
وه‌رگێڕانی:یادگار حه‌مه غه‌ریب
- ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست:
وڵاتانى ناوچه‌كه له‌باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌فريقاو كه‌ناره‌كانى ده‌ريای ناوه‌ڕاسته‌وه تا كه‌نداوى عه‌ره‌بی ده‌گرێته‌وه كه‌بريتين له‌م وڵاتانه (ميسر، ئێران، عيراق، ئيسرائيل، ئه‌رده‌ن، لوبنان، سعوديه، سوريا، يه‌مه‌ن ، به‌حره‌ين، كوێت، عومان، قه‌ته‌ر، ئيماراتى يه‌كگرتووى عه‌ره‌بی) سيسته‌مى سياسي به‌ربڵاو له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بريتييه له‌م شێوانه:
1. پاشايه‌تى وه‌ك (ئه‌رده‌ن، سعوديه، وڵاتانى چوارده‌ورى كه‌نداوى عه‌ره‌ب).
2. ته‌نيا حزبێكى ده‌سه‌ڵاتدارى ديكتاتۆرو بێ مونافيسى وه‌ك (عيراقی پێشوو، سوريا، كۆمارى ئيسلامى ئێران، يه‌مه‌ن).
3. ده‌وڵه‌تێكى پێشكه‌وتوو، فره‌حزبی هه‌ڵقوڵاوى گه‌ل وه‌ك (ئيسرائيل).
جگه له‌ئيسڕائيل، وڵاتانى ناوچه‌كه دوو تايبه‌تمه‌ندێتيان هه‌يه: يه‌كه‌ميان كاريگه‌رييه‌كى به‌هێزى ئيسلام وه‌كو ڕاپه‌ڕينێكى دينى و سياسي و دووه‌ميان سنورداركردنى ماهيه‌تى ديموكراسی. ئه‌م ئاوێته‌يه ڕامان ده‌كێشێت بۆ لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى ناچارى له‌په‌يوندی نێوان ئيسلام و ديموكراسيدا.
له‌لايه‌كى تره‌وه، ئيسلام به‌ڕێگرێك ده‌زانن بۆ چه‌سپاندنى ديموكراسی وه‌هۆكه‌ى به‌شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى نه‌گونجانه له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتى ڕه‌های خواوه‌ندو شێوه غه‌يره دينيه‌كانى ده‌ربڕينى سياسی. هه‌ندێك له‌په‌يوه‌ندی دروست ده‌كه‌ن له‌نێوان فكری ئيسلامى، ديموكراسی به‌دنيای سكۆلاريزمه‌وه. كه‌له‌ئه‌نجامدا ديموكراسی به‌زياده‌ڕۆييه‌كى ئه‌نقه‌سته‌وه ده‌گۆڕدرێت بۆ حوكمه‌كانى ئيلاهی. تێڕوانينی گشتی ئيسلام بۆ بيروباوه‌ڕى كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسی و ئابورى هه‌ڵقوڵاويی ياسای ئيسلامى و ته‌فسيره‌كانى قورئانه. ئه‌م تێڕواننينه‌ش پێويستى به بزووتنه‌وه‌ى سياسی تر نابێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێـته ڕێگرێكى ته‌واو له‌به‌رده‌م پێشبڕكێی فره حزبيدا. له‌لايه‌كى تره‌وه، هه‌ندێكى تر له‌ئيسلام، ده‌ستورى ئيسلامى به‌ديموكراسي ده‌زانن، ئه‌م فكرانه له‌خه‌ياڵى كۆمه‌ڵگايی فراوانى مسوڵمانان ((ئومه‌ت)) و پێويستى گفتوگۆ‌و ديالۆگ، (شورا) به‌چاك ده‌زانن، له‌وڵاته‌گه‌وره‌كاندا ((شورا)) به‌شێوه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه‌ى ((ئه‌نجومه‌ن) لێكۆڵينه‌وه ده‌كات، له‌م مه‌يدانه‌دا، حزبه ئيسلاميه‌كان ده‌توانن له‌هه‌ڵبژارده‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه‌ييدا به‌شدار بن و به‌گۆڕينه‌وه‌ى ڕاو بۆچوون، ڕێنمايي، گفتوگۆ‌و ديالۆگ له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانى خۆيان‌دا خه‌ريك بن. له‌م ناوه‌دا تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى ده‌ورانى ديموكراسی ئازاديخواز دامه‌زراو له‌سه‌ر – نوێنه‌رايه‌تى- ئازادييه‌كانى ده‌ربڕين و كۆمه‌ڵايه‌تى، وه‌ڵامدانه‌وه، لادانى ياسايی، مافى تاكو زانيارى و لێكۆڵينه‌وه‌و گفتوگۆی ته‌واو بێ ئاگايه. كه‌مى ژماره‌ى وڵاتانى ئيسلامى ديموكراتى به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌يه كه‌تايبه‌تمه‌ندييه دياريكراوه‌كان و داخوازييه‌كانى ئيسلام ده‌گه‌ڕێتـه‌وه. به‌ڵام هۆكارى تريش ده‌ورى خۆيان هه‌يه. كه‌لتورى هه‌مه جۆرى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست (يه‌هودی، عه‌ره‌ب، ئێرانى، مه‌سيحی) بۆته هۆي په‌يدابوونى چه‌ندين بزووتنه‌وه‌ى سياسی: سه‌هيۆنيزم يان عه‌ره‌بيزم، نه‌ته‌وه خوازى يان ناسيوناڵيزمى عه‌ره‌بی به‌ڕابه‌رايه‌تى (جه‌مال عه‌بدول ناصر) (1918 -1970) سه‌رۆك كۆمارى ميسر، سۆسياليزمى ده‌وڵه‌تى به‌ڕابه‌رايه‌تى حزبه به‌عسيه‌كان و خێڵه ئيسلاميه‌كان، ئه‌و به‌ربه‌ره‌كانييه‌ى كه‌له‌كۆتايی جه‌نگى جيهانى دوومه‌وه هه‌ڵگيرساوه له‌م ڕووه‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه له‌وانه جه‌نگه‌كانى عه‌ره‌ب و ئيسرائيل له(1948 – 1949، 1967، 1973) جه‌نگى عيراق و ئێران (1980 – 1988)، سنور به‌زاندنى عێراق به‌ره‌و كوێت له(1990)و له‌ماوه‌ى ئه‌و جه‌نگه‌ى كه‌نداوى عه‌ره‌بيدا له(1991) ئه‌م تێڕوانينه به‌ڕۆژئاوا بڵاوبۆوه كه‌ناجێگيری بارى سياسی، يه‌كگرتن و جيابوونه‌وه‌و ئاماده‌يي شه‌ڕكردنه له‌تايبه‌تمه‌ندييه بۆماوه‌ييه‌كانى ئه‌م ناوچه‌يه‌يه.
- ڕێگره‌كانى ديموكراسي له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا:
ئه‌گه‌ر چی چالاكييه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌ئێران، ئه‌رده‌ن، لوبنان، سورياو يه‌مه‌ن به‌پله‌ى جياواز ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌ى حكومه‌ت و وونبوونى مافی ڕاوه‌رگرتنى هه‌مووان به‌ڕێگره سه‌ره‌كييه‌كانى كارابوونى سيسته‌مى سياسی ديموكراتى ده‌ژمێردرێن. ده‌توانرێت بوترێت كه وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ڕێگا چاره‌ى ديموكراسی ئازاديخواز زياتر ته‌نيا وه‌ك به‌ڵگه‌يه‌ك به‌كارى ده‌هێنن كه‌پێی هه‌ستاون نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ناوه‌ڕۆكى ديموكراسی به‌پراكتيكی جێبه‌جێ بكه‌ن. گومان نيه كه‌كاريگه‌رى ئيمپڕياليزم له‌په‌روه‌رده‌ى هه‌سته‌كانيان دژى ڕۆژئاوا زۆر بووه، به‌هۆی ئه‌وبڕيارانه‌ى كه‌له‌دواى جه‌نگى جيهانى دووه‌م ده‌ركرا، فه‌ڕه‌نساو به‌ريتانيا سيسته‌مێكيان له‌فه‌رمانڕه‌وايی ئيستعمارى له‌م ناوچه‌يه‌دا به‌رهه‌م هێنا، وڵاته‌كانيان به‌ئاره‌زووى خۆيان دابه‌شكرد، ئه‌مانه بونه ڕێگر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنى سياسيدا، شه‌ڕی سارد‌و پێشبڕكێكان له‌دواى شه‌ڕی ويلايه‌ته يه‌كگرتوه‌كان و يه‌كێتى سۆڤيه‌ت، به‌جه‌مسه‌رى بوونى ئايدۆلۆژياكانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا توندكرد، پێشبڕكێی نێوان ده‌سه‌ڵاته باڵاكان و ده‌ست خستنه ناو كارى سياسی و سه‌ربازى له‌م ناوچه‌يه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى خراپتركرد.
جيابوونه‌وه‌و كێشمه‌كێشى نێوان باكورو باشورى يه‌مه‌ن ِبه‌پێكهێنانى حكومه‌تى ماركسيزمى به‌ڕابه‌رايه‌تى ((حزبي سۆسياليستى يه‌مه‌ن) كه دوباره ڕێكخرابۆوه، قوڵتر بۆوه، باشورى يه‌مه‌ن له‌ساڵى (1979)دا ڕێكه‌وتنامه‌يه‌كى دۆستانه‌ى بيست ساڵه‌ى له‌گه‌ڵ يه‌كێتى سۆڤيه‌تدا ئيمزاكردو وڵاته‌كه‌ى ناونا كۆمارى ديموكراتى خه‌لق.
(باكورو باشورى يه‌مه‌ن له(1990) جارێكى تر يه‌كيان گرته‌وه).
ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌كان له(1927)دا پێشنيارى دابه‌شكردنى فه‌ڵه‌ستيندا بۆ دوو وڵات يه‌هودى و عه‌ره‌ب، فه‌ڵه‌ستينيه‌كان به‌رهه‌ڵستى ئه‌م داوايه‌يان كرد بوه هۆی په‌شێوی و دوژمنايه‌تى. ئيسرائيل له‌لايه‌ن جامعه‌ى عه‌ره‌بيه‌وه به‌ڕه‌سمى نه‌ناسێنرا. له‌به‌رئه‌وه دروستبوونى ئه‌م وڵاته‌يان به‌جۆرێك له‌ده‌ست خستنه ناوكارى ئيمپڕياليزمى به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى خۆيان ده‌زانى. ڕۆژگارو زه‌مانه دروست بوونى وڵاتى ئيسرائيلی كرد به واقيع كه‌هه‌ندێك له‌به‌جێماوترين مه‌سه‌له چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانى ناوچه‌كه‌ى به‌دواى خۆي‌دا هێنا: مسيبه‌تى ئاواره فه‌ڵه‌ستينيه‌كان، داگيركردنى زه‌وييه‌كان، ده‌وژمنايه‌تى و جه‌نگه به‌رده‌وامه‌كان و خه‌رجيه زۆره‌كانى سه‌ربازى.
به‌رژه‌وه‌ندى ئابورى نه‌وت و به‌رز بوونه‌وه‌ى زۆرى نرخى نه‌وت له‌ده‌يه‌يی (1970)دا كاريگه‌ريه‌كى كه‌مى له‌سه‌ر گه‌شه‌ى ديموكراسی هه‌بوو. به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌روه‌تى نه‌وتى ده‌هێنراو بووه هۆی زيادبوونى ده‌سه‌ڵاتى ڕژێمه‌كانى كوێت و وڵاتانى تر‌ى كه‌ونداوى عه‌ره‌ب كه‌ئه‌مانه گۆڕان بۆ سه‌ره ڕۆي خێرخواز‌و سه‌روه‌تى نه‌وتيان بۆ به‌رنامه ڕه‌فاهيه‌كان ته‌رخانكرد. ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌خاوه‌نى نه‌وتن به‌هيچ شێوه‌يه‌ك له ژێر فشاردا نين كه‌ديموكراتى بن. دابه‌ش كردنى كاڵا‌و خزمه‌تگوزارييه‌كان له‌لايه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه – واته داهاتى نه‌وت بۆ خۆشگوزه‌رانى گشتى- وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى پێويستيه‌كانى كۆمه‌ڵگايه. وه‌له‌م ڕوه‌وه خه‌ڵكى پێويستيان به‌پێكهێنانى سه‌نديكاى كرێكاران، حزبي سياسی يان هيچ جۆره ڕێكخراوێكى ئابورى يان سياسی تر نيه.
شۆڕشی ئيسلامى ئێران له(1979)دا گۆڕانێكى خێرا تر بوو له‌ناوچه‌كه‌دا روويدا – كه‌هه‌مان سياسيه‌تى دين سالارى بوو – به‌ڕێوه‌بردنى كاروباره‌كان به‌رامبه‌ر به‌و ئايدۆلۆژيايه‌ى كه‌حكومه‌ت له‌لايه‌ن خواوه‌يه. له‌ژێر ڕابه‌رايه‌تى ئايه‌توڵڵا ڕوحڵايی خومه‌ينی (1901- 1989)، هه‌ستانى جه‌ماوه‌رى دژى حكومه‌تى ئيستبدادى پشت به‌ستوو به‌ڕۆژئاوا (1941 – 1979)ى محمد ڕه‌زا په‌هله‌وى (حكومه‌تى ئيستبدادى: حكومه‌تێكه كه ياسا به‌ڕێوه‌ى نابات و سه‌رۆك و ده‌سه‌ڵاتداران به‌ئاره‌زووى خۆيان به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن حكومه‌ته‌كه‌ى محمد ڕه‌زا په‌هله‌وى ئه‌م نازناوه‌ى وه‌رگرتبوو). ئه‌م شۆرشه بوه هۆی گه‌شه‌ى ئيسلام و ده‌ركه‌وتنى وه‌ك بزوتنه‌وه‌يه‌كى سياسي ده‌سه‌ڵاتدار. هه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌ست و بيروبۆچوونى خه‌ڵكى دژى ڕۆژئاوا توندكرد. هه‌رجۆره فرسه‌تێكى هاتنه ناوه‌وه‌ى ديموكراسي ئازاديخوازانه بۆ ئه‌م ناوچه‌يه دوره ده‌ست به‌رچاو ده‌كه‌وت.
له‌ڕاستيدا، وڵاتانى ڕۆژئاواش نه‌يانده‌ويست كه‌گه‌شه‌ى ديموكراسی ئازاديخوازى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ببينن. په‌يوه‌ست بوونيان به‌نه‌وت و حزبه كۆمۆنيسته به‌هێزه‌كان له‌ئێران، عيراق، يه‌مه‌نى باشور‌و سوريا بووه هۆی ئه‌وه‌ى كه ئه‌فزه‌ليه‌ت بده‌ن به‌ڕژێمه ده‌ستنيشان كراوكانى وه‌ك رژێمى شا به‌سه‌ر ڕێژێمه ديموكراتيه‌كانداو ئه‌وانه به‌به‌هێزتر بزانن. به‌هه‌مان شێوه شه‌ڕی سارد په‌يوه‌ندی به‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌بوو، وڵاتانى ئه‌م ناوچه‌يه گۆڕان بۆ داراييه‌كى ستراتيژى. كوده‌تايه‌كى به‌رنامه بۆ داڕێژراو له‌لايه‌ن ڕێكخراوى ناوه‌ندى سيخوڕى ويلايه‌ته يه‌كگرتوه‌كان و ڕێكه‌وتنامه سه‌ربازييه‌كانى له‌گه‌ڵ يه‌كێتى سۆڤيه‌تدا ڕێگه‌يه‌كيان بۆ باش بوونى پێكهاته‌ى سياسی و شێوه‌كانى ديموكراتى نه‌بو. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه خه‌باتكارانى فه‌ڵه‌ستين و ئيسرائيل، به‌هه‌مان شێوه‌ى هه‌ورازو نشێوييه‌كانى ژيانى خه‌ڵكى بێ خاك كاريگه‌رى له‌سه‌ر سياسه‌تى وڵاتانى ده‌وروبه‌رى به‌جێده‌هێڵێت. پێشكه‌وتنى سياسی سست ده‌كات. عيراقی (پێشوو)و سوريا ده‌توانرێت به‌وڵاتانى تاكڕه‌وى ديكتاتۆری بناسرێن، هه‌ر چه‌نده كه‌هه‌ريه‌كه‌يان به‌شێوه‌ى جياواز كارده‌كه‌ن. له‌عيراق سه‌رۆك كۆمارى سه‌رى ده‌وڵه‌ته‌و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكى ڕه‌هابوو ئه‌نجومه‌نى وزيران ئه‌و دايده‌نا. له‌سوريا هه‌ڵبژاردنه‌كان (مجمع خلق) (ئه‌نجومه‌ن) هه‌رچوار ساڵێك يه‌كجار پێكده‌هێنرێت و سه‌رۆك كۆمار هه‌ر حه‌وت ساڵێك يه‌كجار هه‌ڵده‌بژێردرێت. به‌ڵام له‌هه‌ردوو وڵات‌دا هێزى فه‌رمانڕه‌وا و ڕێكخراوه سه‌ركيه‌كان به‌شێك بوون له‌غه‌يره مه‌زهه‌بی (عه‌لمانى) به‌عس. كه‌لقێكی ئه‌وه له‌سوريا كارده‌كات و لقه‌كه‌ى تر‌ى له‌عيراق، سوريا به‌رامبه‌ر به‌ياسايی بنه‌ڕه‌تى وڵات، ديموكراسيه‌كى دروستكراوى سۆسيالستييه. كه‌حزبى به‌عسى عيراقی به‌دواى ئه‌وه‌وه‌يه‌كه ڕۆڵێكى به‌هێزترى هه‌بێت له‌پله‌ى پێشترى عه‌ره‌بيزم. ئه‌و تايبه‌تمه‌نديه سياسيه‌ى كه‌سوريا له‌عيراق جياده‌كاته‌وه بوونى ((به‌ره‌ى پێشكه‌وتن خوازى نه‌ته‌وه‌يی))ه. كه‌ڕێكخراوێكى هاوشێوه‌يه بۆ حزبه سۆسياليستييه جۆراوجۆره‌كان له(1972)پێكهات هه‌تاوه‌كو پێگه‌ى سياسی حزبی به‌عس فراوانتربكات و وێنه‌يه‌كى ڕووكه‌شی بۆ بوونى به‌ره‌ى به‌رهه‌ڵستكار پيشان بدات. به‌حره‌ين، عومان، قه‌ته‌ر، سعوديه، ئيماراتى يه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، بێ حزبی سياسين، له‌سعوديه پاشا ده‌سه‌ڵاتى ڕه‌هايی هه‌يه،و له‌به‌حره‌ين (شێخ عيسا بن سه‌لمان ئال خه‌ليف له(1975) ((كۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه‌يي)) له‌ناوبرد به‌يانوی ئه‌وه‌ى كه‌ئه‌گه‌ر ده‌ست بخاته ناو به‌ڕێوه‌بردنى كاروباره‌كانه‌وه حكومه‌ت كۆتايی پێدێت. عومان هيچ جۆره ياسايه‌كى بنه‌ڕه‌تى يان ڕێكخراوى قه‌زايی نوێي نييه. ده‌سه‌ڵاتى ياسا دانان و به‌ڕێوه‌بردن له‌ده‌ستى سوڵتاندايه، هه‌موو پله‌و پايه‌كان له‌لايه‌ن ئه‌وه‌وه داده‌نرێن. قه‌ته‌ر جۆرێكه له‌پاشايه‌تى ڕه‌ها. ئه‌مير سه‌رى وڵاته‌و خۆی ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران پێك ده‌هێنێت و خۆي پله‌ى سه‌رۆك وه‌زيری هه‌يه، خاونى ئه‌نجومه‌نێكى ڕاوێژكارييه به‌ڵام ئه‌نجومه‌نى ياس دانانى نييه. له‌م وڵاتانه‌دا، هيچ نيشانه‌يه‌كى بنه‌ما سياسييه‌كانى ديموكراتى بوونى نييه.
سه‌رچاوه: دايره المعاريف دموكراسی، جلد دوم، سيمورماتين ليپست، ترجمه فارسی
به‌سرپرشتى كامه‌ران فانى – نورالله مرادى، تهران 1383 ل647- 649