له فارسیه‌وه : یادگار حه‌مه غه‌ریب
- بڕیاره‌كانى كۆمه‌ڵ به‌پێی یاسا و ڕێساكانى دیمو‌كراتى
به‌پێى تیۆرى هه‌ڵبژاردنى ئه‌قڵانى، ئه‌گه‌رچی تاكه‌كان ده‌توانن ئه‌نجامى داواكارییه جێ به‌جێ كرا‌و و جێ به‌جێ نه‌كراوه‌كانیان پۆلێن و پله به‌ند بكه‌ن، به‌ڵام كۆمه‌ڵگا ناتوانێت به شێوه‌یه‌كى ڕوون و ئاشكرا و مه‌نتقى ڕووبه‌ڕووى ئه‌م پله به‌ندیانه‌ى تاك بێته‌وه. كاتێك ئه‌وله‌ویه‌ته‌كاتى هاوولآتییان به‌پێى یاساكانى دیمو‌كراتى ده‌گۆڕێت بۆ بڕیاره‌كانى كۆمه‌ڵ، ئه‌نجامه ده‌ستكه‌وتووه‌كان هه‌میشه‌یی یان ڕوون نین.
ناسه‌قامگیرى یان ئاڵۆزى له ده‌نگداندا، زۆرجار دژایه‌تى و به‌رهه‌ڵستى كردنى ده‌نگده‌ران ده‌رده‌خات. بۆ نموونه هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له 1994 دا باس ده‌كه‌ین. گریمان سێ ده‌نگده‌رمان هه‌یه. ده‌نگده‌رى (1) جۆرج بۆش به‌باشتر ده‌زانێت له ڕایس پرو و بیل كلینتۆن له پله‌ى كۆتاییدا داده‌نێت. ده‌گده‌رى (2) كلینتۆن به پله‌ى یه‌كه‌م و بۆش به پله‌ى دووه‌م و پرو به پله‌ى سێیه‌م داده‌نێت، وه‌سه‌رئه‌نجام ده‌نگده‌رى (3) پرو به باشتر له كلینتۆن و كلینتۆن به باشتر له بۆش داده‌نێت. ئه‌گه‌ر بۆش له‌دواتر بێت له پرو ئیتلافى ده‌نگده‌رى (1) و ده‌نگده‌رى (2) به‌سه‌ركه‌وتنى بۆش كۆتایی دێت. منافه‌سه‌ى نێوان پرو كلینتۆن به سه‌ركه‌وتنى پرو دوایی دێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لآتى زۆرینه ئه‌نجامێكى یه‌كسان به‌رهه‌م بهێنێت، پێشبینیمان ده‌كرد كه بۆش له منافه‌سه‌یه‌كى دوو كه‌سیدا كلینتۆن توشی شكست بكات. سه‌یر ئه‌وه‌یه كه بۆش شكست به پرو ده‌هێنێت، به‌هه‌مان شێوه پرو به‌سه‌ر كلینتۆن دا سه‌رده‌كه‌وێت و كلینتۆنیش به‌سه‌ر بۆش دا. ئه‌گه‌ر چى تاكه‌كان ده‌توانن ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانى خۆیان له باشترینه‌وه تاوه‌كو خراپترین پله‌به‌ندى بكه‌ن، به‌لآم گروپ و لایه‌نه‌كان ناتوانن.
له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌نجامه‌كان مه‌نتقى یه، به‌پێی یاسا ده‌نگده‌رى ناوه‌ند، پێشبینى ده‌كرێت كه ڕایی زۆرینه‌بێت له پێشبڕكێكاندا ئه‌م چینه لایه‌نگرى كێ بێت براوه ده‌بێت پۆسته سیاسییه‌كان وه‌رده‌گرێت كه ئه‌م پۆستانه له هه‌مووى زیاتر له پێگه‌ى ده‌نگده‌رى ناوه‌نده‌وه نزیكه "ده‌نگده‌رى ناوه‌ند ده‌نگده‌رێكه كه ڕێك له سنورى ناوه‌ڕاستى هه‌موو ده‌نگده‌ره‌كاندایه" یاسایی ده‌نگده‌رى ناوه‌ند هه‌ڵگرى ئه‌م مه‌فهومه‌یه كه خاڵى خوزراو "ئایدیاڵ" ى ده‌نگده‌رى ناوه‌ند ناسراوه به ئه‌نجامى یه‌كلایى كه‌ره‌وه له ده‌سه‌لآتى زۆرینه‌دا.
ئێستا خاڵه ئایدیاڵه‌كانه سێ ده‌نگده‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌خه‌ینه ڕوو كه یه‌ك بوعدیان هه‌یه: ده‌نگده‌رى (1) له‌لاى چه‌پ و ده‌نگده‌رى (2) له‌ناوه‌ڕاست و ده‌نگده‌رى (3) له‌لاى ڕاست. له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دوو ڕقه‌به‌رى وه‌ك بۆش و كلینتۆن. هه‌ردوو ڕقه‌به‌ر ئه‌و پێگانه وه‌رده‌گرن كه نزیك به خاڵى ئایدیاڵى ده‌نگده‌رى ناوه‌ڕاست (2) بێت. چونكه ئه‌و ده‌نگده‌ره ده‌توانێت ئیتلاف له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌رى (1) پێك بهێنێت. هه‌تا وه‌كو پێگه ئه‌ڵته‌رناتیظه‌كانى خۆى له‌لایی ڕاستدا تێك بشكێنێت یان له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌رى (3) دا ئیتلاف بكات و پێگه ئه‌ڵته‌رناتیظه‌كانى خۆى له‌لاى چه‌پدا تێك بشكێنێت. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه، خاڵى ئایدیاڵى ده‌نگده‌رى (2) ئه‌نجامى یه‌كلایی كه‌ره‌وه و حه‌دى ته‌عادوله، شكستى ئه‌وه ئاسان نیه.
به‌لآم ده‌توانین دڵنیابین كه ته‌نیا ده‌سه‌لآتى زۆرینه به شێوه‌ى ئه‌نجامێكى مه‌نتقى به‌ده‌ست دێت كه ته‌نیا ئیشمان به یه‌ك بوعدى بابه‌تى یه. هه‌ركاتێك زیاتر له بوعدێك له‌كاردا بێت، تاكێك كه له ده‌نگده‌رى ناوه‌ڕاست دایه له بوعدێكدایه پێویسته ده‌نگده‌رى ناوه‌ڕاست له بوعدێكى تردا نه‌بێت. به‌لآم به پێی ده‌سه‌لآتى زۆرینه، له فه‌زایى چه‌ند بوعدی دا، ئیتلاف له‌باره‌ى بابه‌تێكه‌وه له‌وانه‌یه ڕووبه‌ڕووى سه‌ركه‌وتن بێته‌وه و له باره‌ى بابه‌تێكى تره‌وه ڕووبه‌ڕووى شكست بێته‌وه، لێره‌شدا، ئه‌م دژایه‌تى و به‌رهه‌ڵستى یه ئه‌نجامى ده‌نگده‌ره‌كانه، ئه‌نجامێكى جێگیر نیه، ناتوانین پێشبینى بكه‌ین كه كام ئیتلاف له ناو ده‌نگده‌ره‌كاندا پێك دێت و ئایا له فلان ماوه‌دا ده‌وامى ده‌بیت یان نا.
ئاشنایی به‌م حاڵه له باره‌ى میكانیزمه‌كانى ده‌نگدانه‌وه پیشانى ده‌دات كه ئه‌نجامه‌كانى ڕا وه‌رگرتن و ده‌نگدان كاتى یه "واته هه‌میشه‌یی نیه" كه زیاتر له دوو منافسكار پێشبڕكێ بكه‌ن یان بابه‌تى پێشبڕكىَ زیاتر له بوعدێك بێت. بۆ نموونه، شێوه فه‌رمى و نافه‌رمییه‌كانى یاسایه‌ك، به كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى هه‌ڵبژێردراوه‌كان كه ده‌بێت ده‌نگیان پێ بدرێت یان كه‌مكردنه‌وه‌ى بوعده بابه‌تییه‌كان، ده‌توانرێ ئه‌نجامى مه‌نتیقى تر ده‌ست بهێنرێت. سود وه‌رگرتن له كۆمیته یاساییه پسپۆڕه‌كانیش ده‌بێته هۆى یه‌كسانى و زیاتر جێگیربوونى ئه‌نجامه‌كانى ده‌نگدان ، چونكه بوعدێكى بابه‌تى جیا ده‌كه‌نه‌وه له بوعده‌كانى تر. بۆ نموونه كۆمیته‌یه‌كى تایبه‌ت به كشتوكاڵ به لێكۆڵینه‌وه‌ى یاسایه‌كه‌وه خه‌ریك ده‌بێت كه ده‌توانێت سود له‌وانه وه‌ربگرێت له‌لایه‌نى بوعدێكى بابه‌تییه‌وه (وه‌ك پاراستنێكى ڕێژه‌یی تواناكانى كشتوكاڵ یان به‌رهه‌ڵستییه‌كى ڕێژه‌یی له‌وانه)
تیۆرى هه‌ڵبژاردنى ئه‌قلانى دوو خزمه‌تى گرنگیان به ئێمه كردووه له باره‌ى دیموكراسییه‌وه. یه‌كه‌م ئه‌وه‌ى كه دیموكراسی له بنه‌ڕه‌تدا كۆمه‌ڵێك بنه‌مایه كه ئامانج له دروست كردنى ئه‌وانه كردنه‌وه‌ى ڕێگاكانى هه‌ڵبژاردنه بۆ هاوولآتییان. تیۆرى هه‌ڵبژاردنى ئه‌قلآنى ئه‌و ده‌ربڕینه ورد و كاریگه‌ره‌یان داوه به ده‌سته‌وه له باره‌ى زۆربه‌ى بابه‌ته سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان، بۆ ئه‌و ئامانجانه‌ى كه ده‌توانین چاوه‌ڕێی بین له‌م شێوانه‌ى دیموكراتییه‌وه. دووه‌م ئه‌وه‌ى كه ده‌ركه‌وتنى دیموكراسی به‌رهه‌مى ئه‌و ڕه‌فتار و مامه‌لآنه‌یه كه له نێوان خه‌ڵك و كاربه‌ده‌ستانى سیاسی دا پێك دێن. تیۆرى هه‌ڵبژاردنى ئه‌قلانى، به تایبه‌ت تیۆرى گه‌مه، جارێكى تر ئه‌و ده‌ربِرینه نائاشكرایانه، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین دژى شایه‌تییه‌كانه، ئه‌مجاره له‌به‌رده‌ستماندا ده‌بێت كه بۆچى ئه‌م كاربه‌ده‌ستانه شێوه‌كانى دیمو‌كراتى حكومه‌ت هه‌ڵده‌بژێرن و بۆچى ئه‌م بنه‌مایانه‌ى دیمو‌كراتى ڕووبه‌ڕووى سه‌ركه‌وتن یان شكست ده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه: دایره المعارف دموكراسی، جلد سوم، سیمورمارتین لیپست، ترجمه فارسی به‌سرپرستى كامه‌ران فانى-نورالله مرادى، تهران 1383 ل 1346-134