ب. دابه‌ش كردنى كورسيه‌كان به‌ڕێگه‌ى تێكڕاى هێز : ئه‌ميش به‌دووڕێگه ئه‌ژمار ده‌كرێت وئه‌نجامه‌كه‌ى ديارى ده‌كرێت به‌م شێوه‌يه:
يه‌كه‌م: بۆ ده‌رهێنانى ئاكامى ئه‌م جۆره ئه‌ژماركردنه بانموونه‌ى بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوو باس بكه‌ين, بابڵيين ناوچه‌ى هه‌ڵبژاردن ( س) ه‌و (5) پێنج كورسى هه‌ڵبژاردنى هه‌يه‌و بۆ به‌ده‌ست هێنانى هه‌ريه‌ك كورسى پێويستيمان به ( 20 ) هه‌زار ده‌نگ هه‌يه و ليستى( ئه‌لف ) (48) هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه و (2) كورسى به‌ركه‌وتووه‌و (8) هه‌زار ده‌نگى پاش ماوه‌ى ماوه‌ته‌و. ليستى (ب) (15) هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه‌و يه‌ك كورسى هه‌يه‌و (17) هه‌زار ده‌نگى پاشماوه‌ى ماوه‌ته‌وه,ليستى (ج) (15) هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه و كورسى نيه وهه‌ر (15) هه‌زار ده‌نگه‌كه‌ى وه‌كو پاشماوه ماوه‌ته‌وه. تائێره له بازنه‌ى (س) له كۆى (5) پێنج كورسى ته‌نها سێ كورسى به‌ده‌ست هاتووه كه‌ليستى (ئه‌لف) دوو كورسى ليستى (ب) يه‌ك كورسى, بۆ دابه‌ش كردنى ده‌نگه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و دوو كورسيه به‌م شێوه‌يه‌ى خواره‌وه‌وده‌بێت به‌تێكڕاى هێز. گريمان هه‌رليستێك له ليسته‌كان كه كورسيان به‌ده‌ست هێناوه كورسى ماوه‌يان پێده‌درێت, با بڵێن ليستى ئه‌لف خۆى (2) كورسى هه‌يه و يه‌ك كورسى پێ ده‌درێت به‌م شێوه‌يه ده‌بێته خاوه‌نى سێ كورسى ئالێره‌دا كۆى ده‌نگه به‌ده‌ست هاتووه‌كه كه (48) هه‌زاره دابه‌شى (3) كورسى ده‌كرێت كه ئه‌كاته (16) هه‌زار, ليستى (ب) كه‌خۆى يه‌ك كورسى هه‌يه وبه‌پێى گريمانه‌كه كورسى يه‌كى تر‌ى پێ ده‌درێت وده‌كاته (2) دوو كورسى و كۆى ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى (37) هه‌زاره‌و دابه‌شى دوو كورسى ده‌كرێت كه ده‌كاته (18500) ده‌نگ بۆ هه‌ر يه‌ك كورسى, ليستى (ج) كه كورسى نيه, به‌لآم به‌پێى گريمانه‌كه يه‌ك كورسى ده‌درێتێ كه ليستى (ج) ده‌بێته خاوه‌نى يه‌ك كورسى و كۆى ده‌نگه به‌ده‌ست هاتووه‌كانى (15) هه‌زار ده‌نگه ئه‌م ده‌نگه‌ش دابه‌شى يه‌ك كورسى ده‌كه‌ين كه ده‌كاته (15) هه‌زار ده‌نگ به‌يه‌ك كورسى. له‌پاش پاك تاوكردنى ئه‌م ژمارانه ئه‌وا كورسى چواره‌م له بازنه‌ى (س) ده‌درێته ئه‌و ليسته‌ى كه‌ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى زياتره لێره‌دا كورسى چواره‌م ده‌درێته ليستى (ب) چونكه زياترين ده‌نگى هه‌يه كه (18500) ده‌نگى پاش ماوه‌ى هه‌يه‌و زياتره له ده‌نگه‌كانى ليستى ئه‌لف وج. بۆ ديارى كردنى كورسى پێنجه‌م هه‌ژمارى ژماره‌ى پاش ماوه‌ى ده‌نگه‌كانى ليستى ئه‌لف وجيم ده‌كه‌ين كه به‌م شێوه‌يه ليستى ئه‌لف (16) هه‌زار ده‌نگى پاشماوه‌ى ماوه‌ته‌وه, ليستى (ج) (15) هه‌زار ده‌نگى ماوه‌ته‌وه به‌پێى ئه‌م شێوازه‌ى (دابه‌ش كردنى كورسيه‌كان به‌ڕێگه‌ى تێكڕاى به‌هێز) ئه‌وا ليستى ئه‌لف كه (16) هه‌زار ده‌نگى پاشماوه‌ى هه‌يه كورسى پێنجه‌م بۆ ئه‌م ده‌بێت. ليستى (ج) به‌بێ كورسى ده‌رده‌كرێت له به‌رئه‌وه‌ى ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى كه‌متره له ليستى ركابه‌ره‌كانى. به‌م شێوه‌يه ئاكامى هه‌ڵبژاردنى ناوچه‌ى (س) ئاشكرا ده‌كرێت. 1.ليستى ئه‌لف (3) كورسى. 2. ليستى(ب) (2) كورسى. 3. ليستى (ج) هيچ كورسى به‌رنه‌كه‌وت.
دووه‌م: جۆرى دووه‌م له دابه‌ش كردنى كورسيه‌كان به‌شێوه‌ى (دابه‌ش كردنى كورسيه‌كان به‌ڕێگه‌ى تێكڕاى هێز ). بۆ ده‌رهێنانى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ناوچه‌ى (س) هه‌مان نموونه‌ى پێشوو به كارئه‌هێنين ووتمان ليستى ئه‌لف (48) هه‌زار ده‌نگ و ليستى (ب) (37) هه‌زار ده‌نگ و ليستى (ج) (15) هه‌زار ده‌نگ. ئه‌م شێوه‌دابه‌شكردنه به‌م جۆره‌ى خواره‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ى ديارى ده‌كرێت كه پێنج كورسى يه له بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا. كورسى يه‌كه‌م ده‌درێت به‌ليستى ئه‌لف كه‌زۆرترين ده‌نگى هێناوه, به‌لآم چوار كورسيه‌كه‌ى تر به‌م شێوه‌يه دابه‌ش ده‌كرێت: كورسى دووه‌م ده‌درێت به ليستى (ب) به‌پێى گريمانه‌كه‌و كۆى ده‌نگه‌كانى (37) هه‌زار ده‌نگه كه‌كورسى نييه و ئه‌م ليسته بۆ يه‌ك كورسى (37) هه‌زار ده‌نگى هه‌يه. كورسى سێهه‌م ده‌درێت به ليستى (ج) كه (15) هه‌زار ده‌نگى هه‌يه بۆ يه‌ك كورسى. كورسى چواره‌م گريمان به ليستى (ئه‌لف) كه‌يه‌ك كورسى هه‌يه و به‌م كورسى يه‌وه ده‌بێته دوو كورسى (48) هه‌زار ده‌نگ بۆيه ژماره‌ى ده‌نگه‌كان دابه‌شى ژماره‌ى كورسيه‌كان ده‌كرێت وه‌كو 48000 ده‌نگ ÷ 2 = 24000 ده‌نگ بۆ هه‌ر يه‌ك كورسى. كورسى پێنجه‌م گريمان درايه ليستى (ب) كه ژماره‌ى كورسى يه‌كانى ده‌بێته دوو كورسى وژماره‌ى ده‌نگه‌كانى (37000) ده‌نگه كه‌واته 37000 ÷ 2 = 18500 ده‌نگ بۆ يه‌ك كورسى لێره‌دا كورسى سێيه‌م كه به‌گريمانه بۆ ليستى (ج) دانرابوو به‌لآم پاش ماوه‌ى ده‌نگه‌كان هه‌ژمار ده‌كه‌ين و ساخ ده‌بێته‌وه بۆ ليستى زۆرينه‌ى ده‌نگ وه‌كو ليستى ( ئه‌لف) كه دوو كورسى يه‌و بۆ هه‌ر يه‌ك كورسى 24000 هه‌زار ده‌نگى هه‌يه و ليستى (ب) دوو كورسى هه‌يه و بۆ هه‌ريه‌ك كورسى 18500 ده‌نگى هه‌يه ليستى (ج) ته‌نها 15000 ده‌نگى هه‌يه كه ناكاته يه‌ك كورسى بۆيه لێره‌دا ياساكه ئه‌م كورسيه‌ش ده‌دات به‌ده‌نگى زۆرينه كه‌ليستى ( ئه‌لف)ه به‌م شێوه‌يه‌ش ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى بازنه‌ى (س) به‌م جۆره ده‌رچوو:
ليستى ( ئه‌لف) (3) كورسى. ليستى(ب) (2) كورسى. ليستى (ج) هيچ كورسى به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانى دنيادا جۆرى زياتر كارى پێكراوه, به‌لآم ئێمه تا ئێره قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه هه‌ڵبژاردنانه‌بوو كه لاى خۆمان پياده‌كراون گه‌لى كوردى ئێمه‌ى پێ ئاشنايه. بير مه‌ندانى زانستى سياسى لێكۆڵينه‌وه‌ى فراوانيان له‌م بازنه‌يه‌دا ئه‌نجام داوه و پۆل به‌ندى مۆدێله جۆراو جۆره‌كانى سيسته‌مى هه‌ڵبژاردن و شى كردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ى له په‌راوێزى كاريگه‌رييه سياسيه‌كانى ئه‌م سيسته‌مانه له كۆمه‌ڵگا جۆراو جۆره‌كاندا كردووه.دواجا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به هه‌موو كه‌م و كوڕى فێله‌كانيشيه‌وه به‌پێى ڕێنماى ديموكراسى باش‌ترين جۆرى فه‌رمان ڕه‌وايى پێك ده‌هێنێت و ده‌سه‌لآتى تاكه‌كانى گه‌ل به‌شێوه‌ى ئازاد شرۆڤه ده‌كرێت.
خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن له‌كاتى ديارى كراودا:
بۆ هه‌موو هه‌ڵمه‌تێك له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا هه‌ندێ بنه‌ماو ڕێساى تايبه‌ت به‌و پرۆسه‌يه هه‌يه پێويسته پێش وه‌خت , هه‌م له‌كاتى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كه‌دا ڕه‌چاو بكرێت. كه ئه‌م خالآنه‌ى خواره‌وه به‌شێكه له‌و پێويستيه سه‌رتاييانه‌ى كه ده‌بێت پێش وه‌خت ئاماده‌باشى بۆ بكرێت :
- ئاماده‌كردنى بنكه‌و شوێنى تايبه‌ت به بانگ هێشتى پرۆسه‌كه‌و ڕازاندنه‌وه‌ى به پۆسته‌رى شه‌هيد و لافيته‌و دروشمى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ.
- ئاماده‌كردنى كه‌سانى خۆ به‌خش كه له‌ناوچه‌ى هه‌ڵبژاردندا ناسراو بێت و خاوه‌نى مێژوويه‌كى پاك و ڕوخۆش و خۆشه‌ويست و ڕاستگۆ بێت.
- سه‌ردانى مالآن, به‌تايبه‌تى له گونده‌كاندا, په‌يداكردنى په‌يوه‌ندى باش له‌گه‌ڵ ديارو قسه ڕه‌وا له گونده‌كه‌دا و چه‌ند جار سه‌ردان كردنى.
- خستنه گه‌ڕى سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن به‌هه‌موو شێوازه‌كان به‌شێوه‌يه‌كى به‌رفراوان. زياتر باس كردنى سه‌روه‌رى و ڕووداوه مێژووييه‌كان يادكردنه‌وه‌ى شه‌هيده سه‌ربه‌رزه‌كان.
- په‌يوه‌ندى كردن به ده‌نگده‌رانه‌وه به هه‌موو هۆكاره‌كانى په‌يوه‌ندى وه‌كو ته‌له‌فون وئيمه‌يڵ ونامه‌و زۆر جۆرى تر.
- ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى ديارو پاڵێوراو له كۆبوونه‌وه‌كانى گه‌ڕه‌ك وگونده‌كان و سه‌ردانى ماڵه شه‌هيده‌كان و بوونى زانيارى پێويست و مێژوويى له‌و بازنه‌يه‌دا.
- ئاماده‌كردنى ئامرازى گواستنه‌وه‌ى ده‌نگده‌ران بۆ بنكه‌ى ده‌نگده‌ران.
- ئاماده‌كردنى پاره‌ى پێويست بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ز
- بوونى قه‌ره باڵغى و كۆبوونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر له‌بنكه‌ى ديارى كراوه‌كه‌دا.
- ڕاهێنانى كارمه‌ندو پاسه‌وانه‌كانى بنكه‌كان به‌ڕووخۆشى و دڵى فراوانه‌وه پێشوازى له ده‌نگده‌ران بكرێت.
- دابه‌ش كردنى ژماره‌ى ده‌نگده‌ران له بنكه‌كاندا به‌شێوه‌يه‌ك كه ئه‌و بنكانه توشى قه‌ره‌باڵغى زۆر نه‌بن كه نه‌توانن وه‌كو پێويست به‌كاره‌كانيان هه‌ستن, ئه‌م له هه‌ڵبژاردنى ساڵى (1992) به‌يه‌كسانى ڕچاو نه‌گيراوه, چونكه ژماره‌ى ده‌نگده‌رو ژماره‌ى سندوقه‌كانى پارێزگاكان به‌م جۆره‌يه:
|
ژ |
ناوچه‌ى هه‌ڵبژاردن |
ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى مافى ده‌نگدانيان هه‌بووه |
ژماره‌ى سندوق بۆ ناوچه‌كانى هه‌ڵبژاردن |
ژماره‌ى ده‌نگده‌ر بۆ هه‌ر سندووقێك |
|
1 |
دهۆك |
178000 |
22 سندوق |
4238 ده‌نگده‌ر |
|
2 |
كه‌ركوك |
144000 |
16 سندوق |
9000 ده‌نگده‌ر |
|
3 |
سلێمانى |
450000 |
56 سندوق |
8035 ده‌نگده‌ر |
به‌م شێوه‌يه ژماره‌ى ده‌نگده‌ران به‌سه‌ر سندوقه‌كانى پارێزگاكانى هه‌رێم دا دابه‌ش كرا بۆيه له‌و شوێنانه‌ى كه ڕێژه‌ى ده‌نگده‌ران بۆ يه‌ك سندووق دوو ئه‌وه‌نده‌ى شوێنى تره زياتر بوو وه‌كو له دهۆك ژماره‌ى ده‌نگده‌رى يه‌ك سندوق (4238) كه‌سه‌و به‌لآم پارێزگاى كه‌ركوك يان سلێمانى بۆ هه‌ريه‌ك سندوق ژماره‌ى (9000) كه‌سه لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ژماره‌ى ده‌نگده‌رى كه‌ركوك وسلێمانى دوو ئه‌وه‌نده‌ى ژماره‌ى ده‌نگده‌رى يه‌ك سندوقه له پارێزگاى دهۆك. له ئه‌نجامدا له‌ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى پارێزگاى ( سلێمانى وكه‌ركوك) كه (594000) كه‌س بوو, به‌لآم (438000) چوار سه‌دو سى هه‌شت هه‌زار كه‌سى ده‌نگيان داوه. به‌م پێيه‌ش (156000) ده‌نگده‌ر بێ به‌ش بوون له ده‌نگدان و به‌هۆى كه‌مى سندوقه‌وه نه‌يان توانى ده‌نگ بده‌ن, كه ئه‌م ڕێژه‌يه زۆره‌و يه‌ك لا كه‌ره‌وه‌يه. به‌لآم له دهۆك كه‌ژماره‌ى ده‌نگده‌ر به‌پێى ئامارى پێش وه‌ختى پارێزگاكه (178000) سه‌دو حه‌فتاو هه‌شت هه‌زار ده‌نگده‌ر بووه, به‌لآم (198000) سه‌د و نه‌وه‌دو هه‌شت هه‌زار كه‌س ده‌نگى داوه به‌م پێيه‌ش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا (20000) بيست هه‌زار ده‌نگى زياده له ئاماردا بووه. كه ئه‌مه به‌ئاشكرا واتاكه‌ى دياره و زۆر پرسيار هه‌ڵ ده‌گرێت وه‌كو چۆن ئه‌م ده‌نگه زيادى كرد؟ ئه‌م ژماره زياده‌يه له كوێ وه‌هاتووه. بۆيه به‌ڕه‌چاوكردنى هه‌موو وورده‌كارييه‌كانى هه‌ڵبژاردن ئه‌توانرێت له‌م جۆره سه‌رپێچيانه كه‌م بكرێته‌وه.
- پاڵێوراوه‌كانى هه‌ڵبژاردن پێويسته هه‌موو كاته‌كانيان بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ته‌رخان بكه‌ن به‌ڕێزگرتن له كه‌لتوور و ئايين و پياوانى ئايينى و ڕوون كردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه و كارنامه‌ى تايبه‌ت به‌ليستى خۆى.
كاتێك هاوولآتيان له ووڵاتێكى ديموكرات ده‌نگ ده‌ده‌ن له‌يه‌ك كاتدا هه‌م لێپرسراوێتى خۆيان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن, له‌لايه‌كى تره‌وه چاودێرى جێ به‌جێكردنى ياساى هه‌ڵبژاردن و جێ به‌جێكردنى كارنامه‌ى ده‌سه‌لآت ده‌كه‌ن. به‌لآم له سيسته‌مى فاشيستدا هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ده‌كرێت ته‌نها شه‌رعيه‌ت به حكومه‌ته ديكتاتۆرييه‌كه بدات كه دكتاتۆر داى مه‌زراندووه ئالێره‌دا ده‌نگده‌ر نه‌گوزارشت له‌مافه‌كانى خۆى ده‌كات و نه له لێپرسراوێتى هاوولآتى, به‌ڵكو گوزارشته له پشتگيرى يه‌كى كوێرانه‌ى حكومه‌ت. بۆيه ده‌بێت له‌و سيسته‌مه‌دا كه هه‌ڵبژاردنى تياده‌كرێت بنه‌ماكانى ديموكراسيه‌ت به‌ڕوون وئاشكرا چه‌سپابێت. كۆمه‌ڵگاى ديموكراسى بيرمه‌ندان به‌م شێوه‌يه پێناسه‌ى ده‌كه‌ن:
- پۆپه‌ر : ده‌ڵێت ديموكراسيه‌ت بريتى يه له كۆمه‌ڵێك بنه‌ماو ڕێسا بۆ به‌ركه‌ناركردنى ده‌سه‌لآت به‌بێ كارى توند‌و تيژى و ئاڵۆزى, هاوولآتيان له چوارچێوه‌ى ديموكراسيدا خاوه‌نى هێزى ڕه‌تكه‌ره‌وه و به‌ركه‌ناركردنى ڕێبه‌رانن و ديموكراسى ئامرازێكه بۆ تێپه‌ڕين له كۆمه‌ڵگاى داخراوه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگاى كراوه‌ى مه‌ده‌نى مۆدێرن.
- شۆمپه‌ر: ئه‌م بير مه‌نده بڕواى به‌بنه‌ما و ڕێساى ديموكراسى هه‌يه, به‌لآم له‌سيسته‌مى ديموكراسيدا زياتر جه‌خت له سه‌ردانان و دامه‌زراندنى ڕێبه‌رو ڕێبه‌ران ده‌كات.
- ڕابێرت دۆڵ: ديموكراسى به‌ماناى پۆليشيارى ده‌زانێت گرنگى به‌هێزى نێگه‌تيڤى هاوولآتيان نه‌داوه له‌به‌ركه‌ناركردنى ڕێبه‌راندا.
- هايك: ديموكراسى به ئامرازێك ده‌زانێت بۆگه‌يشتن به‌ئازادى.
- بولآنزاس: ديموكراسى شێوازێكه بۆ چه‌سپاندن وپياده‌كردنى مافى چاره‌نوس بۆ گه‌لان.
- ئيبراهام لينكۆڵن: ديموكراسيه‌ت به واته‌ى ( بالآ ده‌ستى گه‌ل – بۆفه‌رمان ڕه‌وايى گه‌ل – له‌پێناوى گه‌ل). ئه‌مه و زۆرى تر له بيرمه‌ندان هه‌ريه‌ك به‌جۆرێك گوزارشت له مانا‌و شێوازه‌كانى ديموكراسى گه‌يشتوون و باسى لێوه ده‌كه‌ن. له كۆمه‌ڵگاى ديموكراسيدا مافه كه‌سايه‌تييه‌كان پارێزراون, ئه‌و به‌رپرسيارييه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت كه ده‌بێته خولقاندنى داهاتوويه‌ك كه به‌ها بايه‌خ داره‌كانى وه‌كو ئازادى وسه‌ربه‌خۆيى تيادا بالآ ده‌ست ده‌بێت.
به‌هيواى سيسته‌مى شۆسياليستى ديموكرات بۆ كوردستان و هه‌ڵبژاردنى ئازاد‌و بێ له‌كه وبه‌رجه‌سته كردنى ئازادى مافه‌كانى تاكه‌كانى گه‌له‌كه‌مان.
په‌راوێزه‌كان
1. گۆڤارى ڕێبازى نوێ , ژماره (35) , ساڵى (2004),بابه‌ته وه‌رگێڕاوه‌كانى (كارزان احمد, ابوبكر خوشناو, ئاشتى كريم, ڕێباز مسته‌فا, سه‌لام كريم ,فواد على احمد)
2. م. ئيبراهيم فتاح, وانه‌ى تايبه‌ت به هه‌ڵبژاردن .
3. گۆڤارى ڕێبازى نوێ, ژماره (28), ساڵى (2002) .
ئاماده‌كردنى :
تۆفيق حمه‌سعيد خوامراد
ئه‌ندامى كۆميته‌ى ڕێكخستنى (12) ى تايبه‌ت به دێرينه‌كان
به‌شداربووى خولى چواره‌مى به‌شى ڕوناكبيرى مه‌ڵبه‌ندى يه‌ك
له به‌روارى (13/11/2007) بۆ (6/12/2007)