|
گاندی و هزری ناتوندوتیژی ...به‌شی دووه‌م Tuesday, 01.08.2008, 12:09pm (GMT) له عه‌ره‌بییه‌وه: یادگار حه‌مه غه‌ریب
ئایدۆلۆژیا مه‌زهه‌بى په‌یوه‌ندییه جه‌وهه‌رییه‌كان له‌گه‌ڵ دیندا: له ژیانى گاندی دا سیاسه‌ت ڕۆڵى سه‌ره‌كى هه‌بوو ، به‌ڵام ئه‌م كاره بۆ ئه‌و توێژینه‌وه‌ى ئه‌خلاقى و جۆرێك خستنه‌ڕووى ئایدۆلۆژیاكان بوو به شێوه‌یه‌كى قوڵى مه‌زهه‌بى و ئه‌خلاقى . به‌بێ تێگه‌یشتن له بیروباوه‌ڕى مه‌زهه‌بى ئه‌و، زۆر سه‌خته بتوانى له سیاسه‌تى ئه‌و تێبگه‌یت. بۆنمونه پێداگرى ئه‌و له‌سه‌ر هزرى نا توندوتیژى له سنورى غه‌یره دوالیزمى ئایینى هیندۆلیزم دا ڕه‌گ و ڕیشه‌ى هه‌یه. كه فێرى تاكێتى و ته‌نیایى بنه‌ڕه‌تى دروستكه‌ر و دروستكراوت ده‌كات. گاندى ده‌یووت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو مرۆڤه‌كان نه‌وه‌ى خوان ، نابێت هیچ كه‌سێك بكوژرێت. ئه‌وله‌و باوه‌ڕه‌دابوو كه مرۆڤ له ناخدا باشه ، ده‌توانرێت ئه‌و هان بدرێت هه‌تا د‌رك به حه‌قیقه‌تى خۆى بكات . ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌م دلێرى و ئازایه‌تییه ئه‌خلاقییه هه‌بێت كه له پێناو حه‌قیقه‌تدا خۆى ماندوبكات و ڕه‌نج بدات ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوژمنى به‌هێزیش بێت ، ده‌توانین ڕێى ڕاستى پیشان بدات ئه‌و پێى داده‌گرت له‌سه‌ر گۆڕینى ئه‌خلاقى و ڕۆحى . پاكى و بێگه‌ردنى مرۆڤ و خاڵى له توندوتیژى له سیاسه‌تدا هۆكارێك بوو بۆ گه‌یشتن بو مه‌به‌سته . له‌م ڕێگایه‌وه‌و ده‌توانرێت ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌رى بۆ هیندستان بگه‌ڕێته‌وه . كۆمه‌ڵگاى نه‌ته‌وه‌ى دامه‌زرێت ، وه هاوسه‌نگى ئه‌خلاقى نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه به‌م شێوه‌یه دامه‌زراوه به‌رز بكرێته‌وه. ئه‌م ئایدۆلۆژیایانه ناوه‌رۆكى دیموكراسیان له خۆگرتووه . سوربوونى گاندى له‌سه‌ر گۆڕینى ئه‌خلاقى كۆمه‌ڵگا به‌و مانایه‌بوو كه گاندى ئه‌و پێناسه‌ی دیموكراسى كه پێشتر به بنه‌ما و شێوه‌كانى ده‌به‌ستن و مه‌به‌سته‌كانى له‌به‌ر چاو نه‌ده‌گرت، ڕه‌تى ده‌كرده‌وه . ئه‌ویش هه‌روه‌ك تورو، له‌و ه‌باوه‌ڕه‌دابوو كه باشترین حكومه‌ت ئه‌وه‌یه كه كه‌مترین حوكم بكات. ئه‌م بابه‌ته به هزرى (كۆمارییه‌كانى گوند نشین) كۆتایى هات ، ئه‌و یه‌كانه‌ى كه ده‌بێت كاروباره‌كانى خۆیان به‌ته‌واوى به‌ڕێوه به‌رن و ته‌نیا له ئاستێكى كه‌مدا به حكومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه . ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى كه خاوه‌نى ژیانى ئه‌خلاقى بن كه‌متر پێویستیان به هیدایه‌تى حكومه‌ته . گاندى دیموكراسى ڕاسته‌وخۆ ، له ئاستى گونده‌كاندا حاشا هه‌ڵنه‌گره باش ده‌كات بۆ دیموكراسى. ناڕاسته‌وخۆى نوێنه‌رایه‌تى: به‌ڵام پێداگرى گاندى له‌سه‌ر به‌رگرى به‌بێ توندوتیژى مبراتێكى بنیاتنه‌رى بۆ دیموكراسى نوێنه‌رایه‌تى هیندستان هه‌بوو . له‌دواى ئه‌وه ، به‌ره‌نگاربوونه‌وه به‌بێ توندوتیژى ئاماده‌ى خه‌ڵك به‌و شێوه‌یه شه‌ریعه‌تى پێ درا كه‌له بیست ساڵى یه‌كه‌مى دیموكراسى هیندستاندا ، زۆربه‌ى حزبه سیاسیه‌كانى هیند ئه‌وه‌یان وه‌ك ڕێگایه‌ك بۆ به‌رهه‌ڵستى كردنى حكومه‌ته‌كانیان به‌كارهێنا . بۆ لایه‌نگرانى گاندى زۆر گاڵته‌جاڕ بوو به‌ڵام بۆ سیاسه‌ت مه‌دارانى بوارى پراكتیكى هیندستان جێگایى خۆشحاڵى بوو كه شه‌ریعه‌تى خه‌بات به‌بێ توندوتیژى نه‌فره‌ت له توندوتیژى سیاسى به‌و مانا جه‌وهه‌رییه‌بوو حكومه‌ته‌كان ده‌توانن به‌كارهێنانى هێزى حزبه‌كان یان ئه‌و بزوتنه‌وانه له‌و لایه‌نانه بده‌ن كه‌له سیاسه‌تدا ده‌ست به توندوتیژى ده‌كه‌ن . ئه‌م مه‌سه‌له‌یه رووبه‌رووبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه توندوتیژه‌كاندا ئاسانتركرد. سه‌ركه‌وتنى گاندى له دروستكردنى نه‌ته‌وه‌یه‌كدا كاریگه‌رییه‌كى پۆزه‌تیفى له‌سه‌ر ژیانى دیمو‌كراتى هیندستان هه‌بووه ده‌بێت یه‌كه‌ى سیاسی هه‌بێت له سیسته‌مى دیمو‌كراتى ئه‌وه‌دا ڕه‌گ داكوتآ . یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانى گاندى دروستكردنى نه‌ته‌وه‌یه‌كى هیندى بوو له شارستانییه‌تێكى كۆن و باس نه‌كراوه. گاندى و هاوكاره‌كانى ، به هاندانى خه‌ڵك له بزوتنه‌وه‌ى ناسیۆنالیزم دادژى دوژمنى هاوبه‌ش ، ئه‌و گروپه نه‌ته‌وه‌ى و سیاسی و زمانه په‌رته‌وازه بووانه‌ى هیندیان به‌شێوه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێك هێنا و دیموكراسى له هیندستانى سه‌ربه‌خۆدا میراتى زۆرباشى هه‌وڵه‌كانى گاندى بوو بۆ پێكهاتنى نه‌ته‌وه. به‌ڵام نا كامڵییه‌ك له ده‌سكه‌وته سیاسیه له ڕاده‌به‌ده‌ره‌كانى ڕاچڵه كاند. ئه‌و نه‌یتوانى چینه به‌رز و ناوه‌ڕاستى موسڵمانان خانه‌نشین بكات . كه هیندستان سه‌ربه‌خۆ به‌رگرى له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌وان ده‌كرد. ئه‌و ده‌یووت به‌مه‌زهه‌بى بوونى هیندۆمیزم به‌ماناى دژایه‌تى كردنى موسڵمانان نییه: ڕه‌حم و گه‌نجانى دینى هاوڕێی یه‌كترن . (مسلیم لیگ) ئه‌م قسه‌یه‌ى قبوڵ نه‌كرد و بزوتنه‌وه‌كه‌ى به‌ره‌و جیابوونه‌وه‌ى هیند له سنوره‌كانى هیندۆنیزم – موسڵمان هیدایه‌ت كردن. گاندى دواكه‌وتوویى موسڵمانیشى هه‌بوو، له‌وانه ئه‌وانه‌ى له بنه‌ڕه‌تدا مه‌زهه‌بى بوون . به‌ڵام له سیاسه‌ت مه‌دارانى موسڵمانان له پاراستنى چینى ناوه‌ڕاستى موسڵمانان دا به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتن . له 100ملیۆن موسڵمانى هیندستان له 1927دا، نزیكه‌ى 65 ملیۆن كه‌س چونه سه‌ر پاكستانیان په‌سه‌ندكرد. پێكهاتنى پاكستان له‌گه‌ڵ شۆڕشه ئازارده‌ره‌كانى هیندۆنیزم- موسڵماناندا هاوكات بوون. هیندۆنیزمى ده‌مارگیر، له‌گه‌ڵ ستایش كردنى ئایدۆلۆژیاى گاندى له باره‌ى هزرى ناتوندوتیژییه‌وه، هاوده‌ردى گونجاندنى (نه‌ته‌وه‌ى هیندى) ده‌خه‌سێنێت، چه‌ند مانگێك له دواى به‌ده‌ست هێنانى سه‌ربه‌خۆى هیند، گاندیان كوشت. بكوژه‌كه له دوایدا به‌رگرى له خۆى ده‌كرد و ده‌یوت كه گاندى بۆ ئه‌وه كووشتووه كه ڕێبگرێت له لاوازبوونى نه‌ته‌وه‌كه‌ى و ده‌سه‌ڵاتى نه‌ته‌وه‌یى بۆ وڵاته‌كه‌ى بگه‌ڕێنێته‌وه. له‌م كاته‌دا ملیۆنه‌ها كه‌س له‌وانه زۆربه‌ى خه‌ڵكى وڵاتانى تر ، بۆ به‌خاك سپاردنى ته‌رمى گاندى كۆبونه‌وه تا دوایه‌مین ڕێزى خۆیان ئاڕاسته‌ى ژیانێكى گه‌وره و مه‌زن بكه‌ن. سه‌رچاوه: دایره المعارف دیموكراسى، جلدسوم، سیمورمارتین لیپست، ترجمه فارسى به‌سرپرستى كامه‌ران قانى- نورالله‌مراد، تهران 1383ل1128-1130.
|
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||