|
ئاشتی چۆن ده‌بێته ڕزگارکه‌ر Thursday, 04.03.2008, 09:56am (GMT)
سامان حه‌مه هه‌نوكه هێزه شه‌ركه‌ره‌كانی ناو عێراق بیرله‌وه ده‌كه‌نه‌وه، چۆن لایه‌نی به‌رامبه‌ر و دژ له ململانێ خوێناویه‌كه‌ی نێوانیاندا بده‌ن به ئه‌رزدا و له‌به‌رامبه‌ر فاكتێكی سیاسی و سه‌ربازی و ناوچه‌ییدا چۆكیان پێبده‌ن، شه‌ر وه‌ك ماركس باسی ده‌كات فرێدانی به‌شێكه له سامانی نه‌ته‌وه بۆ ناو ده‌ریا، شه‌ر ترسناكترین ململانێ و هه‌ره‌شه‌ترین دیارده‌یه به‌سه‌ر سێ كایه‌ی گرنگ: یه‌كه‌میان هاوڵاتیان و جڤاده‌كان، دووه‌میان دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان، سێیه‌مان شكۆمه‌نده‌نی ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانی. له‌شه‌ر ناوخۆی عێراقدا، لایه‌ك ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌رێمیانه‌ی حساباتی سیاسی و سه‌ربازیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه، لایه‌كی تریش ئه‌مه‌ریكا و پاشماوه‌كانی به‌عس و تۆری تیرۆریستی ئه‌لقاعیده، هه‌روه‌ها جه‌مسه‌رێكی تری شه‌ره‌كان ئه‌و خێڵ و مه‌زهه‌ب و گروپانه‌ی بۆ چه‌ندین ده‌یه‌یه خوێنیان له‌یه‌كتر رشتوه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له عێراقدا كێشه‌ی قوڵی نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنیكی و ئاینی و ناوچه‌یی بۆ چه‌ندین ده‌یه‌یه ڕه‌گ و ریشاڵێكی قوڵی له‌ناو پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا داكوتیوه. ڕه‌نگه ئه‌و گروپه شیعانه‌ی سه‌رده‌مانێك له باوه‌شی گه‌رمی ئێران‌دا رۆژگاره‌كانی ئاواره‌یی و بێ ده‌ره‌تانیان چه‌شتوه هه‌روا زوو ده‌ستبه‌رداری ئێران و داواكانی ئێران نه‌بنه‌وه. كێشه‌ی زه‌ویوزار و سندنه‌وه به‌شه داگیركراوه‌كانی كوردستان به‌پێی ماده‌ی 140 ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق برێكی تر ناكۆكییه‌كان ئاڵۆزتر و فره جه‌مسه‌رتر كردوه، له‌دوای له سێداره‌دانی سه‌دامیشه‌وه پرسیاره‌كه روونه، ئایا عێراق له كه‌لتوری سیاسی به‌عس ده‌رباز بوو؟ وه‌ڵامه‌كه‌ش ئاشكرایه، نه‌خێر! چونكه هه‌موو گروپ و ره‌وتێكی سیاسی و مه‌زهه‌بی سه‌دامێكی بچكۆلانه‌یه به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانی خۆی، عه‌ره‌ب ئاماده‌نییه له عێراقی نوێ‌دا ئه‌و هه‌ڵانه‌ی به‌عس به‌ناوی ئومه‌تی عه‌ره‌بیه‌وه ئه‌نجامیانداوه راست بكه‌نه‌وه، مه‌رجه‌عه شیعیه‌كان له‌ناو خۆیاندا رێكناكه‌ون، سونه و شیعه خه‌نجه‌رێكی ژه‌هراوی له‌یه‌كتر ده‌سون، ئه‌مه‌ریكا ئاماده نییه عێراق به‌جێ بهێڵێت هه‌توه‌كو ململانێكه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده له‌سه‌ر خاكی نێوان دوو رووبار كۆتایی پێ نه‌هێنێت، شه‌ری ناوخۆی گروپه‌كانی ناو عێراق پشتی ئابوری عێراقی شكاندووه و رووی دبلوماسی ئه‌م وڵاته‌ی شێواندووه و هێزی سه‌ربازی لاواز و بێ ده‌سه‌ڵات كردووه! ئاله‌م دۆخه‌دا ئاشتی مانای چی و ئه‌م چه‌مكه ده‌توانێت چ وه‌زیفه‌یه‌ك ببینێت؟ ئاشتی سه‌ره‌تاترین وه‌زیفه‌ی دورخستنه‌وه‌ی لوله‌ی تفه‌نگ و هێنانه گۆرێی زمانی دانوستاند و تێگه‌یشتنه! ئه‌م كاره بۆخۆی سه‌ره‌تایترین هه‌نگاوه‌كانی ئه‌قڵه بۆ دژایه‌تیكردنی توندوتیژی و كۆبونه‌وه به كۆی جیاوازییه‌كانه‌وه، راستر بۆ خامۆشكردنی به‌ره‌كانی جه‌نگ و فراوانكردنی ئاسۆكانی بیركردنه‌وه نزیكبونه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانه به‌رێگه‌ی زمان و دیالۆگ. ئه‌و تێزه‌ی سه‌ره‌وه له خۆیدا بریتی نییه له هه‌موو پرۆسیجه‌ری ئاشتی به‌ڵكۆ ئاشتی وه‌زیفه و ئه‌ركی تری له‌سه‌ر شانه له‌وانه:
له راستیدا ئه‌م خاڵانه بریتین له سیسته‌مێكی جێگیر و ده‌ستوری و یاسایی، سیته‌مێكی مۆدێرن كه تێدا هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی هاوڵاتی بوون و ده‌سه‌ڵاتی یاسا و ئاستی تێگه‌یشتن و ئه‌قڵانیه‌ت له به‌رزترین لوتكه‌دا ده‌بێت، وه‌لێ ئاشتی كاتێك دێته گۆر كه گروپه ناكۆك و دژ به‌یه‌كه‌كان باوه‌ریان به تیۆری ئه‌قڵانیه‌ت هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر میسۆدی توندوتیژی، باوه‌ریان به جیاوازیخوازی هه‌بێت له جێگه‌ی یه‌كڕه‌نگی، باوه‌ریان به دادپه‌روه‌ری هه‌بێت له جێگه‌ی سته‌مكاری باوه‌ریان به پێكه‌وه ژیان هه‌بێت له جێگه‌ی دورخستنه‌وه‌ی یه‌كتر، ئاشتی هێنده چه‌مكێكی سپی و ساده‌یه، سه‌دان ئه‌وه‌نده ئاڵۆز و گرانه، نا له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو كێشه و شه‌ر و جه‌نگه گه‌وره‌كانیش به ئاشتی كۆتایی دێت،به‌ڵكو ئاشتی گه‌ر پێ بگرێت و پێش روودانی یه‌كه‌مین ته‌قه و یه‌كه‌مین قوربانی بكه‌وێت ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه مانای وایه سیسته‌مه‌كه سیسته‌مێكی ته‌ندروست و گونجاو رزگاركه‌ری مرۆڤه‌كانه له هه‌ره‌شه و مه‌ترسی كوشتن. |
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||