له فارسیه‌وه : یادگار حه‌مه غه‌ریب
لیبرالیزم:
تیۆرێكه له باره‌ى حكومه‌تێكى سنورداره‌وه له ئامانجى دابینكردنى ئازادى تاكه‌كه‌س. له لایه‌نى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م ئامانجه‌وه كارى سه‌ره‌كى لیبڕالیزم ئه‌وه‌یه كه ڕه‌فتارى دڵخوازانه و تاكڕه‌ویى سیاسى له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا ده‌خاته ژێرلێكۆڵینه‌وه‌وه، به‌مه‌به‌ستى ڕێگرتن له تاكڕه‌وى سیاسى، حكومه‌تى لیبڕاڵ له‌لایه‌ن ئامانجه‌كانى خۆیه‌وه و فراوانكردنى ده‌سه‌ڵاتى ڕێگه‌پێدراوى خاوه‌نى سنورداریه‌كه. به مه‌به‌ستى ڕێگرتن له ڕه‌فتارى دڵخوازانه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاكه‌كاندا به پێى یاساكان ڕوون و ئاشكرایه، كه به‌شێوه‌یه‌كى بێ لایه‌نانه‌جێبه‌جێده‌كرێن. بنه‌ما ناسراوه‌كانى ئه‌و بریتین له پشت به‌ستن به یاساى بنه‌ڕه‌تى (ده‌ستور) و جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان، وه‌ك ده‌سه‌ڵاتى قه‌زاى و سه‌ربه‌خۆ، حكومه‌تى یاسا، سیسته‌مێك بۆ هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ره سیاسیه‌كان، و مافه مه‌ده‌نییه پێویسته‌كان بۆ چاودێرى ده‌سته‌به‌ركردنى ئازادییه تاكه كه‌سییه‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه كه‌مینه‌ن. لیبرالیزم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه زۆرجار له‌گه‌ڵ پێكهاته‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى تایبه‌تى وه‌ك، كۆمه‌ڵگای بۆرژوازى، ڕێكخراوى ئابورى (ئابورى پشت به‌ستوو به بازاڕى ئازاد)، له جیاتى مه‌عریفه‌تناسى، یان فه‌لسه‌فه‌ى كه‌سایه‌تى مرۆڤ (سه‌ربه‌خۆ و خودموختارى ئه‌خلاقى) تێكه‌ڵاو ده‌كرێت، له پشت هه‌موو شتێكه‌وه تیۆرێكه له‌باره‌ى حكومه‌ته‌وه كه ئامانجى ئازادى تاكه كه‌سه.
مافه تایبه‌تییه‌كانى ئازادى له خۆده‌گرێت و پارێزگاری‌یان لێ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به خراپى سودیان لێوه‌رنه‌گرێت. ئه‌م مافه بنه‌ڕه‌تیانه ده‌بێت بۆ هه‌موو هاوڵاتییه‌ك دابین بكرێت دوور له هه‌موو جیاوازییه‌كى نه‌ژادى ،چینایه‌تى، ڕه‌گه‌زى یان ئاستى كۆمه‌ڵایه‌تى یان كه‌لتوره، كه بریتین له ئازادى دین و ئازادى ده‌ربڕین و ئازادى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئازادى خاوه‌ندارێتى و ئازادى سه‌فه‌ركردن. ئه‌م مافه ڕێكخراوانه سود و بایه‌خێكى تایبه‌تیان هه‌یه له‌لایه‌ن جێبه‌جێكردنى ڕاست و دروستى یاساوه. بۆنمونه له‌م باره‌یه‌وه ده‌توانرێت ناوى ئه‌م مافانه ببرێت: حوكمى دادگا بۆ ئاماده‌بوونى كه‌سێكى ده‌ستگیركراو و كه‌ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى خۆى به نایاسایى ده‌زانێت دادگا فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى ئه‌و داده‌نێت هه‌تا ئه‌و به مه‌به‌ستى ڕاپه‌ڕاندنى ده‌عواكه‌ى بۆ دادگا بهێنێت، ئه‌م جۆره حوكمانه پشتیوانى تاكه‌كانه له به‌رامبه‌ر حه‌پس یان ده‌ستگیركردنى یه‌ك لایه‌نه و به ئاره‌زوى تاكه كه‌سێك. دڵنیایى پێویست بۆ تۆمه‌تباران له یاساكانى سزاداندا، وه‌ك دادگایكردن به هۆى ئه‌نجامدانى دادوه‌رانه‌وه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه، مافه مه‌ده‌نییه‌كان، مافه سیاسیه‌پێویست و بنه‌ڕه‌تییه‌كان و مافى ده‌نگدان و مافى كاركردن له پیشه گشتى و ده‌وڵه‌تیه‌كانداله خۆده‌گرن. ئه‌م پێرسته گشتگیر و ته‌واو نیه.
جیاوازییه‌كانى نێوان لیبڕالیزم و دیموكراسى:
جیاوازى هه‌یه له نێوان پرسى دیمو‌كراتى (چ كه‌سێك حكومه‌ت به‌ڕێوه به‌رێت؟) و پرسى لیبڕالى (سنوره‌كانى حكومه‌ت كامانه‌ن؟). تاكڕه‌وى و ئه‌ركى به‌شداریكردنى له كاروباره گشتییه‌كان له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى لیبڕالیزم نین. له ڕاستیدا، لیبڕالیزم جیاوازى له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى شێوه‌كانى دیموكراسیدا هه‌یه . به هه‌مان شێوه‌ى كه له‌كاتى گۆڕ‌انى شۆڕشى ئازادیخوازانه‌ى 1789 له فه‌ره‌نسا بۆ قۆناغه‌كانى ترس و خه‌ڵوه‌تى شۆڕشى دیمو‌كراتى 1793دا ده‌ركه‌وت. بنژامین كۆنستان دورڤێبك (1767- 1830) بیرمه‌ندى فه‌ره‌نسى، له‌و باوه‌ڕه‌دابوو كه خستنه ژێرپێى ئازادییه‌كانى تاك له لایه‌ن حكومه‌تى دیكتاتۆرییه‌وه یان لایه‌نى ده‌سه‌ڵاتى خه‌ڵكه‌وه جیاوازییان نییه. حكومه‌تى زۆرینه‌ى بێ گرێ و به‌ندشێوه‌یه‌كى تواناكانى دیموكراتییه. نه‌دیموكراسى دروستكراوبێت به پێى (ئیراده‌ى گشتى) ژان ژاك ڕۆسۆ فه‌یله‌سوفى (1712- 1778) پارێزه‌رى مافه‌كانى كه‌مینه‌یه و نه‌ك ئه‌و ئامانجانه‌ى كه په‌یوه‌سته به ڕێكه‌وتن و به‌رهه‌مێكه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موان. ئه‌وان حكومه‌تى خۆیان یان تاكڕه‌وى خۆیان ده‌خه‌نه خزمه‌تى ئامانجى باشتره‌و- ئامانجێك هه‌روه‌ك ڕێكخستنى گشتى، پێشكه‌وتنى ئابورى، یه‌كسانى، یان ده‌سكه‌وتێكى تایبه‌ت له ژیانێكى باشه‌وه، كه ئازادییه بنه‌ڕه‌تیییه‌كان پێش ده‌خات- جۆن ستوارت میل له كتێبێك دا له باره‌ى ئازادییه‌وه له (1859)و هه‌م ئالكسى دوتویل له كتێبى دیموكراسى له ئه‌مریكا (1835- 1840) له باره‌ى تاكڕه‌وى (ئیستبداد) زۆرینه‌وه هۆشیاریان دا‌و، تاكڕه‌وى كه سنورداركردنى ده‌سه‌ڵاته ده‌توانرێت به شێوه‌یه‌كى ڕێگه‌پێدراو (شه‌رعیه‌ت پێدراو) به‌سه‌ر تاكه‌كاندا په‌یڕه‌وى بكات. به‌هه‌مان شێوه میل و توكویل هۆشیاریان داوه، كه كۆمه‌ڵگاى په‌یوه‌ست به دیموكراسیه‌وه، ته‌نانه‌ت جودا له یه‌كسانى له جێبه‌جێكردنى تاكڕه‌وى دا مه‌به‌ستى هه‌یه كه ڕێگره له به‌رده‌م ئازادى تاكه كه‌سى و سه‌ربه‌خۆ بوونى، مه‌به‌ستیان سه‌پاندنى هه‌مه‌جۆرى و جیاوازییه له جه‌وهه‌رى لیبڕالیزمدا.
ئه‌مڕۆ لیبرالیزم، له‌گه‌ڵ بوونى زه‌مینه‌یه‌كى جیاواز به‌ڵام په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ دیموكراسیدا په‌سه‌ند ده‌كات و شێوه‌ى حكومه‌تى هه‌ڵقوڵاویى هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رایه‌تى به پێویست ده‌زانێت، بوونى نوێنه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌كانى به مه‌به‌ستى دروستكردنى هاوسه‌نگییه له هێزى جێبه‌جێكردندا، دروستكردنى دڵنیایى له باره‌ى جوڵه نه‌كردن و پشتگوێ نه‌خستنى به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان و پاراستنى پۆسته فه‌رمییه‌كان، پێویستن. پێشكه‌شكردنى خواستى شۆڕشێك كه (به‌بێ نوێنه‌رایه‌تى باجى قه‌ده‌غه‌كراو) له ئه‌مریكادا به وه‌ستاوى له ئاستى مه‌سه‌له داراییه‌كاندا نه‌ماوه‌ته‌وه. ئه‌و بۆچونه‌ى كه هه‌ركه‌س حه‌ز و ئاره‌زوو، بیر و باوه‌ڕى خۆى هه‌یه كه ده‌بێت له ڕێگاى نوێنه‌ره سیاسیه‌كانیانه‌وه ئه‌وانه پێشكه‌ش بكه‌ن به‌رگرى له‌وانه بكه‌ن به گشتاندنى مافه سیاسیه‌كان به‌سه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كانى تردا ئه‌م كاره ئه‌نجامدراوه كه له‌وه و پێش له‌و مافانه بێ به‌ش بوون. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تى و گروپه سیاسییه نوێكان ئه‌و مه‌فهومانه له كاتى گۆڕانكاریاندا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و پێویستییه‌كان و ئه‌رزشه‌كان ڕاكێشن بۆ مه‌یدانه گشتییه‌كان. دیموكراسى ئازادیخواز، به پێچه‌وانه‌ى شێوه بێ شماره‌كانى دیموكراسى، له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه كه شێوه‌كانى ئه‌نجومه‌ن و سیسته‌مه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌توانن حه‌ز و ئاره‌زوو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌موان دروست بكه‌ن، به‌ڵكو ئومێد ئه‌وه‌یه كه له چوارچێوه‌ى شێوه‌كانى ڕێكه‌وتندا بتوانرێت له باره‌ى جیاوازى و ناكۆكییه‌كانه‌وه گفتوگۆبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بگونجێن، به پێى پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، دادپه‌روه‌رییه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى به ڕێكه‌وتنێكى كه‌م به‌ده‌ست بێت.
حكومه‌تى زۆرینه و ئومێدى ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئامانجێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى گشتى ته‌نها زه‌مینه‌ى جیاوازى نێوان دیموكراسى و لیبرالیزم نین هه‌ركاتێك كه شوناسێكى تایبه‌تى كه‌لتورى, دینى، یان نه‌ژادى به شێوه‌ی هۆكارێك بۆ سودمه‌ندبوون له مافه‌كانى به هاوڵاتى بوون یان به‌شدارى سیاسى كاریگه‌رده‌رده‌كه‌وێت، جیاوازى له نێوان لیبرالیزم و دیموكراسى دا سه‌رهه‌ڵده‌دات. له هه‌رجێگایه‌كدا كه ئامانجى تاكڕه‌وى دیمو‌كراتى پاراستنى كه‌لتور، ئه‌رزش و ئامانجه مێژووییه‌كانى پێكهاته‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یى تایبه‌ت بێت ئه‌وان باوه‌ڕ به ده‌ستور و مافه‌كان ته‌وا و ڕووكه‌شن و ناتوانن ئازادییه‌كانى تاك و كه‌مینه‌كان ده‌سته‌به‌ربكه‌ن، له هه‌رشوێنێك دا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى پێكهاته‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یى، دینى یان نه‌ژادى ده‌سه‌ڵاتدار له كۆمه‌ڵگایه‌كى فره‌نه‌ته‌وه‌یدا ماف و ئازادیه‌كانى ئه‌وانى تر پێناسه و دیارى بكه‌ن, دیموكراسى مه‌وجود ئازادیخوازی نییه. له ڕاستیدا، له هه‌رشوێنێك شیكردنه‌وه و چه‌سپاندنى حه‌قیانیه‌تى دیموكراسى هه‌مان تاكڕه‌وى بێت له‌لایه‌نى خه‌ڵكانێكه‌وه بۆ خه‌ڵكانێكى تر، له‌سه‌ر بنچینه‌ى به‌رژوه‌ندییه‌كانى گروپێك پێكهاتبێت، ئاسایى شتێكه بۆ بێبه‌شكردنى كه‌مینه‌كان و جیاكردنه‌وه‌ى مافه‌كان، له خراپترین حاڵه‌ته‌كانى دورخستنه‌وه و ئه‌شكه‌نجه یان جینۆسایدكه‌متر نییه.
هاوڵاتى دیموكراتیخواز وتارێكى مافناسانه‌یه نه‌ك وتارێكى كۆمه‌ڵایه‌تى یان كه‌لتورى. ئه‌م مه‌فهومه هه‌موو تاكه پێگه‌شتووه ڕه‌سه‌نه‌كانى ناوچه‌یه‌ك یان ئه‌و تاكانه‌ى كه ماوه‌یه‌كى دورودرێژه له‌و شوێنه‌دا نیشته‌جێبوون خوازیارى مانه‌وه‌ن له‌و شوێنه‌دا و ملكه‌چى یاسا و ڕێساكانن, ده‌گرێته‌وه. بۆ نمونه, له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا ته‌سه‌ور ده‌كرێت كه مافى یه‌كسانى تاكه‌كان له‌لایه‌ن یاساوه بپارێزرێت كه تاكه‌كان ده‌توانن دور له جیاوازییه‌كى نه‌ژادى، دینى، ڕه‌گه‌زى یان نه‌ته‌وه‌یى ڕوو له كار و پیشه‌كانى خۆیان بكه‌ن. به‌ڵێن و په‌یمانى ئازادیخوازانه ئه‌وه‌یه كه چ تاكه‌كان ئه‌ندامى گروپێك بن و چ ئه‌ندامى هیچ گروپێك نه‌بن ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان فه‌راهه‌م ده‌كرێت. ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى به زه‌مینه كلتوری یان نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه پێوه ده‌گلێن و ئه‌و تاكانه‌ى كه نایانه‌وێت ببه‌سترێنه‌وه به گروپێكى تایبه‌تییه‌وه له دابه‌شكردنى داهاتووه گشتییه‌كاندازه‌ره‌ر ناكه‌ن، به‌شدارى سیاسى په‌یوه‌ندى به فه‌راهه‌مكردنى شوناسى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه نییه.
له هه‌مانكاتدا، هه‌ركاتێك هه‌ڵسه‌نگاندن بكرێت و پڕۆژه بۆ له‌ناوبردنى كه‌م و كوڕییه‌كان پێشكه‌ش بكرێت، له‌وانه‌یه دیموكراسى ئازادیخواز هانده‌رى ناساندنى سیاسى و هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رایه‌تى بێت بۆ ئه‌و گروپه كه‌مینه بێ ده‌سه‌ڵاتانه. پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى ئاره‌زو مه‌ندانه له‌لایه‌ن لیبڕالیزم خوازانه‌وه بۆ پاراستنى شوناسى كه‌لتورى گروپ و لایه‌نه‌كانه. به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى كۆمه‌ڵگا لاوازه‌كان، له‌وانه پله‌یه‌ك له سه‌ربه‌خۆیى په‌سه‌ند بكه‌ن، بۆ نمونه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان (ئامیشه‌كان) عه‌فوكراون له ناردنى مناڵه‌كانیان بۆ قوتابخانه تا ته‌مه‌نى شانزه‌ساڵى له كاتێكدا هه‌موو كه‌س ئیجباركراوه كه مناڵه‌كانیان له ته‌مه‌نى مناڵیدا بخاته قوتابخانه. خێڵه ڕه‌سه‌نه‌كان له زۆربه‌ى ناوچه‌كه‌دا خاوه‌نى سه‌ربه‌خۆین. پێكهاته‌ى لیبڕالیزم بریتییه له دروستكردنى هاوسه‌نگى له نێوان ئازادى بۆ گروپه‌كان و ئه‌نجومه‌نى ئاره‌زومه‌ندان، له‌لایه‌كه‌وه. وه سه‌ربه‌خۆیى له ڕاده‌به‌ده‌ر بۆ كۆمه‌ڵگا لاوه‌كیه‌په‌یمان به‌ستووه‌كان به كۆمه‌ڵگایه‌كى سیاسى سودمه‌ند له ئازادییه‌كان و مافه‌كانى یه‌كسانى، له‌لایه‌كى تره‌وه.
سه‌رچاوه: دائیره المعارف دیموكراسى، جلدسوم، سیمورمارتین لیپست، ترجمه فارسى به سرپرشتى كامران فانى – نورالله‌مراد، تهران 1383ل1163-1166.