
هه‌ڵبژاردن چى يه؟
هه‌ڵبژاردن ڕێگه‌يه‌كى ديمۆكراتيانه‌ى سه‌رده‌مه له‌م ڕێگه‌يه‌وه ده‌توانرێت گه‌ل ده‌سته‌ڵات بگرێته ده‌ست, بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كار و بارى ووڵات له هه‌موو ڕووه‌كانى فه‌رمانڕه‌واييه‌وه .كه‌واته پبَويستمانه ئه‌و ڕێكه ناديموكراتيانه ديارى بكه‌ين كه ده‌سته‌يه‌ك , حيزبێك يان خێڵ و عه‌شيره‌تێك ده‌سته‌ڵاتى فه‌رمانڕه‌واييان تيايدا هه‌يه يان به‌ده‌ستى ده‌هێنن :
- كوده‌تا /
ئه‌م شێوه‌يه چه‌ند كه‌سێك له ده‌سته‌ڵاتى پێشوو ياخود نه‌ياره‌كانى ده‌سته‌ڵات پێى هه‌ڵده‌ستن و سيسته‌مێكى سياسى جياواز له ده‌سته‌ڵاتى پێشوو ده‌هێننه‌كايه‌وه, به‌ڵام مه‌رج نيه كوده‌تا ڕه‌وشى سياسى ووڵات به‌باشى به‌ڕێوه‌ببات, چونكه كوده‌تا چييه‌كان زۆرينه‌ى جار ڕاىگشتى و جه‌ماوه‌ر به‌هه‌ند وه‌رناگرن .
- ده‌سته‌ڵاتى پاشايى (بۆماوه‌يى) /
جۆرێكى تر‌ى ده‌سته‌ڵاتكردنى ناديمۆكراتيانه‌يه, كه به‌شێوه‌يه‌كى بۆماوه‌يى (ميراتى) له باوكه‌وه بۆ كوڕ ده‌مێنێته‌وه.
هه‌ڵبژاردن پێشينه‌يه‌كى دێرينى هه‌يه له مێژووى ده‌سته‌ڵاتداريدا, له‌گه‌ڵ ڕۆژگار و گۆڕانكارييه سياسسه‌كاندا ئه‌ميش گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا هاتووه, چونكه له پاش ئه‌وه‌ى ژماره‌ى دانيشتوانى سه‌ر زه‌وى زيادى كردووه بێ گومان خواست و پێويستى و داواكارى يه‌كانى هاووڵاتيانيش گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا هاتووه, دواى سه‌ركه‌وتنى شۆڕشى فه‌ره‌نسا زۆر له‌بيرمه‌ندان و فه‌يله‌سوفانى ئه‌م بواره بانگه‌شه‌يان بۆ وه‌ديهێنانى سيسته‌مى نوێنه‌رايه‌تى كرد.
لێره‌وه له‌جاران زياتر هه‌ڵبژاردن بووه هۆكارێكى شياو و كاريگه‌ر بۆ گۆڕانكارى ده‌سته‌ڵات به‌شێويه‌كي ئازاد و بێ شه‌ڕ و ئاژاوه .گفتوگۆكان زياتر له‌و ده‌مه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه ئايا هه‌ڵبژاردن ئه‌ركه ياخود ماف ؟
بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ى ئه‌م پرسياره بيرمه‌ندان بون به دوو به‌شه‌وه : ئه‌وانه‌ى بڕوايان به( پرنسيبى سه‌ره‌ورى گه‌ل)(مبدأ سياده الشعب) هه‌يه, وه پييان وابوو كه هه‌ڵبژاردن مافه, چونكه هاوڵاتى بۆى هه‌يه به‌شدارى نه‌كات و ئه‌و مافه به‌كار نه‌هێنێت. هه‌ندێ بيرمه‌ندى تر هه‌بوون پێيان وابوو كه هه‌ڵبژاردن ئه‌ركه لايه‌نگرانى ئه‌م بۆچوونه بڕوايان به (پرنسيپى سه‌روه‌رى نه‌ته‌وه) ( مبدأ سياده الامه) هه‌بوو لايه‌نگرانى ئه‌م بۆچوونه پێ يان وابوو هه‌ڵبژاردن ئه‌ركى نيشتمانيه‌و نابێت هيچ كام له هاوڵاتيان خۆيان له ده‌نگدان ببوێرن, لێره‌دا تاكه‌كه‌س ئازاد نيه له‌به‌شدارى كردن له هه‌ڵبژاردندا.
دياره ئه‌م دوو بۆچوونه‌ى سه‌ره‌وه كه‌م وكورتيان هه‌يه, به‌ڵام زۆرينه‌ى ياسا ناسان پێيان وايه كه‌هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵاتێكى ياسايى ديارى كراوه بۆ به‌ڕێوه بردنى باش‌ترين سيسته‌مى فه‌رمان ڕه‌وايى كه‌مافه‌كانى تاكه‌كانى گه‌ل مسۆگه‌ر بكات و ئاسانترين شێوه‌ى گۆڕ‌انى ده‌سه‌ڵاته به‌بێ توند‌و تيژى بۆ ئه‌نجام دانى هه‌ڵبژاردن هه‌ندێك بنه‌ماو ڕێسا‌و ياساى تايبه‌ت به‌خۆى هه‌يه كه پێويسته زۆر به‌ووردى په‌يڕه‌و بكرێ كه‌دواتر باسيان ده‌كه‌ين.
هه‌ڵبژاردن, به‌شێوه‌يه‌كى گشتى ڕ‌ازى بوونى زۆرينه‌يه له‌سه‌ر ئه‌و سيسته‌مه فه‌رمان ڕه‌واييه كه‌هه‌موو تاكه‌كانى گه‌ل تيادا به‌شداره له‌لايه‌كى تره‌وه هه‌ڵبژاردن دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌ر هه‌موو تاكه‌كانى كۆمه‌ڵدا ئاگادار بوونى هاوڵاتيانه له‌داهات و به‌ڕێوه‌بردنى چۆنيه‌تى خه‌رجكردنى به‌شێوه‌يه‌كى ڕوون ئاشكرا. ده‌نگده‌ر پێش ئه‌وه‌ى متمانه‌ى خۆى بدات به پاڵێوراوه‌كه‌ى پێويسته به‌باشى ڕابردوو وكارامه‌يى و دڵسۆزى و زانايى پاڵێوراوه‌كه‌ى بزانێت و كارنامه‌ى كارى داهاتووى لێك بداته‌وه. له‌سيسته‌مى مۆدێرنه‌دا ديموكراسى به ده‌سته‌به‌رى پاراستنى مافه گشتى يه‌كانى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا ئه‌بێ بۆيه تا ديموكراسى كامڵ نه‌بێت ئه‌وا هه‌ڵبژاردن و شێوازى هه‌ڵبژاردن ناتوانێ خواست و ئاره‌زووى جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى به‌جێ بێنێ. له زۆر وڵاتى دنيادا كه‌سيسته‌مى ديموكراسى ئازاد نه‌بووه پرۆسه‌ى ديموكراسى به ئاقارى خراپ دا شكاوه‌ته‌وه,به‌ڵكو به‌زۆرينه‌ى ده‌نگ ئه‌و حزب و لايه‌نانه ده‌نگى زۆرينه‌يان هێناوه كه له‌ناخدا بڕوايان به (ديموكراسى) نيه,نموونه‌ش وه‌كو هه‌ڵبژاردنه‌كانى (جه‌زائير , فه‌له‌ستين). هه‌ڵبژاردن ده‌ربڕينى ڕاى ده‌نگده‌ره بۆ ديارى كردنى شايسته‌ترين كه‌س بۆ نوێنه‌رى خۆى له‌و ئۆرگانه‌ى كه ديارى كراوه.
بۆ ديارى كردنى سيسته‌مى هه‌ڵبژاردن له خواست و بۆچونى جه‌ماوه‌ره‌وه نزيك بن بۆئه‌وه‌ى زۆرترين ده‌نگده‌ر له‌بازنه‌ى ده‌نگداندا به‌شدارى بكات.
ده‌بێت:
- ڕه‌چاوى ژماره‌ى ده‌نگده‌ر بكرێت له دانانى بازنه‌كاندا .
- بۆ دابه‌شكردنى كورسيه‌كان له‌نێوان حزب و كۆمه‌ڵه‌كاندا به‌شێوازێكى گونجاو ده‌ست نيشان بكه‌ين , هه‌ڵبژاردن به( ليست , ڕێژه) بێت و حيزبه سياسييه‌كان به پێشكه‌شكردنى ليستى داخراو يان كراوه, داوا له ده‌نگده‌رانى خۆيان بكه‌ن ده‌نگ بده‌ن به‌و ليسته‌ى كه حزبه‌كه‌يان بانگهێشتى بۆ ده‌كات.
- لێكۆڵينه‌وه له چۆنيه‌تى په‌يوه‌نديكردن به‌و ده‌نگده‌رانه‌وه كه پێويسته په‌ياميان ئاڕاسته بكرێت.
- دانانى ستراتيجى ڕوون بۆ ئامانجى هه‌ڵمه‌ته‌كه.
- دياريكردنى ژماره‌ى ئه‌و ده‌نگانه‌ى كه ده‌مانگه‌يه‌نێته مه‌به‌ست.
- شيكردنه‌وه‌ى ژماره و جۆره‌كانى ده‌نگده‌ران و به‌ئامانج كردنيان و په‌يوه‌ندى كردن به شێوازى گونجاو به ده‌نگده‌رى بێ لايه‌نه‌وه.
- دروست كردنى په‌يامى هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌ى كارت – ده‌عوه‌ت نامه – سه‌ردانى به‌رپرسان و زور شێوازى گونجاوى تر.
- به‌ڕێوه‌بردن و جێ به‌جێ كردن وڕێكخستنى پلانه گشتى يه‌كه.
- ديارى كردنى پاره‌ى پێويست بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌شێوه‌يه‌كى ئاساييى.
- ديارى كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى شێوه‌و جۆرى هه‌ڵبژاردنه‌كه, بۆ چ ئورگانێك ده‌نگ ئه‌دات هه‌ڵبژاردنه‌كه (بازنه‌ييه يان ڕێژه‌يي) يه.
- بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن و ناوچه‌گه‌ى خۆت وقه‌باره‌وه ئامرازه‌كانى گواستنه‌وه و گه‌ياندن كاميان ئاسانتره بۆ به‌كارهێنانى ئامانجه‌كه, ديارى كردنى خاڵى لاواز‌و به‌هێز بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كاتى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن.
- ناسين و ديارى كردنى پياو ماقووڵ و سه‌رۆك عه‌شيره‌تى ئه‌و بازنه‌يه يان پياوى ئايينى به‌شێوازى گونجاو مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت.
- به‌لێكۆڵينه‌وه‌ى زانستى يان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشووتر ئه‌توانرێت زانيارى له‌سه‌ر سنورى بازنه‌كه وه‌ربگيرێت.
- پێويسته به‌ووردى ده‌نگه‌كان لاى خۆت ديارى بكه‌يت ( ده‌نگى خۆت – ده‌نگى دژ – ده‌نگى بێ لايه‌ن) پلانى په‌يوه‌ندى كردن به‌وانه‌ى كه چاوه‌ڕوانى سووديان لێ ده‌كرێت.
- كات وشوێن و ئاو وهه‌وا, بارودۆخى گونجاو ڕه‌چاو بكرێت.
- ديارى كردنى ئه‌و فاكته‌رانه‌ى كه كارده‌كه‌نه سه‌ر پرۆسه‌كه له‌وانه ( كێشه‌ى ناوچه‌يى – نه‌ته‌وه‌يى – چى گرنگه به‌لاى ده‌نگده‌ره‌كه‌ته‌وه – چى بكه‌ين تا زياترين كه‌س بچن بۆ ده‌نگدان ).
تائێستا شتێكمان له‌وه باسكرد كه‌چۆن به‌رنامه دابنێين بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵمه‌ته‌كه.
كێ مافى ده‌نگدانى هه‌يه؟
1- دياره به‌پێى ياساى هه‌ڵبژاردن تاكو ئێستاش متمانه به سه‌رژمێرى ساڵى (1957) ده‌كرێت له‌كوردستاندا تۆمارى بارى شارستانى وبوونى پێناسى شارستانى سه‌رژمێرى ساڵى (1957) فاكته‌رێكى سه‌ره‌كيه بۆ به‌شدارى كردنى هه‌ڵبژاردن.
2- بۆ جياكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى سنورى بازنه‌كه پشت به‌بوونى (فۆرمى) خۆراكى ئه‌و ساڵه ئه‌به‌سترێ واته ئه‌و فۆرمه ده‌رى ده‌خات كه ئه‌و كه‌سه له‌و كاته‌دا له‌سنوورى ئه‌و گونده يان ئه‌و بازنه‌دايه.
ئه‌وه‌ى ده‌توانێت ده‌نگ بدات :
أ- ئه‌و كه‌سه عێراقى بێت , كورد بێت , پێناسى بارى شارستانى هه‌بێت , هاوڵاتى ڕه‌سه‌ن بێت .
ب- ته‌مه‌نى له (18) ساڵ كه‌متر نه‌بێت , ئه‌گه‌ر ناوى له تۆمارى بازنه‌كه‌دا نه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت ليژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردن له ناو چه‌كه‌دا بڕيارى به‌شدار بوونى بدات .
ج- له‌ڕووى عه‌قڵى وبارى ده‌روونى يه‌وه ئاساييى بێت ( شێت نه‌بێت).
ئه‌وه‌ى ناتوانێت ده‌نگ بدات :
أ- ئه‌و بيانيانه‌ى كه له‌و سنووره‌دا ده‌ژين و پێناسى بارى شارستانييان نى يه.
ب- ئه‌وانه‌ى كه هۆشيان لاى خۆيان نى يه ( التخلف العقلى).
ج- ئه‌وانه‌ى كه‌ته‌مه‌نيان به‌پێى ياسا نه‌گه‌شتۆته ڕاده‌ى ده‌نگدان واته له (18) ساڵ كه‌متره.
د- تاوانباربێت به تاوانى شه‌ره‌ف به‌شێوه‌يه‌ك كه‌مافى ده‌نگدانى له ده‌ست دابێت .
ليژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردن و كه‌سانى پسپۆڕ‌و به‌رپرس له‌م بواره‌دا ئه‌بێت ئاسانترين و باش‌ترين شێواز ديارى بكه‌ن بۆ به‌شدارى كردنى زۆرترين كه‌سى ده‌نگده‌ر.
له‌بنكه‌ى ده‌نگداندا پێويسته كارمه‌ند و پێويستيه‌كانى ده‌نگدان پێش ده‌ست پێكردنى پرۆسه‌كه ئاماده كرابێت و كه‌م و كوڕى نه‌بێت. چاو‌دێر وپاسه‌وانه بێ لايه‌نه‌كان به ڕووى خۆش و قسه‌ى خۆش و كراوه پێشوازى له ده‌نگده‌ر بكرێت. بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگده‌ر بزانێت كه نوێنه‌رى ڕاسته‌قينه‌ى خۆى ديارى ده‌كات بۆ ئه‌و ئۆرگانه‌ى كه ديارى كراوه بۆ ئه‌وه‌ى نوێنه‌ره‌كه‌ى براوه بێت له هه‌ڵ بژاردنه‌كه‌دا چونكه هه‌ڵبژاردنى بێ سنوور حكومه‌تى زۆينه پێك ده‌هێنێت.
له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران و سيسته‌مى ده‌سه‌ڵات پێويسته ئامانجه‌كان بۆ ده‌نگده‌ران ڕوون بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى تاكى ئازاد بزانێت بۆچى ده‌نگ ده‌دات له وانه له سيسته‌مى ديموكراسيدا حكومه‌تى مۆدێرن كه‌له‌م (4) پێگه‌يه پێك دێت :
1. ده‌سه‌ڵاتى (ياسادانان) كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته توانايى دانانى ياسايى هه‌يه به‌شێوه‌يه‌ك كه له‌گه‌ڵ بارودۆخ و كه‌لتورو ئايين و پێك هاته‌ى گه‌له‌كه‌يدا بگونجێت به‌ڕه‌چاو گرتنى باش‌ترين ژيان و دابين كردنى مافه بنه‌ڕه‌تيه‌كانى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا.
2. ده‌سه‌ڵاتى (جێ به‌جێ كردن) واته ته‌نفيزى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گرنگترين و نزيك ترين ده‌سه‌ڵاته له‌جه‌ماوه‌ره‌وه ڕاسته‌وخۆ ڕۆژانه مامه‌ڵه له‌كه‌ڵ سه‌رجه‌م بواره‌كانى ژيانى هاووڵاتياندا ده‌كات. له‌تێڕوانينى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه جه‌ماوه‌ر كێشانه‌و پێوانه‌ى سيسته‌مى فه‌رمان ڕه‌وا ده‌كات له توانا, دڵسۆزى , پسپۆڕى له‌كاره‌كانيدا , كارامه‌يى , كوێگرتن و گوێ ڕايه‌ڵى حكومه‌ت و هه‌موو ئه‌و ئه‌رك و په‌يمانه‌كانى حيزبه‌ى براوه وه‌كو ئاوێنه له چوارچێوه‌ى كاره‌كانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا ئه‌بينرێته‌وه, بۆيه ئه‌ركى گرنگى ئه‌نجومه‌نى ياسادانان چاودێرى ووردى جێ به‌جێ كردنى ياساكانه.
3. ده‌سه‌ڵاتى ( دادوه‌رى) ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سه‌ربه‌خۆيه و كه‌س ناتوانێ ده‌ست له كاروبارى يه‌وه وه‌ربدات و جێگاى متمانه و باوه‌ڕى سه‌رجه‌م خاوه‌ن مافه‌كان و خۆى به پارێزه‌رى ماغه‌كانيان ده‌زانێت.
4. ده‌سه‌ڵاتى (ڕاگه‌ياندن) ميديا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سه‌رجه‌م بواره‌كانى ڕاگه‌ياندن ئه‌گرێته‌وه له ڕۆژنامه و گۆڤار‌و ڕاديۆ كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌فزيۆن و سه‌ته‌لايت وئينته‌رنێت وشتى تر. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕه‌گ و ڕيشه‌ى به‌ناو تاكه‌كانى جه‌ماوه‌ردا بڵاو بۆته‌وه له هه‌مو ماڵ و شوێنى نيشته جێ بوون دا هه‌يه و مامه‌ڵه‌ى به‌رده‌وامى له‌گه‌ڵ تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگادا هه‌يه.
1. ئه‌ركى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌يه كاره باشه‌كانى حكومه‌ت ديارى بكات ده‌ست خۆشى له به‌جێ گه‌ياندنى ئه‌ركه‌كاندا بكات.
2. هه‌رچى پێويستى ژيانى ڕۆژانه‌ى كۆمه‌ڵگايه بيخاته ڕوو داوا بكات بۆ جێ به‌جێ كردنى.
3. هه‌موو كاره دزێو نه‌شازه‌كان له گه‌نده‌ڵى و بێ توانايى و كه‌م ته‌رخه‌مى و خه‌م ساردى له‌به‌ڕێوه‌چونى فه‌رمانه‌كاندا بخاته ڕوو جه‌ماوه‌رى لێ ئاگادار بكاته‌وه بۆ به‌جێ گه‌ياندنى ئه‌م ئه‌ركه واته ڕاگه‌ياندنى دروست پێويستى به كادير و ڕۆشنبير ووشياروو ئاگادار له‌ڕوداوه‌كانى ڕۆژانه و نه‌ترس بێ له هه‌رگيرو گرفتێ واته پيرۆزى كاره‌كه‌ى به‌لاوه گرنگتربێت له كۆسپ و ته‌گه‌ره و ڕاست گۆو كۆڵنه‌ده‌ربێت ده‌سته مۆ نه‌بێت به‌م شێوه كاركردنه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌توانێت ده‌ورى سه‌ره‌كى هه‌بێ له ووروژاندنى جه‌ماوه‌ر به‌پێى ئاراسته‌ى چاك يان خراپ و ئه‌بێته زمان حاڵى جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى. واته ده‌نگده‌ر ئه‌م سيسته‌مه حوكمه ديموكراسيه ئه‌كاته ئامانج (نيشانه) بۆ به‌گه‌رم و گوڕى وبه‌جێ هێنانى خواستى خۆى به‌ره‌و بنكه‌ى ده‌نگدان ئه‌چێت.
هه‌ڵبژاردن چه‌ند جۆر و شێوازێكى هه‌يه:
- هه‌ڵبژاردنى ڕاسته‌وخۆ: ده‌نگده‌ر ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر سندوقى ده‌نگدان نوێنه‌رى خۆى ديارى ده‌كات ئه‌م جۆره هه‌ڵبژاردنه زۆر ساده‌و ساكاره و ده‌نگده‌ر به‌ئاسانى لێى تێ ده‌گات, ئه‌م جۆره هه‌ڵبژاردنه نزيكترين جۆرى هه‌ڵبژاردنه له ديموكراسى يه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌شى به‌ئاسانى ئه‌زانرێت هه‌ر له بنكه‌كه‌دا.
- هه‌ڵ بژاردنى ناڕاسته‌وخۆ (دووخول) : ئه‌م جۆره به‌دوو قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت له‌پێشدا ده‌نگ ئه‌ده‌ى به‌نوێنه‌ره‌كه‌ت دواتر حيزب له وهه‌ڵبژاردنه‌وه نوێنه‌ر به‌ڕێ ده‌كات بۆ په‌رله‌مان. ئه‌م شێوازه زياتر له ئه‌مريكا په‌يڕه‌و ده‌كرێت.
- هه‌ڵبژاردنى تاكه‌كه‌سى ( يه‌ك خول) : له‌م جۆره هه‌ڵبژاردنه‌دا ژماره‌ى دانيشتوان دابه‌شى كورسى په‌رله‌مان ده‌كرێت و ئه‌وه‌نده بنكه داده‌نرێت. نموونه ئه‌گه‌ر وڵات پێويستى به (200) كورسى په‌رله‌مان هه‌بێت ئه‌وا (200) بنكه‌ى ده‌نگدان داده‌نرێت و له هه‌ر بنكه‌يه‌دا كه‌سى زۆرينه واته هه‌ر پاڵێوراوێك له‌بنكه‌كه‌دا ده‌نگى زياترى هێنا ئه‌وه ئه‌و كه‌سه ده‌بێته نوێنه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى كه ئه‌و بنكه‌يه پێى داوه. ئه‌م جۆره هه‌ڵبژاردنه تاكه‌كه‌سى يه‌ك خولى يه و ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵبژێردراوه‌كه ده‌بێته نوێنه‌ر, زياتر ئه‌م جۆره هه‌ڵبژاردنه ده‌بێته هۆى باڵاده‌ستى دووحيزبى سه‌ره‌كى واته سه‌رچاوه‌ى دابه‌ش بوونى به دوو ئاڕاسته‌دايه و كه‌متر حيزبه بچوكه‌كان ده‌نگ به ده‌ست ئه‌هێنێت. به‌پێى ئه‌زموونى هه‌ڵبژاردن له دنيادا وا چه‌سپاوه كه بوونى دوو حيزب به له سيسته‌مى هه‌ڵبژاردن دا به‌ده‌نگى زۆرينه باشتر ئه‌بێته هۆى چه‌سپاندنى ياساو دامه‌زرندنى حكومه‌تى كارا.
- هه‌ڵبژاردنى تاكه‌كه‌سى (دووخول): له‌م جۆره هه‌ڵبژاردنه‌دا پێويسته پالێوراو زياتر له‌نيوه‌ى (50%)ى ده‌نگى ئه‌و بنكه‌يه به‌ده‌ست بهێنێ ئه‌گه‌ر له ڕێژه‌ى نيوه‌ى كه‌مترى به‌ده‌ست هێنا ئه‌وه نابێته نوێنه‌رو ئه‌بێ دووباره بكرێته‌وه. ئه‌م جۆره سيسته‌مه‌ى هه‌ڵبژاردن زياتر له (فه‌ره‌نسا) په‌يڕه‌و ئه‌كرێت.
- هه‌ڵبژاردنى ليستى : به‌پێى ئه‌م جۆره هه‌ڵبژاردنه وڵات دابه‌ش ئه‌كرێت به‌چه‌ند بنكه‌يه‌كى فراوانى هه‌ڵبژاردن كه ژماره‌ى ناوچه‌كان يه‌ك سان نيين به‌ژماره‌ى كورسيه‌كانى په‌رله‌مان ژماره‌ى هه‌ڵبژێردراوى ناوچه‌يه‌ك بۆ ناوچه‌يه‌كى تر جياوازى هه‌يه, واته هه‌لبژێردراوانى هه‌رناوچه‌يه‌ك به پێى كه‌م و زۆرى دانيشتوانى ناوچه‌كه ديارى ده‌كرێت, ده‌كرێت له شارێك (10)ئه‌ندام و له‌شارێك (5) ئه‌ندام واته به‌ڕێژه‌ى ژماره‌ى كه‌م وزۆرى ده‌نگده‌ران ديارى ده‌كرێت ڕوونتر بڵێين ده‌نگده‌ران به‌پێى ئه‌و ڕێژه‌يه ديارى كراوه له ناوچه‌ى هه‌ڵبژاردن دا ديارى كرا‌و ده‌نگ به‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن كه‌خۆيان كانديدكردووه بۆ نوێنه‌رايه‌تى.
له‌م سيسته‌مه‌ى هه‌ڵبژاردندا دوو شێوازى هه‌يه:
أ- هه‌ڵبژاردنى ليستى داخراو :
ئه‌ميش دووجۆرى هه‌يه :-
يه‌كه‌م/ ده‌نگده‌ر ده‌نگ به‌ليستێك ده‌دات و بۆى نيه نۆێنه‌ر له ناوه ڕيزكراوه‌كاندا ديارى بكات, واته ده‌نگ به ليستى حزبه‌كه‌ى ئه‌دات ,واته ئازاد نيه ده‌ست كارى ناوى پاڵيوراوه‌كان بكات .
دووه‌م/ ئه‌ميش هه‌ر ده‌نگ به ليستێك ده‌دات, به‌ڵام ئازاده له‌وه‌ى له ناوه ڕيزكراوه‌كانى ليسته‌كه‌دا ده‌نگ به‌خواستى خۆى بدات.
ب - هه‌ڵبژاردنى ليستى كراوه :
له‌م جوره سيسته‌مه‌ى هه‌ڵبژاردندا ده‌نگده‌ر ئه‌توانێ ده‌نگ به‌چه‌ند پاڵێوراوى چه‌ند ليستێك بدات به‌پێچه‌وانه‌ى ليستى داخراوه‌وه, به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه بزانين كه له‌و بنكه‌يه‌دا چه‌ند نوێنه‌ر ديارى كراوه و نابێت له ژماره‌ى ده‌نگده‌ره‌كان زياتر ده‌نگ بدرێت, به‌ڵام ئه‌توانرێ كه‌متر بێت. نموونه له بنكه‌يه‌كدا (6) كه‌س بۆ نوێنه‌ر دانراوه, به‌ڵام (10) ليست خۆى هه‌ڵبژاردووه و ده‌نگده‌ر ئه‌توانێت ده‌نگ به شه‌ش ليست يان كه‌متر بدات. له‌هه‌ڵبژاردنى ليست دا كێ بڕكێ له‌سه‌ر جۆرى ئايدۆلۆجيا و په‌يڕه‌و پرۆگرامى خۆيان‌دا ده‌كرێت, ئه‌مه به‌پێچه‌وانه‌ى هه‌ڵ بژاردنى تاكه‌كه‌سى يه‌وه كه كێ بڕكێ له‌سه‌ر كه‌سايه‌تى وڕابردووى خۆى و به‌ڵێنه‌كانى ئاينده‌ى ده‌كات له‌سيسته‌مى تاكه‌كه‌سى دا.
جياوازى نێوان هه‌ڵبژاردنى تاكه‌كه‌س و ليست ئه‌وه‌يه كه تاكه‌كه‌س ده‌توانێت ده‌نگ به يه‌ك كه‌س بدات, به‌ڵام له‌ليست دا ده‌توانێت ده‌نگ به‌چه‌ند پاڵێوراوێك بدات , بۆيه له هه‌ڵبژاردنى ليست دا ده‌كرێت نوێنه‌رايه‌تى په‌رله‌مان به كه‌سانى (شايسته و پسپۆڕ وكارا) پڕ بكرێته‌وه.
ده‌نگدانى (نهێنى): ئه‌و شێوازه‌يه كه ده‌نگده‌ر به‌شێوه‌ى نهێنى و دوور له چاوى نوێنه‌رو كارمه‌ندو چاودێرى ناو بنكه ده‌نگى خۆى ده‌دات به‌نوێنه‌رى ديارى كراوى خۆى يان ئه‌و ليسته‌ى كه‌مه‌به‌ستێتى.
هه‌ڵبژاردنى (ئاشكرا) ده‌نگدانى (ئاشكرا): ئه‌م شێوازه جۆرێكى تر‌ى ده‌نگدانه كه ده‌نگده‌ر به به‌رچاوى كارمه‌ند وچاودێرو نوێنه‌ره‌كانه‌وه به‌ئاشكرا ده‌نگ به‌و نوێنه‌ره يان ئه‌و ليسته ئه‌دات كه مه‌به‌ستى خۆيه‌تى. هه‌ندێك له بير مه‌ندان له وانه ( مۆنتيسكۆ) ئه‌م جۆره هه‌ڵبژاردنه‌ى پێ باشه به‌وه‌ى كه ئه‌و ده‌نگده‌ره خۆى ساغ كردۆته‌وه به سه‌راحه‌ت و بێ پێچ وپه‌نا ده‌نگ ئه‌دات ئه‌مه جورئه‌تێكى زياترى هه‌يه. به‌ڵام به‌پێى ئه‌زموونى هه‌ڵبژاردن له دنيادا جۆرى ده‌نگ (شاراوه – نهێنى ) باشتره و ده‌نگده‌ر دواتر توشى لێپرسينه‌وه‌و گله‌يى نابێت.
- هه‌ڵبژاردنى زۆرينه:
ئه‌م جۆره هه‌ڵبژاردنه دوو شێوازى هه‌يه :
شێوازى يه‌كه‌م : هه‌ڵبژاردنى زۆرينه‌ى ساده
ئه‌م شێوازه هه‌ڵ بژاردنه ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردنى تاكه‌كه‌سى وهه‌ڵبژاردنى ليستيشدا به‌كار بهێنرێت, چونكه مه‌به‌ست له‌م جۆره هه‌ڵبژاردنه ئه‌وه‌يه كه هه‌ر پاڵێوراوێك يان هه‌ر ليستێك زۆرينه‌ى ده‌نگى به‌ده‌ست هێنا ئه‌وا ئه‌بێته براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه و ئه‌نجامه‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت و كۆتايى به‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه دێت. واته هه‌ڵبژاردن به‌يه‌ك خول كۆتاييى دێت.
- هه‌ڵبژاردنى زۆرينه‌ى ڕه‌ها :
ئه‌م جۆره‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت هه‌ر پاڵێوراوێك يان هه‌ر ليستێك كه به‌شدارى له كێ بڕكێ ى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت لانى كه‌م زياتر له‌نيوه‌ى ده‌نگه‌كان به ده‌ست بێنێت (50% +1) به‌ده‌ست بێنێت ئه‌وا ده‌بێته براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر هيچ يه‌كێك له‌و پاڵێوراو ليستانه‌دا نه‌يان توانيبێت ئه‌و ڕێژه‌يه ( واته له‌نيوه‌ى ده‌نگده‌ران كه‌متر نه‌بێت ) به‌ده‌ست بێنن ئه‌وا له‌م كاته‌دا هه‌ڵبژاردنه‌كه دووباره ده‌كرێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه گرنگه كه هه‌موو ليسته به‌شداربووه‌كان به‌شدارى له خولى دووه‌مدا ناكه‌ن, به‌ڵكو چه‌ند پاڵێوراو ليستێك به‌شدارى خولى دووه‌م ده‌كه‌ن كه له خه‌لى يه‌كه‌م دا ڕێژه‌ى به‌رچاوى ده‌نگه‌كانيان مسۆگه‌ر كردبێت, به‌ڵام نه گه‌شتبێته ڕێژه‌ى ياسايي واته نيوه‌ى ده‌نگده‌ران, لێره‌دا ئه‌و ليست و پاڵێوراوانه‌ى كه ڕێژه‌ى زۆر كه‌ميان به‌ده‌ست هێناوه له‌خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردن ده‌كرێنه ده‌ره‌وه. كێ بڕكێ له نێوان ئه‌و ليست و پاڵێوراوانه‌دا ده‌مێنێته‌وه كه ڕێژه‌يه‌كى زۆرى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ست هێناوه . نموونه: ئه‌گه‌ر له ناوچه‌يه‌كى هه‌ڵبژاردن دا مه‌رجى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست هێنانى (2000) دووهه‌زار ده‌نگ بێت له خولى يه‌كه‌م ليستى ( ئه‌لف 600 ده‌نگ) و لستى (با 400 ده‌نگ) و ليستى ( جيم 700 ده‌نگ) و ليستى ( دال 400ده‌نگ) به‌ده‌ست بێنن له‌خولى يه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردندا ئه‌وا ئه‌و ليستانه‌ى كه زۆرينه‌ى ده‌نگيان به‌ده‌ست هێناوه وه‌كو ليستى ( ئه‌لف) و ليستى ( جيم) دێنه‌وه ناو خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردن لێره‌دا هه‌ردوو ليستى ( با و دال) ده‌چنه ده‌ره‌وه‌و له هه‌ڵبژاردنى خولى دووه‌م به‌شدار نابن.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى قۆناغى دووه‌مدا هه‌ر ليستێك يان پاڵێوراوێك زۆرينه‌ى ده‌نگى به‌ده‌ست هێنا ئه‌بێته براوه‌ى هه‌ڵبژاردنى ناوچه‌كه‌ى خۆى با كه‌متر له ڕێژه‌ى (50%) ى واته نيوه‌ى ده‌نگه‌كانيشى به‌ده‌ست هێنابێت.
لايه‌نێكى باشترى ئه‌م جۆره هه‌ڵبژاردنه ئه‌وه‌يه كه يارمه‌تى لايه‌نه سياسييه‌كان ئه‌دات كه (ليستى هاوبه‌ش) خۆيان دروستى بكه‌ن چانسى سه‌ركه‌وتنيان بۆ بڕه‌خسێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرجار ڕه‌خنه شێوازه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌گيرێت به‌وه‌ى كه به پێى ياساكانى ئه‌م سيسته‌مه ئه‌و لايه‌نه‌ى كه براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانه به‌فيعلى ده‌نگى زۆرينه‌ى گه‌لى له‌گه‌ڵدا نيه به‌تايبه‌تى ساده‌دا.
له زۆرينه‌ى ڕه‌هاش دا, هه‌ندێك جار ده‌نگه‌كان نزيكى يه‌كن و جياوازيان زۆر نيه, به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى په‌يڕه‌وى سيسته‌مى زۆرينه ئه‌كرێت لێره‌دا حساب بۆ ته‌نها يه‌ك ده‌نگ ئه‌كرێت, به‌م پێيه ئه‌گه‌ر ليستى براوه چه‌ند ده‌نگێكى كه‌مى زياد بوو ئه‌وا ئه‌بێته سه‌ركه‌وتووى پرۆسه‌كه و ليستى دووه‌ميش هيچ حسابى بۆ ناكرێت و ده‌چێته‌ده‌ره‌وه.
- شێوازى هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رايه‌تى ڕێژه‌يى :
له‌سايه‌ى ئه‌م شێوازه‌ى هه‌ڵبژاردندا واته ( هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رايه‌تى ڕێژه‌يى) ئه‌بێ پێش وه‌خت واته پێش ده‌ست پێكردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ژماره‌ى كورسى يه‌كانى په‌رله‌مان ديارى ده‌كرێت و ده‌بێت له دواكاتى هه‌ڵبژاردن دا گۆران به‌سه‌ر ژماره‌ى كورسيه‌كاندابێت . له‌تايبه‌ت مه‌ندييه‌كانى ئه‌م شێوازه‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌م خالآنه‌ى خواره‌وه باس ده‌كه‌ين
1 0 ئه‌م شێوازه‌ى هه‌ڵبژاردن (نوێنه‌رايه‌تى ڕێژه‌يى) ته‌نها ليست ده‌توانێت به‌شداربێ و به‌هيچ شێوه‌يه‌ك تاكه‌كه‌س ناتوانێ تيايدا به‌شدار بێت .
2 . ده‌بێت له‌پێش وه‌خت دا ژماره‌ى كورسى يه‌كانى په‌رله‌مان ديارى بكرێت.
3 . كورسى يه‌كانى په‌رله‌مان دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر ليست يان حيزبه به‌شدار بووه‌كاندا ئينجا هه‌ر حيزب و لايه‌نێك زۆرترين ده‌نگى به‌ده‌ست هێنا ئه‌وا زۆرترين كورسى په‌رله‌مان بۆ خۆى مسۆگه‌ر ده‌كات
4 . ئه‌م شێوه هه‌ڵبژاردنه ڕێژه‌يى يه شانسى زياتر ئه‌دات به‌حيزبه بچوكه به‌شداربووه بۆ به‌ده‌ست هێنانى كورسى ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كه‌ى بگاته يه‌ك كورسى.
- سيسته‌مى نوێنه‌رايه‌تى ڕێژه‌يى ته‌واو:
مه‌به‌ست له‌م شێوازه‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌يه كه لايه‌نه سياسيه‌كان ڕاى ده‌گه‌يه‌نن كه چه‌ند ده‌نگ پێويسته بۆ به‌ده‌ست هێنانى يه‌ك كورسى, واته ژماره‌ى ئه‌و ده‌نگانه‌ى كه بۆ هه‌ر يه‌ك كورسى پێويسته ديارى ده‌كرێت. بۆيه هه‌ر لايه‌نێك يان حيزبێك نه‌يتوانى ئه‌و ڕێژه‌يه به‌ده‌ست بێنێ ئه‌وا ناتوانێ كورسى په‌رله‌مان به‌ده‌ست بێنێت و له پرۆسه‌كه ده‌ر ده‌كرێت. وه‌كو چۆن له هه‌ڵبژاردنى ساڵى (1992) ى هه‌رێمى كوردستاندا بێجگه له (يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان و پارتى ديموكراتى كوردستان) هيچ لايه‌نێك نه‌ى توانى ڕێژه‌يى (7%)ى ده‌نگى خه‌ڵكى كوردستان به‌ده‌ست بێنێت بۆ ئه‌وه‌ى يه‌ك كورسى په‌رله‌مانى به‌ربكه‌وێت, بۆيه هيچ كورسى يه‌كيان به‌ده‌ست نه‌هێنا, چونكه ڕێژه‌ى (7%)يان به‌ده‌ست نه‌هێنا و ئه‌م ڕێژه‌يه‌ش واته (7%) له‌پێش وه‌خت دا ديارى كرابوو وه ئاشكرابوو. بۆ روون كردنه‌وه‌ى زياترى ئه‌م شێوازه هه‌ڵبژاردنه ئه‌م نموونه‌يه ده‌خه‌ين ڕوو: گريمان ووڵاتيك تێگڕاى ده‌نگده‌رانى(10) مليۆن ده‌نگده‌ره و ژماره‌ى كورسى يه‌كانى په‌رله‌مان (500) كورسى بێت ئه‌وا سه‌رجه‌مى ژماره‌ى ده‌نگده‌ران دابه‌شى ژماره‌ى كورسيه‌كان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ده‌نگى يه‌ك كورسيمان بۆ ده‌ركه‌وێت كه بۆ به‌ده‌ست هێنانى يه‌ك كورسى په‌رله‌مان پێويسته (20) هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت, ئه‌گه‌ر هه‌ر ليست و حيزبێك له‌ژماره‌ى (20) هه‌زار ده‌نگ كه‌مترى هێنا ئه‌وه هيچ كورسى په‌رله‌مانى به‌رناكه‌وێت. ئه‌وانه‌ش كه توانيويانه چه‌ند جاره‌ى ژماره‌كه واته (20) هه‌زار به‌ده‌ست بێنن ئه‌وه ئه‌وه‌نده كورسى په‌رله‌مان به‌ده‌ست ده‌هێنێت, بابلێين يه‌كێك له حيزبه‌كان ڕێژه‌ى سه‌د هه‌زارى ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه دابه‌شى (20)هه‌زار ده‌كرێت كه‌واته ئه‌و ليسته توانيويه‌تى (5) كورسى په‌رله‌مان به‌ده‌ست بێنێت. ئه‌م شێوازه‌ى هه‌ڵبژاردن له چاو سيسته‌مه‌كانى تر جوۆرێك ڕاستى پێوه دياره, چونكه تاڕاده‌يه‌كى زۆر حه‌قيقه‌تى ده‌نگده‌رانى تيا ده‌رده‌كه‌وێت. هه‌لێكى باشه بۆ زۆرێك له‌حيزب ولايه‌نه سياسيه‌كان كه‌له‌سايه‌ى ئه‌م سيسته‌مه‌ى هه‌ڵبژاردندا پرۆسه‌ى فه‌رمان ڕه‌وايى (حوكم كردن) تاقى بكه‌نه‌وه. ئه‌م شێوه هه‌ڵبژاردنه‌ش دوو ڕه‌خنه‌ى لێ گيراوه كه :
1. ئه‌و پالێوراوانه‌ى له‌سه‌ر ئاستى وڵات ده‌ده‌نرێت نوێنه‌رايه‌تى هيچ ناوچه‌يه‌ك ناكه‌ن.
2. هه‌ميشه حيزبه سياسه‌كان ناوى كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامى ديارى خۆيان له‌ليستى نه‌ته‌وه‌يدا داده‌نێنن ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه‌له‌ئه‌نجامدا كۆمه‌ڵێ نوێنه‌ر نه‌گۆڕێت و وه‌كو خۆى بمێنێته‌وه.
3. له‌سايه‌ى ئه‌م سيسته‌مه‌دا كورسى يه‌كان له‌ئاستى نه‌ته‌وه‌يدا دابه‌ش ده‌كرێت له‌م كاته‌دا دانانى نوێنه‌رانى په‌رله‌مان يان ئه‌نجوومه‌نه‌كان له ڕێگه‌ى سه‌ركرده‌كان و حيزبه ساسيه‌كانه‌وه ديارى ده‌كرێت نه‌ك ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ى ( گه‌له‌وه)بێت له‌به‌رئه‌وه‌ى حزبه‌كان پيش وه‌خت ليستى نوێنه‌ره‌كانى خۆيان ڕيز كردووه له‌ناو ئه‌و پاڵێوراوانه‌دا نوێنه‌رى خۆيان ديارى ده‌كه‌ن.
- سيسته‌مى نوێنه‌رايه‌تى ڕێژه‌يى نزيكه‌يى :
أ. دابه‌ش كردنى كورسيه‌كان به‌ڕێگه‌ى پاشماوه‌ى هێز : ئه‌م شێوازه‌ى هه‌ڵبژاردن دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان جيا ده‌كرێته‌وه هه‌ر لايه‌نه‌و ژماره‌ى ده‌نگى خۆى ده‌زانێت به‌لآم له پاشماوه‌ى ده‌نگه‌كاندا ژماره‌يه‌ك ده‌نگى زياده ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگانه به‌فيڕۆ نه‌چێت به‌م شێوه‌يه دابه‌ش ده‌كرێت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له بازنه‌يه‌كى هه‌ڵبژاردن كه (5) كورسى بۆ ديارى كراوه و ئه‌بێـت بۆ هه‌ر كورسيه‌ك (20) هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت, به‌ڵام ليسته‌كان به‌م شێوه‌يه ده‌نگيان به‌ده‌ست نه‌هێناوه ( ليستى ئه‌لف 48 هه‌زار ده‌نگى هێناوه) كه‌واته بۆ به‌ده‌ست هێنانى (2) كورسى پێويستى به (40) هه‌زار ده‌نگده‌ر هه‌يه لێره‌دا (8) هه‌زار ده‌نگى زياده‌ى مايه‌وه. ليستى (ب) (37) هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه كه (20)هه‌زارى بۆ يه‌ك كورسى كه‌واته (17) هه‌زار ده‌نگى مايه‌وه. ليستى (ج) ته‌نها (15) هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه كه‌واته ئه‌م ليسته ناتوانێ ببێته خاوه‌ن يه‌ك كورسى چونكه له (20)هه‌زار كه‌مترى هێناوه. بۆ دابه‌ش كردنى ده‌نگه زياده‌كان به‌م جۆره‌ى خواره‌وه ئه‌ژمار ده‌كرێت. هه‌تا ئێره له كۆى (5) كورسى ئه‌وناوچه‌يه‌ى هه‌ڵبژاردن ته‌نها(3) كورسى به‌ده‌ست هاتووه واته ليستى (ئه‌لف) دوو كورسى و ليستى (ب) يه‌ك كورسى و ليستى(ج) هيچ به‌م شێوه‌يه ده‌نگى ماوه حيساب ده‌كرێت ( كام له‌م ليستانه ده‌نگى ماوه‌ى زياترى هه‌يه ئه‌وه كورسى زياده‌ى به‌رده‌كه‌وێت) لێره‌دا ليستى (ب) له‌به‌رئه‌وه‌ى كه (17) هه‌زار ده‌نگى ماوه‌ى هه‌يه و له‌و دووليسته‌ى تر زياتره ئه‌وا ده‌بێت به‌خاوه‌نى كورسيه‌كى پاشماوه, به‌م پێيه ليستى (ب) بووه خاوه‌نى دوو كورسى و دواتر له‌نێوان ليستى (ئه‌لف وجيم)دا كاميان زۆرى هه‌يه دياره ليستى (ج) له‌به‌رئه‌وه‌ى (15) هه‌زار ده‌نگى هه‌يه و پاشماوه‌ى ده‌نگى زياتره له ليستى (ئه‌لف) كه (8) هه‌زارى هه‌يه بۆيه لێره‌دا كورسى دووه‌م به‌پێى ئه‌م ياسايه ده‌درێت به‌ليستى (ج) كه‌ئه‌ميش ده‌بێته خاوه‌نى يه‌ك كورسى دواتر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه كه (100) هه‌زار ده‌نگى تيا دراوه بۆ به‌ده‌ست هێنانى (5) كورسى به‌م شێوه‌يه ئاشكرا ده‌كرێت.
1. ليستى ئه‌لف (2) دو كورسى. 2. ليستى (ب) (2) دوو كورسى. 3. ليستى (ج) (1) يه‌ك كورسى. به‌م پێيه (5) كورسى بازنه‌كه ديارى كرا.
ئاماده‌كردنى :
تۆفيق حمه‌سعيد خوامراد
ئه‌ندامى كۆميته‌ى ڕێكخستنى (12) ى تايبه‌ت به دێرينه‌كان
به‌شداربووى خولى چواره‌مى به‌شى ڕوناكبيرى مه‌ڵبه‌ندى يه‌ك
له به‌روارى (13/11/2007) بۆ (6/12/2007)