چواره‌م :چه‌مكى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى:
كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى وه‌ك چه‌مكێك له ماوه‌يه‌كى دوورودرێژدا دروست بووه, داڕشته‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆنيوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌هه‌م ,تاله‌گۆڕانى ئه‌وروپاى زۆردارى بۆديموكراسيه‌تى بۆرژوايى ده‌رببڕێت,ئه‌وچه‌مكه‌ش تازه‌يه‌و ده‌رهاويشته‌ى ئه‌وگۆڕانكاريه كۆمه‌ڵايه‌تيانه‌يه كه‌له‌ئه‌وروپا ڕوياندا,ئه‌وه‌بوو پێويستى كرد كه‌جۆره‌په‌يوه‌ندييه‌كى نوێ له‌نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتدا دروست ببێت له‌دواى ڕوخاندنى كۆمه‌ڵگاى كۆن (ده‌ره‌به‌گايه‌تى)و سه‌رهه‌ڵدانى كۆمه‌ڵگاى نوێ(بۆرژوازى).
مێژوى كۆمه‌ڵگاى مه ده‌نى ده‌كاته مێژووى گۆڕ‌انى ده‌ربڕينه‌كانى له‌ڕۆژى دروست بوونيه‌وه تاده‌گاته پێكهاته‌كانى مه‌عريفه كه‌له‌ساته مێژووييه تايبه‌تيه‌كانى خۆيان پيشان ده‌ده‌ن وه‌ك ئه‌وانه‌ى هيگل و ماركس و گرامشى تێيدا ژيان هه‌روا له‌هه‌ر دروست بونێكى مه‌عريفه‌دا چه‌مكى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌ني واتايه‌كى تازه ده‌به‌خشێت كه‌زۆرجار له‌ده‌ربڕينێكى ئاشكرا له‌گه‌ڵ واتاكۆنه‌كه‌ى خۆي‌دا.
له‌وانه له‌واتا لاتينيه‌كه‌ى (sicietas civilis) له‌كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى سياسى ده‌دوێ كه‌ملكه‌چى ياساكانه. ئه‌م سه‌يركردنه‌ى كه‌سى سياسى كه‌له‌نوسينه‌كانى ئه‌ريستۆدابه‌رچاو ده‌كه‌وێت جياوازيه‌كانى نێوان ده‌وڵه‌تو كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌ني كه‌ئه‌مڕۆهه‌نوو له‌سه‌رياندا ڕێك كه‌وتوون ده‌رناخات, چونكه كه‌سى سياسى له‌نه‌ريته كۆنه‌كانى ئه‌وروپا واده‌كا كه ده‌وڵه‌ت به‌كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى داده‌نرێت كه پێكهاتووه له‌كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سياسى و ئه‌ندامه‌كانى ئه‌وهاوڵاتيانه‌ن كه‌دان به‌ياساكانى ده‌وڵه ده‌نێن و هه‌ڵس و كه‌وت به‌پێى ئه‌وياسايانه ده‌كه‌ن .
به‌ڵام په‌يوه‌ندى نێوان كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و ده‌وڵه‌ت نه‌گور ِنييه, هه‌رئه‌وه‌ش واى له هزرمه‌ندان كرد كه‌ڕۆڵى ده‌سه‌ڵات سنوردار بكه‌ن, ئه‌وه‌بوو هه‌ندێكيان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى ڕه‌ها وه‌ستان (هۆبس) له‌كاتێكدا كه هه‌ندێكى ديكه ئه‌مه‌يان ڕه‌تكرده‌وه و كارى ده‌وڵه‌تيان به‌ياسا به‌سته‌وه له‌ڕيگاى فه‌رماڕه‌وايه‌تى گه‌ل (لۆك,روسۆ), هه‌روا ڕاى دووه‌م واده‌بينێن كه‌ئه‌ركى ده‌وڵه‌ت پاراستنى كۆمه‌ڵگايه نه‌وه‌ك زاڵبوون به‌سه‌ريدا.
به‌ڵام ده‌وڵه‌ت له‌سه‌روى كۆمڵگاوه نييه، به‌ڵكوده‌سه‌ڵاتيكى سياسى چينى حوكومداره و كارده‌كات بۆبه‌رژه‌وه‌ندى ئه‌م چينه‌و ئه‌و هيزانه‌ى پێيه‌وه په‌يوه‌ستن له‌سه‌رحيسابى كۆمه‌ڵگا.
به‌مجۆره، كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى، به‌پێى داڕشتنه سه‌ره‌تاييه‌كانى، ده‌كاته هه‌ركۆبوونه‌وه‌يه‌كى مرۆڤه‌كانى كه‌له‌حاڵه‌تى سروشتى (الفگرى) خۆى ده‌رچوبێت بۆحاله‌تێكى شارستانى، به‌بوونى ده‌سته‌يه‌كى سياسى ده‌ناسرێت كه‌دروست بوون به‌پێى رێككه‌وتنێكى په‌يمانى، به‌و واتايه كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ده‌كاته كۆمه‌لگاى رێكخراوله‌رووى سياسييه‌وه‌و، له‌يه‌كه يه‌كى بێ جياوازى خۆى نيشان ده‌دا، كه‌د
ده‌وڵه‌ت وكۆمه‌ڵگا به‌خۆيه‌وه ده‌گرێت، ده‌وڵه‌ت به‌پێى گوزارشتى (oden valet) له‌كتێبه‌كه‌ى (ده‌وڵه‌ت وناوه‌ندى سياسى)، به‌رده‌وه‌م له‌پشت شوره‌ى ديموكراسييه‌ته‌وه‌دروست ده‌بێت وهه‌ڵناسێته‌وه ئه‌گه‌رئه‌م شوره‌يه نه‌ڕوخێنرێت.
يه‌كه‌م گۆڕانكارى له ماناى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نيدا,واى سه‌پاند كه‌نه‌جياوازى به‌ڵكو دژايه‌تى له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نيدا په‌يدانه‌بێت له‌بارودۆخێكى سياسى واكه‌سيماى شۆڕش و ديموكراسيه‌تى به‌خۆوه‌گرت له‌ئينگلته‌را و ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كان و فه‌ڕنسادا ئه‌م گۆڕانكارييه‌ى له‌پێكهاته‌ى سياسى كه‌جياوازيه‌كى لێكۆڵينه‌وه‌ى له‌نێوان كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ده‌وڵه‌تدا دروست كردبوو شتێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراو نه‌بوو, به‌ڵكو به‌رهه‌موو گوزارشت بوو له‌جۆرێك له‌شۆڕش له‌بوارى پێكهاتنى مه‌عريفى كه‌په‌يوه‌ست بێت به‌بوارى سياسى.
فه‌يله‌سوفى ئوسكوتله‌ندى(ئاده‌م فرجسۆن)له‌كتێبه‌كه‌ى (وتارێك له‌مێژووى كۆمه‌ڵكاى مه‌ده‌نى "1767-an easayon the history civel society) ئه‌م مه‌سه‌له‌يه چاره‌سه‌رده‌كات ئه‌و له پێودانگى چه‌مكه نه‌ريت باوه‌كه‌وه دێته ناو (2)باسه‌كه كه‌له‌جياوازى له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و كوَمه‌ڵگاى مه‌ده‌نيدا ناكات به‌ڵام چه‌ند پرسيارێك ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ناوه‌نجبونى ده‌سه‌ڵاتى سياسى و, له‌وباوه‌ڕه‌دايه كه‌بزوتنه‌وه‌ى كوَمه‌ڵه‌ى (الجمعيات )باش‌ترين ڕيز كارييه بوَ به‌رگريكردن له‌دژى مه‌ترسيه‌كانى زۆردارى سياسى-هه‌روا واى ده‌بينێت كه‌پێشكه‌وتنى شارستانى له‌رێڕه‌و يان جوڵه‌ى به‌ربه‌رێتيه‌وه بۆكۆمه‌ڵگايه‌كى شارستانى ,ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م مه‌سه‌لانه له ئاَلو گۆڕى
بازرگانى و دابه‌ش كردنى كار‌و پيشه‌سازى يه ده‌ستيه‌كان و تايبه‌تمه‌ندێتى عه‌سكه‌رييه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت- به‌ڵام ئه‌وجوڵه‌يه له‌ناوخۆيدا مه‌ترسى تواندنه‌وه‌ى بير‌ى شلرستانى هه‌ڵده‌گرێت كه‌ژيانى هاوڵاتيانى له‌يۆنانى كۆن جياواز كردبوو له‌وه‌ى كۆمارى ڕۆمانى. ئه‌و دوو
ده‌وڵه‌ته‌ى كه‌له‌لايه‌ن فرجسۆن به‌نمونه‌ى كۆمه‌لگاى مه‌ده‌نى داده‌نرێت ئه‌وكوَمه‌ڵگايه‌ى كه له‌سايه‌ى ياساكانداو به‌هاوكارى به‌تينى هاووڵاتيانه‌وه كار ده‌كه‌ن.
پرسياره‌كه‌ى فرجسوَن ئه‌وه‌يه: چۆن ڕێڕه‌وى شارستانى بۆزۆردارى ڕابگرێت؟ به‌واتايه‌كى ديكه, چۆن كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى خۆى بپارێزێت له‌مه‌ترسى به‌عه‌سكه‌ربونى ڕژێمه سياسيه‌كه‌ى؟
فرجسۆن واى ده‌بينێت كه‌وه‌ڵامه‌كه‌ى له‌زيادكردنى كۆمه‌ڵبونى هاوڵاتيانه‌وه له‌هه‌موبواره‌كانى ژيانى كۆمه‌ڵاتيه‌وه ده‌بێت كه‌بواره‌كانى داد‌و سوپاش ده‌گرێته‌وه به‌بێئه‌وه چۆنيه‌تيه‌كه‌ى باس بكات وه‌ڵامه‌كه‌ى لىده قه‌يرانى جۆره‌فكرييه باوه‌كانى ده‌رده‌بڕێت (ئاساييه كه فرجسۆن وتاره‌كه‌ى له‌ساڵى 1767 دا نوسيوه‌وكاتێك شۆڕشى ديموكراسى هێشتا دروست نه ببوو تاله كۆتاى سه‌ده‌كه‌و پاش سه‌ركه‌وتنى شۆڕشى فه‌ڕنسى نه‌بێت).
له‌ڕواڵه‌تد شۆڕشى ديموكراسى,شۆڕشێكى ڕۆشنبيرى به‌رهه‌مهێنا كه يه‌كيك له گوزارشته‌كانى له‌وته‌زايه‌كى تازه‌ى مافه‌كانى مرۆڤدا ده‌رده‌كه‌وێت- ئه‌م مه‌سه‌له‌له‌يه گۆڕانكرييه‌كى ڕيشه‌يى له‌پێناسه‌ى چه‌مكى كۆمه‌ڵكاى مه‌ده‌نى داهێنا,كه‌ئه‌ويش له‌جوداكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له ده‌وڵه‌ت بوو, هه‌روا له‌پێويستى كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌ڵه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نييه‌وه هه‌روه‌ك "تۆماس بين "له‌ساڵى 1791 له‌كتێبه‌كه‌ى "مافه‌كانى مرۆڤ ) دا له‌سه‌رى ده‌دوێ له‌سه‌ر پڕنسپى حكومه‌تێكى سنوردار له‌ڕڕوى وه‌زيفه‌كانى و كۆمه‌ڵگاى شارستانى و ئازاد‌و پڕ‌شكۆ.
گۆڕنكارى دووه‌م كه‌چه‌مكى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى به‌خۆيه‌وه‌ى دى له‌سه‌ر ده‌ستى (هيگڵ) له ئه‌ڵمانيا بوو له‌دواى تێپه‌ڕبونى سى ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشى فه‌ڕنسى هيگڵ له ساڵى 1821 كتێبى "پرنسيپه‌كانى فه‌لسه‌فه‌ى ماف " ى بڵاوكرده‌وه, كه‌ده‌ربڕينێكى جوداى له (توماس بين)هه‌بوو بوو بۆ ده‌وڵه‌ت كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى.ئه‌وه‌يه‌كه بيرۆكه‌يه‌كى ئايدياليانه بۆئه‌م كۆمه‌ڵگايه دروست ناكات هه‌روا داواى ده‌وڵه‌تێكى به‌هێزى سه‌ربه‌خۆ ده‌كات بكه‌وێته سه‌رووى كۆمه‌لگاى مه‌ده‌نيى يه‌وه .هه‌رواى ده‌بينێت كه كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى پێكهاتووه له بازنه‌يه‌ك له ژيانى ڕه‌وشت كه ده‌كه‌وێته نێوان جيهانى ساكارى خێزانێكى باوكسالارى و ده‌وله‌تێكى خاوه‌ن ڕه‌وشتى به‌رزهيگڵكۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى پێشنيار كرد وه‌ك زه‌مينه‌يه‌ك بۆ كارتێكردنى مه‌رجو په‌يوه‌ندييه ئابوورييه‌كان و كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان به‌مه‌به‌ستى گۆڕان له كۆمه‌ڵگاى خزمايه‌تى و هاوخوێنى (باو)بۆ كۆمه‌ڵگاى هاووڵاتى و پشتگيرى ده‌وڵه‌ت و ملكه‌چبوون بۆ سيسته‌م و ده‌زگا كارگێڕىو ئابوورى و دادوه‌ريه‌كانى (كۆمه‌ڵگاى تازه).
به‌ڵام ماركس واى ده‌بينێت كه كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ده‌كاته مه‌يدانى به‌ره‌و رووبوونى نێوان به‌رژه‌وه‌ندييه ئابوورييه‌كان به‌پيێ ڕه‌وشتى بۆرژوايى ئابورى سياسى لاى ئه‌و ده‌كاته زانستى ڕاڤه كردنى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و عه‌يبى هيگڵ به‌وه ديارده‌كات كه‌خودو بابه‌ت سه‌راوژێر ده‌كات له‌لاى ماركس بابه‌تى هه‌ستپيكراو مرۆڤى ڕاسته‌قينه‌يه , مرۆڤى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى, به‌ده‌ربڕينێكى ديكه,كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى مه‌يدانى ململانێى چينايه‌تييه, به‌وواتايه‌ى كه‌له‌مه‌يدانه‌كه‌دا ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندييه جۆراوجۆره‌كانى ئابوورى ڕوو ده‌دات ئه‌وه شانۆى مێژووه‌و له‌وێدا ده‌وڵه‌ت و ده‌زكا ڕێكخه‌ره‌كانى به‌پێى مه‌رجه مێژووييه‌كان له‌دواى ماوه‌يه‌ك بزربوونى ئه‌م چه‌مكه 1850-1920 , گرمشى زاراوه‌ى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له باسكردنه‌كانى مه‌سه‌له‌ى په‌ره‌سه‌ندنى كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسيدا ناوبرده‌وه ئه‌و واى داده‌نێت كه كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى جێگاى ململانێى ئابورى نيه, به‌ڵو بۆ ململانێى ئايديۆلۆيانه‌يه, هه‌روا چه‌مكى كۆمه‌ڵگاى سياسى‌و (3)كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى داڕشت ئه‌و كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى به‌كه‌شى ده‌ستڕۆيشتنى ئايدۆلۆژيا دانا به‌ڵام كۆمه‌ڵگاى سياسى به‌كه‌شى كۆنتڕۆڵى سياسى به‌هۆى هێزو ترساندنه‌وه ناو برد.
هزرمه‌ندى ئيتالى گرامشى كه‌له‌سالى 1937داكۆچى دوايى كردووه، گرنگترين كاره‌كانى له‌به‌نديخانه‌كانى حكومه‌تى فاشى له‌ئيتاليادا نوسيوه‌ته‌وه (په‌رتوكه‌كانى به‌نيخانه)،كه‌له‌وێداجياوازى ده‌كات له‌نێوان كۆمه‌ڵگاى سياسى يان ده‌وڵه‌ت له‌لايه‌ك وكۆمه‌لگاى مه‌ده‌نى له‌لايه‌كى ديكه‌دا، له‌كاتيكدا هه‌ردووكيان به‌هاوكارى له‌پرۆسه‌ى كۆنترۆڵكردنى كۆمه‌ڵگادا به‌شدارى ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵگاى سياسى بۆئه‌م ئامانجه كارده‌كات له‌رێگاى حوكم كردنى راسته‌وخۆبه‌به‌كارهێنانى سيستمه جۆراوجۆره‌كانى ده‌وڵه‌ت، له‌وانه ده‌سه‌ڵاتى دادگايى. كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نيش سنوردارده‌كات به‌وده‌زگاكۆمه‌ڵيانه (كۆمه‌ڵه وده‌زگاوسه‌نديكاوقوتابخانه‌و هۆيه‌كانى راگه‌ياندنى ناحوكمى)، واى ده‌بينێت كه كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى به‌ئه‌ركى كۆنترۆڵكردنى ناراسته‌وخۆ هه‌ڵده‌ستێت.
گرامشى چه‌مكى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له‌به‌ر رۆشنايى زانينى مه‌ترسى ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت ئايدۆلۆژيدا داڕشت، كه‌بۆئامێره‌كانى داپلۆسين، سوپا،پۆليس،دادگا،ياساوياسادانان، رێگاكانى رازى كردن، راگه‌ياندن،فيركردن،پروپاكه‌نده..هتد، بۆيه‌گرامشى كه‌وته شرۆڤه كردنيان له‌رووى كاريگه‌رێتيان له‌وڵاته پێشكه‌وتوه‌كاندا، به‌جۆرێك كه‌رۆڵيكى سه‌ره‌كى ده‌گێرن له‌دامركاندنه‌وه‌ى هه‌ربزوتنه‌وه‌يه‌كى به‌رگري وياخى بوون، هه‌رواكه‌وته دروستكردنى داستانى تازه بابه‌ت كه‌ئامانج وخواسته‌كان له‌جيهاندا ده‌گۆرێت به‌جێگره‌وه‌يه‌كى قه‌ڵپى خواستراو،له‌كاتێك ده‌وڵه‌تى داپلۆسێنه‌ر هه‌ربه‌سه‌ره‌كى ده‌مينێته‌وه له‌جيهانى دواكه‌وتودا.
گرامشى يه‌كه‌م كه‌س بوو، كه‌به‌شيوه‌يه‌كى كرده‌يى چه‌مكى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى به‌كاركردنى كۆمه‌ڵه‌ى رێكخراوه‌كان وده‌سته به‌سه‌رخۆكانه‌وه بيبى له‌به‌رامبه‌ركۆمه‌ڵگاى سياسى وپێشنيارى بۆچۆنيه‌تى ده‌سه‌ڵاتى تويژه ئابورييه‌كان وچۆنيه‌تى گۆڕينى بۆديموكراسيه‌ت به‌لاوه‌نانى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ئايدۆلۆژياى چينى ده‌سه‌ڵاتدار، له‌ڕێگاى ده‌زگاكانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى وهاوكارى وبه‌شدارى رۆشنبيروكارێتييه‌كه‌يدا.
گرامشى دووپاتى رۆڵى رۆشنبيرانى ده‌كرده‌وه وه‌ك توخمێكى سه‌ره‌كى هۆشياركردنه‌وه، چ ئه‌گه‌رنوێنه‌رى فيكرى ته‌قليدى رۆشنبيرى پارێزگاربن، يائه‌وكۆمه‌ڵه به‌رهه‌مهينه تازه‌نه‌بن كه‌كۆمه‌ڵگايه‌كى چينايه‌تيدا، ده‌كات، ياخاوه‌نى بۆچوونى شۆرشگيرانه‌بن له كۆمه‌ڵگايه‌كى چينايه‌تيدا، هه‌رواله‌مه‌سه‌له‌ى دروستكردنى مرۆڤى تازه‌ى كۆڵييه‌وه ، ئه‌وه‌مرۆڤه‌ى ئه‌ركى رزگاركردنى هێزى به‌رهه‌مهێنى جه‌ماوه‌رى له‌ئه‌ستۆدايه، له‌جوڵيه‌كى ره‌دكردنه‌وه‌ى هۆيه‌كانى داپلۆسين وسه‌ركوتكه‌روكاريگه‌ريه‌كانى ده‌سه‌لاَت له‌وڵاتدا .چه‌ند كه‌سێكى ديكه چه‌ندلايه‌نێكى دياريكراوى ئامرازه‌كانى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى كۆمه‌ڵگايان باسكردووه، به‌شێوه‌يه‌كى تايبه‌ت ئاماژه به‌نوسينه‌كانى
(ماركوزه)و(چۆمسكى)ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به‌رۆڵى هۆيه‌كانى راگه‌ياندن له‌دابينكردنى ده‌ست به‌سه‌رداگرتن له‌كۆمه‌ڵگاى رۆژئاواييه هاوچه‌رخه‌كاندا.
ده‌كرێت ئه‌وفراوانيه‌ى له‌به‌كارهينانى ئه‌وچه‌مكه بگه‌رێنينه‌وه بۆسه‌ره‌تاى حه‌فتاكان ، كه‌به‌كارهينرا وه‌ك ئامرازێك له‌شه‌رى ساردا له‌لايه‌ن هۆيه‌كانى راگه‌ياندنى رۆژئاواييه‌وه،به‌تايبه‌تى له‌دژى يه‌كێتى سۆڤيه‌ت ووڵاتانى ئه‌وروپاى رۆژهه‌ڵات.