
له فارسیه‌وه : یادگار حه‌مه غه‌ریب
شێوه‌یه‌كى پێكه‌وه به‌ستن و ڕێكخستنى سیاسییه كه یه‌كه‌كانى حكومه‌ت به جودا به‌هۆى سیسته‌مێكى سیاسی گشتگیرتره‌وه پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و ده‌رفه‌ت به هه‌ریه‌كێك له‌و یه‌كانه ده‌دات كه سه‌روه‌رى و یه‌ك پارچه‌یی سیاسی بنه‌ڕه‌تى خۆى بپارێزێت. فیدراڵیزم ده‌توانرێت به‌ماناى دابه‌ش كردنى ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر پایه یاساییه‌كان له ڕێگای ئه‌و سیسته‌مانه‌ى كه خۆ هه‌ڵسوڕێنه‌ره و حوكمڕانى هاوبه‌ش پێكه‌وه گرێ ده‌ده‌ن پێناسه بكرێت. به سیسته‌مه‌كانى فیدڕاڵیه‌تدا، ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان له ڕێگاى وتوێژه‌وه قسه‌وباسیان له‌سه‌ر ده‌كرێ و جێبه‌جێده‌كرێن هه‌تا هه‌موو ئه‌ندامان له بڕیاردان و جێبه‌جێ كردنیان دا به‌شداربن. له‌و كۆمه‌ڵه بنه‌ما سیاسیانه‌ى كه سیسته‌مه‌كانى فیدڕاڵیه‌ت چالاك و كارا ده‌كات بریتیه له گقتوگۆ كردن و هاوكارى له‌سه‌ر بنه‌مای وتوێژ له نێوان چه‌ندان ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌و بنه‌مایانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ناوه‌نده به‌ر بلاوه‌كانى ده‌سه‌ڵات وه‌ك هۆكارێك بۆ پاراستنى ئازادییه‌كانى تاك و ناوخۆش پشتى پێ به‌ستراوه.
ئێمه به سود وه‌رگرتن له نموونه‌ى زینده‌وه‌رانى "بایلۆجى" ده‌توانین سه‌یرى فیدراڵیزم بكه‌ین هه‌روه‌ك یه‌ك "ڕه‌گه‌ز" كه چه‌ندان "جۆر" له‌وه‌دا بوونیان هه‌یه. فیدراسیۆنى نوێ، واته به‌ناوبانگترین جۆر له جۆره هه‌مه‌چه‌شنه‌كان، یه‌كێتییه‌كى نه‌ته‌وه‌ییه كه له‌وه‌دا ده‌ستور باشترین یاسای سه‌رزه‌وییه به‌ڵام مه‌رجه‌عیه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌وه‌دا هاوبه‌شه له نێوان حكومه‌تى گشتى و حكومه‌ته لاوه‌كییه‌كان و پێكهێنه‌ره‌كاندا دابه‌ش ده‌بێت. "دامه‌زرێنه‌رانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان" كه دانه‌رانى ده‌ست نووسی ده‌ستور بوون له ساڵى 1787دا، ئه‌م شێوه‌یه‌یان له فیدراسیۆن داهێنا. تا ئه‌و كاته، پێناسه‌ى قبوڵ كراوى فیدراڵیزم هه‌رهه‌مان ئه‌وه‌بوو كه ئه‌مڕۆ پێى ده‌ڵێن كۆنفیدراسیۆن، واته پێگه‌یه‌ك كه له‌وه‌دا دوو یه‌كه‌ى سیاسی یان زیاتر به‌یه‌كه‌وه كۆده‌كه‌نه‌وه و حكومه‌تێكى گشتگیر به ئامانجه سنورداره‌كانه‌وه به‌رهه‌م دێنن كه له ڕێگای ده‌وڵه‌ته پێكهێنه‌ره‌كانه‌وه ده‌كه‌وێته‌كار. ده‌وڵه‌ته پێكهێنه‌ره‌كان له حوكمدا كۆمه‌ڵه‌ى سیاسی سه‌ره‌تاین و سنورى حوكمڕانى خۆیان له‌و یه‌كه سیاسییه‌دا ده‌پارێزن.
ئه‌مڕۆ فیدراڵیزم یه‌كێكه له باوترین شێوه‌كانى ڕێكخستنى سیاسی. له ساڵى 1993 دا به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه نۆزده وڵات به‌شێوه‌ى سیسته‌مه‌كانى فیدڕاڵیه‌ت دامه‌زرابوون (خشته‌ى 1)، وه به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه بیست و یه‌ك وڵاتى تر سودیان له بنه‌ماكانى هه‌تا هاوسه‌نگى ده‌سه‌ڵاتى خۆیان ڕاگرن به‌پێی ده‌ستور له ناو سیسته‌مه‌كانى حكومه‌ت دا (خشته‌ى 2)، سه‌ره‌ڕایی ئه‌مانه ده‌توانرێت ناوى سێ كۆنفیدراسیۆنى نه‌ته‌وه‌یی (خشته‌ى 3) و بیست و سێ ده‌وڵه‌تى پێكه‌وه به‌ستراو و یه‌كێتى و حكومه‌تى هاوبه‌ش ببرێت (خشته‌ى 4) . ده‌وڵه‌تى پێكه‌وه به‌ستراو هه‌ر به‌ناو خاوه‌نى حكومڕانى سه‌ربه‌خۆیه به‌ڵام له‌لایه‌نى ده‌ستوره‌وه بۆ مه‌به‌ستێكى تایبه‌ت په‌یوه‌سته به ده‌وڵه‌تێكى تره‌وه یان پێوه‌ى به‌ستراوه‌ته‌وه، بۆ نموونه مۆناكۆ یه‌كێكه له ده‌وڵه‌ته پێكه‌وه به‌ستراوه‌كانى فه‌ره‌نسا. به‌شێوه‌ی یه‌كێتییه‌ك ڕێكخراون كه له‌وانه‌دا ده‌وڵه‌تى بچووكتر به‌پێی ده‌ستور به ده‌وڵه‌تى گه‌وره‌تره‌وه "ده‌وڵه‌تى یه‌كگرتوو" به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ پێیه‌وه به‌ستراون، جرزى به هه‌مان شێوه به به‌ریتانیاوه به‌ستراوه. حكومه‌ته هاوبه‌شه‌كان بریتین له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كه به چاودێرى هاوبه‌شی دوو یان چه‌ندان ده‌وڵه‌تى تر به‌ڕێوه ده‌چن. بۆ نموونه فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا مافى حكومڕانیان هه‌یه به‌سه‌ر ئاندورا دا.
فیدراڵیزم به پڕماناترین مه‌فهوم، چاودێره به‌سه‌ر په‌یوه‌ندى نێوان خه‌ڵك و یه‌كه سیاسییه‌كان له یه‌كێتییه‌كى سه‌قامگیردا به‌ڵام سنوردار له‌سه‌ر بنه‌مایی ڕه‌زامه‌ندى به‌رامبه‌ر، به‌بێ ئه‌وه‌ى كه سه‌ربه‌خۆیی هیچ یه‌كێك له‌وانه ببێته‌قوربانى ئه‌ویتریان. فیدراڵیزم ده‌بێت به‌شێوه‌ی جۆرێك له دیموكراسی "دایك" وه‌ك دیموكراسی په‌رله‌مانى یان دیموكراسی ڕاسته‌وخۆ له‌به‌ر چاو بگیرێت.
|
خشته‌ى 1 فیدراسیۆنه‌كان |
|
وڵات |
یه‌كه پێكهێنه‌ره‌كان |
|
كۆمارى ئه‌رجه‌نتین |
23 پارێزگا، 5 هه‌رێم
1 ناوچه‌ى نه‌ته‌وه‌یی
1 ناوچه‌ى فیدڕاڵ |
|
وڵاتانى به‌ژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى ئوستورالیا |
6 ویلایه‌ت
4 ناوچه‌ى ڕه‌سمى له ژێرچاودێریدا
2 ناوچه، ناوچه‌ى سه‌ره‌كى |
|
كۆمارى نه‌مسایی فیدڕاڵ |
9 ویلایه‌ت (لێنده‌ر) |
|
پاشایه‌تى به‌لجیكا |
3 هه‌رێم، 3 كۆمه‌ڵگاى كه‌لتورى |
|
كۆمارى به‌رازیلى فیدڕاڵ |
26 ویلایه‌ت، 1 ناحیه‌ى سه‌ره‌كى فیدراڵ |
|
كه‌نه‌دا |
10 پارێزگا، 2 ناوچه |
|
كۆمارى ئیسلامى فیدڕاڵى جه‌زائیر كۆمور |
3 دورگه |
|
كۆمارى ئه‌ڵمانیاى فیدڕاڵ |
16 ویلایه‌ت (لێنده‌ر) |
|
كۆمارى هیند |
25 ویلایه‌ت، 7 ناوچه‌ى یه‌كێتى
1 یه‌كێتى، 1 ده‌وڵه‌تى پێكه‌وه به‌ستراو |
|
مالیزیا |
13 ویلایه‌ت |
|
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى مه‌كسیك |
31 ویلایه‌ت، 1 ناحیه‌ى فیدڕاڵ |
|
كۆمارى نێجیریای فیدڕاڵ |
30 ویلایه‌ت، 1 ناوچه‌ى سه‌ره‌كى فیدڕاڵ |
|
كۆمارى ئیسلامى پاكستان |
4 پارێزگا، 6 قه‌زاى خێڵه‌كى، 1 پایته‌ختى فیدڕاڵ |
|
فیدراسیۆنى ڕوسیا |
89 كۆمار و هه‌رێم |
|
ده‌وڵه‌تى ئیسپانیا |
17 هه‌رێمى ئۆتۆنۆمى |
|
كۆنفیدراسیۆنى سویسرا |
26 كانتۆن |
|
ئیماراتى یه‌كگرتوویی عه‌ره‌بی |
7 ئه‌میرنشین |
|
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا |
50 ویلایه‌ت، 2 یه‌كێتى، سێ ده‌وڵه‌تى به‌یه‌كه‌وه به‌ستراو، 3 ناوچه‌ى ئۆتۆنۆمى ناوخۆیی، 3 ناوچه‌ى پێكه‌وه نه‌لكاو، 1 ناحیه‌یی فیدڕاڵ، 2 ناوچه‌ى پاشكۆیی فیدڕاڵ، 72 دورگه |
|
كۆمارى یۆگسلاڤیایی فیدڕاڵ |
2 كۆمار |
|
خشته‌ى 2 سیسته‌مه سیاسییه‌كان به شێوه‌ى فیدراڵیه‌ت |
|
وڵات |
یه‌كه پێكهێنه‌ره‌كان |
|
ئانتیگواوباربود كۆمارى خه‌لقى چین |
2 دورگه، 22 پارێزگا، 5 هه‌رێمى ئۆتۆنۆمى، 3 شار |
|
كۆمارى كۆلۆمبیا |
23 به‌ش، 4 ناوچه‌ى به‌هێزى چاودێرى،
3 نوێنه‌رایه‌تى |
|
كۆمارى ڤجى |
2 كۆمه‌ڵگایی نه‌ته‌وه‌یی |
|
كۆمارى گورجستان |
2 هه‌رێمى ئۆتۆنۆمى |
|
كۆمارى غانا |
10 هه‌رێم |
|
كۆمارى ئیتاڵیا |
15 هه‌رێمى ئاسایی، 5 هه‌رێم به پێگه‌ى تایبه‌ت |
|
یابان |
47 شار |
|
كۆمارى لوبنان |
5 پارێزگا |
|
یه‌كێتى میانمار (بۆرما) |
7 ویلایه‌ت، 7 به‌ش |
|
كۆمارى نامیبیا |
14 هه‌رێم |
|
پاشایه‌تى هۆڵه‌ندا |
11 پارێزگا، 1 ده‌وڵه‌تى پێكه‌وه به‌ستراو |
|
ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى گینه‌ى نوێی پاپوئا |
19 پارێزگا، 1 ناحیه‌یی سه‌ره‌كى |
|
كۆمارى پرتوگال |
18 ناحیه، 2 هه‌رێمى ئۆتۆنۆمى له ده‌ره‌وه‌ى ولآت |
|
دورگه‌كانى سڵێمان |
4 ناحیه |
|
كۆمارى ئه‌فریقایی باشور |
9 پارێزگا |
|
كۆمارى سودان |
6 هه‌رێم، 1 پارێزگا به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى فیدراڵ |
|
كۆمارى یه‌كگرتوویی تانزانیا |
2 یه‌كه‌ى پێكهێنه‌ر |
|
ئۆكرانیا |
1 هه‌رێمى ئۆتۆنۆمى |
|
به‌ریتانیا و ئێرله‌نداى باكور |
4 وڵات، 5 دورگه‌ى خۆ هه‌ڵسوڕێنه‌ر |
|
كۆمارى ڤانوئاتو |
ئه‌و دورگانه‌ى كه به‌پێی ده‌ستور دابه‌شبوون به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كاندا |
|
خشته‌ى 3 كۆنفیدراسیۆنه‌كان |
|
یه‌كێتى ئه‌وروپا |
كۆمه‌ڵه‌ى كارائیب و بازاڕى
هاوبه‌ش (كاریكوم) |
وڵاتانى سه‌ربه‌خۆیی به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش |
|
نه‌مسا |
ئانتیگوا و باربووا |
ئه‌رمه‌نستان |
|
به‌لجیكا |
دورگه‌كانى باهاما |
ئازه‌ربایجان |
|
دانیمارك |
باربادوس |
بلاڕوس |
|
فینله‌ندا |
بلیز |
گورجستان |
|
فه‌ره‌نسا |
دومینیكا |
قزاقستان |
|
ئه‌ڵمانیا |
گرنادا |
قرقیزستان |
|
یۆنان |
گویان |
مولدوا |
|
ئیرله‌ندا |
جامائیكا |
ڕوسیا |
|
ئیتاڵیا |
مونتسرات |
تاجیكستان |
|
لۆكسامبۆرگ |
سنت كینس و نویس |
تركمه‌نستان |
|
هۆڵه‌ندا |
سنت لوسیا |
ئۆكرانیا |
|
پرتوگاڵ |
سنت ڤینست و دورگه‌كانى گرنادین |
ئۆزباكستان |
|
ئیسپانیا |
ترینیداد و توباگو |
|
|
به‌ریتانیا |
|
|
- بنه‌ما بنچینه‌ییه‌كانى فیدراڵیزم
سیسته‌مه فیدراڵیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌ش ته‌وه‌رى بنه‌ڕه‌تى چه‌سپاو : لامه‌ركه‌زین و په‌یوه‌ستن به دیموكراسییه‌وه و ئالیه‌تى جڵه‌وكردن و هاوسه‌نگیان جێگیر كردووه و له‌ڕێگاى وتوێژى ئاشكراوه كارده‌كه‌ن واته شه‌فافیه‌ت له كاره‌كانیاندا هه‌یه و ده‌ستورى نوسراوییان هه‌یه، یه‌كه چه‌وساوه‌كانى ده‌سه‌لآتیان به‌پێی ده‌ستوور له حكومه‌تدا جێگیركردووه.
لامه‌ركه‌زى، یه‌كه‌مین بنه‌مایی فیدراڵیزم لامه‌ركه‌زىیه. چوارچێوه‌ى سیاسی خاوه‌نى یه‌ك ناوه‌ندىیه به‌ڵكو ناوه‌ندێكى فره‌یی هه‌یه كه به ده‌ستور و شه‌به‌كه‌ى په‌یوه‌ندىیه هاوبه‌شه‌كانه‌وه پێكه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه. فیدراڵیزم نمایشكه‌رى نموونه‌یه‌كى ڕێكخراویی ماتریس (Matrice)یه : ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌تى جودا به‌لآم یه‌كسان له "ده‌وڵه‌ته پێكهێنه‌ره‌كان"دا له دڵى كۆمه‌ڵێك له نیهاده قاڵب به‌ستووه‌كانى "حكومه‌تى فیدراڵ"دا جێى خۆیان ده‌گرن و ته‌نانه‌ت له ناوه‌وه بۆ ناوه‌نده بچوكتره‌كانیش دابه‌ش ده‌بن. هه‌ر ناوه‌ندێك له حكومدا مه‌یدانێك له حكومه‌ت : مه‌یدانێكى گه‌وره‌تر یان بچوكتر، وه نه‌ك به‌رزتر یان نزمتر. ئه‌م ناوه‌ندانه لقى جۆراوجۆرى "باربه‌رى" ده‌سه‌لآتیان هه‌یه بۆ كاروباره جۆراوجۆره‌كان، هه‌موو ئه‌وانه به شێوه‌ى سیسته‌مێكى فه‌رمان ناسی (سیبرنتیك) كارده‌كه‌ن. فیدراڵیزم له خاڵێكدا له به‌رامبه‌رهه‌ره‌مێكى زنجیره‌ى پله و پایه‌دایه كه له‌وه‌دا ده‌سه‌لآت و كۆنتڕۆڵ له‌سه‌رى ناوه‌نددایه یان له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه بڕیاره‌كان ده‌رده‌چن، وه هه‌موو ناوه‌نده‌كانى تر‌ى ده‌سه‌لآت له ئاستى "ڕوكه‌ش"دا سه‌یرده‌كرێن، كه ملكه‌چى سه‌ره‌وه‌ن. به‌هه‌مان شێوه، فیدراڵیزم نه‌خاوه‌نى ناوه‌ندێكى ده‌سه‌لآته و نه خاوه‌نى بیئه‌یه‌كى ده‌وروبه‌ره، كه نوخبه‌كان له ڕێگایه‌كه‌وه ئه‌وه قبوڵ بكه‌ن یان به‌ره‌وناوه‌ند ڕابكێشرێن.
دیموكراسی، سیسته‌مه‌كانى فیدراڵى زۆر تامه‌زرۆیی دیموكراسین، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك به‌ڵگه بۆ ئه‌وه ده‌هێننه‌وه كه هه‌ر سیسته‌مێك كه له واقع دا فیدراڵى بێت، ده‌بێت دیموكرات بێت، چونكه ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵكى ئاسایی و هه‌ڵبژێردراوه‌كان یاسا له هه‌موو مه‌یدانه‌كاندا به شێوه‌یه‌كى هاوبه‌ش جێبه‌جێ بكه‌ن. دیموكراسی فیدراڵ به به‌راورد له‌گه‌ڵ دیموكراسی له‌سه‌ر بنه‌مایی دوو نموونه‌ى تر‌ى حكومه‌ت – واته دیموكراسی ڤیستمینسته‌ر و دیموكراسی هاوپه‌یوه‌ند – له‌سه‌ر پایه‌ى كۆمه‌ڵه پێشه‌كییه‌كى تا ڕاده‌یه‌ك هه‌مه‌جۆرتر بنیات نراوه. له نموونه‌ى ڤیستمینسته‌ر"وه‌ك سیسته‌مى ئینگلیزى" په‌رله‌مان باشترین پله‌وپایه‌یه، وه حكومه‌ت تا ئه‌و كاته ده‌سه‌لآت جێبه‌جێ ده‌كات ك