) ده‌ستیپێكرد، ڕێكخراوێكى چالاك و خه‌باتگێڕ كه هه‌وڵى ده‌دا كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى له وه‌رگرتنى شێوه زیاده ڕه‌وه‌كان له خه‌باتدا له كار بخات (ڕێكخراوى گه‌نجانى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى) به‌رنامه ڕێژى بۆ چالاكیه‌كانى كرد كه كۆنگره له 1949دا ئه‌وه‌ى په‌سه‌ندكرد. به پێى ئه‌م به‌رنامه‌یه، مانگرتن، نمایش كردنى شتى ڕه‌خنه‌ئامێز وه‌ك دانیشتن له ماڵه‌وه و خۆپیشاندان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له جیاتى شێوا‌زه‌كانى هه‌ڵچوون خه‌باتى سیاسى دا وه‌ك ناردنى نوێنه‌ره‌كان و سپاردنى عه‌ریزه به پۆسته‌كانى ده‌وڵه‌ت له چوارچێوه‌ى چالاكیه‌كانى ڕێكخراوه‌كه‌دا بوو. ده‌یه‌ى 1950 شایه‌تى گه‌وره‌ترین و تۆكمه‌ترین ئاماده‌كارى گشتى بوو دژى هێزى ڕه‌گه‌زپه‌رستان (ئاپارتاید) له مێژووى ئه‌فریقاى باشوردا. بزوتنه‌وه‌ى دژى ئاپارتاید به شێوه‌یه‌ك به‌هێزبوو كه ده‌وڵه‌ت له 1960 رایگه‌یاند چالاكیه‌كانى (كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌فریقا) و (كۆنگره‌ى پان ئافریكن) قه‌ده‌غه‌یه. ماندێلا و زیاتر له سه‌دكه‌سى تر له ڕابه‌رانى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى له 1956دا به تۆمه‌تى خیانه‌ت ده‌ستگیركران. ئه‌م تۆمه‌تانه له‌سه‌ر بنه‌مای (بڵاوكراوه ئازاده‌كانى نه‌ته‌وه‌ى) واته ڕیساله‌ى لایه‌نگرى دیموكراسى، كه هێشتا ڕێبه‌رى سیاسه‌ت و هێڵى ستانده‌رى كۆنگره‌یه، ئاڕاسته‌ى ئه‌م ڕابه‌رانه‌كرا. ماندێلا له دوایه‌مین ئه‌و كه‌سانه‌بوو كه‌له 1961دا، له ئه‌نجامدانى دادگایكردنى كۆتاى هات به‌بێ ئه‌وه‌ى حوكمى له‌سه‌ر بسه‌پێنێت، له زیندان ئازادبوو. به هاوكارى دۆسته‌كانى تر‌ى له (كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى) و (كۆنگره‌ى پان ئافریكن) ژیانى نهێنى خۆیان ده‌ستپێكرد. ماندێلا، له‌دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م له ئازادبونى له زیندان نێدرا بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات هه‌تا پشتیوانى ژماره‌یه‌كى زیاتر له وڵاتانى ئه‌فریقا له درێژه‌دان به‌خه‌بات، ته‌نانه‌ت سود وه‌رگرتن له توندوتیژى به پێى پێویست، به‌لاى خۆیدا ڕابكێشێت. ئه‌و له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌فریقا، كه زۆربه‌ى ئه‌وانه هێشتا له سه‌نگه‌رى خه‌بات دابوون دژى ئیستعمار، وه له جه‌زائیر په‌یوه‌ندى كرد به (جه‌بهه‌ى ئازادیبه‌خشى نه‌ته‌وه‌یى) كه دژى فه‌ره‌نسا ده‌جه‌نگان و په‌روه‌رده‌ى سه‌ربازیان ده‌خوێند. له دواى چونه ناوه‌وه‌ى به‌نهێنى بۆ ناو ئه‌فریقاى باشور، بۆ یارمه‌تى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى) به دامه‌زراندنى سوپایه‌كی خۆبه‌خش به‌په‌له و هه‌ڵبژاردرا بۆ فه‌رمانده‌یى گشتى ئه‌و سوپایه. كاتێك كه (كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى) هه‌ندێك له ئه‌ندامه سه‌ره‌كیه‌كانى خۆیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات نارد، ماندێلا له ئه‌فریقا مایه‌وه هه‌تا به‌رگرى دژى ڕه‌گه‌زپه‌رستى ڕابه‌رایه‌تى بكات. له ئابى 1962دا به تۆمه‌تى چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى نایاسایى له وڵات ده‌ستگیركرا و له تشرینى دووه‌مى هه‌مان ساڵ دا حوكمى پێنج ساڵ زیندانى به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. له ساڵى 1963 له‌كاتى به‌سه‌ربردنى ماوه‌ى حوكمه‌كه‌ى له زینداندا، دادگایى كرایه‌وه‌ئه‌مجاره به‌تۆمه‌تى خراپه‌كارى له‌گه‌ڵ حه‌وت كه‌سى تر له ڕابه‌رانى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى به زیندانى هه‌تاهه‌تایى حوكمدرا. له‌میانه‌ى ئه‌م دادگاییه‌دابوو، كه ماندێلا به پێشبینى ئه‌گه‌رى ده‌ركردنى حوكمى له‌سێداره‌دان و ڕاگه‌یاندنى ئه‌وه‌ى كه (ئاماده‌م كه‌بمرم) له كاتى به‌رگرى كردن له خۆى له دادگادا، ناوبانگى خۆى ده‌ركرد. ماندێلا و هاوڕێ و هاوبیره‌كانى وه‌ك یه‌كه‌مین گروپى زیندانییه‌كان بوون، كه بۆ دورگه‌ى ڕۆبن نێدران. ئه‌وان به مانگرتن له خواردن و هه‌ندێك كرده‌وه‌ى ئاشتى ئامێزى تر ڕه‌خنه‌یان له مه‌رجه سه‌خت و قورسه‌كانى زیندان ده‌گرت. (كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى) هه‌رچه‌نده له دۆخى وه‌ستان و مه‌رجى قه‌ده‌غه‌كردنى چالاكى سیاسى دا ڕۆژگارى به‌سه‌رده‌برد. درێژه‌یان به چالاكییه ژێرزه‌مینه‌كانیان ده‌داله ناو زینداندا، وه ماندێلا بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به هه‌ندێ له مه‌سه‌له‌كان په‌یوه‌ندى ژێربه‌ژێرى ڕێكده‌خست. له ئازارى 1982دا ماندێلایان بۆ زیندانى پۆل سه‌وز له كیب تاون گواسته‌وه، وه زۆرترین ماوه‌ى حوكمه‌كه‌ى له‌وێ به‌سه‌ر برد. پاشان گوێزرایه‌وه بۆ ڤیكتۆر ڤێرستر له پال و له‌وێ له ماڵێكدا له ژێر چاودێریدا بوو. له كاتى گۆڕان كارییه مێژوویه‌كاندا، له ته‌موزى 1989دا، پیته‌ربوتا، سه‌رۆك كۆمارى ئه‌فریقاى باشور، چو بۆ سه‌ردانى ماندێلا كه هێشتا له كیپ تاون زیندانى بوو، له‌م گفتوگۆیانه‌دا وتوێژه‌كانى ئاینده دانرا. له‌وێدا به‌شدارى ماندێلا له‌و وتوێژانه‌دا چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه‌ى (كێشه سیاسیه‌كان) گرنگ و پڕ بایه‌خ به‌رچاو ده‌كه‌ون، ئه‌و له یانزه‌ى شوباتى1990دا به فه‌رمانى سه‌رۆك كۆمارى نوێ ڤى. دى كێلرك، له زیندان ئازادكرا. به هۆى ئازادكردنى ماندێلا له زیندان، قه‌ده‌غه له‌سه‌ر چالاكیه‌كانى (كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى) و ڕێكخراوه ئازادیخوازه‌كانى تر هه‌ڵگیرا و نه‌ما. وه ئه‌م جۆره نیشانه‌یه‌ك بوو بۆ ده‌ستپێكى گفتوگۆكان له‌پێناو سیسته‌مێكى سیاسى نوێ كه له‌وه‌دا ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌بوو كه ماندێلا ڕۆڵى ڕابه‌رایه‌تى به‌ده‌ست بهێنێت. له‌دواى ئه‌م ڕوداوه‌وه، یه‌كسه‌ر دورخراوه سیاسیه‌كان گه‌ڕانه‌وه و زۆربه‌ى زیندانه سیاسیه‌كان ئازادكران. له‌و كۆبونه‌وانه‌ى كه چوار ڕۆژ درێژه‌ى كێشا له ئایارى 1992دا، كه‌نیشانه‌ى گۆڕ‌انى كۆنگره‌بوو بۆ حزبى سیاسى، (كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى ئه‌فریقا) ماندێلا وه‌ك ڕابه‌رى حزب هه‌ڵبژێردرا، وه ئه‌م كاره به‌ڕاستى به‌ماناى ئارامى به‌خشین بوو به ماندێلا چونكه ئه‌و ده‌بێته یه‌كه‌مین سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى دیمو‌كراتى غه‌یره نه‌ژادى ئه‌فریقاى باشور. مانگى ئایارى 1992 شایه‌تى شكستى یه‌كه‌مین ده‌وره‌ى وتوێژه‌كان بوو له‌نێوان (كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى) و (حزبى نه‌ته‌وه‌ى)ى دى كیلرك دانیشتنه‌كان بۆ دروستكردنى ئه‌فریقاى باشورى دیموكرات بوو. ماندێلا بۆ ماوه‌ى دوساڵى دواتر (كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى) له ڕێگه‌ى سه‌ختى وتووێژه‌كاندا ڕابه‌رایه‌تى كرد بۆ دانانى ده‌ستورى كاتى و هه‌ڵبژاردنى ئازادى غه‌یره نه‌ژادپه‌رستى له مێژووى وڵات‌دا. سه‌ركه‌وتنى ئه‌م وتوێژانه تا ڕاده‌یه‌كى زۆر قه‌رزارى توانا له ڕاده‌به‌ده‌ره‌كانى ڕابه‌رایه‌تى ماندێلابوو: دانایى ئه‌وه‌و تۆكمه‌ى و به‌هێزى ئه‌و، ئاسانكارى یان به‌ڕه‌وازانینى هزره‌كانى ئه‌و پشت به‌ستن به جه‌وهه‌رى ئه‌و، به‌ڵێنى ئه‌و بۆ گۆڕ‌انى ئاشتیانه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ توندوتیژى سیاسى دا ڕووى له زیادبوون كرد و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى له‌لایه‌ن زیاده‌ڕه‌وان و تواناى ئه‌و به سه‌قامگیرى په‌یوه‌ندییه كاریگه‌ر و كاراكانى له‌گه‌ڵ هاوتاكانى (حزبى نه‌ته‌وه‌یى) خۆى به تایبه‌ت، دى كیلرك، سه‌رۆك كۆمارى كاتى، كه لایه‌نه لاوه‌كییه‌كانى (كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى له حزبێك دا یه‌كخست، له ئه‌نجامدا به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌ردوو گروپدا كرد، هه‌م ئافریكانى پارێزگار و هه‌م خه‌باتگێڕانى ئینكاتاى (حزبى ئازاد) به ڕابه‌رایه‌تى منگوسوتوتلزى زیاتر له هه‌مووشتێك قه‌رزارى هه‌وڵه ماندو نه‌ناسه ها‌وبه‌شه‌كانى ماندێلا و دى كێلرك بوون بۆ گه‌شتن به‌و سه‌ركه‌وتنه فراوانانه. ماندێلا ڕابه‌رایه‌تى (كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى ئه‌فریقا) كرد له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ى كه‌له 26تا28ى نیسانى 1994ئه‌نجامدرا، له‌م كاته‌دا به به‌ده‌ستهێنانى له‌سه‌دا شه‌ست و سێى ده‌نگه‌كان، په‌رله‌مان ئه‌وى وه‌ک یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆمارى ئه‌فریقاى باشورى دیموكرات هه‌ڵبژارد. له پۆستى سه‌رۆك كۆماری دا، به‌هۆى بوونى سه‌لاحیه‌تى ته‌واو به‌سه‌ر جڵه‌وى كاروباره‌كانى ده‌وڵه‌تى یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌ى و ده‌سه‌ڵاتى (كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى) به‌سه‌رئه‌ودا، ماندێلا ڕابه‌رایه‌تى خۆى به دابینكردنى زه‌مینه‌یه‌ك بۆ هاوسه‌نگى و خۆ ڕاگرى و ئاشتى نه‌ژادى و نه‌ته‌وه‌یى قه‌تحیانه درێژه‌ى پێدا و له هه‌مانكاتدا به‌رنامه‌یه‌كى به‌رزه‌فڕى بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى فراوانبوونى ژیانى ئابورى و دروستكردنى یه‌كسانى كۆمه‌ڵایه‌تى داده‌نا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه هێشتا هێرشى هه‌مه‌جۆرى ترسناك له به‌رامبه‌ر جێگیربوون و چه‌سپاندنى دیموكراسى دا به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو بوونى هه‌یه، ڕابه‌رایه‌تى ماندێلا له پۆستى سه‌رۆك كۆماری‌دا، له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پشتگیرى لێكرا، بنه‌ماى به‌ڵێن و ئومێدى به حكومه‌تى دیموكرات به‌هێزكرد. سه‌رچاوه: دایره المعارف دیموكراسى، جلسوم، سیمورماتین لیپست، ترجمه فارسى به سرپرشتى كامران فانى- نورالله‌مراد، تهران،1383ل1198-1199.
|
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||