راسان
كه‌مینه‌كان هێزێكی شه‌ركه‌رن، به‌ڵام له شه‌رێكدان كه خه‌دری مێژوو به‌سه‌ریاندا سه‌پاندویه‌تی، كه‌مینه‌كان شوناس و ناو و پێگه‌یان له مه‌حفبونه‌وه‌دایه، به‌ڵام به‌رهه‌ڵستكاری و ترپه‌ی هێزه بزۆكه شۆرشگێره‌كانیان هه‌ر به‌پێوه ماوه، كه‌مینه‌كان هه‌رده‌م ده‌ستدرێژده‌كه‌ن بۆ ئاشتی به‌ڵام هه‌رگیز ملكه‌چبوون قبوڵ ناكه‌ن.
له‌گه‌ڵ بوونی جیاوازی و ناكۆكی و كێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، زۆرجار كێشه‌ی لێك تێنه‌گه‌یشتن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و ره‌گه‌زپه‌رستیه‌كاندا، مه‌سه‌له‌ی پێكه‌وه ژیان یاخود هه‌ڵكردن له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا به كۆی جیاوازییه‌كانه‌وه ده‌بێته ئه‌سته‌م.
دروست عێراق و زۆر وڵاتی رۆژهه‌ڵات نمونه‌ی ئه‌م كێشه قورسانه‌ن كه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر رێگره له‌به‌رده‌م هه‌ر جۆره كرانه‌وه‌یه‌كی سیاسی و گه‌شه‌سه‌ندێكی ئابوری و گۆرانێكی كلتوریدا. عێراق و توركیا و ئێران و لوبنان و سوریا و مسر و جه‌زائیر... نمونه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه زیاد له نه‌ته‌وه و ئاین و گروپێكی ئه‌تنیكی تێدا ده‌ژی. له‌راستیدا كێشه‌ی ئه‌م وڵاتانه ته‌نها له كه‌مینه و زۆرینه‌دا خۆی نابینێته‌وه، هه‌روه‌ك له دیاریكردنی شوناس و پێگه و جیاوازیه‌كاندا خۆی نابینێته‌وه. به‌ڵكو كێشه‌كه ڕه‌هه‌ندێكی دورتری هه‌یه كه په‌یوه‌ندی دانه‌براوی به چه‌ند خاڵێكه‌وه هه‌یه:
یه‌كه‌م: مافی سیاسی و جوگرافیای پێگه‌ی كه‌مینه‌كان، ئه‌م كێشه‌یه له‌سیاسه‌تدا رووبه‌رێكی گه‌وره‌ی داگیرده‌كات و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ترسناكیش به‌سه‌ر واقعه‌وه هه‌یه. كه‌مینه‌كان هه‌میشه بێ مافی سیاسین و له هیچ پۆستێكی گه‌وره‌دا كه بتوانێت به‌شداری دروستكردنی بریاری چاره‌نوساز بكات ده‌رناكه‌ون و به‌رده‌وامیش له‌سه‌ر پێگه و شوێنی خۆیان ده‌ركراون و بێ شوێن و لانه‌ن، كورده‌كانی كه‌ركوك نمونه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ن ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌دان هه‌زاری كوردی توركیا له باكوری ئه‌و وڵاته ده‌ربه‌ده‌ركراون.
دووه‌م: كێشه‌ی لایه‌نگری ئاینی: ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه جارێك كۆمه‌ڵگا دابه‌ش بكات به‌سه‌ر نه‌ته‌وه و ئیتنیكیه جیاوازه‌كاندا ئه‌وا دووباره ئاین نه‌ته‌وه‌كان له‌ناو خۆیاندا دابه‌شده‌كاته‌وه، هه‌میشه كه‌مینه ئاینیه‌كان له‌به‌رده‌م ئاینه گه‌وره‌كاندا چه‌وساونه‌ته‌وه، ئه‌قباته‌كانی مسر و مه‌سیحیه‌كانی عێراق نمونه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ن، راستیه‌كه‌ی له دوای پرۆسه‌ی رزگاركردنی عێراق كاره‌ساتی گه‌وره به‌سه‌ر كه‌مینه ئاینیه‌كاندا هاتووه، له‌وانه ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی له به‌غدا و موسڵ ده‌ژین چه‌ندینیان لێ كوژراوه و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون تازه‌ترین رووداوی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌ربه‌ده‌ركدنی زیاتر له 30 هه‌زار مه‌سیحیه له موسڵ له‌سه‌ر ده‌ستی توندره‌وه ئیسلامیه‌كان.
سێهه‌م: كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات: كه‌مینه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی نییه كه‌وا محرومن له هه‌ر روكنێكی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌وه‌یی و تایفی و ئیتنیكی و ئاینیه كه‌وا بێ به‌ش ده‌بن له ده‌سه‌ڵات، دروست ئه‌م مه‌سه‌له‌یه گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه، چونكه هه‌ر كات ئه‌م كه‌مینانه بێ به‌شكران له ده‌سه‌ڵات ئه‌وا به ئاسانتر ده‌كه‌ونه به‌رده‌م ئه‌و پلان و كارانه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌نیازه به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامی بدا، به‌شداری نه‌كردنی كه‌مینه‌كان له شوێنه هه‌ستیار و بریار به‌ده‌سته‌كانی ده‌سه‌ڵات به بارێكی تردا جێبه‌جێكردنی ئه‌و بریارانه‌یه كه زۆرینه به‌سه‌ر كه‌مینه‌دا ده‌سسه‌پێنێت.
چواره‌م: مافی نیشته‌جێ بوون: هه‌میشه شوێنی نیشته‌جێبوونی كه‌مینه‌كان جێگای گومانی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كان بووه. ئه‌م شوێنه به‌ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌سامانی سروشتی ناوچه‌كانه‌وه نییه(ئه‌گه‌رچی ئه‌مه بۆخۆی مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه له‌م پرۆسه‌یه‌دا) به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌و شوێنانه‌وه هه‌یه كه نزیكن له دڵی ناوچه ستراتیژیه‌كان، په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و شوێنانه‌وه كه ده‌شێت كه‌مینه‌كان چالاكی و جوڵه و بزاوتی شۆرشگێرانه‌ی تێدا به‌رپابكه‌ن. به‌كورتی مافی نیشته‌جێبوون به بارێكی تردا مافی ترادسیۆن و جڤادبوون و پێكه‌وه ژیانه، كه ئه‌م پرسه به‌لای نه‌ته‌وه باڵاده‌ست و زۆرینه‌كان هیچ نییه جگه له هه‌ره‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ سه‌ریان بۆیه ده‌بینین هه‌رچیه‌كیان پێبكرێت ده‌یكه‌ن به خاتری ئه‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونی كه‌مینه‌كان ئاڵوگۆرپێبكه‌ن ئه‌م سیاسه‌ته له به‌پله‌ی نایاب له عێراق و سوریا و توركیا به‌رامبه‌ر كورد ئه‌نجامدراوه.
پێنجه‌م: زمان و كێشه‌كانی شوناس: كه‌مینه‌كان هه‌میشه كوشته‌ی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ن كه ئه‌وانی پێ ده‌ناسرێته‌وه، زمان یه‌كه‌مین و سه‌ره‌كیترین ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ن كه ده‌بێته‌وه شوناس، دواجار ده‌بێته‌وه كێشه‌ی قوڵی كه‌مینه‌كان. ئه‌م كێشه‌یه له سه‌رده‌می ئه‌تاتوركدا ده‌گاته چڵه‌پۆپه‌ی خۆی، كاتێك زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت و له ئێستای توركیادا ملیۆنه‌ها كورد هه‌یه له كوردستانی توركیا زمانی دایك كه كوردیه نایزانێت، كێشه‌ی زمان هێنده گه‌وره‌یه كه ده‌كرێت به كێشه‌ی پلانی سرینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه بچوكه‌كانی ئه‌ژماربكه‌ین له ئێران و سوریا و توركیا به‌وردی كار بۆ ئه‌و پلانه كراوه.. له‌و دوو وڵاته به‌هیچ جۆرێك زمانی كوردی وه‌ك زمانێكی سه‌ربه‌خۆ دانی پیانادرێت.
شه‌شه‌م: هێزی ئابوری و چالاكییه داراییه‌كان: له‌وڵاتانی رۆژهه‌ڵات به ده‌گمه‌ن هه‌ڵده‌كه‌وێت كه‌سانی كه‌مینه شانسی سه‌رمایه‌داربوونی بۆ هه‌ڵكه‌وێت، به‌واته‌یه‌كی تر شانسی سه‌رمایه و كه‌ڵكه‌كردنی سه‌روه‌ت و سامان و دارایی زۆر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست و زۆرینه‌ن، كۆی ئه‌م بۆچونه بۆ ئه‌وه نییه كه له‌ناو كه‌مینه‌كاندا شانسی چالاكییه ئابوری و داراییه‌كان نییه یاخود ئه‌وان ناتوانن به‌م كاره هه‌ڵسن به‌ڵكو له‌وه‌دایه ئه‌وان(كه‌مینه‌كان) ته‌نها وه‌ك پاشكۆی سه‌رده‌سته‌كان سه‌یرده‌كرێن، سه‌رمایه‌داربوونی هه‌ر تاكێك له كه‌مینه‌كان به هه‌ره‌شه‌یه‌ك داده‌نرێت بۆ سه‌ر زۆرینه.

دیاره زۆر خاڵی تر هه‌یه كه بۆته ئه‌سته‌می گوزه‌ران و ماف و ژیانی كه‌مینه‌كان له رۆژهه‌ڵاتدا، به‌ڵام به‌شداریكردن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كان له‌لایه‌ن كه‌مینه‌كانه‌وه هه‌روا به‌سانایی و بێ به‌رهه‌ڵستكاری تێنه‌په‌ریوه، به‌پێچه‌وانه‌وه مێژووی رۆژهه‌ڵات دیوێكی خوێناویه به خوێنی ئه‌و كه‌مینانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتدا ده‌ژین! ئه‌و خوێنانه‌ی هێشتا دڵۆپ دڵۆپ لێی ده‌تكێت یان له سه‌نگه‌ری به‌رهه‌ڵستكاری مه‌ده‌نی و شۆرشگیرانه ده‌رژێن، یاخود به ناحه‌ق له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانه‌وه ده‌رژێن، ئه‌مه‌ی دواهیان ئه‌نفاله‌كان باشترین نمونه‌یه. ئه‌و پرسیاره‌ی له‌م ووتاره‌دا ده‌بێته شوێنی سه‌رسورمان ئه‌وه‌یه: ئایا كه‌مینه‌كان به‌خۆیان و ماف و جیاوازیخوازی و شوێنگه‌یانه‌وه ده‌توانن به ئاشتیانه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه باڵاده‌سته و زۆرینه‌كاندا هه‌ڵبكه‌ن و بژین؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ساتێك به پۆزه‌تیف ده‌ستمان ده‌كه‌وێت كه لانی كه‌م له سیاسه‌ت و كلتور و گۆرانه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ئه‌م خاڵه بێنه دی:
- كه‌مینه‌كان هه‌مان مافی زۆرینه‌یان هه‌یه، ئه‌وان هاوڵاتی پله‌یه‌ك و خانه‌خوێی شوێنی خۆیانن.
- زۆرینه گه‌ر به‌هێزیش بێت له‌به‌رامبه‌ر كه‌مینه‌دا هه‌مان هێزیان هه‌یه، بۆیه ده‌كرێت كه‌مینه‌كان خاوه‌ن سه‌رمایه و سومیل و پێگه‌ی سیاسی خۆیان بن.
- زۆرینه ساتێك ده‌توانێت له ده‌سه‌ڵاتدا بێت كه پشكی كه‌مینه نه‌خوات و هه‌ریه‌ك به توانا و رێژه و خواستی خۆی به‌شداری چالاكییه سسیاسیه‌كان بكات.
- دیموكراسی راسته‌قینه بریتیه له هاوڵاتی بوون و سنوربه‌ندی ده‌سه‌ڵات و رێزگرتنی مافی كه‌مینه.
- یاساكان بریتین له‌و هۆكارانه‌ی ده‌ڵه‌تی پێ رێكده‌خرێت چ زۆرینه و چ كه‌مینه یه‌ك یاسا و ده‌ستور ده‌یانگرێته‌وه.
- كه‌مینه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی و خاكی خۆی بریاری چاره‌نوسی خۆی بدات، پێكه‌وه ژیان یان هه‌ر سیفه‌تێكی تر كه ئه‌ندامانی كه‌مینه‌یه‌ك بریاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
- زۆرینه مانای ئه‌وه‌نییه كه‌مینه‌كان بتوێنێته‌وه، هه‌روه‌ك كه‌مینه‌كانیش مافی ئه‌وه‌یان نییه دان به زۆرینه‌دا نه‌نێنن و هاوسه‌نگی نێوانیان تێكدبده‌ن.
- مافی ژیان و به‌شداری كاری سیاسی و رێكخراوه‌یی و چالاكییه ئابوریه‌كان هه‌مان ئه‌و مافانه‌یه كه‌پێویسته كه‌مینه و زۆرینه وه‌ك یه‌ك تێدا به‌شداربن.
- كه‌مینه‌كان نه‌ته‌وه‌بن، یان ئاینزاد یاخود گروپێكی ئیتنیكی مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه لایه‌نی باوه‌رداری خۆیان ئاشكرابكه‌ن و له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی باوه‌رداری نه‌چه‌وسێندرێنه‌وه و رێز له بیروباوه‌ره‌كانیان بگیرێت.
- كه‌مینه و زۆرینه بریتین له بازنه‌یه‌ك كه‌بێ یه‌كتر كه‌موكورت ده‌هێنێت، راستیه‌كه‌ی ته‌واوكه‌ری ئه‌و بازنه سروشتیه‌ن كه جوگرافیایه‌ك كۆیان ده‌كاته‌وه، بۆیه پێكه‌وه دروستكه‌ر و ته‌واوكه‌ری ئه‌و دامه‌زراوه كه ده‌وڵه‌تی و رێكخراوه‌یی و ئابوریانه‌ن كه له ده‌وڵه‌تدا داده‌مه‌زرێن.
ئه‌و حاڵانه هه‌نگاوی گرنگ و جدین بۆ نزیك كه‌وتنه‌وه له ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست كه ده‌توانێت جیاوازییه‌كان له خۆیدا كۆبكاته‌وه.
به‌بێ كۆكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان و باوه‌رهێنان به چون یه‌كی ژیان ناتواندرێت پێكه‌وه‌ژیان مسۆگه‌ر بكرێت.
به‌بێ هاوتایی و هاوكاری و یه‌كسانی نێوان كه‌مینه‌كان و زۆرینه‌كان ناتوانین كۆمه‌ڵگایه‌كی دور له‌شه‌ر وێنا بكه‌ین.
لێره‌وه سه‌ره‌كیترین ده‌روازه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی زیاد له نه‌ته‌وه و ئاین و جڤادێكی تێدایه، تێپه‌رینه به‌و ده‌خاڵه‌دا، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌خاڵه به‌دیوێكی تردا بریتیه له رۆحی لێبورده‌یی.