
نوسینی : ڕاسان م.عه‌لی
بێگومان له نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا جیاوازییه‌كی ریشه‌یی قوڵ هه‌یه، ده‌شێت هه‌ندێك قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌وروپا له هه‌ندێك شوێنگه‌ی تایبه‌تی رۆژهه‌ڵات ببینینه‌وه، به‌ڵام به جیاواییه‌كی گه‌وره‌ی كاته‌وه. بێگومان زۆر وتار و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازییه ژیارییه كراوه كه به‌رهه‌می هه‌ریه‌ك له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوان، كتێبه‌كه‌ی شبینگلر"تدهور الحچاره الآوروبیه" و كتێبه‌كه‌ی ماكس فیبر "البروتستانیه و روح الارسمالیه" دوو شاكارن به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و رووبه‌رى جیاوازییه‌مان بۆ زه‌ق ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت له‌م وتاره‌دا وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك نیشانی بده‌م جیاوازی ئه‌م دوو شارستانیه‌تیه، ده‌توانین له‌م چه‌ند خاڵه‌دا دیاریبكه‌ین:
- رۆژهه‌ڵات لانكه‌ی باڵا ده‌ستی فه‌زای دین و رۆح و هه‌موو ئه‌و تێروانینه نا ئهقڵانیانهیه كه تائه‌مرۆ باوه‌ر به ته‌فسیری ئه‌قڵانی و لێكدانه‌وه‌ی زانستی و مه‌عریفی ناكه‌ن له به‌رامبه‌ردا.....
- رۆژئاوا ناوه‌ندی راڤه ئه‌قڵانی و زانستی و مه‌عریفیه‌كانه، سه‌رچاوه‌گری ئه‌و باوه‌ره‌یه كه مرۆڤ له رێگه‌ی ئه‌قڵی خۆیه‌وه ده‌توانێت به راستیه‌كان بگات. رۆژئاوا شوێنگه‌ی پراكتیزه‌كردنی تیۆری مه‌عریفه و ئه‌قڵ و زانسته.
- له رۆژهه‌ڵات هێشتا سه‌رمایه‌داری له قۆناغێكی لاواز و پێنهگهیشتودا ده‌ژی، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات بونه‌ته سه‌رچاوه‌گری هه‌موو سامانه سروشتى و زانستی مادیه‌كان. ده‌وڵه‌ت لێره لاشه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی ترسناكه، به‌كاتێكدا.....
- رۆژئاوا ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات سنور و سه‌ڵاحیه‌تی دیاریكراویان هه‌یه سه‌رمایه‌ى گه‌یشتۆته گه‌وره‌ترین و كامڵترین قۆناغه‌كانی خۆی ته‌نانه‌ت وا له نوسهرێكى وه‌ك فرانسیس فۆكۆیاما ده‌كات به كۆتایی مێژوو وه‌سفی بكات، له رۆژئاوا كۆمپانیان له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه كار ناكه‌ن به‌ڵکو كۆمپانیاكان فره ڕه‌گه‌زن و سه‌رمایه‌كان به سانایی ده‌گوازرێنه‌وه له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر، به‌م پێیه ده‌وڵه‌ت له‌به‌رامبه‌ر وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌داران یان هه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئاسایی ئه‌و له‌شه ده‌ستكرده ترسناكه نییه كه تۆماس هوبز باسى ده‌كات.
- له رۆژهه‌ڵات هیچ په‌یمانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یان ده‌ستورێكی دیموكراسی نییه تا تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگا فره ئاین و نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌ز و نه‌ژاده وا رێكبخات كه كه‌س نه‌توانێ مافی ئه‌وانی تر بخوات، عێراق نمونه‌یه‌كی هێجگار زیندوو كاریگه‌ره، كاتێك ئه‌مه‌ریكیه‌كان رژێمی به‌عس له‌ناوده‌به‌ن ئیدی سه‌ری ئه‌و سه‌ردابه لاده‌برێت كه چه‌ندین ساڵه ململانێی نێوان نه‌ته‌وه و ئیتنی و گروپ و خێڵه جیاوازه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند هه‌ره‌شه‌یه‌كی ئاسنین نه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستورێكی دیموكراسی یان په‌یمانێكی كۆمه‌ڵاتی راگرتبێ، بۆیه ده‌بینین گه‌وره‌ترین قه‌تڵ و عام رووده‌دات ئه‌مه‌ریكییه‌كان یه‌ك له‌سه‌ر سه‌دی ئه‌و عێراقییانهیان نه‌كوشتوه كه تا دواى رزگاركردنی عێراق كوژراون، نه‌بونی په‌یمانێكی یه‌كسان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستن و رێزگرتنی جیاوازییه‌كان كاره‌ساتی وه‌ك ئه‌وه‌ی عێراق ده‌نێته‌وه. كه به هێزی گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی دنیاش رێكناخرێتهوه.
كه‌واته شارستانیه‌تی یه‌كه‌م ده‌توانین ناوی به‌رین به لانكه و سه‌رچاوه‌گری جه‌نگ و شه‌ره به‌رده‌وامه‌كان، چونكه وه‌ك به‌ڵگه نه‌ویستێك ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو ناكۆكی و جیاوازی و دژایه‌تیه گه‌ورانه له رووی ئه‌قڵانیه‌ته‌وه رێك نه‌خرێت، گه‌ر سیسته‌مێكی دیموكراسی و په‌رله‌مانی و دادپه‌روه‌رانه بونی نه‌بێت ئه‌وا بێگومان توندوتیژی و جه‌نگ شوێنی ئه‌قڵانیه‌ت ده‌گرێته‌وه.
ئایا ده‌روازه و شوێنێك ماوه بۆ ئاشتى؟
ئاشتی له ساده‌ترین پێناسیدا بریتیه له هه‌ڵكردنێكی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی چه‌ندین هێز و كه‌سی جیاوز له شوێنێكدا كه كه‌س ده‌سترێژی نه‌كاته سه‌ر ماف و كار و كه‌رامه‌تی كه‌سه‌كان، لێره‌وه ئاشتی ئه‌وه‌نده‌ی په‌یمانێكی كۆنكرێتی دادوه‌رانه‌ی پێویسته تا هه‌موو ئه‌و فتیلانهی كڵپه ده‌گرن خامۆشبكاتهوه. كه‌واته سیستمێك بۆ ئاشتی له خۆیدا سیستهمێكیشه بۆ پێكه‌وه ژیانی دادپه‌روه‌رانه. لێه‌دا باس له ئاشتیه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه ده‌كه‌ین كه تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌خته‌وه‌ر بێت به پرنسیپی دادی ناو كۆمه‌ڵه‌كه.
كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵات زۆرن، كێشه‌ی عه‌ره‌ب ئیسرائیل، كێشه‌ی كورده‌كان كه نزیكه‌ی 40 تا 50 ملیۆن دانیشتوانن ده‌بن و خاوه‌ن ماف و ده‌وله‌تی خۆیان نین، كێشه‌ی ئهمازیخهكان، كێشه‌ی عه‌له‌ویه‌كان، كێشه‌ی عه‌ره‌بانی ناو ئێران، كێشه‌ی تاڵیبانه‌كان، كێشه‌ی هیند و پاكستان، ئه‌لبانه‌كان، روه‌ندا......سه‌دانی تر له پێكهاته‌ی هه‌ر یه‌ك له‌و كێشانه‌دا چه‌ند پێكهێنه‌رێكی بنه‌ره‌تی هه‌یه:
- غیابی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌قڵانیانه.
- غیابی دادپه‌روه‌ری.
- غیابی لێبورده‌یی و دیموكراسی.
كه‌واته ئه‌و هێزانه‌ی له رۆژهه‌ڵات كار بۆ هێنانه دی ئاشتى ده‌كه‌ن ده‌بێت له‌سه‌ر نه‌فی ئه‌و سێ بنه‌مایه‌ی سه‌ره‌وه كار بكه‌ن. ده‌نا ئاشتی وه‌ك خه‌ونی كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌خته‌وه‌ر و پێشكه‌وتوو و دیموكراسیخوزاز هه‌رگیز بونی نابێت. ئاشتی ته‌نها به جه‌ختكردنه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی شهر روونه‌دات به‌دی نایه‌ت، به‌ڵكو شهر یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره‌كانی نه‌بوونی ئاشتی، ئاشتی بریتیه له سیسته‌مێكی ئه‌قڵانی كه تێدا كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مانی ئه‌قڵ و لۆژیك و داد و یاسا رێك ده‌خات، ساتێك ویست و یاسا و ئه‌قڵ هاوتا و ته‌ریب ده‌بن به‌یه‌كتر ئه‌و كات بیركدنه‌وه‌ی جدی دێته پێشه‌وه بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی ئاشتیانه‌ی هاوبه‌ش و هاوچارهنوس.