|
ئایا له ڕۆژهه‌ڵات هیوایه‌ک هه‌یه بۆ ئاشتی؟ Monday, 12.03.2007, 06:47am (GMT)
نوسینی : ڕاسان م.عه‌لی
بێگومان له نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا جیاوازییه‌كی ریشه‌یی قوڵ هه‌یه، ده‌شێت هه‌ندێك قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌وروپا له هه‌ندێك شوێنگه‌ی تایبه‌تی رۆژهه‌ڵات ببینینه‌وه، به‌ڵام به جیاواییه‌كی گه‌وره‌ی كاته‌وه. بێگومان زۆر وتار و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازییه ژیارییه كراوه كه به‌رهه‌می هه‌ریه‌ك له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوان، كتێبه‌كه‌ی شبینگلر"تدهور الحچاره الآوروبیه" و كتێبه‌كه‌ی ماكس فیبر "البروتستانیه و روح الارسمالیه" دوو شاكارن به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و رووبه‌رى جیاوازییه‌مان بۆ زه‌ق ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت له‌م وتاره‌دا وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك نیشانی بده‌م جیاوازی ئه‌م دوو شارستانیه‌تیه، ده‌توانین له‌م چه‌ند خاڵه‌دا دیاریبكه‌ین:
كه‌واته شارستانیه‌تی یه‌كه‌م ده‌توانین ناوی به‌رین به لانكه و سه‌رچاوه‌گری جه‌نگ و شه‌ره به‌رده‌وامه‌كان، چونكه وه‌ك به‌ڵگه نه‌ویستێك ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو ناكۆكی و جیاوازی و دژایه‌تیه گه‌ورانه له رووی ئه‌قڵانیه‌ته‌وه رێك نه‌خرێت، گه‌ر سیسته‌مێكی دیموكراسی و په‌رله‌مانی و دادپه‌روه‌رانه بونی نه‌بێت ئه‌وا بێگومان توندوتیژی و جه‌نگ شوێنی ئه‌قڵانیه‌ت ده‌گرێته‌وه. ئایا ده‌روازه و شوێنێك ماوه بۆ ئاشتى؟ ئاشتی له ساده‌ترین پێناسیدا بریتیه له هه‌ڵكردنێكی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی چه‌ندین هێز و كه‌سی جیاوز له شوێنێكدا كه كه‌س ده‌سترێژی نه‌كاته سه‌ر ماف و كار و كه‌رامه‌تی كه‌سه‌كان، لێره‌وه ئاشتی ئه‌وه‌نده‌ی په‌یمانێكی كۆنكرێتی دادوه‌رانه‌ی پێویسته تا هه‌موو ئه‌و فتیلانه‌ی كڵپه ده‌گرن خامۆشبكاته‌وه. كه‌واته سیستمێك بۆ ئاشتی له خۆیدا سیسته‌مێكیشه بۆ پێكه‌وه ژیانی دادپه‌روه‌رانه. لێه‌دا باس له ئاشتیه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه ده‌كه‌ین كه تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌خته‌وه‌ر بێت به پرنسیپی دادی ناو كۆمه‌ڵه‌كه. كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵات زۆرن، كێشه‌ی عه‌ره‌ب ئیسرائیل، كێشه‌ی كورده‌كان كه نزیكه‌ی 40 تا 50 ملیۆن دانیشتوانن ده‌بن و خاوه‌ن ماف و ده‌وله‌تی خۆیان نین، كێشه‌ی ئه‌مازیخه‌كان، كێشه‌ی عه‌له‌ویه‌كان، كێشه‌ی عه‌ره‌بانی ناو ئێران، كێشه‌ی تاڵیبانه‌كان، كێشه‌ی هیند و پاكستان، ئه‌لبانه‌كان، روه‌ندا......سه‌دانی تر له پێكهاته‌ی هه‌ر یه‌ك له‌و كێشانه‌دا چه‌ند پێكهێنه‌رێكی بنه‌ره‌تی هه‌یه:
كه‌واته ئه‌و هێزانه‌ی له رۆژهه‌ڵات كار بۆ هێنانه دی ئاشتى ده‌كه‌ن ده‌بێت له‌سه‌ر نه‌فی ئه‌و سێ بنه‌مایه‌ی سه‌ره‌وه كار بكه‌ن. ده‌نا ئاشتی وه‌ك خه‌ونی كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌خته‌وه‌ر و پێشكه‌وتوو و دیموكراسیخوزاز هه‌رگیز بونی نابێت. ئاشتی ته‌نها به جه‌ختكردنه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ر روونه‌دات به‌دی نایه‌ت، به‌ڵكو شه‌ر یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره‌كانی نه‌بوونی ئاشتی، ئاشتی بریتیه له سیسته‌مێكی ئه‌قڵانی كه تێدا كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مانی ئه‌قڵ و لۆژیك و داد و یاسا رێك ده‌خات، ساتێك ویست و یاسا و ئه‌قڵ هاوتا و ته‌ریب ده‌بن به‌یه‌كتر ئه‌و كات بیركدنه‌وه‌ی جدی دێته پێشه‌وه بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی ئاشتیانه‌ی هاوبه‌ش و هاوچاره‌نوس. |
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||