له عه‌ره‌بیه‌وه : یادگار حه‌مه غه‌ریب
سیسته‌مێكى تیۆرى یه، دروستكه‌رى ئه‌و گریمانه‌یه كه كاربه‌ده‌ستانى سیاسی (تاكه‌كان، ده‌وڵه‌ته‌كان، لایه‌نه‌كان، نموونه‌كانى تر‌ى هاوشێوه‌ى ئه‌مانه) مه‌به‌ستیان هه‌یه و سود له‌و هۆكاره كاریگه‌ر و شایستانه وه‌رده‌گرن بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌ستانه. تیۆرى هه‌ڵبژاردنى ئه‌قڵانى تیۆرێكى به‌دوادا چوونه: له‌و چه‌ند گریمانه سه‌ره‌كییه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئامانجێك كه ئاراسته‌ى مه‌به‌ستێكى تایبه‌ت كراوه ده‌توانین ئه‌و شیكردنه‌وه و ته‌فسیرانه بۆ ڕووداوه سیاسییه‌كانى وه‌ك شێوازى كارى دیموكراسی به‌رهه‌م بهێنین.
زۆرجار بیرۆكه‌دانه‌رانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌قڵانى سود له تیۆرى گه‌مه وه‌رده‌گرن، سه‌رمه‌شقى ئه‌و ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ى كه له نێوان كاربه‌ده‌ستانى سیاسی‌دا به‌رچاو ده‌كه‌ون دوولایه‌نه ته‌بان یان ناكۆكن. له تیۆره‌كانى گه‌مه‌دا، وا فه‌رز ده‌كرێت كه كاربه‌ده‌ستانى سیاسی ده‌زانن كه چاره‌نووسیان به‌ستراوه‌ته‌وه به‌كارى فه‌رمانبه‌ره‌كانى تره‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك چاكسازى له ڕه‌فتاریاندا ده‌كه‌ن كه ئه‌م په‌یوه‌ست بوونه له به‌رامبه‌ریاندا له‌به‌رچاو بگرن، فه‌رمانبه‌ره‌كانى تریش له به‌رامبه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ست بوونه‌یان دا به ئاگا و هه‌ستیارن. نمونه‌ش بۆ ئه‌مه، یارى شه‌ره‌كه‌ڵه‌شێره. ده‌زانین ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت یارییه‌كه به‌شێوه‌ى ڕووبه‌ڕوو یان ڕاسته‌وخۆ درێژه پێ بده‌ین، پاداشتمان به‌بڕێكى زیاتر به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وه‌ى، كه هاوپه‌یمان چ بڕیارێكى هه‌یه. بێگومان هاوپه‌یمانه‌كه‌شمان ڕێك هه‌مان به‌ڵگه به‌خۆى ده‌هێنێته‌وه.
تیۆرى هه‌ڵبژاردنى ئه‌قڵانى به‌خستنه ڕووى ئه‌م سێ پرسیاره ڕۆڵێكى كاریگه‌رى له‌سه‌ر زانیارى ئێمه هه‌یه له باره‌ى دیموكراسییه‌وه : بوونى جۆره‌ها حكومه‌ت بۆچى یه؟ بۆچى كۆمه‌ڵگاكان بنه‌ماكانى دیمو‌كراتى په‌سه‌ند ده‌كه‌ن؟ ژینگه‌كانى دیمو‌كراتى كام ئاكامه سیاسییانه به‌رهه‌م ده‌هێنن؟
- ئه‌قڵانیه‌ت و حكومه‌ت
تیۆرى هه‌ڵبژاردنى ئه‌قڵانى ، حكومه‌ت به‌ڕێگاچاره ده‌زانێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى خه‌ڵك له كۆمه‌ڵگادا. به‌گشتى كێشه‌كانى خه‌ڵك ئه‌وه‌یه كه تاكه‌كان وه‌ك پێویست هاوكارى حكومه‌ت نه‌كه‌ن له دابین كردنى خێر یان به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌ڵ و، به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ئه‌و هانده‌رانه‌یان تێدایه بۆ "حازرخۆرى" واته ده‌یانه‌وێت به بێ ڕه‌نج و كۆشش هه‌موو ئاره‌زووه‌كانیان بێته‌دى. وه زاراوه‌ى "حازرخۆر" كه بۆ یه‌كه‌مجار (مانكور ئۆلسون) به‌كاریهێناوه كه‌مته‌رخه‌مى تاكه‌كان پیشان ده‌دات به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌ركه‌ى له‌سه‌رشانیانه. هه‌ركاتێك هاوڵاتیان له دابین كردنى خێر و به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌ڵ دا به‌شداربن "وه‌ك له ڕێگایى دانى باجه‌كانه‌وه" له‌وانه‌یه تاكێكى كه‌مته‌رخه‌م دوچارى وه‌سوه‌سه‌ى فێڵ و ساخته‌بكا به هۆى دانانى ئه‌م فه‌رزه له‌سه‌رى كه هه‌ڵه‌ى ئه‌و له ئه‌نجامى كاریگه‌رى ئه‌و بێ بایه‌خیه‌یه به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵ. چونكه ئه‌و هه‌رگیز نه‌یویستووه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كۆمه‌ڵ بكات.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه، هیچ هاوڵاتیه‌ك ئاماده‌نیه به‌ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كۆمه‌ڵ ده‌سته‌به‌ر بكات، له‌كاتێكدا كه كۆمه‌ڵێكى تر ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆیان كارده‌كه‌ن و له‌سه‌ر حسابی چینێكى ڕه‌نجده‌ر وه‌ك حازرخۆر ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌وانى تر هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن. باشترین ستراتیژیه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌م نادادپه‌روه‌رییه ئه‌وه‌یه، كه حكومه‌ت زۆر وریایانه ئاگادارى هه‌موو تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ بێت و به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان ئه‌و باجانه وه‌ربگرێت. به‌ڵام ئه‌و تاكانه‌ى كه باج ناده‌ن و هاوكارى ناكه‌ن. پێویسته فشارییان بخرێته سه‌ر و له ده‌ره‌وه ناچار به هاوكارى بكرێن، حكومه‌ت به‌ڕێگاچاره‌یه‌كى سه‌ره‌كى ده‌ژمێردرێت بۆ مه‌سه‌له‌ى كاراكردنى كۆمه‌ڵ، بۆ نموونه حكومه‌تى پاشایه‌تى یان تاكڕه‌و ده‌توانن به سه‌پاندنى خه‌رجییه قورسه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و تاكانه‌ى له هاوكارى كردن‌دا كه‌مته‌رخه‌مى ده‌كه‌ن له‌وانه‌یه ببنه‌هۆى ناچاركردنیان به هاوكارى كردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه كۆمه‌ڵگاكان ده‌توانن سود له ڕێگاچاره دیموكراتییه‌كان وه‌ربگرن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى خه‌ڵكى.
- هه‌ڵبژاردنى دیموكراسی
بۆچی هه‌ندێ له كۆمه‌ڵگاكان بنه‌ماكانى دیموكراسی دروست ده‌كه‌ن هه‌تا ڕه‌فتارى هاوكارانه له جیاتى حكومه‌ته‌كانى پاشایه‌تى یان دیكتاتۆرى په‌یڕه‌و بكه‌ن؟ به‌پێی تیۆرى ئۆڵسون، دیموكراسی له‌و بارودۆخه مێژوویه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دات كه دوو مه‌رج به‌دیهاتبێت: دیكتاتۆرێك له‌ناوبرابێت و زه‌مینه سازانى فره‌گه‌ز به‌بێ ڕابه‌رێكى تاكڕه‌و یان حیزبێكى زۆرینه ده‌سه‌ڵاتداربن. ئه‌گه‌ر هیچ ده‌سته و تاقمێك نه‌توانن ئه‌وانى تر سه‌ركوت بكه‌ن یان به‌ده‌ستى خۆیان بۆ وڵاتێكى جیاوازى دابه‌ش بكه‌ن، ڕێگایه‌ك كه بۆ هه‌ڵبژاردنى هه‌موو لایه‌نه گیرۆده‌كان ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه كه یان ده‌چنه ناو خه‌باتێكى بێهوده‌وه یان به‌جۆرێك له پێكه‌وه ژیان ڕ‌ازى ده‌بن.
به‌مشێوه‌یه، په‌یدابوونى ئه‌و بنه‌مایانه‌ى كه دروستكه‌رى نوێنه‌رایه‌تییه ده‌توانرێت پێشبینى ئه‌و مه‌رجانه بكرێت له‌و گروپه بچووكانه‌ى كه تاكه‌كانیان ده‌ست به‌كار ده‌كه‌ن (وه‌ك، ده‌ره‌به‌گه‌كانى سه‌ده‌ى حه‌ظه‌یه‌مى به‌ریتانیا) به‌ده‌سته‌وه بوونى ئه‌و سه‌رچاوه تاڕاده‌یه‌ك سنوردارانه‌ى (وه‌ك زه‌وى) له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ده‌توانن ئاینده‌یه‌كى دووریان به هێنان و بردنه‌وه هه‌بێت. ئه‌م چاوه‌ڕوانییه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م جۆره به‌شداربووانى سیاسه‌ت ئاره‌زوییه‌كى زیاتریان بۆ په‌سه‌ندكردنى ئه‌و بنه‌مایانه هه‌بێت كه دروستكه‌رى نوێنه‌رایه‌تیه. له‌ناو ئه‌و بنه‌مایانه‌دا ده‌توانن كێشه‌كانیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانى په‌یوه‌ست به به‌رژه‌وه‌ندى یه گشتییه‌كانى (وه‌ك به‌رگرى له موڵكى شه‌خصى یان پاراستنى ئه‌وه) چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ئه‌م كۆمه‌ڵه مه‌رجانه تاڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌ندى به تاكه‌وه هه‌بوو، به تایبه‌ت له به‌ریتانیا له دواى "شۆڕشی شكۆمه‌ند" له 1689 (واته ئه‌وكاته‌ى كه جه‌یمزى دووه‌م له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات لابرا و( ویلیا‌م و مێرى) یان له جێگایی دانا)، ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكانى سه‌رهه‌ڵدانى یه‌كه‌مین خونچه‌ى بنه‌ماكانى دیمو‌كراتى له‌م وڵاته‌دا.
له هه‌مان كاتدا له نموونه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌قڵانی هه‌وڵ ده‌درێت كه هۆى شكستى فراوان بوونى دیموكراسیش باس بكرێت. یه‌كێك له مه‌زهه‌به‌كانى لێكۆڵینه‌وه سود له نموونه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌قلانى وه‌رده‌گرێت، هه‌تا ڕوونیكاته‌وه، كه چۆن ئه‌زمونى گواستنه‌وه له دیكتاتۆرییه‌وه بۆ دیموكراسی سه‌ركه‌وتوو یان (فاشل) بووه. بازنه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه له‌سه‌ر گرنگترین ئه‌و لایه‌ن و حیزبانه‌یه كه گیرۆده‌ى وتوێژى په‌یوه‌ست به گواستنه‌وه‌ن. بۆ نموونه، به سوود وه‌رگرتن له تیۆرى گه‌مه ده‌توانین لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانى وتوێژ كه له‌سه‌ر ڕێگای گواستنه‌وه‌ن به دوو گرووپی هاوپه‌یمان بزانین له یارییه‌كى دووكه‌سی دا. ئه‌و ڕێكه‌وتنانه‌ى له‌باره‌ى هاوكارییه‌وه له قۆناغى گواستنه‌وه پێك دێن به‌ستراوه‌ته‌وه به ئیتلافه‌كانه‌وه كه جۆره‌ها لایه‌ن حه‌ز ئه‌كه‌ن په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن. ئادام پشوو ڕسكى وه بیری ده‌هێنێته‌وه كه خه‌بات له ڕێگایی دیموكراسی دا دژایه‌تى نێوان ڕ‌ژێمى دیكتاتۆر و به‌رهه‌ڵستكاران له خۆ ده‌گرێت وه هه‌م دژایه‌تى نێوان لایه‌نه یه‌كگرتووه‌كانیش له خۆ ده‌گرێت، كه له‌گه‌ڵ چه‌سپانى دیموكراسیدا ده‌كه‌ونه پێشبركى بۆ بردنه‌وه‌ى پۆسته باڵاكان. ئه‌و به‌رهه‌ڵستكارانى حكومه‌تى دیكتاتۆر دابه‌ش ده‌كات بۆ لایه‌نه توندڕه‌و و میانڕه‌وه‌كان. پشتیوانانى دیكتاتۆر دابه‌ش ده‌بن بۆ چاكسازیخوازان و زیاده‌ڕۆكان. سه‌ركه‌وتن و نائارامى یان شكستى گواستنه‌وه بۆ دیموكراسی به‌ستراوه‌ته‌وه به شێوازى تێكه‌ڵاوكردن یان یه‌كگرتنى ئه‌م لایه‌نانه‌وه. وه‌ك نموونه، ئه‌گه‌ر میانڕه‌وه‌كانى لایه‌نى به‌رهه‌ڵستكار و چاكسازیخوازانى لایه‌نى دیكتاتۆر له‌ڕاده‌به‌ده‌ر گومانیان له هاوكارییه‌كانى نێوانیان بێت، له‌وانه‌یه گواستنه‌وه بۆ دیموكراسی ڕووبه‌ڕووى شكست بێته‌وه.
له‌م قۆناغه‌دا، بابه‌تى لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ى پێكهاته‌ى سیاسی و شێوه‌كانیه‌تى كه ئه‌م لایه‌نانه ده‌بێت له باره‌ى ئه‌وانه‌وه بگه‌ن به ڕێكه‌وتن. ئه‌و یاسا و ڕێسا سه‌ره‌كییانه‌ى گه‌مه‌ى سیاسی كه له‌م دیموكراسییه نوێیانه‌دا له‌سه‌رى ڕێده‌كه‌ون له لایه‌نى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و بڕیاره‌كانى په‌یوه‌ست به سنورى یاسادانانه‌وه بێلایه‌نانه‌نین. بۆ نموونه، هه‌ندێك له یاساكانى هه‌ڵبژاردن له‌وانه‌یه بۆ لایه‌نێك یارمه‌تیده‌ر بێت تا بۆ لایه‌نێكى تر، له ئیسپانیا، گواستنه‌وه بۆ دیموكراسی له ده‌یه‌یی 1970. له‌دواى ئه‌وه‌ى كه (فرانسیسكۆ فرانكۆ) ده‌سه‌ڵاتى به‌جێهێشت، یاساكانى هه‌ڵبژاردن بۆ ژماره‌یه‌كى كه‌م له نوێنه‌ره‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى وڵات دیارى ده‌كران. له‌سه‌ره‌تادا زیاتر به سودى حیزبه‌كانى پارێزگار-لادێى بوو. توندڕه‌وه‌كان زیاتر سودیان له كاریگه‌رى یاسا بنه‌ڕه‌تیه‌كان وه‌رده‌گرت، هه‌تا له‌و مه‌رجه لێكچووه وردانه‌ى نێوان ژماره‌ى ده‌نگده‌ران و ژماره‌ى نوێنه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌كان بۆ په‌رله‌مانى نه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌گه‌ر چی بنه‌ما دیموكراتییه نوێكان بێ لایه‌ن نین. به‌ڵام ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك دروست بكرێن كه كه‌مترین مه‌ترسی بۆسه‌ر هه‌ستى ئه‌منیه‌ت دروست نه‌كه‌ن. كاتێك دیموكراسییه‌كان به ناكامڵى ده‌مێننه‌وه كه هه‌ندێ له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان ترسیان له‌وه هه‌بێت كه به‌هۆى كاریگه‌رى شكست له خه‌باتدا بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌سه‌ڵاتى سیاسی چانسی زۆریان بۆ به‌ده‌ستهێنانى دوباره ده‌سه‌ڵات له هه‌ڵبژاردنه‌كانى دواتردا نابێت. بۆ ئه‌م لایه‌نانه، چاوخشاندنه‌وه به یاسا و ڕێساكانى گه‌مه‌ى سیاسی دا سودێكى زۆرى هه‌یه.