|
جیاوازی سه‌رچاوه‌ی به‌ره‌و پێشچونه یان ململانێیه‌کی دژواره Saturday, 09.29.2007, 07:31am (GMT) مرۆڤ هه‌ر به‌غه‌ریزه له‌به‌راوردكارى نێوانى خۆی ئه‌وانى تردا كارى كردووه، له‌م به‌راوردكاریه‌شدا دووحاڵه‌ت به‌دى ده‌كرێت كه‌ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌خۆی له‌وانى تر به‌گه‌وره‌تر و ده‌وڵه‌مه‌نتر و سه‌ركرده‌تر و ئازاتر و دیندار تر و به‌ده‌سه‌ڵاتر بینیوه‌ته‌وه حاڵه‌تى دووه‌میش رێك به‌پێچه‌وانه‌ى حاڵه‌تى یه‌كه‌مه‌وه بووه واته به‌كه‌متروبه‌هه‌ژارتر و به‌نه‌زانتر و به‌ترسنۆكتر سه‌یركراوه، وه بوونى ئه‌م تێڕوانینه له نێوان مرۆڤه‌كان بۆ ژیان و پگه‌ى مرۆڤ له كۆمه‌ڵگادا بۆته هۆی دروستبوونى جیاوازى له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا، كه‌خۆی له‌سه‌ره‌تاى مرۆڤایه‌تیدا، مرۆڤ ئه‌م جیاوازیه‌ی یان له دۆخى سروشتی‌دا ئه‌م جیاوازیانه‌ى به‌رجه‌سته نه‌بوون، به‌ڵام به‌له‌دایكبوونى كۆمه‌ڵگا، مرۆڤ له‌دۆخى سروشیتى گواسته‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌م حاڵه‌تانه‌ى جیاوازى وه‌به‌رهه‌م هێنا. ئه‌م جیاوازیه بوه هۆی دروستبوونى ململانێ له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و له‌سه‌ر دینى و بێ دینى، له‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه‌تى مل كه‌چ نه‌بوونى فه‌رمان بۆ ڕه‌وایه‌تى، واته له‌ئه‌نجامى دروستبوونى ئه‌م جیاوازیانه‌دا لایه‌نى دووه‌مى كۆمه‌ڵگا هه‌ستى به‌چه‌وسانه‌وه و زوڵم و زۆركرد بۆیه له ئه‌نجامدا په‌رچكردارى لێ كه‌وته‌وه كه‌له‌مێژووشدا خاوه‌نى به‌رچه‌كردار شۆڕشی و به‌ڕه‌واو هه‌ق زانیوه و لایه‌نى دووه‌میش به‌یاخی بوون و به‌ناڕه‌واو ناهه‌ق پێناسی كردووه. بۆیه جیاوازى له نێوانى مرۆڤه‌كان له ڕه‌نگ و شوێن و دین و ئابورى وكه‌لتور و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه، فاكته‌رى گشت مللملانیه‌كانن له مێژووى مرۆڤایه‌تیدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین بزووتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و شۆڕش‌و كوده‌تا و ... هتد به‌رپابووه كه‌ملیۆنه‌ها مرۆڤی ئه‌م سه‌ر زه‌ویه یه به ئێستاشه‌وه بۆته قوربانى نێوان جیاوازیه‌كان. بۆیه زۆر له‌حزبه‌كانى دین له مێژوو له ئینساندا بۆ له‌به‌ین بردنى ئه‌م جیاوازیه حزبی دامه‌زراندووه كاریان بۆكردووه بۆ ئه‌وه‌ى جیاوازیه‌كانى نێوان مرۆڤه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه، وه‌یان لایه‌نى كه‌م هێزێكى كۆمه‌ڵایه‌تی بێ به‌ش و بێ ژیان و بێ ماف نه‌بن، هێزێكى تر‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ئاستێكى زۆر باڵاى ژیان بۆ خۆیان دابین كه‌ن له‌ڕێگه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌وه. بۆیه له‌م پێناوه‌دا بیریاران و ڕۆشنبیران و پارت و سیاسه‌تمه‌داران دام و ده‌زگانى تر‌ى فه‌لسه‌فه‌ى رووناكبیری ده‌وره‌ى كاریگه‌ریان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نى یه‌كه‌م له‌سه‌ره‌تادا مافی كه‌سێتی بۆ مرۆڤ بگێڕێته‌وه پاشان به‌شداری مافی سیاسی و مافه مه‌ده‌نى و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌كان بۆ مرۆڤ ده‌سته‌به‌ركه‌ن. به‌ڵام به‌م حاڵه‌ته‌ش هه‌ر نه‌توانراوه وه‌كو پێویست نیه بنه‌ماى جیاوازى بسڕینه‌وه ئه‌وه‌ى لێره‌دا مه‌به‌ستمانه جیاوازى فیسیۆلۆجیه‌كانى مرۆڤ نیه‌یه، زیاتر ئه‌وه‌ى ده‌مانه‌وێت قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه جیاوازى مرۆڤه‌كان بۆ ژیان و ئابورى و گوزه‌رانى مرۆڤه‌كانه، كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له مێژوودا حزبه كۆمۆنیستیه‌كانى دنیا به‌ڕابه‌رایه‌تى بیریارانى وه‌كو ماركس و ئه‌نگڵس. كه ویستیان له‌ڕێگه‌ى میتۆدی سیاسی خۆیانه‌وه یه‌كسانى له ئابوری‌دا بۆ مرۆڤه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ئه‌م میتۆده له مێژووى مرۆڤایه‌تیدا ده‌ورى كاریگه‌رى هه‌بوو بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى میحنه‌ته‌كانى هێزێكى زۆری كۆمه‌ڵایه‌تى كۆمه‌ڵگا، به‌ڵام له دواجاردا نه‌بووه هۆی له‌به‌ین بردنى جیاوازیه‌كان. وه‌له‌هه‌مان كاتدا بیریاره لیبڕاڵیستیه‌كان له‌م بواره‌دا زۆر هه‌وڵیان داوه كه له‌ڕێگه‌ى تاكه‌وه یان له‌ڕێگه‌ى ئازادى تاكه‌وه جیاوازیه‌كان كه‌م كه‌نه‌وه كه‌ماف بده‌ن به‌مرۆڤه‌كان له‌ڕووى ئازادى و سیاسی و ئابورى كۆمه‌ڵایه‌تیش و به‌شدارى ده‌سه‌ڵاته‌وه وه یان پردى په‌ویوه‌ندی نێوان جیاوازیه‌كان دروست بكه‌ن و دیالۆگ و گفتوگۆ هه‌بێت بۆ هه‌موو بواره جیاوازه‌كان له‌كلتور و ئابورى و فكرى و سیاسی نه‌ته‌وه‌ی و ... هتد. كه‌واته كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا له‌نێوان یه‌كترى خۆیان و ئه‌وانى تردا‌و قبوڵكردنى یه‌كتر و سه‌لماندن به‌یه‌كترى بۆ راستیه‌كان بۆپێكه‌وه بوون و پێكه‌وه گونجاندن له پێناو پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردن، به‌ره‌و پێشچوونى كۆمه‌ڵگاكان كه‌دواجار به‌كه‌كردنه‌وه‌ى جیاوازیه‌كان دێت. ئه‌و بیریار و فه‌لسه‌فه و پارت و ڕێكخراو و كه‌سانه‌ى له هه‌روڵاتێكدا هه‌ڵگر ئه‌م حاڵه‌ته‌ن. تاڕاده‌یه‌كى زۆر نموونه‌ى سه‌ركه‌وتنى زۆره. لێره‌دا ده‌توانین پرسیارێك بكرێت، ئایا كۆمه‌ڵگاى ئه‌مڕۆى كوردستان ده‌توانیت، له‌سه‌ر ئه‌م میتۆده كاربكات، یان حزبه كوردستانیه‌كان له‌ناو خودی خۆی و له‌ده‌روه‌ى خودی خۆیدا به‌تایبه‌تى ئه‌و پارتانه‌ى كه بنه‌كایه‌كى باش ئه‌م خاڵه‌ته‌ى تێدا به‌دى ده‌كرێت. له وه‌ڵامدا ده‌توانین بڵێین به‌ڵێ بۆ ناكرێت ده‌كرێت سه‌رچاوه‌ى رق و توڕه‌یی و ره‌فزكردنى یه‌كترى و باڵاى ده‌ستى من له‌هه‌موو كایه‌كاندا، بگۆڕیت بۆ گیانى عه‌قڵانیه‌ت و لێ بورده‌یی و قبوڵكردنى یه‌كترى و به‌شدارى ده‌سه‌ڵات بۆ هه‌مووان و تۆی من و تۆ نیه ببێته میتۆدێك له‌هه‌موو بواره‌كاندا،له‌پێناو سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێش چوون زانستى ئابورى و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تى، كه‌له‌م سایه‌شدا سیسته‌مێك له‌دایك بێت كه‌بتوانین مرۆڤى ئازاد و یه‌كسان و كۆمه‌ڵگایه‌كى ئازاد و یه‌كسان به‌رهه‌م بهێنێت.
|
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||