|
بۆردومانی ئێران بۆ گونده‌کانی کوردستان...ئه‌م بێ ده‌نگییه بۆ؟ Monday, 09.03.2007, 11:50am (GMT) چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك ده‌بێت سوپاى ئێران به‌رده‌وامه له‌سه‌ر بۆردومانكردنى گونده سنورييهكانى عێراق له هه‌رێمى كوردستاندا، به تايبه‌تى له قه‌زاى قه‌ڵادزێ كه‌سه‌ر به پارێزگاى سلێمانييه، ئه‌و بۆردوومانه كه تۆپى قورس و كۆپته‌رى تێدا به‌كارهاتووه بووه‌ته هۆى كوژرانى ده‌يان هاوڵاتى، ئاواره‌بوونى سه‌دان گوندنشين، خۆشاردنه‌وه‌ى سه‌دان خێزان له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كاندا دواى كاولكارى بهروبومهكهيان و كوشتنى ئاژه‌ڵه‌كانيان، له كردهوهيهكدا كه قائيمقام به به‌ربه‌رى و وهحشيهت وه‌سفى ده‌كات. پۆزشى ئێران بۆ ئه‌و كرده‌وانه بريتيه له راوه‌دوونانى ئه‌و چه‌كداره كوردانه‌ى كه دژى ئێرانن. ئه‌و گوندانهيان كردۆته پايهگاى خۆشاردنه‌وه و بنكه‌ى سه‌ره‌كيان بۆ به‌كارهێنان و هێرشكردنه سه‌ر ئێران. ئه‌م گروپانه چين؟ بۆ چى دژى ئێران وه‌ستاونه‌ته‌وه؟ ئايا هيچ ياسايه‌ك رێگه به ئێران ده‌دات له‌ناو خاكى عێراقدا سزايان بدات؟ بۆچى ئه‌م جاره كاردانه‌وه‌ى حكومه‌تى نورى ماليكى و نێچيرڤان بارزانى جياواز بوون به به‌راود له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ى پێش ههفتهيهكيان كاتێك توركيا هه‌ره‌شه‌ى كرد له راوه‌دونانى پارتى كرێكارانى كوردستان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سوپاى كۆكرده‌وه..؟ هۆكاره‌كانى ململانێ له‌سه رناوچه سنوريهكانى نێوان عێراق و ئێران كه ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و خه‌ڵوزى به‌ردين، چه‌ندين پارتى به‌رهه‌ڵستكارى كوردى هه‌ن كه چالاكى ده‌نوێنن و دژى رژێمى ئێرانن، له‌وانه حزبى ديموكراتى كوردستانى، حزبى پژاك(ژيانى ئازاد) كوردستانى، پارتى كرێكارانى كوردستان. ئێران هاوكاريكردنى نێوان ئه‌م حزبانه له‌گه‌ڵ گروپى مجاهدينى خه‌ڵق و حزبى نه‌ته‌وه‌يی ئازهرباينجان تۆمه‌تبارده‌كات به تێكدانى بارى ئاسايشى وڵاته‌كه‌يان. له كاتێكدا ئه‌م حزبانه وادهبينن كه‌له خه‌باتدان له پێناو به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى خاكه‌كه‌يان و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت تێيدا، كه به‌هۆى سه‌ركه‌وتنى ده‌وڵه‌ته ئيستعماريهكانى رۆژئاواوه له جه‌نگى جيهانی يهكهمدا به‌پێى ده‌ستورى لۆزان خاكه‌كه‌يان دابه‌شكراوه. به‌راودكارى حكومه‌ته‌كه‌ى نورى ماليكى بێده‌نگى هه‌ڵبژارد، هيچ دهربرينێكى نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌يه‌ى كه پسپۆره‌كانى ياساى نێو ده‌وڵه‌تى به" به‌زاندنى سوپاى ئێرانى ده‌زانن بۆ سه‌ر شكۆمه‌ندى عێراق" له كاتێكدا كاردانه‌وه‌ى ئه‌م حكومه‌ته، پێش هه‌فته‌يه‌ك جياواز بوو كاتێك توركيا ناره‌زايی ده‌برى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان خاكى عێراق به‌كاربهێنێت بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى سه‌ربازى دژ به توركيا، هه‌ره‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد كه سوپا به‌شدارى ده‌كات و هێزى له‌سه‌ر سنور كۆكرده‌وه. جياوازى كاردانه‌وه‌ى ماليكى له‌وه‌دابوو خێرا ئه‌و ههرهشانهى توركياى رِهتكردهوه، به‌وه لێكيدايهوه كه ئه‌وه ده‌بێته له‌كه‌داركردنى شكۆمه‌ندى عێراق، بۆيه خێرا گه‌يشته ئه‌نكه‌ره و چاوى بههاوتاكهى خۆى رِهجب ته‌يب ئه‌ردۆغان كه‌وت و فتيلى ئه‌و قه‌يرانه‌ى ده‌رهێنا. داخۆ ئه‌مجاره بۆچى كاردانهوهكهى جياواز بوو به‌رامبه‌ر ئێران كه‌نه‌ك به‌هه‌ره‌شه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو به‌كرده‌وه پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى جێبه‌جێكرد له‌ناو خاكى عێراقدا؟ شكۆمه‌ندى عێراق جه‌زيره نێت پرسيارێكى ئاراسته‌ى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نيشتمانى عێراق دكتۆر محمود عوسمان كرد كه ناوبراو له ليستى هاوپه‌يمانى كوردستانييه، ئه‌و هۆكاره‌كه‌ى گه‌رانده‌وه بۆ دڵسۆزى ئه‌و هاورێيهتيه دێرينه‌ى نێوان حكومه‌ته‌كه‌ى ماليكى كه بربره‌ى پشتهكهى مهجلسى عه‌لاى ئيسلامى و حزبى دهعوهيه به ئێرانه‌وه. ووتى به‌داخه‌وه ئه‌م هاورێيهتيه له‌سه‌ر حسابى شكۆمه‌ندى عێراق و مافى گوندنشينه هه‌ژاره‌كانى كورده، بۆيه حكومه‌تى ماليكى بێده‌نگى هه‌ڵبژاردووه كه بريتيه له هه‌ڵوێستێكى ته‌ريق و لاواز و دواكه‌وتووه. له وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ كاردانه‌وه‌ى حكومه‌تى كوردستان ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كه رووده‌دات، ئه‌و ووتى له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى باڵوێزى ئێران بانگكراوه و نامه‌ى نارِهزايهتى دراوه‌تێ به‌ڵام گه‌لى كورد هيواى ده‌خواست هه‌ڵوێستێكى توند تر بنوێندرێت نه‌ك ته‌نها ريسواكردن و تهشهرهدان و رِهتكردنهوه. زهحهتى فرياكه‌وتنى زيان لێكه‌وتوان مامۆستاى زانكۆى مستنصريه و ئه‌ندامى تۆرى عێراقيه بۆ رۆشنبيرى مافى مرۆڤ و گه‌شه‌پێدان دكتۆر ياسين بكرى، ووتى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و مافه‌كانى مرۆڤ ناتوانن ده‌ستى هاوكارى بۆ ئه‌و گوندنشينانه درێژبكه‌ن كه‌له بارودۆخێكى ناخۆشدا و له‌ژێر ئاگرى ئێران‌دا ده‌ژين. لهپهيوهنيهكدا له‌گه‌ل جه‌زيره نێت بكرى هۆكاره‌كانى بۆ ئه‌وه گه‌رانده‌وه كه حكومه‌تى كوردستان ته‌نگه‌ژه‌ى هاتوچۆى بۆ عێراقييه‌كان دروستكردووه بۆ ئه‌و ناوچه خۆشهويستانهيان به‌وه‌ى زۆر دۆكيومێنت داوا ده‌كه‌ن و پێويسته كه‌سێكى كورد كهفيلت بێت، ئه‌مه‌ش بوه‌ته دابران و به‌شدارى نه‌كردن له‌و ناخۆشى و خهسارهتهى توشى ئه‌و هاوڵاتيانهى ئه‌وێ ده‌بێته‌وه. نووسينى: محمد عبد العاگي سه‌چاوه: الجزيره نێت
|
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||