|
خه‌ونی سپی سیاسه‌ت...ئاشتی ئه‌گه‌رێک له ئه‌گه‌ره‌کانی پێکه‌وه ژیان Thursday, 08.09.2007, 10:10am (GMT)
مه‌ریوان عه‌لی له دواى شه‌ڕ، يان هه‌ر بارگرژييه‌ك. ئه‌و پرسياره‌ى رووبه‌رێكى گه‌وره‌ى هه‌موو كۆنگره و دانيشتن و كۆبونه‌وه‌كان داگيرده‌كات ده‌توانين به‌م شێوه‌يه دايبڕێژينه‌وه: ئايا ئاشتى بريتييه له‌و خه‌ونه سپيه‌ى خوێنى هيچ كه‌سێكى تيادا ناڕێژێت؟ ده‌شتوانين پرسياره‌كه‌مان له پانتايی ئه‌ده‌به‌وه بگوازينه‌وه بۆ ناو بازنه‌ى سياسه‌ت و بپرسين، ئايا ئاشتى بريتيه له پێكه‌وه هه‌ڵكردنى گروپ و ئه‌تنيك و بۆچونه جياوازه‌كان له ژێر يه‌ك چه‌تردا؟ ڕه‌نگه لايه‌نێكى تر‌ى پرسياركردن له ئاشتى په‌يوه‌ندى نزيك بێت له‌گه‌ڵ شه‌ردا، له‌شوێنێك كه ئاشتى نه‌بوو دۆخێكى ئاڵۆزكاو هه‌يه، كه هه‌موو چركه‌يه‌ك ئاماده‌باشى هه‌ڵگيرسانى شه‌ڕى لێده‌كرێت. له‌نێوان ئاشتى و شه‌ڕدا ته‌نها يه‌ك مه‌سافه هه‌يه ئه‌ويش تێگه‌يشتنه، له نێوان تێگه‌يشتن و بووندا ته‌نها يه‌ك فه‌زا هه‌يه ئه‌و يش مه‌عريفه‌يه، له نێوان مه‌عريفه و سيسته‌مه‌كانيشدا ده‌سه‌ڵات هه‌يه، له‌م هاوكێشه‌يه‌وه ده‌بينين ئاشتى بريتييه له ريزبه‌ندييه‌ك كه به‌دواى خۆي‌دا تۆرێك مفره‌ده ريزده‌كات: تێگه‌يشتن، بوون، مه‌عريفه،سيسته‌م، ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه‌ى پارسه‌نگى ئه‌م هاوكێشه دواليزمه‌يانه ده‌كات و له چاره‌سه‌رێكى ئه‌قڵانيدا راى ده‌گرێت به‌ته‌نها ئاشتيه. بۆ ئه‌وه‌ى ئاشتى هه‌بێت ده‌بێت به زه‌روره‌ت بگه‌رێينه‌وه بۆ ئه‌و هاوكێشه پارسه‌نگكراوه‌ى سه‌ره‌وه: ده‌بێت تێگه‌يشتنێكى وردى بابه‌تيانه هه‌بێت له هه‌موو كێشه‌كاندا، ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێته هۆى به‌رهه‌مهێنانى بوونێكى مه‌عريفه‌دار به مه‌سه‌له‌كان، كه ئه‌مه‌ش ڕێگه خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ له دايك بوونى سيسته‌مێكى ته‌ندروست و دواتر به‌رجه‌سته‌ى جۆرێك ده‌سه‌ڵات ده‌كرێت، كه به‌ئاگايه له‌مه‌سه‌له‌كان له بونيادى پنته جياوازه‌كانى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا جگه له‌وه‌ى بابه‌تى نوێ به‌رهه‌مده‌هێنێت، له‌گه‌ڵيا هه‌ڵگرى جۆرێك مه‌عريفه ده‌بێت به سيسته‌مه سياسيه‌كه‌ى. ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوكێشه‌يه، تا ئه‌ندازه‌يه‌كى دياريكراو مه‌عقوليه‌تى تێدا به‌دى ده‌كرێت ئه‌ى بۆچى شه‌ڕ روو ده‌دات؟ واته بۆچى ئاشتى غائيب ده‌بێت؟ بۆ وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره، ده‌بێت هاوكێشه‌كه لاسه‌نگ بكه‌ينه‌وه: واته هه‌ركات تواندرا لينكى نێوان مفره‌ده‌كانى سه‌ره‌وه تێكبشكێندرێت به جۆرێك له جۆره‌كان شه‌ر ده‌بێته نزيكترين ئه‌گه‌ر له ئه‌گه‌ره‌كانى هه‌ر چاره‌سه‌رێكى تر‌ى سياسيانه. پێش هه‌موو شتێك شه‌ڕ درێژكراوه‌ى سياسه‌ت نييه، ده‌شێت هه‌ندێكجار ململانێى توندى نێوان گروپ و حزب و لايه‌نه ناكۆكه‌كان بگاته ئاستى پياكێشان و كوشتار و شه‌رى خوێناوى، به‌ڵام ئه‌م كاره به زه‌روره‌ت ده‌مانگوازێته‌وه بۆ شوێنگه‌يه‌ك، كه سياسه‌ت تێيدا وونه، واته هاوسه‌نگى ئه‌و هاوكێشه‌يه‌ى باسمانكرد تێك ده‌شكێت، ئه‌ويش به‌م جۆره‌ي لێدێت: له‌نێوان ئاشتى و شه‌ردا ته‌نها يه‌ك فاصيله‌ى جياكراوه هه‌يه ئه‌ويش هێزه، له نێوان هێز و بووندا ته‌نها يه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌يه ئه‌ويش بريتيه له بازوو، له نێوان بازوو و سيسته‌مدا ته‌نها يه‌ك مه‌سه‌له هه‌يه ئه‌ويش به‌رژه‌وه‌ندييه، له نێوان به‌رژه‌وه‌ندى و خودا ته‌نها يه‌ك كايه‌ى وابه‌سته‌يی هه‌يه ئه‌ويش ده‌سه‌ڵاته، ده‌بينين له بارودۆخى شه‌ردا كۆمه‌لێك توخمى توندوتيژى ريز ده‌بستن به‌دواى يه‌كدا له‌وانه: هێز، بوون، بازوو، سيسته‌م، به‌رژه‌وه‌ندى، ده‌سه‌ڵات. ئه‌م توخمانه به‌جۆرێك بازنه‌كه ته‌واو ده‌كه‌ن، كه جگه‌له شه‌ر هيچ ئه‌گه‌رێكى تر ناكه‌وێته ناو بۆشايي بازنه‌كه‌وه. له‌شه‌ڕدا هێز و بازوو شوێنى لۆژيكى ئه‌قڵانى و مه‌عريفه ده‌گرنه‌وه، واته تێگه‌يشتن له‌مه‌سه‌له‌كان ده‌فه‌وتێ، له‌شه‌ڕدا سيسته‌م له هه‌وڵى ده‌سته‌به‌ركردنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانيه‌تى تا دوا تنۆكى خۆى، به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتێك له‌دايك ده‌بێت، كه خۆى پراو پره له‌شه‌ڕ واته ده‌سه‌ڵاتێكى سته‌مكار، له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا ده‌سه‌ڵات هه‌يه، به‌ڵام لاى ئاشتى ده‌سه‌ڵات له خه‌مى به‌ختيارى هاووڵاتياندا ده‌ژى، لاى شه‌ڕ له كه‌ينونه‌ى ئازاردانێكى به‌رده‌وامى هاووڵاتياندا ده‌ژى، ئالێره‌وه په‌رده‌يه‌كى هێجگار ته‌نك ته‌نك له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه لاده‌به‌ين كه‌بۆچى هاووڵاتيان و ده‌سه‌ڵات له بارودۆخێكى شه‌راويدا كۆده‌بنه‌وه، وه‌ڵامه كورته‌كه‌يش ئه‌وه‌يه ده‌سه‌ڵات كار به جۆرێك سيسته‌م ده‌كات، كه جگه له نادادپه‌روه‌رى هيچى تر به‌رهه‌مناهێنێت، ئه‌م دۆخه‌يش بريتيه له پياده‌كردنى سته‌مكارى، له دۆخى راڤه‌كردنى سته‌مكاريشدا شه‌و توندوتيژى باش‌ترين چانسى ده‌ركه‌وته‌يان هه‌يه. كه‌واته لۆژيكى ئاشتى لۆژيكى گه‌رانه‌وه‌يه بۆ ئه‌قڵ و لێكتێگه‌يشتن، له كاتێكدا لۆژيكى شه‌ڕ گه‌رانه‌وه‌يه بۆ بازوو و هێز و لێك تێنه‌گه‌يشتن، له يه‌كه‌مياندا سياسه‌ت به لاپه‌ره‌يه‌كى سپيدا تێده‌په‌رێت، له دووه‌مياندا ئه‌گه‌ر تۆزه سياسيه‌تێكيش هه‌بێت په‌ل ده‌كوتێ به‌ره‌و سته‌مكارى و سه‌ركوتكردن. له ئاشتيدا كۆمه‌ڵێك چه‌مكى تر له دايك ده‌بن و هێدى هێدى پێده‌گرن، له‌وانه ديموكراسى، مافى مرۆڤ، ئازادى، ته‌بايی، هاوڵاتي بوون،... به‌ڵام له‌شه‌ردا جگه‌ى له‌وه‌ى كوشتارگه‌يه‌كى خوێناويمان هه‌يه، چه‌ندين چه‌مكى تر به‌دواى خۆي‌دا ريزده‌كات، له‌وانه: وێرانه‌يی، سته‌مكارى، هه‌ژارى، راكردن، كوشتن، دڕنده‌يی....سه‌دانى تر. بۆ ئاشتى ئيراده‌ی مرۆڤه سياسيه‌كان زۆر گرنگه، ئيراده ماناى وايه مرۆڤه‌كان تواناى بڕياردانى حه‌كيمانه‌يان هه‌بێت، بۆ ئاشتى جگه‌له‌وه‌ى پێويسته هێزه جياوازه‌كان بوونيان هه‌بێت، ده‌بێت چه‌مكى لێبورده‌يی بگاته ئه‌و په‌ڕى قه‌ناعه‌تى لايه‌نه جياوازه‌كان. جياوازيخوازى ئه‌گه‌ر پێشمه‌رجێكى ديموكراسى و كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتو و مه‌ده‌نيه‌كان بێت، ئه‌وا هه‌ر پاراستنى ئه‌م چه‌مكه‌يه (جياوازيخوازى) ده‌بێته سه‌ره‌كيترين كۆڵه‌كه‌ى بنه‌ڕه‌تى ئاشتيه‌كى به‌رده‌وام.
|
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||