- ڕێبازه مێژووییه‌كانى فیدراڵیزم
یه‌كه‌مین سیسته‌مى نوسراوى فیدڕاڵیه‌ت، سیسته‌مى خێڵه‌كانى به‌نى ئیسرایلى كۆن بوو كه زیاتر له 3200 ساڵ له‌مه‌وپێش بوو. بابه‌تێك كه له‌لایه‌نى مێژووییه‌وه شایه‌نى لێكۆڵینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌م سیسته‌مه هیچ لێك چوونێكى هه‌یه له‌گه‌ڵ فیدراسیۆن به پێی پێناسه‌كانى ئه‌مڕۆ یان له‌گه‌ڵ كۆنفیدراسیۆن به پێی هه‌مان پێناسه‌كان. ئه‌م جۆره سیسته‌مه له كتێبى پیرۆز "كتاب مقدس"دا به شێوه‌یه‌ك وه‌سف كراوه كه ده‌ڵێى ده‌ستورێكى گشتى هه‌یه، وه ئه‌وه "ته‌وراتى مو‌سا"یه . ئه‌م سیسته‌مه‌ى فیدراِڵیه‌ت، لامه‌ركه‌زیش بوو، و زیاتر ده‌سه‌لآته‌كان له ئه‌ستۆی یه‌ك به‌یه‌كى خێڵكاندا بوو، نزیكه‌ى 700 ساڵ به‌رده‌وام بوو، و گۆڕانكارى جۆراوجۆرى له‌وه‌دا ڕوویدا "بۆ نموونه پاشایه‌تى له‌وه‌دا باو بوو". زۆر "كۆنفیدراسیۆن"ى خێڵه‌كى تریش بوونیان هه‌بوو، له‌وانه خێڵه عه‌ره‌به بیابان نشینه‌كانى ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌لآتى ناوه‌ڕاست و یه‌كێتییه‌كانى كۆن فیدراسیۆنى ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ئه‌مه‌ریكایی باكور، به‌لآم فیدراسیۆنى به‌نى ئیسرایل، به ئه‌گه‌رى نه‌ته‌وه‌یی، یه‌كه‌مین فیدراسیۆن بوو كه ده‌ستورى نوسراو و كورته مێژووییه‌كى كۆكراوه‌ى هه‌بوو.
كۆمه‌ڵه‌ى ده‌وڵه‌ت – شاره‌كانى هلاس كه به خه‌ڵكه‌كه‌یان ده‌وت هلنى 2400 ساڵ له‌مه‌وپێش كه ئه‌مڕۆ ڕێك پێی ده‌وترێت یۆنان و هه‌روه‌ها له ئتسیایی بچوك كۆنفیدراسیۆن سه‌ره‌ڕایی پێناسه‌ى ئه‌مڕۆیی، واته ده‌سه‌لآت و حوكمڕانى كۆتایی له‌ناو یه‌ك پێكهێنه‌ره‌كان دا پێگه‌ى خۆیان هه‌بوو. له كاتێك دا كۆمه‌ڵگا یه‌كگرتووه‌كان ته‌نیا به‌دواى ئه‌و مه‌به‌ست و ئامانجانه‌وه بوون كه بۆ ئه‌وان پێكهێنه‌ربوون. مه‌به‌ست له به‌رنامه ڕێژى سیسته‌مه‌كانى فیدراِڵیه‌تى به‌نى ئیسرایل و یۆنان ئه‌وه بوو كه هه‌موو ئه‌وانه له بنه‌ڕه‌تدا دیموكراسی بوون به شێوه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه گرێ درابوون كه سوده تایبه‌ته‌كان ئاسایی له‌لایه‌نى به‌رگرییه‌وه به‌ده‌ست دێت. هه‌ر دوو كۆنفیدراسیۆن كاتێك له‌ناوچوون كه داگیركران له‌لایه‌ن هێرشبه‌ره‌كانى په‌یوه‌ست به ئیمپراتۆریه‌ته گه‌وره‌تره‌كانه‌وه. بۆ یۆنانییه‌كان، یه‌كه‌مجار ئه‌سكه‌نده‌ر و پاشان ڕوم ڕۆڵى داگیركه‌ریان هه‌بوو.
"كۆمارى ڕوم" به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه به شێوه‌ى ڕوكه‌ش، سێیه‌مین شێوه‌ى سیسته‌مى فیدراِڵیه‌تیان له ده‌وروبه‌رى 2400 ساڵ له‌مه‌وپێش دامه‌زراند، سیسته‌مێك كه ئه‌مڕۆ ئێمه پێی ده‌ڵێن یه‌كێتى. ڕوم به شێوه‌ى ده‌سه‌لآتێكى یه‌كگرتوو هاته كایه‌وه، وه شاره لاوازه‌كانى تر وه‌ك هاوبه‌شی فیدراِڵیه‌ت په‌یوه‌ست بوون به‌وه‌وه. وه به‌م شێوه‌یه ئۆتۆنۆمى ناوخۆیی خۆیان پاراست به‌لآم له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا مافه سیاسییه ته‌واوه‌كانى هاولآتییان به ده‌ست نه‌هێنا. ڕوم، له قۆناغى ئیمپراتۆریه‌تدا، هه‌ندێك له شێوه‌كانى فیدراڵیزمیان له دنیایی تیۆریدا پاراست، به‌لآم له دنیایی پراكتیكى دا به شێوه‌ى ئیمپراتۆریه‌تى مه‌ركه‌زى ده‌ركه‌وت.
شه‌پۆله‌كانى دواترى گواستنه‌وه بۆ فیدراِڵیه‌ت، كه له ئه‌وروپایی سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاسته‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، په‌یوه‌ست به كۆمارى خوازى دیموكراته‌وه. له‌و شوێنانه‌ى كه شاره‌كانى فراوان ده‌بوون، بۆ نموونه له به‌شی باكورى ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا، كۆمه‌ڵگایى شاره‌كان به شێوه‌ى كۆنفیدراسیۆنى سستى بنه‌ڕه‌تى داده‌مه‌زران . ئه‌م كۆنفیدراسیۆنانه تا ئه‌و كاته ده‌مانه‌وه كه حوكمڕانه‌كانیان مانه‌وه‌ى ئه‌وانه‌یان به به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ده‌زانى. له ناوچه‌ى گوند نشین و دوركه‌وتووه‌كانى كیشوه‌رى ئه‌وروپا، كۆماره بچوكه‌كان كه به درێژایی دۆڵه ته‌سكه‌كانى ناوچه شاخاوییه‌كان سان له لیته‌ى كه‌ناره‌كاندا ئه‌سیر و گیرۆده بووبوون به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه و یه‌كه‌مجار به شێوه‌ى غه‌یره فیدراِڵیه‌ت و پاشان به شێوه‌ى فیدراِڵیه‌ت به شێوازێكى ڕێك و پێك پێكهاتن. "كۆنفیدراسیۆنى سویسرا"ى نوێ ڕیشه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆنفیدراسیۆنى "هلوێتیك" له 1291دا . سویسرا، كه هێشتا سیسته‌مێكى فیدراِڵییه، له 1991دا له یادى حه‌وت سه‌ده‌مین ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى خۆى ئاهه‌نگى گێڕا.
پارێزگاكانى هۆڵه‌ندا، كه كه‌وتوونه‌ته لیته‌كانى كه‌نار ده‌ریایی باكور، له سه‌رده‌مى "ئیمپراتۆریه‌تى پیرۆزى ڕوم"دا (كه هه‌ندێك ئه‌وه‌یان به سیسته‌م و پێكهاته‌یه‌كى فیدراِڵ ژماردووه) و پاشان له سه‌رده‌مى حوكمڕانى بنه‌ماڵه‌ى هاپسبۆرگ دا ئۆتۆنۆمییه‌كى ناوخۆیی زۆریان هه‌بوو. هۆڵه‌ندا له كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى شانزه‌یه‌مدا له دوایی هه‌ستانیان له دژى ئیسپانیا، كه پاشاكه‌ى میراتگرى ئیمپراتۆریه‌تى پیرۆزى ڕوم بوو، به شێوه‌ى كۆنفیدراسیۆنێكى سه‌ربه‌خۆ پێك هات. "پارێزگا یه‌كگرتووه‌كانى هۆڵه‌ندا" به‌و شێوه‌یه سه‌قامگیر بوون هه‌تا ئه‌وه‌ى كه له سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌مدا له‌لایه‌ن ناپلیۆنه‌وه داگیركران.
له سه‌ده‌ى شانزه‌یه‌مدا، به‌شێكى زۆرى هزرى سیاسی په‌یوه‌ست بوو به "مه‌زهه‌بی پرۆتستان كه چاكسازى تێداكرابوو" كه له دوایدا به ناوى شێوازى ئایدۆلۆژیایی جۆن كالوین ناسرا، له‌سه‌ر بنچینه‌ى هه‌مان بنه‌ما میساقى كتێبى پیرۆز دانرا كه ڕێبازى فیدراڵیزمى ئیسرایلى كۆنیان پێك ده‌هێنا. میساق بریتى یه له په‌یمان یان ڕێكه‌وتنێك كه به شێوه‌یه‌كى ئه‌خلاقى قبوڵ ده‌كرا له‌سه‌ر بنه‌مایی ڕه‌زامه‌ندى ئیختیارى یان سوێنده‌كان یان به‌ڵێنه‌كانى به‌رامبه‌ر، سه‌ره‌ڕای شایه‌تى مه‌رجه‌عه بالآكانى ده‌سه‌لآت، له‌ناو نه‌ته‌وه‌كان یان كۆمه‌ڵه سه‌ربه‌خۆكان. میساق زه‌مینه‌یه‌كى بۆ ده‌ست پێشخه‌رى هاوبه‌ش فه‌راهه‌م ده‌كرد هه‌تا به مه‌رجى ڕاگرتنى ڕێز و په‌یمانى به‌رامبه‌ر بتوانرێت به ئامانجه دیاریكراوه‌كان بگه‌ن و سه‌ربه‌خۆیی و یه‌ك پارچه‌یی هه‌موو لایه‌نه به‌شداره‌كان بپارێزن، مه‌زهه‌بی پرۆتستان كه چاكسازى تێدا كرابوو له‌سه‌ر بنه‌مایی هزره‌كانى میساقى {ئینجیلى}بنیات نرابوو، زانستى ئیلاهیاتى فیدراِڵ {بێ پێچ و په‌نا به هه‌مان ناو} پێك هات هه‌تا په‌یوه‌ندى نێوان خه‌ڵك و خوا ڕوون بكاته‌وه. خوداناسانى پرۆتستانى چاك كرا‌و و فه‌یله‌سوفانى ئه‌و خواوه‌ندیان له باره‌ى په‌یوه‌ه‌ندى نێوان مرۆڤه ده‌سه‌لآتداره‌كان و ئه‌وانه‌ى له‌ژێر حوكمڕانیدان له كاردا پێكه‌وه به‌سته‌وه. ئه‌وان دیكتاتۆرى یان تاكڕه‌ویان وه‌ك سه‌رپێچى له فه‌رمانه‌كانى خواوه‌ند مه‌حكوم ده‌كرد و بۆ خه‌ڵكیان به‌ڕه‌واده‌زانى سه‌ركه‌شى و تاكڕه‌وى ده‌ستپێشخه‌رى ئازادانه‌بكه‌ن. له‌م كاته‌دا، خوداناسانى چاكسازیخواز ناچاربوون كه خۆیان به ده‌ربڕینى تیۆرى سیاسى له باره‌ى لیبڕالیزمه‌وه سه‌رقاڵبكه‌ن. ئه‌م كاره به هه‌یمه‌تى یوهانس ئالتوزیوس له كتێبى پوخته‌ى شێوازه سیاسیه‌كان له (1603)دا. ده‌ركه‌وتن، یه‌كه‌مین تیۆرى كۆمه‌لآیه‌تى یه‌كه له‌باره‌ى فیدڕالیزمه‌وه بلآوبۆته‌وه.
فیدرالیزمى نوآ
ناوچه‌ى دانیشتوانى ئینگلیزى له ئه‌مریكاى باكور، به تایبه‌ت شوێنى دانیشتوان له نیوئینگلاند، یه‌كه‌مین نمونه‌كانى فیدڕالیزمى نوآ بوون. زۆرجار ئه‌وانه له‌سه‌ر پایه‌ى تیۆره‌كانى فیدڕالیه‌تى مه‌زهه‌بى پرۆتستانى چاك كرا‌و بنیات نرابوو.
له سه‌ده‌ى هه‌ژده‌هه‌مدا، تیۆرى په‌یوه‌ست به كۆنفراسیۆن له‌لایه‌ن مۆنتسكیۆ و ژان ژاك ڕۆسۆ، فه‌یله‌سوفانى سیاسه‌تى فه‌ره‌نسى، به شێوه‌ى غه‌یره دینى پێشكه‌شكرا. به‌رهه‌مه‌كانى مۆنتسكیۆ ئیلهامى به (دامه‌زرێنه‌رانى ویلایه‌ته‌كان) به‌خشى هه‌تا هه‌م كۆنفراسیۆن و هه‌م فیدراسیۆنى نوآ دا بهێنن. كاریگه‌رى تیۆرى سه‌ره‌كى (دامه‌زرێنه‌رانى ئه‌مریكا) فیدڕالیست بوو، واته كۆمه‌ڵه وتارێكى ڕوون كردنه‌وه، كه جه‌یمز مه‌دیسۆن له ئه‌لكسانده‌ر همیلتون و جۆنجى بۆ پشتیوانى له په‌سه‌ندكردنى ده‌ستورى له 1787دا نوسیبویان، ئه‌م نوسه‌رانه، كه به‌خۆیان ده‌وت (فیدڕالیست)، له‌گه‌لأ نه‌یارانى ده‌ستوور، كه ئه‌فزه‌لێتیان به كۆنفراسیۆنى چاكسازى تێداكراو ده‌دا، بانگه‌وازى (دژه فیدڕالیزم Anti-federalism ) یانكرد. له كۆتایى دا ئه‌م زاراوه‌یه كه‌م و زۆر له‌لایه‌ن هه‌موانه‌وه قبولأ كرا.
تیۆرى فیدڕالیه‌ت له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا، له ساڵى 1788 به‌دواوه، تا ڕاده‌یه‌ك ته‌نها له په‌یوه‌ندى له پێگه‌ى ئه‌مه ڕێگه‌ى ئه‌مه‌ریكاوه پشكوت و ئاشكرابوو. له سه‌ره‌تاكان تا نیوه‌ى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م كه‌سایه‌تییه‌كان وه‌ك جۆن كه‌لهون. خه‌ڵكى كارولینایى باكور، و ئه‌مریكییه‌كان پێشه‌نگ بوون و لایه‌نگریان ده‌كرد له مافى ویلایه‌ته‌كان بۆ جیابونه‌وه‌یان له (یه‌كێتى). به‌ڵگه‌یان بۆ مه‌سه‌له‌ى كۆنفیدڕالیست ده‌هێنایه‌وه.له‌لایه‌كى تره‌وه، ئابرهام لینكلن، سه‌رۆك كۆمارى كاتى، بۆ به‌رژه‌وه‌ندى بالآیى نه‌ته‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى ده‌هێنایه‌وه و ولآتى له‌ڕێگاى شه‌ڕى ناوخۆ (1861-1865) به‌ره‌و پاراستنى (یه‌كێتى) هیدایه‌تكرد. له هه‌مانكاتدا، له ئه‌وروپاى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا، چوار قوتابخانه له زه‌مینه‌ى تیۆرى فیدڕالییه‌تدا كرانه‌وه، یه‌كێك له‌وانه، كه بیروڕاكانى ئالكسى دوتوكویل، فه‌یله‌سوفى سیاسى فه‌ره‌نسى، نمونه‌ى دیارى ئه‌و قوتابخانه‌یه‌بوو، هه‌وڵى دا له‌خۆزگه و سستى ئه‌زمونه‌كانى ئه‌مریكا تآ بگات. قوتابخانه‌ى دووم به‌رنامه‌ى سه‌ره‌كى بریتى بوو له خۆته‌رخانكردن بۆ لێكۆڵینه‌وه و له ئیمكانیه‌ت و مه‌سه‌له‌كانى په‌یوه‌ست به فیدڕاڵیزمه‌وه له ولآتانى جێرمه‌نى دا. قوتابخانه‌ى سێهه‌م، په‌نایى بۆ عادات و ته‌قلیدى فه‌ره‌نسى بردبوو، زیاتر پشتیوانى له تیۆرى فیدڕالییه‌ت ده‌كرد كه‌ده‌یویست جیهان به‌شێوه‌یه‌كى هاوكارانه نوآ بكاته‌وه: ئه‌م ئامانجه یۆتۆپیایه‌كه ده‌بوو كۆتایى به‌و ناكۆكیه سیاسیه جۆراوجۆرانه بهێنێت كه به‌درێژایى سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌م له كۆمه‌ڵگادا سه‌رى هه‌ڵدابوو. قوتابخانه‌ى چواره‌م كه‌له (ئیمپراتوریه‌تى به‌ریتانى)دا ده‌ركه‌وت. تیۆره‌كانى سه‌باره‌ت به فیدڕالیزمى ئیمپراتوریه‌ت پێشكه‌ش ده‌كرد، هه‌تا به‌یارمه‌تى ئه‌و به ئامانجى سنوردارتر، هه‌روه‌ك گۆڕینى ئیمپراتۆریه‌ت به سیستمى فیدڕالیه‌تى جیهانى فراوانتر، بگات.
له حه‌قیقه‌تدا، زۆربه‌ى فیدڕاسیۆنه نوێكانى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م، وه‌ك كه‌نه‌دا و پاشان ئوسترالیا، به پێى ته‌قلیدى ئینگلیز- ئه‌گه‌ر چى به‌شێوه‌ى سنوردارتر- داڕێژراون. فیدڕالیزمى ئه‌مریكاى لاتین، له‌ژێر كاریگه‌رى هزره‌كانى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كاندا له‌م لایه‌نه‌وه تایبه‌ت بوو به تاك كه فیدڕالیزم و لیبڕالیزم كه به‌ڕوكه‌ش له ته‌نها كۆمه‌ڵه‌یه‌كى دیموكراتدا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سترانه‌وه.
ڕوداوه‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م به هه‌وڵ و كۆششى تازه له زه‌مینه‌ى فیدڕالیزمدفیدراسیۆن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى شێوه نوێكانى له كۆنفیدراسیۆن له ڕێگاى (بازاڕى هاوبه‌شه‌وه) واته سه‌له‌ف (ئه‌كێتى ئه‌وروپا) په‌راوێزخرا. ئیسپانیا‌و به‌لجیكا گۆڕان بۆ فیدڕاسیۆنه‌كان، له كاتێكدا كه ئه‌ڵمانیاى (ڕۆژئاوا) فیدڕاسیۆنێكى دیمو‌كراتى تازه‌ى پێكهێنا و له‌كۆتایدا ئه‌ڵمانیاى ڕۆژهه‌لآت و ڕۆژئاوا له 1990دا سه‌رله‌نوآ یه‌كیانگرته‌وه. له نیمچه قاڕه‌ى هینددا دوو فیدڕاسیۆنى مه‌ركه‌زى (هیند و پاكستان) و له ئه‌فریقاش دا دوو فیدڕاسیۆنى (نێجیریا و ئه‌سیوبیا) پێكهاتن.
له‌ده‌ره‌وه‌ى قه‌ڵه‌مڕه‌وى حكومه‌تیش دا بۆ یه‌كگرتن یان پێكه‌وه‌به‌ستنى ڕێكخراوه مه‌زهه‌بى و كرێكارى و بازرگانى و كلتورییه‌كان به‌گشتى سود له شێوه‌كانى فیدڕاڵى و كۆنفیدڕاڵى وه‌رگیرا. له كڵێساكانى كالوینیستى و ئه‌وانه‌ى چاكسازیان تێدا كرابوو- له (پرسبیتره‌كان)ى كه‌به‌ته‌واوى له فیدڕاڵیه‌ته‌وه وه‌رگیراوه تا (باپتیسته‌كان)ى تاڕاده‌یه‌ك هاوپه‌یمان- سیسته‌مى فیدڕاڵیه‌ت له ڕاده‌به‌ده‌ر باوبوو. سه‌ندیكاكانى كرێكاران و گروپه بازرگانییه‌كان زۆرجار به فیدڕاسیۆنى كارا ده‌ژمێدرێن. دیموكراسى ئازادیخواز، به‌پآ داگرتن له‌سه‌ر زۆرینه‌گه‌رایى، ئاماده‌یى ڕێگرتنه له‌م جۆره ڕێكخستنه.
چۆنێتى به‌گه‌ڕخستنى فیدڕالیزمى نوآ
به‌كارهێنانى خودى زاراوه‌ى (فیدڕالیزم) لێڵییه‌كى تێدا به‌دى ده‌كرێت. فه‌رمانى فیدڕاڵیه‌ت هه‌م بۆ وه‌سفكردنى به‌خشینى یه‌كێتییه‌ك به ده‌وڵه‌ته جوداكان له حكومه‌تێكى فیدڕاڵ‌دا به‌كارده‌هێنرێت و هه‌م بۆ وه‌سفكردنى جیاكردنه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى ده‌سه‌لآت و ئازادى له حوكمڕانى له‌ناو ولآتێكدا له‌ناو حكومه‌تێكى مه‌ركه‌زى و حكومه‌ته لاوه‌كیه‌كانى هه‌رێمه‌كاندا. جه‌وهه‌رى بنه‌ڕه‌تى فیدڕاڵیه‌ت – واته یه‌كێتى و لامه‌ركه‌زى- له‌هه‌مان لێڵیدا شاراوه‌یه.
فیدڕالیزم جگه له هه‌ماهه‌نگى و ڕێكخستنى پێكهاته‌یى، شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى ڕه‌فتارى سیاسى و كۆمه‌لآیه‌تییه، كه پابه‌ندبوون به‌به‌شدارى وهاوكارى چالاك فه‌رزده‌كات به‌سه‌ر تاكه‌كان و پێكهاته‌كاندا كه‌له هه‌مانكاتدا شانازى به پاراستنى سه‌ربه‌خۆیى خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن.
له تیۆرى نوێى دیمو‌كراتى دا، گفتوگۆى نێوان فیدڕالیسته‌كان و پلورالیسته‌كان زۆرجار به‌بازنه‌ى به‌هاكانى په‌یوه‌ست به‌جیابونه‌وه‌ى ده‌سه‌لآته‌كان له‌لایه‌نى كاروباره‌وه ده‌وره دراوه. لایه‌نگرانى سیستمى فیدڕالیه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماى دابه‌شكردن به‌ڵگه ده‌هێننه‌وه، كه پێگه‌باشه‌كانى ده‌سه‌لآت كه بۆ هه‌موو گروپ و لایه‌نێك له سیسته‌مى سیاسى دا دابین ده‌كرێت وورده وورده كه‌موكوڕییه‌كانى دیموكراسى له‌ناوچه‌كاند باشتر ده‌كرێن. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه به‌وته‌ى ئه‌وان، دیارنیه‌كه كه سیسته‌مێكى تر بۆبه‌شداریكردن له ده‌سه‌لآتدا به‌رنامه‌ڕێژى بۆبكرێت و گرژى و ئاڵۆزى و گۆڕانكارییه‌كانى سه‌رده‌م ئاسان بكات.
بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه‌كانى فیدڕالیزم به‌پێى كاریگه‌رییه ڕیشه‌ییه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مانه‌ى كه‌له خزمه‌تیاندان ده‌توانرێت پۆلێن بكرێن بۆئه‌مانه: یه‌كێتى فیدڕاڵ و لامه‌ركه‌زى وبنه‌ماى فیدڕاڵیه‌ت.
پاراستنى یه‌كێتى فیدراسیۆنه‌كان به‌گشتى هێڵى ڕاسته‌وخۆى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هاولاَتیان و هه‌موو ئه‌و حكومه‌تانه‌ى كه‌له خزمه‌تیاندان (وه‌ك، حكومه‌ته ناوخۆیى و هه‌رێم و نه‌ته‌وه‌یى) یه‌كان سه‌قامگیر ده‌كه‌ن، ئاسایى خه‌ڵك نوێنه‌ربۆ هه‌موو حكومه‌ته‌كان هه‌ڵبژێدرێت، وه هه‌موو ئه‌و حكومه‌تانه به جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌كانیانه‌وه خه‌ریك ده‌بن كه ڕاسته‌خۆ له خزمه‌تى یه‌كه‌به‌یه‌كه‌ى هاولآتیاندایه. بونى ئه‌م هێڵه ڕاسته‌وخۆیه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان یه‌كێكه له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى كه فیدراسیۆنه‌كان له ئه‌نجومه‌نه‌كان یان كۆنفراسه‌كان جیا ده‌كاته‌وه. فیدراسیۆن ئاسایى له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى هاوبه‌شه كه یه‌كه سیاسیه‌كان پێك ده‌هێنێت و خه‌ڵكى به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
ئه‌م هه‌سته نه‌ته‌وایه‌تییه له هه‌ندآ ولآتدا، بۆنموونه له ئه‌ڵمانیادا گه‌شتووه به‌وڕاده‌یه‌ى كه‌به‌میراتى بۆیان ماوه‌ته‌وه، له كاتێكدا له ئه‌رجه‌نتین و ئوسترالیا و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه ده‌بێت تاڕاده‌یه‌ك تیایاندا بڕوێنرێت. كه‌نه‌دا و سویسرا ناچاربوون كه گه‌شه به‌م هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تییه بده‌ن هه‌تا ئه‌و گروپانه‌ى كه‌له ڕاده‌به‌ده‌ر له‌گه‌ڵیاندا جیاوازبوون له‌خاڵێكدا كۆبكه‌نه‌وه. یۆگسلافیا له جێبه‌جێكردنى ئه‌م ئه‌ركه‌دا بآ تاوان بوو. وه ئه‌و فیدراسیۆنانه‌ى كه دواجار له هیند و مالیزیا و نێجیریا پێكهاتوون ئاینده‌ى فیدرالیزم به‌هۆى له‌ده‌ستدانى ئه‌م جۆره هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تییه هاوبه‌شه‌وه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى دایه.
له بارودۆخى جوگرافى ڕۆڵێكى به‌رچاو ده‌گێڕێت له دابین كردن و پاراستنى یه‌كێتى له‌ناو سیستمه فیدراڵییه‌كاندا. بوونى دوڵى میسى سیپى له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و له زنجیره چیاكانى ئالپ له سویسرا و خه‌سڵه‌تى دورگه‌یى قاڕه‌ى ئوسترالیا و شاخ و جه‌نگه‌ڵه‌كانى، كه ده‌ورى به‌ڕازیلیان داوه، ئه‌مانه هه‌موویان كاریگه‌ریان له‌دروستبوونى یه‌كێتى وا هه‌بووه. بۆ یه‌كێتى له كه‌نه‌دا، ئه‌و فشارانه‌ى كه‌له سنوره‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه خرایه سه‌ر پێگه‌ى جوگرافی كه‌نه‌دا و ئه‌و فشارانه‌ى كه ده‌خرایه سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن دراوسێكانى ڕۆژهه‌لآت و ڕۆژئاوایه‌وه، به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌رى خۆیان هه‌بووه. له‌م باره‌یه‌وه، پێویستى به‌به‌رگرى هاوبه‌شه له‌به‌رامبه‌ر دوژمنانى هاوبه‌ش دا له نۆبه‌ره‌ى یه‌كه‌مدا ده‌بێته‌هۆى پێكهاتنى یه‌كێتى فیدڕاڵ و پاراستنى ئه‌م یه‌كێتییه‌ى مسۆگه‌ر كردووه. له كۆنفیدراسیۆنه‌كانى هاوچه‌رخدا، پێویستییه ئابورییه‌كان شوێنى به‌رگرییان وه‌ك پێداویستى سه‌ره‌تایى گرتووه، به‌لآم یه‌كێتییه‌كى كه‌متر گشتگیریان به‌رهه‌م هێناوه.
پاراستنى لامه‌ركه‌زى، یه‌كه سیاسیه پێكهێنه‌ره‌كان له سیستمێكى فیدڕاڵی‌دا ده‌بێت لایه‌نى یه‌كگرتوى و سه‌روه‌ته‌وه تاڕاده‌یه‌ك یه‌كسان بن یان به شێوه‌یه‌كى تر ده‌بێت نایه‌كسانییه‌كان له‌لایه‌نى جوگرافییه‌وه یان له‌لایه‌نى ژماره‌وه تاڕاده‌یه‌ك دادوه‌رانه بێت (بۆنمونه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له هه‌موو به‌شه‌كانى ولآتدا هه‌م له ویلایه‌ته گه‌وره‌كان و هه‌م له‌ویلایه‌ته بچوكه‌كاندا هه‌یه). له كه‌نه‌دا، جیاوازییه‌كانى نێوان دووپارێزگا كه‌له هه‌موو پارێزگاكانى تر گه‌وره‌تر و ده‌وڵه‌مه‌ندترن (واته ئونتاریۆ و كێبێك) ئه‌وان له‌به‌ستنه‌وه‌یان به‌یه‌كتره‌وه له‌به‌رامبه‌ر پارێزگاكانى تردا ڕێیان لێگیرابوه. پشتیوانى له فیدڕالیزمى سویسراكراوه به‌هۆى بوونى گروپه‌كا نتۆنه‌كانه‌وه كه‌به قه‌واره‌ى جۆراوجۆر و پێشینه‌ى مه‌زهه‌بى و زمانى جیاوازییان هه‌یه. له‌هه‌موو سیستمێكى فیدڕاڵى سه‌ركه‌وتویى ترداهه‌مان سه‌ربه‌خۆیى و به‌ربلآویى ده‌دۆزرێته‌وه.
یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانى ناكامى سیستمه فیدڕاڵییه‌كان زۆرجار له‌ده‌ستدانى یه‌كسانى نێوان یه‌كه سیاسیه پێكهێنه‌ره‌كان بووه. له ئیمپراتۆریه‌تى فیدراڵى ئه‌ڵمانیاى سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌مدا، ده‌سه‌لآتى پروس ئه‌وه‌نده زۆربوو، كه فرسه‌تى به ویلایه‌ته‌كانى تر نه‌دابوو كه ڕابه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه‌یى یان ته‌نانه‌ت ئه‌لته‌رناتیڤێكى تاڕاده‌یه‌ك به‌هێز له‌به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌ى پاشا یان حكومه‌تدا به‌ده‌ست بهێنێت.
سیسته‌مه فیدڕاڵییه سه‌ركه‌وتووه‌كان ئاسایى سنورى ناوخۆیى چه‌سپاو یشیان هه‌بوو. ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و سنورانه بگۆڕێن. به‌لآم ئه‌م جۆره گۆڕانانه‌ته‌نیا به‌ڕه‌زامه‌ندى یه‌كه سیاسییه‌به‌شداربووه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن و جگه له‌و پێگه هه‌ستیار و پته‌وانه كه‌له گۆڕانكارى دور ده‌خرێنه‌وه. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌ماوه‌ى شه‌ڕى ناوخۆدا ڤێرجینیایى دابه‌شكرد. كه‌نه‌دا له قۆناغێك دا كه بنیات ده‌نرا، سنورى پارێزگاكانى فراوانكرد و سویسرا كانتۆنه‌كانى دابه‌شكردووه. به‌لآم ئه‌م گۆڕانكاریانه له حكومدا ناوازه‌بوون واته به‌یاسا نه‌بوون، وه له‌هه‌موو لایه‌نێكه‌وه یه‌كه سیاسیه پێكهێنه‌ره‌كان ڕه‌زامه‌ندییان بۆ گۆڕانكارى پیشان داوه. ته‌نانه‌ت له ئه‌مریكاى لاتینیش دا تامه‌زرۆی ئه‌وه بوون كه سنوره‌كانى ولآت تاڕاده‌یه‌ك به ئه‌مینى و سه‌قامگیرى بمێننه‌وه.
له چه‌ند لایه‌نێكى زۆر گرنگ دا، به‌هۆى بوونى سیستمى جیاوازى مافه‌كان له‌یه‌كه سیاسیه پێكهێنه‌ره‌كاندا، كه ده‌ستور مافه‌كانى بۆ ده‌سته‌به‌ركردوون و پشتیوانى لامه‌ركه‌زى ده‌كات. له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا، سیستمى مافه‌كانى هه‌موو ویلایه‌تێك ڕاسته‌وخۆ- وه تاڕاده‌یه‌ك به‌ئاشكرا سنورداره- له‌یاساى به‌ریتانیاوه ده‌رده‌كه‌وێت (جگه له‌م لایه‌نه، واته لوئیزیانا، كه سیستمى مافه‌كان له یاساى فه‌ره‌نساوه سه‌رچاوه ده‌گرێت) ئێستا ئه‌وه كه یاساى فیدرالأ ته‌نها پێگه‌ى ناوه‌نجى داگیر ده‌كه‌ن سیستمه‌كانى په‌نجا ویلایه‌ته‌كه پێكه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه. ئه‌و پێكهاتانه‌ى كه‌له تێكه‌ڵكردنى یاساكانه‌وه به‌رهه‌م هاتوون ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى، كه په‌یڕه‌وى دادپه‌روه‌رى تا ڕاده‌یه‌كى زۆر ته‌نانه‌ت له دادگا فیدراڵییه‌كاندا به‌شێوه‌ى لامه‌ركه‌زى بهێڵێته‌وه. له كه‌نه‌دا بوونى سیستمه‌كانى یاساى عورفى و یاساى مه‌ده‌نى له‌پالأ یه‌كتردا یارمه‌تى مانه‌وه‌ى كلتورى فه‌ره‌نسى كه‌نه‌دى داوه. سیستمه قه‌زاییه لامه‌ركه‌زییه‌كان فكره‌یه‌كى تایبه‌ت به ئینگلیزى – ئه‌مریكین، كه‌له‌سه‌ر بنه‌ماى یاساى عورفى ته‌قلیدین. زۆرجار ڕێده‌كه‌وێت كه سیستمه فیدڕاڵییه‌كان بۆنمونه له سویسرا، زه‌مینه‌یه‌ك ده‌ڕه‌خسێنن كه چاكسازى له بنه‌ماكانى ماف و سیستمى قه‌زایى نه‌ته‌وه‌یى دا له‌لایه‌ن حكومه‌ته پێكهێنه‌ره‌كانه‌وه ده‌كرێت هه‌تا پێداویستیه تایبه‌تیه ناوخۆییه‌كان دابین بكه‌ن.
زۆرجار ئه‌م خاڵه وتراوه كه‌له سیستمێكى فیدڕاڵى حه‌قیقى دا ده‌بێت یه‌كه سیاسیه پێكهێنه‌ره‌كان كاریگه‌رییه‌كى به‌رچاویان هه‌بێت له چاكسازى ڕه‌سمى یان غه‌یره ڕه‌سمى ده‌ستوردا. زۆرجار گۆڕ‌انى یاساكان به‌بآ چاكسازى ڕه‌سمى ئه‌نجام ده‌درێت، پێگه‌ى یه‌كه‌سیاسیه پێكهێنه‌ره‌كان ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه گۆڕانكارى جدى له ڕێكخستنى سیاسى وا ده‌بێت كه ته‌نها له‌ڕێگاى بڕیارى كه‌مینه جیابووه‌كانه‌وه ئه‌نجام بدرێت چونكه كاردانه‌وه‌ى خه‌ڵك له سه‌رتاسه‌رى یه‌كه سیاسیه‌كان دا جیاوازه. سیاسه‌تمه‌دارانى بوارى فیدراڵییه‌ت سه‌لماندویانه كه ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌م مه‌رجه هه‌م بۆ حكومه‌تى خه‌ڵك و هه‌م بۆ فیدرالیزم زۆر بایه‌خداره.
بنه‌ماى لامه‌ركه‌زى به‌م كاره به‌هێزده‌بێت كه یه‌كه سیاسیه پكهێنه‌ره‌كان نوێنه‌رى پسپۆڕ ببه‌خشن به ده‌زگاى یاسادانانى نه‌ته‌وه‌یى. هه‌موو ویلایه‌تێك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دووكورسى له ئه‌نجومه‌نى پیران و له‌سه‌ر بنه‌ماى دانیشتوانى هه‌ر ویلایه‌تێك، ژماره‌ى كورسییه‌كانى له (ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران) (كۆنگرێس)دا هه‌یه. له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا، ئه‌م كاره له‌ڕێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى (كۆلیژ)ه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. ڕۆڵى ویلایه‌ته‌كان له ده‌ستورى نوسراوى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و سویسرادا دیارى كراوه. له سیستمه‌كانى تر‌ى وه‌ك سیستمه‌كانى كه‌نه‌دا و ولآتانى ئه‌مریكاى لاتین، یه‌كه سیاسیه پێكهێنه‌ره‌كان سه‌لاَحیه‌تیان له زه‌مینه‌ى به‌شداریكردن دا به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌مانه به‌شێوه‌ى به‌شێك له ده‌ستورى نه‌نوسراو ئاماژه‌یان پێكراوه.
له‌وانه‌یه ته‌نها هۆكار و گرنگترین هۆكار بۆ پاراستنى لامه‌ركه‌زى فیدراڵییه‌ت بوونى سیستمێكى حزبى لامه‌ركه‌زى بێت. حزبه لامه‌ركه‌زییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى كاریگه‌رى شێوازى په‌یمانى فیدراڵیه‌ت دروست ده‌بن. به‌لآم كاتێك كه دێنه‌كایه‌وه په‌یڕه‌و و پڕۆگرامى چه‌سپاوى خۆیان هه‌یه و سه‌ربه‌خۆ به‌شێوه‌ى هێزى مه‌ركه‌زى كارده‌كه‌ن. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و كه‌نه‌دا به‌نمونه‌كانى له‌م شێوانه ده‌ژمێردرێن، كه‌له‌وانه‌یه هه‌مووو سیستمێكى حزبى لامه‌ركه‌زى له‌خۆبگرێت. له سیستمى دووحزبى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا له‌كه‌نه‌داوه (حزبى دیموكرات) و (حزبى كۆماریخواز) ده‌سه‌لآتیان هه‌یه. حزه‌كان ئیتلافێكن له حزبه‌كانى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان (كه‌له‌وانه‌یه به‌نۆبه‌ى خۆیان بكه‌ونه ژێر ده‌سه‌لآتى ڕێكخراوه تایبه‌ته‌كانى حزبى ناوخۆیى) له‌وانه وه‌ك یه‌كه ناوخۆییه‌كان ته‌نها هه‌رچوارسالأ جارێك بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار یان به‌رێكخستنى (كۆنگره)ى نه‌ته‌وه‌یى ڕۆڵى خۆیان ده‌گێڕن. ڕێگاى دابینكردنى دارایى حزبه‌كان و بڕیاردانیان یان له‌نێوان ڕێكخراوه‌كانى ویلایه‌ته‌كان و یان له‌نێوان لایه‌نه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر هه‌مه‌جۆره‌كان له‌ئاستى ولآتدا به‌رفراوانه.
له كه‌نه‌دا، له‌لایه‌كى تره‌وه، شێوه‌ى په‌رله‌مانى حكومه‌ت پێویستى به‌لێپرسراوێتى حزبییه، وه ئه‌مه ماناى ئه‌وه‌یه كه‌بۆ ده‌ستهێنان و پاراستنى ده‌سه‌لآت ده‌بێت تێكه‌لآویى و په‌یوه‌ندییه‌كى زۆر زیاتر له‌نێوان حزبه‌كاندا له سه‌رتاسه‌رى ولآتدا بچه‌سپێنرێت. مه‌به‌ست له پێویستى به‌ڕێكخستنێكى به‌هێزى حزبى ئه‌وه‌یه كه‌هه‌ر یه‌كه‌یه‌كى سیاسى یان حكومه‌تێك له‌دواى هه‌ڵبژاردن بتوانێت به‌یه‌ك ده‌نگ قسه‌بكات. حزبه‌كان له‌چوارچێوه‌ى هه‌رێمێك یان پارێزگایه‌كدا پێك دێن، وه پێكهاته‌كانى هه‌موو پارێزگایه‌ك كه‌م تا زۆر خود موختارى خۆیان هه‌یه. یه‌ك یان دووحزب كه پانتایى كاره‌كانیان له سه‌رتاسه‌رى ولآت دایه له‌لایه‌نى پشتیوانى خه‌ڵكه‌وه له‌به‌رده‌م گۆڕ‌انى گه‌وره‌دان له هه‌ڵبژاردنێكه‌وه تا هه‌ڵبژاردنێكى تر. له‌هه‌مان كاتدا، یه‌ك به‌یه‌كى پارێزگاكان زۆرجار ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رى حزبه‌كان ته‌نها چه‌ند نوێنه‌رێك كه به‌په‌نجه ده‌ژمێردێن بۆ ئه‌نجومه‌نى یاسادانانى نه‌ته‌وه‌ى ده‌نێدرێن. حزبێك كه‌له هه‌ڵبژاردنه‌كانى گه‌ل دا سه‌رده‌كه‌وێت له‌وانه‌یه حزبێك بێت كه باشتر بتوانێت لایه‌نه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى ڕێبازى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان به‌شێوه‌یه‌كى كاتى تاڕاده‌یه‌ك فراوان بكات.
یه‌كه سیاسیه فیدراڵه‌كان له سیستمى حزبه‌كاندا كه‌متر پێش ده‌كه‌ون له ڕێگاى ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵكى ئه‌مریكاى لاتین پێى ده‌ڵێن كاودیلیسۆ هه‌ندێك له‌هه‌مان كاریگه‌رییه مه‌ركه‌زییه‌كان به‌ده‌ست دێنن، له‌م شێوه‌یه‌دا، ده‌سه‌لآت به‌سه‌ر ڕابه‌رانى به‌هێزى ناوخۆدا بلآو ده‌بێته‌وه كه‌یه‌كه سیاسییه پێكهێنه‌ره‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن. لامه‌ركه‌زى به‌جۆرى (كاودیلیستى) به‌ڕوكه‌ش له نێجیریا و مالیزیا بوونى هه‌یه.
له كۆتایدا، لامه‌ركه‌زى له‌ڕێگاى ڕێزگرتن له‌بنه‌ماى فیدڕاڵیه‌ت به پارێزراویى ده‌مێنێته‌وه. به‌م شێوه‌یه ئه‌و ڕێزگرتنه فه‌رزده‌كات, كه كۆمه‌ڵه بڕیارده‌ره‌كان پشتڕاستى ده‌كه‌نه‌وه كه‌پاراستنى یه‌كه سیاسیه پێكهێنه‌ره‌كان به‌هه‌مان ئه‌ندازه گرنگه بۆ پاراستنى یه‌كێتى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى. كۆنفیدراسیۆنى كه‌نه‌دا نه‌ك ته‌نها به‌مه‌به‌ستى یه‌كگرتنى موسته‌عمه‌ره‌كانى ئه‌مریكاى باكورى به‌ریتانیا به‌ڵكو به‌هه‌مانشێوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكهات كه سیستمێكى سیاسى ئۆتۆنۆمى ببه‌خشێت بۆ ئونتاریۆ و كێبێك، كه له‌لایه‌نى كه‌لتور و زمانه‌وه جیاوازبوون له‌گه‌لأ یه‌كدا، به‌هه‌مان شێوه، ئامانجى ڕێبه‌رى له پێكهێنانى (كۆنفیدراسیۆنى سویسرا) پاراستنى سه‌ربه‌خۆیى كانتۆنه‌كان بوو، هه‌م له‌به‌رامبه‌ر هێرشى ده‌ره‌كى و هه‌م له‌به‌رامبه‌ر شۆڕشى مه‌ركه‌زدا به‌باشى ده‌توانرێت ئه‌م خاڵه بسه‌لمێنرێت كه هه‌مانجۆر له‌م هانده‌رانه له بنیاتنانى زۆربه‌ى سیستمه فیدڕاڵییه‌كانى تریش ڕۆڵى به‌رچاویان گێڕاوه.
پاراستنى بنه‌ماى فیدڕاڵییه‌ت، هه‌ندێك له‌و ئاماده‌كارییانه كه ئتستیى له سیستمه‌كانى فیدڕاڵییه‌تدا به‌رچاوده‌كه‌ون بۆ پاراستنى خودى بنه‌مایى فیدڕاڵییه‌تیش به‌كاردآ. دوو ئاماده‌كارى له‌ناو ئه‌وانه‌دا بایه‌خى تایبه‌تیان هه‌یه.
یه‌كه‌م: پاراستنى فیدراڵیزم فه‌رزده‌كات كه حكومه‌تى مه‌ركه‌زى (گشتى) و یه‌كه سیاسیه پێكهێنه‌ره‌كانى ئه‌وه هه‌ریه‌كه بنه‌مایى زۆر گشتگیر و ته‌واو بۆ به‌ڕێوه‌بردنى حكومه‌ت ده‌بێت له‌ده‌ست خۆیاندا بن، وه له‌م مافه‌ش سودمه‌ندبن كه‌له‌ناو ئه‌و سنورداریانه‌ى كه‌به‌هۆى په‌یمانى فیدڕالیستسه‌وه چه‌سپاون له‌و بنه‌مانایه‌دا یه‌ك لایه‌نه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
بنه‌ما جیاوازییه‌كانى یاسادانان و جێیه‌جێكردن هه‌ردوكیان پێویستن. ئه‌م پێویستى جیاكردنه‌وه‌یه به‌ماناى ئه‌وه نییه كه هه‌موو چالاكییه‌كانى حكومه‌ت ده‌بێت به‌هۆى بنه‌ما جیاوازه‌كانه‌وه له‌هه‌موو مه‌یدانێكدا جێبه‌جێبكرێت. دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تێك له‌وانه‌یه، به‌پێى ڕێكه‌وتنى به‌رامبه‌ر، به‌شێوه‌ى دامه‌زراوه‌ى حكومه‌تێكى تر ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن. به‌لآم هه‌موو حكومه‌تێك ده‌بێت بنه‌مایى ته‌واو گونجاوى له‌به‌رده‌ستدابێت كه بتوانێت به‌پێى ده‌سه‌لآتى خۆى كاربكات و له‌گه‌لأ دامه‌زراوه هاوتاكانى دا ئازادانه به‌هاوكارییانه‌وه سه‌رقاڵبێت.
دووه‌م: به‌وشێوه‌یه ده‌بینرێت كه‌ده‌ڵێى به‌شداربوون به‌پێى به‌ڵێنه له به‌رپرسیاریه‌ته گشتییه‌كاندا له‌گه‌لأ ئه‌و حكومه‌تانه له سیستمه‌كه‌دا كه‌به‌یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى فیدڕالیزم داده‌نرێت. به‌مانایه‌كى فراوانتر بریتییه له موداخه‌له‌ى هاوبه‌ش له سیاسه‌ت و دابینكردنى دارایى و جێبه‌جێكردنى كاروباره‌كانى دا.
به‌شداربوون له‌وانه‌یه ڕه‌سمى یان ناڕه‌سمى بێت. به‌ڵێندان به پۆسته‌كان هۆكارێكى یاساییه كه حكومه‌ته‌كان به‌یارمه‌تى ئه‌وان ده‌توانن هه‌نگاوى هاوبه‌ش بنێن و له‌هه‌مانكاتدا به‌شێوه‌ى جه‌وهه‌رى سه‌ربه‌خۆیى بمێننه‌وه. ته‌نانه‌ت له شوێنێك دا كه هیچ جۆره ڕێكخستنێكى ڕه‌سمى بوونى نه‌بێت. دیسانه‌وه خودى جه‌وهه‌رى فیدرالیزم بریتیه له تێگه‌یشتنێك له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێكه‌وتن بۆ حكومڕانى به‌شه‌كانى ولآت و به‌ستنه‌وه‌ى هه‌موو به‌شه‌كان به حكومه‌تێكى مه‌ركه‌زییه‌وه.
سیستمه فیدڕاڵییه سه‌ركه‌وتووه‌كان
به تێپه‌ڕینى ساڵه‌كان، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه كه كێشمه‌كێش له هه‌موو سیستمێكى فیدراڵ‌دا له‌نێوان حكومه‌تى فیدراڵ و یه‌كه سیاسیه پێكهێنه‌ره‌كانى ئه‌وه‌دا درێژه‌ى هه‌بێت، وه‌له‌هه‌مانكاتدا هاوسه‌نگى و هه‌ماهه‌نگی یه جۆربه‌جۆره‌كان له‌ناو ئه‌وانه‌دا له‌كاته جیاوازه‌كاندا بچه‌سپێت، ئه‌م كێشمه‌كێشه به‌شێكى جیانه‌كراوه‌یه له‌سیستمه فیدڕاڵییه‌كاندا. مه‌سه‌له‌كان یان پرسه‌كانى په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ده‌وڵه‌ته‌كانى كه‌به‌هۆى ئه‌م كێشمه‌كێشمه‌وه ده‌رده‌كه‌ون به‌رده‌وام مایه‌ى خۆشحاڵى گشتین، چونكه له‌هه‌ربابه‌تێكى سیاسى دا ده‌رده‌كه‌وێت پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه. ئه‌م خاڵه له‌باره‌ى ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر بنه‌ماكانى كۆمه‌ڵگا به‌جێده‌هێڵن به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت پشتڕاست ده‌كرێنه‌وه. بۆنمونه، مه‌سه‌له‌ى نه‌ژاد له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا مه‌سه‌له‌یه‌كه كه‌په‌یوه‌ندى به فیدراڵییه‌ت- ویلایه‌ته‌كانه‌وه هه‌یه، مه‌سه‌له‌ى كه‌لتورى له كه‌نه‌دا و مه‌سه‌له‌ى زمان له هندیش له‌هه‌مان جۆرن.
سیستمى فیدراڵییه‌ت هه‌رچه‌نده لامه‌ركه‌زى تربێت، ئه‌گه‌رى زیاتر هه‌یه كه پشت به‌بڕیارى هه‌یئه‌ت یان ئه‌نجومه‌ن ببه‌ستێت. له‌هه‌موو سیستمێكى ئه‌نجومه‌ندا، هه‌موو یه‌كه پێكهێنه‌ره‌كان كه‌م و زۆر به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان له هه‌یئه‌تى بریارداندا نوێنه‌ریان هه‌یه. ئه‌م هه‌سته پشتبه‌ستوو، به‌ستراوه‌ته‌وه به ئه‌نجومه‌نێكه‌وه له‌باره‌ى كۆنفیدڕاسیۆنه‌وه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ڕاستگۆكانه‌وه- به‌هه‌مانشێوه‌یى كه‌له‌باره‌ى (كۆمیسیۆن) و (ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران) كه چاودێرى سیاسى و كاره‌كانى (یه‌كێتى ئه‌وروپا) به‌ڕآ ده‌كه‌ن –به‌لآم له‌باره‌ى ئه‌و فیدراسیۆنانه‌ى وه‌ك كه‌نه‌دا، كه‌له‌وه‌دا (ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆك وه‌زیران) و هاوتاكانى ڕۆڵى سه‌ره‌كى له حكومه‌تدا ده‌بینن.
بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى سیستمه فیدڕاڵییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بێت پێویستى به بوونى جۆرێكى تایبه‌ته له بیئه‌ى سیاسى كه یارمه‌تیده‌ر و ئاماده‌یى حكومه‌تى خه‌ڵكى بێت و سودى له ته‌قلیده پێویستییه‌كان وه‌رگرتبێت له زه‌مینه‌ى هاوكارى و وخۆڕاگرى سیاسى دا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه، سیستمه فیدڕاڵییه‌كان له كۆمه‌ڵگاكاندا به‌باشترین شێوه كارده‌كه‌ن كه‌له‌وانه‌دا پێویسته به‌رژه‌وه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان به ئه‌ندازه‌یه‌كى ته‌واو گشتى بن، كه فه‌زایه‌كى فراوانى ئازاد بۆ چالاكى حكومه‌ته پێكهێنه‌ره‌كان ئاماده ده‌كه‌ن و پشتبه‌ستن به هاوكارى خۆبه‌خشانه فه‌راهه‌م بكه‌ن.
سودوه‌رگرتن له هێز بۆ پاراستنى ڕێكخستنى ناوحۆیى بۆ پارێزگارى سه‌ركه‌وتووانه‌ى نموونه‌كانى فیدڕالأ، حكومه‌ت ورده‌ورده زه‌ره‌رمه‌ند تره هه‌تا بۆ پاراستنى شێوه‌كانى تر‌ى حكومه‌تى خه‌ڵكى. سیستمه فیدڕاڵییه‌كان له كۆمه‌ڵگاكاندا له زۆرترین سه‌ركه‌وتنه‌وه نزیكن كه‌له‌سه‌رچاوه مرۆییه‌كانه‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى زۆربه‌ى پۆسته‌كانى ده‌وڵه‌ت و به‌كارهێنانى سه‌رچاوه مادییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى هه‌مان مه‌به‌ست وه‌ك به‌شێك سود له به‌هاكانى ئازادى وه‌ربگرن.
وه‌رگێڕانى: یادگار حه‌مه غه‌ریب
سه‌رچاوه: دائیره المعاف دموكراسى، جلد دوم، سیمورماتین لیپست، ترجمه‌فارسى به‌سرپه‌رشتى كامه‌ران فانى-نورلله‌مرادى، تهران، 1383 ل987-995.