
ئه‌فڵاتۆن فه‌یله‌سوفی یۆنانى كه سى وحه‌وت گفتوگۆى ئه‌و پایه و بنه‌مای به‌شێكى سه‌ره‌كى فه‌لسه‌فه‌ى ڕۆژئاوایه. ئه‌فڵاتۆن (427-327 پێش زایین) كه له بنه‌ماڵه‌یه‌كى خانه‌دانى شارى ئاتن هاتۆته دنیاوه، به‌پێی ڕێوڕه‌سمى خێزانه‌كه‌ى خۆى ده‌بوایه پیشه‌یه‌كى سیاسی بگرتایه‌ته‌به‌ر . به‌ڵام، له جیاتى ئه‌وه دوركه‌وته‌وه له سیاسه‌ت هه‌تا به نوسینى گفتوگۆكانى خۆیه‌وه خه‌ریك بێت. وه له ده‌وروبه‌رى ساڵى 385ى پێش زایین‌دا، سه‌نته‌رێكى خوێندنى بۆ پیاوه گه‌نجه‌كانى سه‌رتاسه‌رى یۆنان به‌ناوى "ئه‌كادیمى)یه‌وه دامه‌زراند.
گفتوگۆكانى ئه‌فڵاتۆن زۆرجار ده‌ربڕى دژایه‌تییه‌كى توندى دیموكراسی ئاتنه كه‌له‌ساڵى 399ى پێش زایین‌دا مامۆستاكه‌ى ئه‌و واته سوقرات، به‌هۆى ئه‌وه‌وه حوكمى مه‌رگى به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. به پێی ئه‌و بۆچوونه‌ى كه ئه‌فڵاتۆن پیشانى ده‌دا، دیموكراسی سیسته‌مێكه كه زیاتر بۆ ئایدۆلۆژییه گۆڕاوه‌كانى خه‌ڵكى ئاسایی ڕاسته تا بۆ مه‌عریفه‌تى یه‌قینى فه‌یله‌سوف، كه به‌هۆى عه‌وداڵ بوون و لێكۆڵینه‌وه له دیالكێكدا به‌و شتانه گه‌یشتووه، كه ئه‌فڵاتۆن ئه‌وانه به "وێنه‌كان" یان "نمونه‌كان" واته ماهیه‌تى هه‌قیقی و نه‌گۆڕاوى کاڵا و كار وباره‌كان، ناوده‌بات. ئه‌فڵاتۆن له‌وێناكردنه به ناوبانگه‌كه‌ى كتێبى كۆماردا كه له‌زمانى سوقراته‌وه شارى به كه‌شتییه‌ك به‌راورد كردووه كه خاوه‌نه‌كه‌ى پیاوێكى به‌هێز و كه‌مێك كه‌ڕه، له‌ژێر چاودێرى ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه هیچ له‌هاروشتنى كه‌شتى نازانن. "خاوه‌ن سوكانى هه‌قیقی" كه گۆڕ‌انى وه‌رزه‌كان ده‌زانێت و شاره‌زایی شوێنى ئه‌ستێره‌كانه به كه‌سێكى هه‌وه‌س باز ده‌ژمێرێت كه جگه له واق وڕمانى له ئه‌ستێره‌كان هیچ كارێكى تر‌ى له‌ده‌ست نایه‌ت. له‌هه‌مان كتێبى كۆماردا سوقرات باسی ڕۆڵى دیموكراسی ده‌كات له خراپ كردنى گه‌نجه‌كاندا و ده‌ڵێت كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجانه دروست ده‌كات كه ده‌نگدانه‌وه‌ى سه‌رزه‌نشت و ستایشى ئه‌نجومه‌نه‌كان و كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك به گوێ ده‌بیستن.
له كتێبى كۆماردا جۆره‌ها ڕژێم و سیسته‌مى حوكمڕانى پۆلێن كراوه. وه سوقرات به‌پێی ئه‌م بنه‌مایه‌ی دیموكراسی ڕێك له‌دواى به‌هێزبوون به پله‌ى دووه‌م له‌ناو خراپترین ڕژێمه‌كاندا داده‌نێت. ئه‌و كاریكاتێرێك له‌سه‌ر دیموكراسی ده‌كێشێت و ئه‌وه به ڕژێمێك له‌سه‌ر بنه‌مای بێگرێ وبه‌ند و به‌رامبه‌رى و یه‌كسانى پێناسه ده‌كات، كه له‌وه‌دا هه‌موان ده‌توانن به ئاره‌زووى خۆیان كاربكه‌ن و هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان به‌نده و پیاوانى ئازد، یان له نێوان ژن و پیاودا نییه، به‌ڵام بێ گومان دیموكراسی ته‌نیا ڕژێمه. كه فه‌یله‌سوفێكى وه‌ك سوقڕات تیایدا به‌رهه‌م بێت.
ئه‌فڵاتۆن، له ڕیساله‌ى ده‌وڵه‌تى پیاودا، دیموكراسی به باشترین نموونه‌ى ئه‌و ڕژێمه بێ یاسانه پێناسه ده‌كات . له‌وه‌دا دیموكراسی تواناى ئه‌نجامدانى هیچ كارێكى گه‌وره‌ی، چ باش و چ خراپی، نى یه. به‌ڵام كاتێك جڵه‌وى كاره‌كه‌ى له‌ده‌ست بچێت، كه‌مترین ئاستى زه‌ره وزیان به‌رهه‌م دێت. به‌ڵام هه‌ركاتێك ڕێك و پێك و بنه‌ماداربێت مومكینه خراپترین ئه‌نجامى به‌دواوه بێت. له كاتێكدا ڕ‌ژێمى پاشایه‌تى به باشترین حاڵه‌ت ده‌گات كه فه‌رمانڕه‌واكانى باش بن. له‌دوایه‌مین به‌رهه‌مى ئه‌فڵاتۆندا، واته ریساله‌ى توامیس یان یاساكان، بێگانه‌یه‌كى ئاتنى به گفتوگۆ كردنى له‌گه‌ڵ دووكه‌سی خه‌ڵكى سپارت و كرتدا پڕۆژه‌یه‌ك بۆ ده‌ستورى ڕژێمه‌كه ده‌خاته‌ڕوو، كه خودى ئه‌وه ناوده‌نێت "دووه‌مین شێواز له‌ناو باشترین ڕژێمه‌كاندا". یاساكانى ئه‌م ڕژێمه ڕه‌گه‌زه‌كانى دیموكراسی ئاتن له‌خۆده‌گرن . به‌ڵام به‌رده‌وام پێ داده‌گرێت له‌سه‌ر چاودێرى سنور و دادپه‌روه‌رى.
وه‌رگێڕانى
یادگار حه‌مه غه‌ریب
سه‌رچاوه : دایره المعارف دموكراسى، جلد اول، سیمور مارتین لیپست، ترجمه و فارسی به سرپرستى كامران فانى-نورالله مرادى، تهران، 1383، ل213