حه‌وته‌م: كورد‌و كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى:
به‌ربه‌سته‌كانى پێش بوون به‌كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى, له‌شێوه‌ى كۆمه‌ڵى كورد گه‌لێك زورن, فۆرم و پێكهاته‌ى جياجيايان هه‌يه .ئه‌مه‌ش ده‌شێ له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێك پيشان بدرێت:
يه‌كــــــــه‌م: ئاستى كۆمه‌ڵى ته‌قليدى ئينجا كێشه‌ى نێوان كۆن و نوێ, يان گونجاو تر كێشه‌ى نوێبو ونه‌وه و به مۆدێركردنى كۆمه‌ڵ.
د و وه‌م: ئاستى سياسى , واته بونى ئه‌و سيستمه سياسيه‌يه‌ى كه گونجاو تر بێ له‌گه‌ڵ تێزه هاوچه‌رخه‌كانى سياسى له‌مه‌ڕ حوكم كردن ياريده‌دانى كۆمه‌ڵ خۆ نوێ كردنه وه كه‌به‌راى ئێمه خۆى له سيسته‌مى پلوراليزم و دابه‌ش كردن و لێكجياكردنه‌وه‌ى ده سه‌ڵاته‌كاندا ده‌بينێته‌وه كه‌تێيدا ده‌وڵه‌ت يان حكومه‌ت له ئاست جووڵه و بزوتنه‌وه‌كانى ناو كۆمه‌ڵ رۆڵى چاو‌دێر وه‌رده‌گرێ په‌يوه‌نديه‌كان ده‌پارێزێ.
سێهه‌م: ئاستى شارستانى, له‌مه‌ش توانا وهێزى كۆمه‌ڵ تاكه كاريگه‌ره‌كانيه‌تى له‌دروست كردى گۆڕ‌انى مادده‌ى ئاڵۆز , كۆمه‌ڵ له‌حاڵه‌تى پاسيڤ و ناچالاك بباته حاڵه‌تى چالاك وئه‌كتيڤ و به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌ڕ و وى مادى مه‌عنه‌وى يه‌وه.ئه‌م بواره زۆر لايه‌ن ده‌گرێته‌وه ,سه‌ره‌نجام له‌م ڕو وه‌وه تواناى هه‌ركۆمه‌ڵێك ده‌رده‌كه‌وێ .تا چه‌ند ئه‌وكۆمه‌ڵه له‌باره پرۆسه‌يه‌كى ئاڵۆزى له‌م چه‌شنه تێبگه‌ڕێ.
پێويسته‌به پله‌يى يه‌كه‌م كۆمه‌ڵى ئه‌مڕۆى كورد‌و كوردستان له‌ڕووى پێكهاته‌ى سۆسيۆلۆژييه‌وه بناسرێ .ئه‌م كۆمه‌ڵه كه‌ده‌گاته كۆمه‌ڵى ته‌قليدى, له ده ره‌وه و له‌ناوه‌وه چ پێكهاته‌و فۆرمێكى كۆمه‌ڵايه‌تى يان شارستانى هه‌يه؟ ئايا له‌شێوه‌ى حوكم كردن مۆنۆپۆل كردنا چين؟
ئه‌وه‌ى به‌لاى منه‌وه گرنگ بێ به‌پێويستى نازانم بۆ زۆردوور بگه‌رێمه‌وه , باسى پێكهاته‌ى سۆسيۆلۆژى كۆمه‌ڵى كۆنى كوردى بكه‌م ,چونكه ئه‌مخاڵه ده‌مانباته‌وه ناو ديارده‌و لێكدانه‌وه مێژووييه‌كان ,ده‌شێ ئه‌م لايه‌نه له‌لا چه‌پ به‌لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى تر بكرێ, چونكه ئه‌مه‌ى به‌رده‌ست ته‌نيا نوێشكێكى خێرايه .
له‌زۆر ڕووه‌وه پێكهاته‌و فۆرمه سۆسيۆلۆژييه كۆنه‌كان ڕگ و ڕيشه‌ى فۆرم وپێكهاته‌ى كۆمه‌ڵى هاوچه‌رخى كوردى پێكده‌هێنن, وه‌ك:شارنشين وگوند نشين وكۆچه‌رو ڕه‌وه‌نده‌كان , ئه‌رك وپيشه وستاتورى كۆمه‌ڵايه‌تى هه‌ريه‌ك له‌مانه دياره چ هه‌ڵكه‌وتێكى ده‌روونى و شارستانى و كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان هه‌يه .ئه‌مانه‌هه‌رده‌م له‌كۆن له‌نا و په‌يوه‌نديه‌كى سياسى پاسيڤ ژياون و د و وربوونه له‌كۆمه‌ڵى ميايتاريزه و په‌يوه‌ندييه‌كى زۆر به‌هێزيان به‌خاك وئاو وپاراستنى سامان وقه‌واره‌ى خۆيان هه‌بووه .ڕۆڵى به‌گ و مير وشێخ و مه‌لاكان وڕيش سپيه‌كان به‌هه‌ره‌مێكى كۆمه‌ڵايه‌تى وسياسى زۆر تايبه‌ت له‌سه‌ره‌وه بۆخواره‌وه دابه‌زيوه, گه‌ره‌نتى هه‌موو جۆره مانه‌وه‌يه‌كى به‌م فۆرمانه‌ى پێشوو داوه.بێگومان ئه‌م په‌يوه‌ندييانه و ئه‌م فۆرمانه ئه‌مڕۆ له‌كۆمه‌ڵى كوردى نادۆزرێته‌وه, كۆمه‌ڵى كورد به‌گه‌لێك شێوه و فۆرم وپێكهاته‌ى خۆى گۆريوه.ده‌شێ ئه‌م دياردانه وه‌ك كلتورى تقليدى له‌مرۆ هه‌ستى پێبكرێ , وه‌ك كێشه‌ى نێوان كۆن و نوێ وبوونى پايه‌ىكۆمه‌ڵايه‌تى وسياسى له‌سه‌ربنچينه‌ى نوخبه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى, وه ده‌سه‌ڵاتى بنه‌ماڵه‌و موڵكدارى گه‌وره كه‌به‌هێزه مادييه‌كه‌ى ده‌سه‌ڵاتى مه‌عنه‌وى خۆى ده‌پارێزێ , ئاينيش وه‌ك ده‌سته‌ڵاتى سياسى (نه‌ك ڕوحى ) پشت گيرى له‌م ده‌سته‌ڵاته بكا .له‌هه‌مان كات ده‌وڵه‌ت وحكومتيش ئيعتبارى سياسى كۆمه‌ڵايه‌تى بۆ ئه‌و نوخبانه‌دانێ, لێره‌ش مه‌به‌ستمان له‌و حكومه‌ته ئه‌وه‌يه, ئه‌و حكومه‌ته نايه وێ فۆرمه كۆنه‌كان, كولتوره كۆنه‌كان, پێكهاته كۆنه‌كان بشكێنێ, چونكه له‌سه‌ر بنچينه‌ى هه‌ره‌مێكى ده‌سه‌ڵاتى تقليدى دروست بووه و له‌پرۆسه‌ى نوێبوونه‌وه سڵ ده‌كاته‌وه.
به‌ربه‌سته‌كانى پێش بون به‌كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى ده‌كرێت له چه‌ند ئاستێكدا نيشان بدرێت كه ئه‌مانه‌ن:
ئاستى يه‌كه‌م/ خێزان:
ده‌شێ وه‌ك نمونه‌يى ئه‌م سه‌قه‌تييه هه‌ندێ ديارده به‌نموونه بهێنينه‌وه كه ته‌عبير له‌م گۆڕانه بكا وله‌هه‌مانكات وه‌ك به‌ربه‌ستێك ببينرێن له‌پێش چوون به‌ره‌و كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى هاوچه‌رخ. وه‌ك: مانه‌وه و تێكنه‌شكانى فۆرمى خێزان به‌شێوه‌كۆنه‌كه‌ى, ده‌بينين هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌شاره‌گه‌وره‌كان تێكڕاى خێزانى كورد (واته تێكڕاى ناوه‌ندى) له‌نۆ كه‌س پێك دێت ئه‌گه‌ر زياتريش نه‌بێت .وه‌ك:مانه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى يه‌ئاينى و كۆمه‌ڵايه‌تى يه‌كان له‌م ڕووه‌وه پرۆسه‌ى نوێبونه‌وه. وه‌ك: مانه‌وه‌ى نه‌خوێنده‌وارى له‌ناوجوتياره كورده‌كان .بونى خێزانى جوتيارى زۆر له شاره‌كان ,گواستنه‌وه‌ى مه‌لاكانى زه‌وى و زار بۆ شار, تێكچو ونى ديموگرافى, زۆربونى زاوزێ به‌لێشاو بێپلان و نه‌خشه..ده‌يان ديارده‌ى نيگه‌تيڤ. هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وه‌مانه پێده‌ڵن , سه‌ره‌ڕاى گۆڕ‌انى فۆڕم و پێكهاته كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان, له‌شێوه‌يه‌كه‌وه بۆ يه‌كێكى ديكه, هه‌ست به‌هيچ گۆڕانێكى جه‌وهه‌رى نه‌كرێ, وه‌ك ئه‌وه وايه كۆمه‌ڵى كورد له كێشه‌يه‌كى تايبه‌تى ڕاسته‌وخۆ بازى دابێ بۆ ناو كێشه‌يه‌كى ديكه كه خۆى له له ژێر بچمێكى ديكه شاردبێته‌وه. يان كێشه كۆن و نوێكان هه‌رده‌م هه‌ممان شتن, به‌ڵام فۆرم ڕواڵتيان گۆڕاوه..
ئاستى دووه‌م/ توند‌و تيژى:
يه‌كێ له‌و دياردانه كه نابێ له‌بير بكرێ وده‌ستيان هه‌بووه له‌هه‌موو ئه‌و پرۆسانه, كه‌به‌كرده‌يه‌كى ده‌ره‌كى و تا ڕاده‌يه‌ك ناوه‌كى داده‌نرێ , بونى توند و تيژى و جه‌نگ بووه كه هه‌رده‌م له‌سه‌ر شانى كورد بووه , واى كردووه هه‌ميشه بۆ خۆپاراستن هه‌رده‌م له ناو فۆرميى جياجياى كۆمه‌ڵايه‌ت و ژيارى خۆى بپارێزێ. ده‌شێ ئه‌م لايه‌نه به‌يه‌كێ له‌كاريگه‌ره مێژو وييه‌كان دابنرێ كه‌ڕۆڵى نێگه‌تيڤى هه‌بووه له‌سه‌ر كورد و ئه‌مڕۆ له شێوه‌ى ديارده‌ى ده‌رونى وشارستانى نێگه‌تيڤ له ناو كورد خۆى نيشان ده‌دا و به‌ربه‌ستێكه له‌پێش گۆڕ‌انى پۆزه‌تيڤ.
ئاستى سێهه‌م/ كێشه‌ى نێوان كۆن و نوێ :
به‌جێهێشتنى داب و نه‌ريتى كۆن و له‌ناو چوون وبزربوونى ورده‌ورده‌ى نه‌وه‌ى كۆن, كه‌به‌شێنه‌ى كلتورێكى كۆن له‌گه‌ڵ خۆيان ده‌مرێنن ,به‌شێنه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌ناو كلتورى نوێ چاو ده‌كاته‌وه, ئه‌مه‌ش هه‌رده‌م و وه‌ك پرۆسه‌يه‌كى ناكۆك ئامێز كه‌هه‌ندێ جار ده‌گاته ئاستى توند وتيژى و كاره‌ساتى خوێناوى پيشان ده‌دا.
نه‌وه‌ى كۆن هه‌رده‌م شه‌رعيه‌تى تێپه‌ڕاندنى هه‌مو بير و نوێبونه‌وه‌يه‌ك ده‌ده‌نه خۆيان, چونكه له‌نا و په‌يوه‌ندى هه‌ڵكه وتێكى توند وتۆڵى مادى مه‌عنه‌وى ده‌ژين, هه‌تا پێيان بكرێ وتا ئه‌وشوێنه‌ى بۆيان بلوێ ده‌سبه‌ردارى داب و نه‌ريت و مۆدێلى بيركردنه‌وه‌ى خۆيان نابن, هه‌موو ئه‌م مۆدێل و داب و نه‌ريتانه‌ش ده‌كه‌نه قانوون و ڕێنماى و پلان, زۆر به زه‌حمه‌ت له‌لايه‌ن نه‌وه‌ى نوێ هه‌زم ده‌كرێ. سه‌ره‌نجام پێكدان و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له‌شێوه‌ى ده‌يان كێشه‌ى كۆمه‌ڵ يه‌تى ئاڵۆز خۆى به‌سه‌ر ئه‌قڵى نه‌وه‌ى نوێ ده‌سه‌پێنێ, ئه‌م كێشه كۆمه‌ڵايه‌تيانه له‌زۆر بوار ده‌رده‌كه‌ون, وه‌ك خوێندن وپه‌روه‌رده‌و په‌يوه‌ندييه‌كانى ناو خێزان وكاركردن. نێوان باوكه كۆنه‌كان و كوڕ و كچه نوێيه‌كان , هه‌ميشه وه‌ك تێنه‌گه‌شتنێك ئاماده‌ييان هه‌يه .
كێشه‌ى كۆن‌و نوێ يه‌كێكه له هه‌ره كێشه ئاڵۆزه‌كانى ته‌واوى ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ى وه‌ك كۆمه‌ڵى كوردى ئه‌مڕۆ له‌نا و وه‌رچه‌رخانێكى مادى و مه‌عنه‌وى تايبه‌ت ده‌ژين, تانه‌وه‌ى نوێ ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ى شه‌رعييه‌ت به‌بير و شێوازى ژيانى ده‌دا
وه‌ختێكى زۆرى ده‌وێ و هه‌نێ جاريش ڕه‌نگه بچڕان و گۆڕانه‌ماددى و سياسيه‌كان ته‌مه‌نى نه‌وه‌يه‌ك ته‌واو نه‌كه‌ن, يان بۆماوه‌يه‌كى زۆر له‌ناو سه‌قامگيرييه‌كى پوختى مادى و مه‌عنه‌وه‌ى درێژه به خۆيان نه‌ده‌ن, زۆرن ئه‌و ديارده كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسيانه‌ى كه ئه‌م ناكۆكيانه ده‌وه‌ستێنن و هانى نه‌وه‌ى كۆن ده‌ده‌ن به‌ترس و له‌رزوخۆپاراستنێكى له‌ڕاده به‌ده‌ر ده‌ست به‌كلتورى باوكى خۆيان بگرن وله‌هه‌مان كات ئاوات و حه‌زه‌كان و مۆدێل و بير‌ى نوێى نه‌وه‌ى نوێ له شوێنى خۆيان بوه‌ستێنن, هه‌نگا و نه‌نێن, وه‌ك: تيرۆرى سياسى و ئه‌خلاقى و فيكرى, نه‌بونى عه‌داله‌تى سياسى و قانونى, ياخود قانون په‌يڕه‌و نه‌كردن وه‌ك و خوسى, گه‌نده‌ڵى سياسى و ماددى, جه‌نگ و نه‌بونى سيستمێكى ئاب‌و ورى و كۆمه‌ڵايه‌تى …..
ئاستى چواره‌م /ديارده‌ى گه‌نده‌ڵى:
پياوێكى سياسى له‌به‌ر نه‌بونى كۆنتڕۆڵى داراى وپيشه‌ى و لێهاتووى و هه‌روه‌ها به‌هۆى به‌كارهێنانى ده‌سته‌ڵاتى حيزبى به‌ئاره‌زوى خۆى ده‌توانێ سامانى نه‌ته‌وه‌كه‌ى به‌كار بهێنێ, ده‌سه‌ڵاتـى داراى خۆى بێ لێپرسينه‌وه به‌كاربهێنێ له‌ناو ده‌زگاكاندا ده‌توانێ ده‌يان كه‌س بۆخۆى بكـڕێ وسه‌ره‌نجـام بتوانـێ له‌شوێنى خۆى بمێنێته‌وه درێژه به‌هه‌مـان پرۆسـه‌ى گه‌نـده‌ڵـى بـدات .
ئه‌ندازيارێك به وه‌رگرتنى به‌رتيل چاو له‌ناته‌واوى و نوقسانى كاره‌كانى به‌ڵێن ده‌رێك ده‌پۆشێ, هه‌مان به‌ڵێن ده‌ريش به‌به‌رتيل هه‌مان پڕۆژه‌ى پێسپێدراوه له‌لايه‌ن كارگێڕى به‌رتيل وه‌رگر كه‌ئه‌مه‌ش دواييش سه‌ربه‌پياوێكى سياسيه‌و بۆ ئه‌و ئيش ده‌كات, ياخود ده‌سه‌ڵاتى حيزبى پێى ده‌ڵێ ده‌بێ ئه‌و پرۆژه‌يه بدرێته ئه‌م به‌ڵێنده‌ره سه‌ره‌نجام ده‌بينين به‌ڵێنده‌ر له‌كۆتاى خزمى پياوى سياسى ده‌رده‌چێ, يان براده‌رى يان له‌م نێوانه گه‌نده‌ڵى به‌ناو دام و ده‌زگاكانى حزب هاتۆته خواره‌وه و پارێزگارى لێكراوه‌و چۆته ناو دام و ده‌زگاى حكومه‌ت و ئيتر هه‌مو و شتێك به‌نهێنى كراوه ,ديارده‌ى له‌م جۆره له‌كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى دا نيه, به‌لكو هه‌موو شتێك به‌ئاشكرا و به ڕ‌ونى به‌ڕێوه ده‌چێ ,چونكه فرسه‌تى كاركردن بۆ هه‌موو كه‌سێكه‌و له‌خزمه‌تى هه‌موو كه‌سێكه, له‌م نێوانه ئه‌خلاقى فاشيزمى و ڕه‌گه‌ز په‌رستى وئه‌خلاقى سياسى هيچ بونێكى نيه و ناشبێ هه‌بێ .
سه‌ره‌نجام ئێمه ده‌توانين ده‌يان نمونه‌ى له‌م جۆره له‌هه‌موو بواره‌كان بهێنينه‌وه, به‌ڵام ته‌نيا ئه‌م دوو نمونه‌يه‌ى سه‌ره‌وه ديارده‌كه پيشانده دا.
.