پێنجه‌م :په‌یوه‌ندى له نێوان ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نیدا "دیدرۆ"
دنیس دیدرۆ كه‌وا ئه‌نسۆكلۆپیدیا به‌ناوى ئه‌وه‌وه‌یه له‌كۆتاییه‌كانى ژیانیدا بارى سه‌رنجى ڕه‌شبینانه‌ى له‌سه‌ر حه‌تمیه‌تى سه‌ركه‌وتنى ڕۆشنگه‌رى ده‌ربڕى .وایبینى (بڵاوبونه‌وه وپه‌رتبونى ڕۆشنگه‌رى هیچ شتێكى به‌ده‌سته‌وه نه‌دا,ئایا ده‌بێ چى به‌ده‌سته‌وه دابێت ؟ به‌ڕه‌هایى هیچ شتێك, سه‌ركوتیش له‌ناو نه‌چوو, به‌هه‌مولایه‌كیشدا په‌ل وپۆى هاویشتووه).. واپێده‌چێ ئه‌گه‌ر دیدرۆتۆزێكى دیكه بژیایه, وازى له‌وڕه‌شبینیه‌ى ده‌هێنا و ده‌یبینى چۆن شۆڕشى 1789 (كه‌دواى پێنج سال له‌مردنى دیدرۆبه‌رپابوو) هه‌لى بۆ فه‌لسه‌فه‌ى (ڕۆشنگه‌رى )ڕه‌خساند كه‌ڕێ نیشانده‌رى ئه‌خلاقى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى بێ و ناونیشانى یه‌كه‌میشى مافى مرۆڤ و هاوڵاتى بێ.
تاله‌په‌یوه‌ندى نێون ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له‌دیدى دیدرۆ (ئاراسته كه‌رو باڵا كه‌ره‌وه‌ى ئه‌نسكلۆپیدیا)بگه‌ین, ده‌بێ بگه‌ڕینه‌وه بۆتیۆرى مافى سروشتى ,كه باڵ به‌سه‌ر ڕۆحى ئه‌نسۆكلۆپیدیاكه ده‌كێشێ,دیدرۆ له‌تێزى حاڵه‌تى سروشتییه وه‌ك باوه‌ڕ پێهێنراوێكى مردوو هه نگاو هه‌ڵده‌هێنێ. تیۆرێك بوارده‌د‌ات,بیر له‌چۆنیه‌تى په‌یدابوونى كۆمه‌ڵگاى سیاسى یان ده‌وڵه‌ت بكه‌ینه‌وه چونكه (هیچ مرۆڤێك له سروشته‌وه مافى سه‌ركردایه‌تى كردنى كه‌سانى دیكه‌ى وه‌رنه‌گرتووه ,هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێكیش له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى تره‌وه ,جگه له‌سه‌رچاوه‌ى سروشته‌وه ,دێت به‌و مانایه , ئه‌وا ده‌وڵه‌ت یان كۆمه‌ڵگى سیاسى یان ده‌سه‌ڵاتى سیاسى ,به لێكدانه‌وه‌ى دیدرۆ ڕوداوێكى كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌و مرۆڤ له‌دۆخى سروشتى له ناویدا نه‌ژیاوه.
حاڵه‌تى سروشتى ,ئازادى و یه‌كسانى ,تێدایه كه‌هه‌ردووكیان بناغه‌ى ئه‌وه‌ن كه‌دیدرۆ ناوى ناوه مافى سروشتى مرۆڤ. به‌ڵكو ئه‌وا ِِِ(مافى سروشتى ,ئازادى و یه‌كسانییه , كه‌وامرۆڤ پێش په‌یدابونى كۆمه‌ڵگاى سیاسى بۆى فه‌راهه‌م بوو ,له‌سروشته ڕه‌سه‌نه‌كه‌ى وه‌ك مافێكى كۆتایى خۆى نه‌خشێنراوه . له‌دواى ئه‌وه‌ش یاساى مه‌ده‌نى ته‌نهائه‌وه‌ى له‌سه‌ربوو , ئه‌ومافه ڕابگه‌یه‌نێ و ده‌ربهێنێ. له‌سه‌ریشى پێویست ده‌كات, ته‌نها ده‌ربڕینێكى مافى سروشى بێت , چونكه مرۆڤه‌كان ,له‌وكاته‌ى هه‌رله‌حاڵه‌تى سروشتى بوون ,ئاشناییه‌تیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت نه‌بوو ,هه‌موشیان له‌و دۆخه‌دا یه‌كسان بوون .) دیدرۆ له‌ته‌واوكه‌رى گه‌شته‌كه‌ى "بوغنفیل" (كه‌وا بیره وه‌رى یه‌كى خه‌یاڵ ئه‌ندازى "بوغنفیل " ى ده‌ریاوانى فه‌ڕه‌نسیه بۆتاهیتى ) به‌حاڵه‌تى سروشتى هه‌ڵ ده‌گوت و به‌كۆمه‌ڵگاى شارستانى ده‌شوبهاند , خۆ ئه‌گه‌ر تاهیییه كان نوێنه‌رایه‌تى په یدابونى جیهانیان كردبێ : حاڵه‌تى سروشتیش , كه ئازادى و یه‌كسانى موڵكدارى گشتى یه , ئه‌وا ئه‌وروپى یه‌كان نوێنه رایه‌تى پیربونى كۆمه‌ڵگاى شارستانى ده‌كه‌ن ,له به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌نده‌لى, چروكى,به‌دبه‌ختى وكۆیلایه‌تى وموڵكداریى (ئه‌ووشانه هى دیدرۆیه) له‌ناوئه‌وشارستانییه هه‌یه،جاهه‌روه‌ك چۆن گه‌ڕانه‌وه‌ى پیرێك بۆمنداڵی مه‌حاڵه،ئاوه‌هاش گه‌رانه‌وه بۆحاڵه‌تى سروشتى مه‌حاڵه، ئه‌وه‌ش گه‌رانه‌وه‌ى بۆحاڵه‌تى سروشتى، دیدرۆش ده‌ڵێ: زه‌حمه‌ته خۆى بێنێته به‌رچاو،به‌روتى یان به‌پۆشینى پێستى ئاژه‌ڵ، بسوریته‌وه. وه‌ده‌لێ گواستنه‌وه‌ى مرۆڤ له‌حاله‌تى سروشتى بۆكۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى به‌ومانایه نییه ، كه‌ده‌ستیان له‌ما فه سروشتیه‌كانى وه‌ك ئازادى ویه‌كسانى هه‌لگرتبێ ، چونكه ئه‌وما فه له‌پێش دروست بوونى ده‌وله‌ته‌وه‌یه لێره‌دا ده‌وله‌ت په‌یداده‌بێت . وه‌ك ده‌رئه‌نجامى په‌یمانیك له‌نیوان كۆمه‌لگاى مه‌ده‌نى وخاوه‌ن شكۆ، له‌سه‌ربناغه سه‌روه‌رى نه‌ته‌وه، خۆى خاوه‌ن شكۆى راسته قینه‌یه‌و سه‌رچاوه‌ى هه‌موده‌سه‌ڵاتیكى سیاسیشه.به‌ومانایه، په‌یمانى كۆمه‌ڵایه‌تى ته‌واوكه‌رى مافى سروشتى ده‌بیت ، ئه‌وته‌واوكردنه‌ش به‌هۆى زه‌مانه‌تكردنیه‌وه ده‌بیت،هه‌رئه‌وه‌ش واتاى ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ ،كه‌ده‌وله‌ت ده‌رهاویشته‌ى بنه‌ڕه‌تى هاوپه‌یمانێتیه نه‌ك ده‌رهاویشته‌ى بنه‌ره‌تى خودایى یابۆماوه‌یى.لیره‌دا دیدرۆجیاوازى له‌نێوا دووشێوازى په‌یوه‌ندى له‌نیوان ده‌وله‌ت وكۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نیدا ،كه‌جۆرى یه‌كه‌میان سه‌ركوتكه‌ره‌وله‌سه‌رتوندوتیژى وهێزدروست بووه ، جۆره‌كه‌ى دیكه‌یان هاوپه‌یمانیتیه‌وله‌سه‌رئاره‌زوورازیبونه، ده‌كات.هه‌روه‌ك دایبنێ،ئه‌گه‌رسه‌رچاوه‌كانى تاقى كرده‌وه ،ئه‌واهه‌رده‌م ده‌یبینینه‌وه (له‌یه‌ك له‌ودووسه‌رچاوه‌یه :هیزوزۆردارى ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان به‌سه‌رده‌سه‌ڵاتداگرتوه،
یان رازى بونى ئه‌وانه‌ى به‌هۆى په‌یمانیكى هه‌بویان گریمان كراوله‌نیوان خۆیان وئه‌وه‌ى له‌ده‌سه‌ڵات دایان ناوه‌ومل كه‌چى بوون. ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ى به‌زۆرداریش به‌ده‌ست هاتوه. ته‌نها ئیختسابیكه، به‌هیزیش نه‌بێ، به‌رده‌وام نابێ و..خودى ئه‌ویاسایه‌ش، كه‌دایڕشتووه ئه‌ویشی ره‌تى ده‌كاته‌وه،
ئه‌وه‌ش یاساى به هیزترینه.)به‌ڵام سه‌رچاوه‌ى دووه‌م، سه‌رچاوه‌ى ِره‌زامه‌ندی وبڕیاردانى له‌خۆڕایه، له‌وه‌شدا (ده‌سه‌ڵاتى شازاده) له‌یاساكانى سروشت وده‌وڵه‌ت ده‌ستنیشانكراوه، شازاده‌ش ناتوانێ كاربه‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى به‌بێ ره‌زامه‌ندى نه‌ته‌وه‌وبه‌جوداله‌وپه‌سه‌ندكردنه‌ى له‌په‌یمانه‌كه‌دائاماژه‌ى پیكراوه.بكات..)34 ده‌سه‌ڵاتى سه‌ركوتكه‌ربۆچونی دیدرۆ، ده‌سه‌ڵاتیكه شه‌رعیه‌ته‌كه‌ى له‌هیزوزۆرلێكردن وتوندوتیژى سه‌رچاوه‌ى ده‌گرێت، جاباهه‌ربانگه‌شه‌ى بنه‌چه‌یه‌كى خودایى یان بۆماوه‌یى بكات. له‌كاتیكدا ده‌سه‌ڵاتى شه‌رعى له‌سه‌رپه‌یمانى كۆمه‌ڵایه‌تى دامه‌زراوه، به‌وه‌جیاده‌كریته‌وه ره‌زامه‌ندى زۆرینه‌ى له‌میانى كۆمه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان به‌ده‌ست هیناوه‌و ده‌سته‌به‌رى سه‌روه‌رى راسته‌قینه‌ى نه‌ته‌وه ده‌كات.به‌وه‌دا (حاكمى سه‌ركوتكه‌ر "هه‌روه‌ك دیدرۆ"ده‌ڵێ:به نه‌رم ونیانى ,پیسى, ڕه‌قى و نابه‌جێ ى ,جیا ناكرێنه‌وه ,به‌ڵكو به‌ڕاده‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى خۆى به‌خۆى ده‌یبه خشێت و به‌و زۆرداریه‌ى له‌حوكمدا هه‌یه‌تى و له‌وه‌ى ده‌یه‌وێت و نایه وێت ,جیاده‌كرێته‌وه .له‌سایه‌ى حوكمى سه‌ركوتكه‌ر گه‌ل له‌مافى ده‌ستاو ده‌ست پێكردنى ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت و نایه‌وێت بێبه‌ش ده‌بێ .هه‌روه‌ك له‌به‌رهه‌ڵستكارى كردنى ئیراده‌ى خاوه‌ن شكۆ ,ئه‌گه‌ر پێویست بكات بێبه‌ش ده‌كرێ له سایه‌ى ئه‌و جۆره حوكمه ,گه‌ل وه‌ك مێگه‌ل هه‌ڵس و كه‌وتى له گه‌ل ده‌كرێو گرنگى به خواسته‌كانى نادرێ به بیانوى ئه‌وه‌ى بۆ له‌وه‌ڕاندن به‌ره‌و له‌وه‌ڕگایه‌كى به‌پیت سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێ.
(ئه‌وهاوڵاتیانه‌ش له‌ژێر نیرى حاكمێكى زۆرداردا ده‌ژین و نیشتمانیان نیه به‌دیارى كردنى یان سنورداركردنى ماناى وشه‌كه، ئه‌وان هه‌رله‌بنه‌ره‌تدا هاوڵاتى نین. به‌ڵكه ته‌نها ده‌ست وپێوه‌ندن. له‌كاتیكدا هاوڵاتیانى راسته‌قینه ملكه‌چى ده‌وڵه‌تن، واته ملكه‌چى كه‌سێتى مه‌عنه‌ویه، ئه‌واده‌ست وپێوه‌ند ملكه‌چى خاوه‌نشكۆن، نه‌ك بۆكه‌سێتى ماددى. هه‌روه‌ك له‌وكاته‌ى هاوڵاتى به‌مرۆڤێكى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ژمێردرێ. ده‌ست وپێوه‌ندیش ته‌نهابه‌تاك ده‌ژمێردرێ.) دیدرۆئه‌وهاوكیشه‌یه‌ى خواره‌وه داده‌نێت، بارى سه‌رنجى خۆى له‌شیوه‌ى په‌یوه‌ندى نیوان ده‌وله‌ت وكۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى چڕده‌كاته‌وه: (ئازادى تاكه‌كان به‌كه‌م ترین شت كۆت كرابیت وئازادى خاوه‌ن شكۆش به‌زۆرترین شتێ له‌تواناهه‌بووشه‌ته‌ك درابێ. به‌زانینى ئه‌وه‌ى له‌كاتى پێشێل كردنى په‌یمانه‌كه، نه‌ته‌وه ده‌توانێ خاوه‌نشكۆبگۆرێ، هه‌تائه‌گه‌ربه‌هیزیش بیت، به‌تایبه‌تى ئه‌وكاته‌ى خاوه‌نشكۆده‌بێته زۆرداریكى خۆسه‌پێن، به‌و واتایه دیدرۆ واى ده‌بینێ، كه‌دوڵه‌تى هاوپه‌یمانیتى، ده‌وڵه‌تیكى وه‌زیفه دیاریكراوه، به‌هه‌مووئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى وكه‌سیتى، به‌وه‌ش كۆمه‌لگاى مه‌ده‌نى ده‌بێ ده‌وڵه‌ت ده‌ست له هیچ كارێك له‌كاره‌كانى "ئابورى"وه‌رنه‌دات چونكه هه‌مووشت ، له‌خۆڕاتواناى رێك وپێك بونى ، هه‌یه.
به‌و واتایه دیدرۆ واى ده‌بینێ، كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له‌سه‌رهه‌مان شێوازى فیزیۆكراته‌كان (كه‌پێكه‌وه له گه‌لێدا كاریان له‌ئه‌نسۆكلۆپیدیادا ده‌كرد) وه‌ك كۆمه‌ڵگاى بازاره ، له‌سه‌ربنه‌ماى ئازادى ململانێ وكاروبازرگانى وبه‌بێ ده‌ست تێخستنى یان سه‌رپه‌رشتى كردنى ده‌وله‌ت، به‌رێوه‌ده‌چیت وداواى لابردنى ئاسته‌نگه فیودالیه‌كانى به‌رده‌م ئابورى بازاڕى ده‌كرد ، وه‌ك گومرگى ناو خۆیى ، سیسته‌مى تیره پیشه‌گه‌ریه‌كان (سیسته‌مى ئابورى پیشه‌گه‌رى بۆده‌سه‌ڵاته ناوه‌ندییه‌كان) وئیمتیازه ئه‌رستۆكراتیه‌كان)
هه‌روه‌ها له‌وباوه‌ڕه بوو كه‌یه‌كسانى یاسایى وما فدارى له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى موڵكدارى تایبه‌تى پێویستیه‌كى بنه‌ره‌تى و حه‌تمیه ،
شه‌شه‌م : ڕه‌هه‌نده سایكۆلۆژى و كولتوورى و ڕه‌مزییه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى
یه‌كێك له‌و چه‌مكه سه‌ره‌كییانه‌ى ئه‌مڕۆ فیكرى سیاسى له كوردستاندا به‌كاریده‌هێنێت چه‌مكى "كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نیه".كه‌م هێزى سیاسى و ڕ‌ۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تى له كوردستان ئه‌دۆزینه‌وه باس له گرنگى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى نه‌كه‌ن ,واى نیشان ئه‌ده‌ن كه‌ڕیزگر و گه‌شه‌پێده‌ر و گوێگرى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نین و پاراستن و به‌هێزكردن و به‌ره‌وپێشبردنیشى وه‌ك یه‌كێك له‌ئه‌ركه سیاسیه گرنگه‌كانى خۆیان به‌یان نه‌كه‌ن .ئه‌گه‌ر له قۆناغه‌كانى پێشتردا چه‌مكى دیكه ,بۆ نمونه چه‌مكى سۆسیالیزم ,چه‌مكى باڵا ده‌ستى نا و كایه‌ى سیاسه‌ت و فیكر‌و ڕ‌ۆشنبیرى ئێمه بوبێت و زۆربه‌ى كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ و نوسین و هه‌وڵه فیكرى و ڕۆشنبیرییه‌كان له‌ده‌ورى ئه‌م چه‌مكه سوڕابنه‌وه .ئه‌وا له ئێستادا چه‌مكى "كۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نى" ئه‌وڕۆ باڵا ده‌سته‌ى وه‌رگرتووه بۆته سێنته‌رى مشت‌ومڕ و باسكردن و قسه له سه‌ركردن.
- مه‌ده‌نیه‌ت له‌ڕووى تیورییه‌وه :
زۆربه‌ى چه‌مكه‌كانى ناو كایه‌یه‌ى سیاسى كوردى له‌ڕووى تیورییه‌وه هیچى ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر نه گوتراوه و هه‌وڵى فیكرى و ڕاسته قینه له ئارادا نه‌بوون بۆ تیوریزه‌كردنیان ,ئاواش شیكردنه‌وه‌ى بنه‌ما فیكرى و كولتوورى و سایكۆلۆژییه‌كانى چه‌مكى ((كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى))ش بێتیوریزه‌كردن ماونه‌ته‌وه.ئه‌و ده‌نگه ده‌نگه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌مڕۆ كه له‌سه‌ر گرنگى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ده‌یبیستین هاوڕێ نییه به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كى وردى ماناكانى ئه‌م چه‌مكه و به‌ده‌ستنیشانكردنى مه‌رجه‌عه فیكرییه‌كانى و به‌چۆنێتى تیوریزه‌كردنى له واقعى كۆمه‌ڵایه‌تى وسیاسى و كولتوورى ئێمه‌دا كه‌هه‌لگرى تایبه‌ت مه‌ندێتى و پێدراوى مێژووى و ڕه‌مزى و به‌هایى و سایكۆلۆژى تایبه‌ته .زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ئه‌و وتار و نوسین و سه‌رنجانه‌ى له سه‌ر كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى نوسراون و ده‌نوسرێن جگه له دوباره كردنه‌وه‌یه‌كى بێزاركه‌ر و بێله‌زه‌تى پێناسه میكانیكییه‌كانى ئه‌م چه‌مكه و نیشان دانێكى نیوه‌و ناچڵى بۆچونى چه‌ند فه‌یله‌سوفێكى سیاسى, تێپه‌ڕى نه‌كردوه . له هه‌ندێك ئاستیشدا ئه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به‌م چه‌مكه ده‌گوترێت و ده‌نوسرێت گوا ستنه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌خنه‌یى كۆپیئاساى هه‌ندێك بۆچونى نا ڕ‌ۆشنبیرى عه‌ره‌بییه, به‌بێ حیساب كردن بۆ ئه‌و ڕاستییه‌ى كه ئه‌م ڕۆشنبیرییه هه‌ڵگرى كێشه‌و قه‌یران و دنیا بینى تایبه‌ته‌و له‌كۆمه‌ڵێك گرفتى سیاسى و ئه‌خلاقى و كولتوریدا ده‌ژى كه له كوردستاندا به‌هه‌مان ماناوه له ئارادا نین .
- پێكهاتنى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نییه‌ت:
یه‌كه‌مین خاڵێك لێوه‌ى ده‌ستپێبكه‌ین پێدا گرتنه له‌سه‌ر ئه و سه‌ره‌تا تیورییه‌ى كه پێیوایه كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى به ته‌نها ئه و ده‌زگا و ئۆرگان و ڕیكخراوه كۆمه‌ڵایه تییانه نییه كه له ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت و له ده‌ره‌وه‌ى ((كۆمه‌ڵگاى سیاسی‌دا))ئاماده‌ن و ڕۆڵى چاودێرى كردنى ده‌وڵه‌ت و چا ودێرى كردنى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى ده‌بینن .ڕاسته ئه‌م ده‌زگایانه زۆر گرنگن .به‌ڵام به ته‌نها هه‌موو ماناكانى چه‌مكى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ناگرنه خۆیان .واته كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى به‌ته‌نها ده‌زگاكانى خێزان و قوتابخانه و مزگه‌وت و میدیا و سه‌ندیكا و گروپه هونه‌رى و ئه‌ده‌بى و وه‌رزشییه‌كان و گروپى ژنان و مناڵان و لاوان و پیران نین . ئه‌گه‌ر بكرێت له هه‌ندێك هه‌لو مه‌رجى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و كولتوریدا ماناكانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى بۆ ئه‌م ڕه هه‌نده ده‌زگاییه كورتبكه‌ینه‌وه, ئه‌وا له كوردستاندا ناتوانین ئه‌م كاره بكه‌ین .هه‌ر كه‌سێك ئاگادارى هه‌لو مه‌رجى ناوه‌كى كوردستان بێت , ده‌زانێت كۆى ئه‌و ده‌زگایانه‌ى كه ده‌شێت كۆ مه‌ڵگای مه‌ده‌نیان لێدروستده‌بێت ئاماده‌ن, بۆ نموونه له كوردستاندا چه‌ندان گروپ و یانه و ڕێكخرا و و كۆڕ و كۆمه‌له‌ى خوێندكاران و ئافره‌تان و مناڵان و هتد......., ئاماده‌ن, كۆڕ و كۆمه‌ڵى هونه‌رى و وه‌رزشى و ئه‌ده‌بى هه‌ن .به‌ڵام ئه‌م ئاماده‌گییه ده‌زگاییه نه‌یتوانیوه ئه‌وه‌ى له‌كوردستاندا هه‌یه، بكاته كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى به‌مانا ڕاسته قینه‌كه‌ى ئه‌م چه‌مكه ,ده‌زگاكان هه‌ن ((ڕۆحى))كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نییان تیانییه ,واته ئه‌و ڕۆحه ڕه‌خنه‌یی و چاودێریكه‌ر و گفتوگۆ خواز و لێبووردوو و هاریكاره‌یه‌یان تێدا نییه كه به‌ده‌زگاكان كاراكته‌رێكى مه‌ده‌نى ده‌به‌خشن و ده‌یانكه‌نه ده‌زگاى مه‌ده‌نى ڕاسته‌قیینه .