وه‌رگێرانی : یادگار حه‌مه غه‌ریب
موهه‌نده‌س كه‌رمچه‌ند،گاندىMohandas karam chand , Gandhi
خاوه‌نى خانه‌قاى شێوه‌ى سه‌ركه‌شى مه‌ده‌نى و باوكى مه‌عنه‌وى نه‌ته‌وه‌ى هند. گاندى (1869-1948)، له خێزانێكى په‌یوه‌ست به كاستى بازرگانى هیندى له پوربونده‌ر له كوجراتى هیندى هاتۆته دنیاوه. له دواى به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه له بوارى مافناسی دا له به‌ریتانیا له ساڵى 1893دا چووه بۆ ئه‌فریقاى باشور له‌وێ له پله‌ى نوێنه‌رایه‌تى گه‌نج دا گیرۆده‌ى سیاسه‌ت سه‌ركه‌شى ناتوندوتیژى بووه. له1915دا بۆ هیندستان گه‌ڕایه‌وه و ڕێگاى خه‌باتى گرتۆته‌به‌ر بۆ ڕزگاربوونى هیندستان له حوكمڕانى به‌ریتانیا، ڕێگایه‌ك كه‌به درێژایى ته‌مه‌نى خۆى به چالاكییه‌كانى له‌و بواره‌دا سه‌رقاڵ بوو. گاندى 1948 كوژرا.
له‌وكاته‌ى گاندى خوێنكاربوو له به‌ریتانیا ، ڕووبه‌ڕووى بیئه‌یه‌كى بێگانه بۆوه، به‌ناچارى و خۆنه‌ویستانه بیرى ده‌كرده‌وه له باره‌ى ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ى په‌یوه‌ندیان به شوناس و كه‌لتور و مه‌زهه‌بى خۆیه‌وه هه‌بووه . زۆر له باره‌ى مه‌زهه‌به‌كانى تره‌وه خوێنده‌وه . له پێش به‌جێهێشتنى هیندستان ، ڕاما، یه‌كێك بوو له خواوه‌نده گرنگه‌كانى هیندۆنیزم كه به‌لاى زۆربه‌یانه‌وه باشترین مه‌زهه‌بى ئه‌خلاقییه ، زۆرترین كاریگه‌رى له‌سه‌ر ژیانى گاندى هه‌بوو. گاندى به‌دواى زانیارى زیاتره‌وه‌بوو كه‌وته‌ژێركاریگه‌رى مه‌سیح ، به‌تایبه‌ت (مۆژگارى له چیاكاندا) گاندى جوڵاند . له‌دواى ئه‌وه كه‌وته ژێر كاریگه‌رى به‌رهه‌مه‌كانى لئون تۆلستۆى و هێنرى د‌یڤید تورو و جۆن ڕاسكینه‌وه.
ئه‌زمونه سه‌ره‌تاییه‌كانى گاندى له ئه‌فریقاى باشور به‌ته‌واوى ژیانى گۆڕى . ئه‌فریقاى باشوریش هه‌روه‌ها هیندستان ژێرده‌سته‌و موسته‌عمه‌ره‌ى به‌ریتانیا بوو. زۆربه‌ى هیندییه‌كان وه‌ك كرێكار به‌گرێبه‌ست بۆ ئه‌وێ ده‌برد. گاندییان له ڤاركۆنى پله‌یه‌كى شه‌مه‌نه‌فه‌رێكه‌وه به‌شه‌ق فڕێدایه سه‌ر سكه‌ى شه‌مه‌ندنه‌فه‌ره‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سپى پێست نه‌بوو ن ئه‌و له‌هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌وه خۆى له كاردانه‌وه‌ى توندوتیژى دورخسته‌وه . وورده‌وورده له مرۆڤێكى هێمنى مه‌زهه‌بییه‌وه گۆڕا بۆ یه‌كێك له كه‌سه سیاسیه‌چالاكه‌كان . له ناتال كۆمه‌ڵگاى هیندییه‌كانى ڕێكخست ، ده‌ستى به جموجوڵى سه‌ركه‌شى مه‌ده‌نى به كۆمه‌ڵ كرد، وه ئینگلیزه‌كانى هاندا زۆربه‌ى یاسا نه‌ژادییه‌كان وه‌لاوه‌بنێن . له‌ناو شه‌پۆلى ئه‌م چالاكییانه‌دا، گاندى به‌هۆى فه‌لسه‌فه و هونه‌رى خه‌باته‌كه‌یه‌وه ، ناونرا ساتیاگراها( خه‌باتى حه‌قیقى و ناتوندوتیژى ) ، ناوبانگێكى زۆرى ده‌ركرد،به‌هه‌مان شێوه نازناوى مه‌هاتما (ڕۆحى گه‌وره)ى پێبه‌خشرا.
سه‌رگه‌شى مه‌ده‌نى :-
گاندى، له‌دواى چه‌ندساڵێك له گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ هیندستان له ساڵى 1915دا، كه‌م كه‌م ئه‌و بنه‌مایانه‌ى به‌كارده‌هێنا كه‌له كۆمه‌ڵگاى بچوكى هیندییه‌كانى ئه‌فریقاى باشور پێى ئاشنابووبوو. یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنى گرنگى سیاسی گاندى له‌سه‌ر بنه‌ماى جه‌نگاوه‌رى بوو كه هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ى له بزوتنه‌وه‌ى ناسیۆنالیزمانه‌دا دژى حوكمڕانى به‌ریتانیا كۆكرده‌وه، (كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى هیند) به‌هه‌مان شێوه ناونرا (حزبى كۆنگره) بزوتنه‌وه‌ى ناسیۆنالیزمى ڕابه‌رایه‌تى ده‌كرد، به‌ڵام له‌به‌شى سه‌ره‌وه‌ى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌هه‌بوون كه‌پشتیان پێ نه‌ده‌به‌ست و ده‌یانویست سه‌ره‌ڕۆیانه بچنه ناو توێژه‌وه له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كاندا. گاندى، به‌ڵگه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌هێنایه‌وه كه ئینگلیزه‌كان به سه‌ره‌ڕۆیى ڕ‌ازى نابن هه‌تا خه‌ڵكه‌كه له‌پشت ڕابه‌ره‌كانیانه‌وه نه‌بینن، رابه‌رایه‌تى حزبى كۆنگره‌ى له ده‌ستى (میانڕه‌وه‌كان) دا ده‌رهێنا . ئه‌و حزبه‌كه‌ى له كارخست ووتى ده‌بێ سود له سه‌ركه‌شى مه‌ده‌نى وه‌ربگرین ، پێویسته پشت به زمان و ڕه‌مزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ببه‌سترێت هه‌تابتوانین خه‌ڵكه‌كه‌ى پێ بوروژێنرێت ، كه نه‌یانتوانى له له‌فز و زمانى نوخبه‌ى ئینگلیزه‌كانى مه‌رجه‌عى حزبى كۆنگره تێبگه‌ن.
یه‌كه‌مین بزوتنه‌وه‌ى سه‌ركه‌شى مه‌ده‌نى له1920دا هاته كایه‌وه . گاندى ئه‌م بزوتنه‌وه‌ى له 1923دا كاتێك وه‌ستان كه ڕێپێوانێكى هێمن به كوشتنى ژماره‌یه‌كى زۆر ئه‌فسه‌رى پۆلیس دوایى هات. له پێش ئه‌وه‌ى كه ئاشوب و ئاژاوه‌كانى هیندۆنیزم – موسڵمان له چه‌ندان ناوچه‌ى هیندستان دا به‌رز بێته‌وه. گاندى به‌و ئه‌نجامه گه‌یشت كه هیندستان هێشتا پێوساتى به په‌روه‌رده‌ى زیات رله باره‌ى نا توندوتیژییه‌وه. دووه‌مین بزوتنه‌وزه‌ى سه‌ركه‌شى مه‌ده‌نى له سه‌ره‌تاكاى ده‌یه‌ى 1930دا كاریگه‌رییه‌كى زیاترى هه‌بوو. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ئینگلیزه‌كانى سه‌رسام كرد، چونكه ملیۆنه‌ها كه‌س كه یاساكانى به‌ریتانیان پێشێلكردبوو خۆیان ڕاگرت له به‌رده‌م لێدان و جنێودان و چوون‌و زیندانه‌وه .
گاندى په‌یوه‌ندى نێوان سیاسه‌ت و دینى به حاشا هه‌ڵنه‌گرده‌زانى . جازبیه‌تى ئه‌و له سه‌ر بنه‌ماى ڕه‌فتارى ئه‌خلاقى و په‌یوه‌ندى ئامۆژگارى بوو، ئاماده‌یی و توانایه‌كى زۆرى به خۆڕ‌اگرى و ڕه‌نج دانى شه‌خصى بۆ گه‌یشتن به هزرى نا توندوتیژى شتێك بوو كه خودى ئه‌وه‌ى ناوده‌نا ڕاستى و گونجان . ئه‌و نه‌وه‌یه‌كى ته‌واوى هیندییه‌كانى ( كه زۆربه‌ى ئه‌وانه تاكى وڵاتانى تر بوون) خسته ژێر ئه‌م كاریگه‌رییه‌وه، وه ئه‌وه‌ى كه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌باتى چینى ناوه‌ڕاستى شارنشینى ئینگلیز زمان بوو دژى به‌ریتانیا له نێوان ساڵانى 1919و1947دا گۆڕا بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌كى گشتى له پێناو سه‌ربه‌خۆى هیندستان دا. سه‌ركه‌سى مه‌ده‌نى به به‌راوردێكى فراوان له‌گه‌ڵ هه‌موو قۆناغه‌كانى دواترى مێژوودا ، له سه‌رده‌مى گاندی دا زیاتر به‌كارهێنراوه .
گاندى به‌ڵگه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌هێنایه‌وه كه ڕێگاى خوبات دژى حوكمڕانى به‌ریتانیا له هیندستان دا توندوتیژى نییه. هێزى سه‌ربازى ده‌سه‌ڵاتى ئیستعمارى هه‌میشه ده‌توانێت له ڕێگه‌ى توندوتیژییه‌وه به‌سه‌ر به‌رهه‌ڵستكارانى دا سه‌ربكه‌وێت، ئێستا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئیستعمار هێز له دژى خه‌ڵك به‌كاربهێنێت ، خه‌ڵك له كاتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا له خودى خۆیاندا گاردانه‌وه‌ى توندوتیژپیشان ناده‌ن، ناتوندوتیژى ئه‌لته‌رناتیڤى شێوازى سودوه‌رگرتنه له هێز، هێزه نه‌فره‌ت لێكراوه. له لایه‌نى ئه‌خلاقییه‌وه، ده‌سه‌ڵات داران لاواز و زه‌بون ده‌كات . له‌م ڕووه وه نابێت ئینگلیزه‌كان بكوژرێن، ده‌بێت له لایه‌نى سیاسیه‌وه شكست بهێنن.
به‌رگرى ناتوندوتیژى له به‌رامبه‌ر یاسا نا داد په‌روه‌ره‌كات – سه‌ركه‌شى مه‌ده‌نى – ئینگلیزه‌كان جڵه‌و ده‌كات و نه‌ته‌وه‌یه‌كى به هێز له خه‌ڵكى هینده‌وه دروست ده‌كات.
به‌و سێوه‌یه‌ى كه‌له دوایدا ده‌ركه‌وت. ئه‌گه‌رچى هزرى توندوتیژى زۆر كه‌م بوو دژى ئینگلیزه‌كان له خه‌باتى ئینگلیزه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆى وڵاته‌كه‌یان ، به‌ڵام گاندى نه‌یتوانى ڕه‌گى توندوتیژى له هیندستان ووشك بكات . له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى ناسیۆنالیزمى هینددا، شه‌ڕى نێوان هیندۆنیزم ز موسڵمانه‌كان هاوكات یوو. وه له ئه‌نجامدا نه‌یه‌ك نه‌ته‌وه به‌ڵكوو دوو نه‌ته‌وه – هیند و پاكستان – پێكهات. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه به شێوه‌یه‌كى گشتى، هه‌مان به‌وتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى ناتوندوتیژى مایه‌وه كه بۆخۆى ده‌سكه‌وتێكى زۆر گه‌وره‌بوو. به‌به‌راورد و له‌لایه‌نى مێژووییه‌وه، زۆربه‌ى خه‌باته نه‌ته‌وه‌ییه سه‌ربه‌خۆخوازه‌كان یان به توندوتیژى ده‌ستیان پێكردووه یان له كۆتایى دا به‌ره‌و توندوتیژى ڕاكێشراون.