|
چه‌ند سه‌رنجێکی گشتی ده‌رباره‌ی ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تی Saturday, 05.03.2008, 07:20am (GMT)
له فارسییه‌وه : یادگار حه‌مه غه‌ریب مافى داواكارى له حكومه‌ت بۆ ئاوڕدانه‌وه له گله‌یى و گازندهكانى میلله‌ت و مافى ده‌ست كردن به خۆپیشاندانى گشتى بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له سیاسه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یان حكومه‌ت و مافى پێكهێنانى گروپ و لایه‌نى كاریگه‌ر له‌سه‌ر سیاسه‌ت (كه زۆرجار به‌مانه ده‌ڵێن ئازادى په‌یوه‌ندییه‌كان) ئه‌م مافانه نیشانه‌ى كۆمه‌ڵگاى دیموكراتن. له زۆربه‌ى دهستورهكاندا ڕاسته‌وخۆ پشتیوانى كراوه له ئازادى كۆمه‌ڵایه‌تى و له‌و سیستمه دیموكراتیانه‌ى كه ده‌ستورى نوسراویان نییه بۆ كاركردن به‌شێوه‌ى ڕاگه‌یاندن پشتیوانى له‌وه ده‌كرێت. مافى ئازادى كۆمه‌ڵایه‌تى كاتێك ده‌ركه‌وت كه جۆن پاشایى به‌ریتانى له ساڵى 1215 دا ئیمزاى له‌سه‌ر فه‌رمانى پاشایه‌تى ((ماگناتا) كرد، كه وه‌ك ئیمتیازێك وابوو بۆ پیاوه ماقوڵهكان له به‌رامبه‌ر ئه‌و نوسراوه‌ى داواكارییه‌ى كه‌بۆ پاشایان نووسى بوو. له دواى چه‌ند سه‌ده‌یه‌كى تر به‌رنامه‌یه‌كى دیمو‌كراتى تر بۆ ئازادى كۆمه‌ڵایه‌تى خرایه ڕوو. جهیمزى دووه‌م له ساڵى 1688دا، له‌دواى ئه‌وه‌ى كه كۆشكى پاشایه‌تى حوكمى زیندانى كردنى ئوسقوفى گه‌وره‌ى كهنتربڕى و كۆمه‌ڵێك له ئوسقوفهكانى كڵێساى ئینگلیزى له تاوه‌رى له‌نده‌ن پوچه‌ڵ كرده‌وه، له به‌ریتانیا هه‌ڵهات له‌داوى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن بانگێشتى ویلیا‌م و مارى ئاو ئارنجى كرد كه ببنه هاوپه‌یمانى پاشایه‌تى به‌ومه‌رجه‌ى به‌وه‌فابن به‌رامبه‌ر ڕاگه‌یاندنى مافه‌كان) كه به‌شێوه‌ى (لایحهى مافه‌كان 1689) ده‌رچووه ماده‌ى 5ى ئه‌م لایحه‌یه پشتیوانى له مافى عه‌ریزه‌ى شكات كردن له پاشا ده‌كرد. له (یه‌كه‌مین چاكسازى ده‌ستورى و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان) له 1791دا به شێوه‌یه‌كى گرنگ و به‌رچاو ئاماژه به ئازادى ده‌ربڕین و ئازادى قه‌ڵه‌م و ئازادى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئازادى عه‌ریزه‌ى شكات كردن ده‌دات. ئه‌و شه‌ش ویلایه‌ته‌ى كه‌له پێش سه‌ده‌ى بیسته‌م دا ده‌ستوریان هه‌بوو(ئه‌رجه‌نتین، به‌لجیكا، لۆكسامبۆرگ، نه‌رویج، سویسرا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان) له ده‌ستورى خۆیاندا ئاماژه‌یان به ئازادى كۆمه‌ڵایه‌تى داوه و به‌ڕه‌سمى ناسیویانه له چه‌ند ده‌یه‌یه‌كى دواتردا وڵاته‌كان ورده‌ورده بوونه خاوه‌نى ده‌ستورى خۆیان، چه‌ندان وڵات، له‌وانه ئه‌ڵمانیا و ئیرله‌ندا و یابان، ماده یاساییه‌كانیان له باره‌ى ئازادى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خسته ناو ده‌ستورى وڵاته‌كانیانه‌وه، كه كاردانه‌وه‌ى ئه‌وه له ( یه‌كه‌مین ڕیفۆرمى ده‌ستورى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دا) به ئاشكرا دیاره. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ئوسترالیا ڕاگهیاندێكى نوسراوى ڕاست و دروستى نییه له باره‌ى مافه‌كانه‌وه، (دیوانى باڵا) ى ئه‌و وڵاته به پێى تێڕوانینێكى مهنتقى له سیستمى قه‌زایى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان گه‌شتووه به‌و ئهونجامهى كه ئازادى ده‌ربڕین ڕۆڵێكى سه‌ره‌كى هه‌یه بۆ دیموكراسى. له‌مه‌ش زیاتر، چه‌ندان ڕێكه‌وتننامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، وه‌ك (ڕاگه‌یاندنى جیهانى جاڕنامه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ ماده‌ى20) و ڕێكه‌وتن نامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى مافه مه‌ده‌نى و سیاسیه‌كان ماده‌ى 21) و (په‌یماننامه‌ى ئه‌وروپا) ماده‌ى 11) و (فه‌رمانى پاشایه‌تى ئه‌فریقی یه‌كان بۆ مافى مرۆڤ و مافى دروستكراو ماده‌ى 11) كه مافى پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى له‌خۆگرتبوو. بێگومان، پشتیوانى كردن له یاسا و كاركردن به یاسا هه‌میشه وه‌ك نین. له كاتێك دا، كه هه‌موو حوكمه یاساییه‌كان به پێویستى ده‌زانن كه كۆمه‌ڵگاكان (ئارام) و (یاسایى) بن، هه‌ندێ وڵات له به‌ڕێوه‌بردنى كاروباره‌كانى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك دا زیاتر سود له شێوه‌ى نایاسایى و هێزى ئاژاوه نانه‌وه وه‌رده‌گرن به‌راورد له‌گه‌ڵا وڵاتانى تردا. ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانى له وتارى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و وتارى (به‌هێز)ى ترسناك ده‌كات، كه ناتوانێت كارێكى نایاسایى مه‌ترسیدار بگۆڕێت بۆ كارێكى پێشبینى كرا‌و، به‌ڵام زۆربه‌ى وڵاتان وتارى ڕه‌گه‌زپه‌رستى و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له كۆمه‌ڵگاى گشتى قه‌ده‌غه‌ده‌كه‌ن و له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ى یاسا سه‌روه‌ر نییه و بێ سه‌روبه‌ره‌یى ته‌نها حه‌ز و ئاره‌زوو، ئاسانكارى زۆرترین سنوردارێتیان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، بۆنمونه، بڕگه‌ى9 به‌ندى2، له (ده‌ستورى ئه‌ڵمانیا) ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه كه ئامانجیان یان كاره‌كانیان به پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماكانى سیستمى دیمكراتى و مهفهومهكانى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌وه‌یه قه‌ده‌غه ده‌كات. ئه‌م جیاوازیانه له ئه‌زموونى مێژووییه جیاوازییه‌كان و تێگه‌یشتن له ماناى به هاوڵاتى بوونى دیموكرات له وڵاته جۆراوجۆره‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن. بهبڕواى مایكڵ واڵتسر، فه‌یله‌سوفى سیاسى به‌پێى تیۆرى لیبرالیزم دوو مه‌فهوم له هاوڵاتى بوون دا شایه‌نى ئاماژه پێدانن: یه‌كێك له‌م دوو مه‌فهومه له هزره‌كانى جۆن لۆك، فه‌یله‌سوفى سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌یه‌مى به‌ریتانیاوه گه‌شه‌ده‌كات، ده‌توانرێت له ئه‌رستۆ له سه‌ده‌ى چواره‌مى پێش زاینییه‌وه تا ژان ژاك ڕۆسۆ له سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌یه‌م دا ئاماژه‌ى پێ بدرێت. ئه‌رستۆ و ڕۆسۆ ده‌یانووت: كه هاوڵاتیان ته‌نها له ڕێگاى به‌شدارى چالاكییه‌كان له حكومه‌تدا ده‌توانن تواناى مرۆیى و مه‌ده‌نى خۆیان پیشان بده‌ن (ئه‌و شته‌ى كه ئایزایا به‌رلینى فه‌یله‌سوفى پێده‌ڵێت ( ئازاد پۆزه‌تیف) ) ئه‌م شێوه‌یه دركێكى تامهزرۆیانهى ئازادى كۆمه‌ڵایه‌تییه. به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره به‌هاوڵاتى بوون ده‌توانێت ته‌نها له سیستمه سیاسی یه تاڕاده‌یه‌ك بچوكه‌كاندا بدۆزێته‌وه. هاوڵاتیان له ئاتنى كۆندا له دیموكراسى دا به‌شداربوون. به‌ڵام ئه‌م به‌شداربوونه‌یان كه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و به‌نده زۆرانه‌ى ئه‌وانى ئه‌ركى كاركردن ڕزگاردهكرد ئه‌مڕۆ دیموكراسى له گروپه‌كان و بزوتنه‌وه سه‌به‌خۆكان دا چه‌سپاوه. بزوتنه‌وه‌ى مافه مه‌ده‌نى و خوێندكارییهكانى ده‌یه‌ی1960 له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، به هه‌مانشێوه‌ى زۆربه‌ى بزوتنه‌وه و گروپه سه‌ربه‌خۆكانى ناو حكومه‌ت، سوربوون له‌سه‌ر تێڕوانینه‌كانى ڕۆسۆ. له‌و یه‌كه سیاسیه گه‌ورانه‌ى كه‌له ڕۆژگارى ئه‌مڕۆدا هه‌ن، لایه‌نگرانى تێڕوانینه‌كانى ڕۆسۆ پێ داده‌گرن له‌سه‌ر بایه‌خى ئازادى كۆمه‌ڵایه‌تى له ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه چهسپاوهكانى گروپه نایاب و خاوه‌ن سود و به‌رژه‌وه‌ندى و پله و پایه‌كانى به‌ڕێوه‌بردنى وڵات. له هزرى سیستمى قه‌زایى شاراوه‌دا له (یه‌كه‌مین ڕیفۆرمى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان). فه‌زیله‌تى مه‌ده‌نى به‌رهه‌م هاتووه له كۆمه‌ڵگا به‌هێزه‌كاندا (به‌ڵام ئارام) وه‌ك نمونه‌یه‌كى دیارى وێنه‌ى بۆ كێشراوه. به‌گشتى وه‌ك ده‌بینرێت ئه‌م سیستمه قهزاییهى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هاوشێوه‌ى تێڕوانینه‌كانى ڕۆسۆیه. له تێڕوانینى تاكگه‌رایى جۆن لۆك دا، به پله‌ى یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت پێویسته پشتیوانى له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى تاك و مافه‌كانى هاوڵاتیان بكات (ئه‌و شته‌ى ئالیزایابهرلینى پێده‌ڵێت (ئازادى نێگه‌تیڤ). ئه‌م تێگه‌یشتنه له‌به هاوڵاتى بوون به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ تێڕوانینى ڕۆسۆدا به‌شدارى كردنێكى كه‌متره و ئه‌مه له ئه‌نجامدا زیان به‌كۆمه‌ڵ ده‌گه‌یه‌نێت یان لێبوردن كه‌متره بۆ ئه‌وانه‌ى سه‌رپێچى یاسا له چاو تێڕوانینى ڕۆسۆ. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مانه ئایدۆلۆژیایی لۆك فرسه‌تى زیاتر بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت هه‌تا ئازادى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ناوى سیستمى گشتی سنوردارده‌كات. بۆنمونه، حكومه‌تى به‌ریتانیا له ساڵى 1986 دا به‌هۆى نیگه‌رانى زۆر له باره‌ى زۆربوونى خۆپیشاندانى ههرهمهكى و ناڕێك و پێك و ئاژاوه نانه‌وه (یاساى سیستمى گشتى) دانا. به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ( یه‌كه‌مین ڕیفۆرم) له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانى له خۆپیشانده‌ره دڵ گه‌رمه‌كان وه‌ك نازییه‌كان و ئه‌ندامى كوكلوكس كلان ده‌كات. بارودۆخى توندوتیژى و سه‌ركه‌شى مه‌ده‌نیش مه‌سه‌له‌یه‌كى سه‌رنج ڕاكێشه. ئه‌لیكسانده‌ر بیكل ڕایگه‌یاندووه كه ئازادى ده‌ربڕین و كۆمه‌ڵایه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى و ڕێگه پێدراو سه‌ركه‌شى مه‌ده‌نى ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له‌م ڕووه‌وه سه‌ركه‌شى مه‌ده‌نى نه‌شیاو و نزیك له توندوتیژییه‌وه له‌و سیستمانه‌ى، كه ئازادى عه‌قڵانى كۆمه‌ڵایه‌تى په‌سه‌ندده‌كه‌ن شوێنێك بۆ ئاوڕدانه‌وه یان نییه. به‌ڵام تێڕوانینه‌كانى لۆك و ڕۆسۆ له‌باره‌ى به‌هاوڵاتى بوونه‌وه پشتیوانى له نزیكبوونه‌وه له كارى نایاسایى (ته‌نانه‌ت شۆڕش) ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ى بێ حورمهتییهكى ڕێك و پێكى ده‌وڵه‌ت به‌رامبه‌ر مافى ئازادى كۆمه‌ڵایه‌تى. زۆرجار، ئه‌م كارانه په‌یوه‌سته به‌لایه‌نى تیۆرى و ئه‌خلاقییه‌وه، چونكه ناوه‌رۆكى هیچ یاسایه‌ك ناتوانێت ڕێگه به كارى نایاسایى یان شۆڕش بدات. به‌ڵام له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ى سه‌ركه‌شى مه‌ده‌نى به‌شێوه‌یه‌كى ناتوندوتیژى ئه‌نجام ده‌ده‌ن ڕێز له یاسا و مافى ئه‌وانى تر ده‌گرن . ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان زۆرجار كه‌متر له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا توند ترن هه‌تا له‌گه‌ڵ یاسا شكێنهكانى تردا. وه‌رگێڕانى: یادگار حه‌مه غه‌ریب سه‌رچاوه: دایره المعاف دموكراسى، جلد دوم، سیمورماتین لیپست، ترجمهفارسى بهسرپهرشتى كامه‌ران فانى- نوراللهمرادى، تهران، 1383 ل987-995.
|
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||