- ڕۆڵى ده‌زگا حيز بيه‌كورديه‌كان له كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نيدا:
شتێكى نوێ و نه‌بيسترا و ناڵێين گه‌ر وتمان ژماره‌يه‌كى زۆرى ئه‌و ده‌زگايانه‌ى له كوردستاندا به ده‌زگاكانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى ناو ده‌برێن ده‌زگاى حيزبين و به چه‌ندان شێوه به‌شێكن له تۆڕه ده‌زگاييه‌ى حيزب به‌هۆيانه‌وه داده‌به‌زێته ناو ڕه‌هه‌نده جياوازه‌كانى ژيانى كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه. به مانايه‌كى ديكه ئه‌م ده‌زگايانه ئه‌وه‌نده‌ى ده‌بنه درێژ كراوه‌ى جه‌سته‌ى حيزب له‌ناو جه‌سته‌ى كۆمه‌ڵگاى كورديدا , ئه‌وه‌نده ده‌زگاى كۆنتڕۆڵ و چاو دێرى كردنى كۆ مه‌ڵگا نين به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى حيزبه‌وه. واته ئه‌م ده‌زگايانه ده‌زگاى مه‌ده‌نى نين ,به‌ڵكو ده‌زگاى سياسين ,سه‌ربه‌خۆ نين به‌ڵكو موڵكى حيزبن و ڕۆڵى چاودێريكه‌ر نا بينن به‌ڵكو ڕۆڵى پياده كردنى ئه‌مرو نه‌هييه‌كانى حيزب ده‌گێڕن .به‌شێكى گرنگى كاره‌كانيشيان, له پاڵ كۆكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكدا له ده‌ورى حيزب, بريتييه له چاودێريكردن و ديسپلينكردنى ئه‌و هێزه كۆمه‌ڵايه‌تييانه‌ى كۆيانده‌كه‌نه‌وه له‌ژێر چاويلكه‌ى حيزب‌دا .ئه‌م واقيعه تايبه‌ته‌يه وا ده‌كات بۆ تيوريزه‌كردنى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له كوردستاندا ناچاربين ته‌ماشاى ڕه‌هه‌ندێكى تر‌ى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى بكه‌ين، كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى ڕه‌هه‌نده ده‌زگاييه‌كه‌وه مه‌به‌ستم له‌م ڕه‌هه‌نده‌ش (ڕه‌هه‌ندى مه‌عنه‌وى )يان (ڕه‌هندى ڕه‌مزيى) كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نييه.مه‌به‌ستم له ڕه‌هه‌ندى ڕه‌مزيش كۆى ئه‌و به‌هاو نۆرم و بير و بۆچون و ڕه‌مز و پێكهاتى سايكۆلۆژى و كێشه ڕۆشنبيرييانه‌ن كه له فۆڕمى هێزێكى ئه‌خلاقى و ڕۆشنبيرى و ويژدان و سايكۆلۆژييدا له جومگه كۆمه‌ڵايه‌تييه جياوازه‌كاندا ئاماده‌ن .به‌مانايه‌كى ديكه ڕه‌هه‌ندى ڕه‌مزى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى بريتييه له و ڕۆح و ويژدانه وووزه مه‌ده‌نييه‌ى به‌ده‌زگا جياوازه‌كان كاراكته‌رێكى مه‌ده‌نى ده‌به‌خشن ,له بوونه‌وه‌رى بێ‌ڕۆح و بێجوڵه‌و بێئيراده‌وه ده‌يانكه‌ن به ده‌زگاى زيندو و بڕيارده‌رو خاوه‌ن ئيراده.به بۆ چوونى من بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگايه‌كى مه‌ده‌نى ڕاسته‌قينه ئه‌م ره‌هه‌نده ڕه‌مزييه‌ى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى به‌هه‌مانئه‌ندازه‌ى ڕه‌هه‌نده ده‌زگاييه‌كه‌ى گرنگه, ئه‌گه‌رگرنگتر و كاريگه‌رتريش نه‌بێت، ئه‌م ڕه‌هه‌نده ره‌مزييه‌يه ڕۆح ده‌كات به به‌رى ده‌زگاكاندا و وايانلێده‌كات ببنه بوونه‌وه‌رێكى ڕۆح له‌به‌ر نه‌ك رستێك ده‌زگاى مردوو .بێگومان ئه‌م ڕه‌هه‌نده ڕه‌مزييه‌ى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ده‌شێت هه‌م به‌ئاڕاسته‌ى چه‌سپاندن و به‌هێزكردن و پايه‌داركردنى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى كاربكات ,هه‌م به ئاڕاسته‌ى زيان پێگه‌ياندن و لاوازكردن و ڕێگرتن له گه‌شه‌كردنى ئه‌م كۆمه‌ڵگايه , تا ئه‌ندازه‌ى له‌ناوبردنيشى .
بۆ ناسينى ڕه‌هه‌نده ڕه‌مزييه‌كه‌ى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له كوردستاندا ده‌شێت ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ى خواره‌وه له يه‌كدى جيابكه‌ينه‌وه:
- كۆمه‌لگاى مه‌ده‌نى و ترس :
له فه‌زايه‌كدا ترس ڕه‌نگڕێژى كردبێت ,ترس پاڵنه‌رى سه‌ره‌كى هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى مرۆڤ بێت, ترس كار و كاردانه‌وه‌كان ده‌ستنيشانكات و ترس سه‌روه‌ر و پايه‌داربێت, له‌و جۆره فه‌زايه‌دا ناتوانين قسه له بوون و ئاماده‌گى چالاكى كۆمه‌ڵكاى مه‌ده‌نى بكه‌ين. ترس دوژمنى هه‌ره‌سه‌ره‌كى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نييه, چونكه ترس هێزێكه سه‌ركوتكه‌ر و چه‌چێنه‌رى ئازادى قسه‌كردن و ئازادى ده‌سپێشخه‌ريكردن و ئازادى بڕياردانى ئاشكرا‌و سه‌ربه‌خۆ, كه ترس سه‌روه‌ر بوو ئازادى كۆيله‌يه, ترس هه‌ميشه هاوماڵى ناچاركردنه و پێكيشه‌وه دێن و به‌يه‌كيشه‌وه دژ به ئازادى كارده‌كه‌ن, كه ئازاديش چه‌پێنرا و به ترس و تۆقاندن گه‌مارۆدرا ئه‌وكات كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى, به ماناى كۆمه‌ڵگايه‌كى ئازاد و سه‌ربه‌خۆ, ناتوانێت ئاماده‌بێت. ترس واده‌كات تاك و گروپه‌كان نه‌توانن به‌ڕاشكاوى و به ئاشكرا و به ئازادى راو بۆچون, ديد و جيهانبينى, ويست و ئاره‌زوو, مژده و چاوه‌ڕوانييه‌كانى خۆيان ده‌ربڕن و له فۆڕمى ڕێكخراو و ده‌زگا و كۆڕ و كۆمه‌ڵى تايبه‌تدا ڕێكيانخه‌ن .بۆ ئه‌وه‌ى بتوانيت ده‌ستپێشخه‌ر بيت بۆ دامه‌زراندنى ده‌زگا و بۆ به‌خشينى فۆڕمێكى ڕێكخراو به كۆمه‌ڵێك په‌يوه‌ندى و قازانج و داواكارى كۆيى ,ده‌بێت هه‌لومه‌رجێك ئاماده بێت تێيدا ئه‌و هێزانه له كۆبوونه‌وه و دروستكردنى ده‌زگا و پێكهێنانى ڕێكخراو نه‌ترسن. ده‌بێت بوێرن بير له دروستكردنى ئه‌و فۆڕمانه بكه‌نه‌وه كه ده‌خوازن به ژيانى تاكه‌كه‌سى و كۆمه‌ڵايه‌تى خۆيانى بده‌ن, ده‌بێت مرۆڤ له‌ناو خۆي‌دا ئه‌و باوه‌ڕه‌ى تێدا دروستبووبێت كه بوونه‌وه‌رێكى خاوه‌ن ئيراده‌يه و ده‌توانێت خۆى بڕيار بۆخۆى بدات. كه ترس ئاماده‌بوو ئه‌م پرنسيپه سه‌ره‌تاييانه‌ى دروستبوونى كوَمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى نائاماده ده‌بێت , كه ترس سه‌روه‌ربووبه كه‌س ناوێرێت خۆى ڕێكخات و كه‌س ناوێرێ ده‌ستپێشخه‌رى بكات و كه‌س ناوێرێت ڕاستييه‌كانى خۆى ئاشكراكات.
ده‌ره‌نجامه‌كانى ترس :
ترس هێزێكى سايكۆلۆژييه به‌ڵام ده‌ره‌نجامى سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى و كولتوورى و سه‌ختى لێده‌كه‌وێته‌وه .سياسه‌تێك ترساندن ئامرازى سه‌ره‌كى كاركردنيبێت سياسه‌تێكه پڕۆژه‌ى بێده‌نگ كردنى پێيه, هێزى كۆمه‌ڵايه‌تى ترسياويش هێزى ئيفليجه و كولتوورێكيش ترس به‌ڕێوه‌يببات به‌شێوه‌يه‌كى په‌ڕ گير به‌سه‌ر خۆي‌دا ده چه‌مێته‌وه و داده‌خرێت .هه‌ريه‌كێكيش له‌مانه , واته هه‌م بێده‌نگكردنى سياسى و هه‌م ئيفليجبوونى كۆمه‌ڵايه‌تى و هه‌م داخرانى كولتوورى هه‌نگاوى سه‌ره‌كى له‌نا و بردنى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نين, گواستنه‌وه‌ى سياسه‌ت له پانتاييه‌كه‌وه بۆ ديالۆك وپه‌يوه‌ندى ئاشكرا‌و كراوه بۆ پانتاييه‌ك ترس به‌رهه‌م بهێنێت , ئه‌و هه‌نگاوه‌يه كه ناهێڵێت كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى دروستببێت, گه‌ر له‌ئاستى ده‌زگايشدا دروستبوو, واته كۆمه‌ڵێك ده‌زگا به‌ناوى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نيه‌وه دامه‌زرێنران , ئه‌و كات ناتوانێت هه‌ڵگرى ئه‌و ڕۆحه مه‌ده‌نييه سه‌ربه‌خۆيه بێت كه ده‌زگا ڕاسته‌قينه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى پێويستيان پێيه‌تى .ترس به‌شێكى دانه‌بڕاوى ئه‌و پڕۆژه سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى كولتو وريانه‌يه . كه ده‌خوازن ئينسانى چكۆله‌و گوێڕايه‌ڵ و بێكاراكته‌ر و گروپى بێنياز و ته‌سليمبوو بێئيراده دروستبكه‌ن .ترس دێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان له‌بێده‌نگبووندا وه‌ك يه‌ك لێبكات , به‌قڕ و قه‌پێكى سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى و كولتوورى مه‌حكومان بكات .سنوورى نێوان تاك و گروهه‌كان بسڕيته‌وه به‌زۆرى زوردارى هه‌مووان ناچاركات به‌و زمانه بدوێن و ئه‌و خه‌ياڵه وه‌گه‌ڕخه‌ن و ئه‌و فۆڕمه‌ش وه‌رگرن كه‌هێزه ترسێنه‌ره‌كان ده‌يانه‌وێت بيسه‌پێنن.به‌ڵام خۆشحالاَنه ئينسان ناتوانێ تاسه‌ر بونه‌وه‌رێكى ترسا و بێئيراده‌و بێزمان بێت , بۆيه وه‌گه‌ڕخستنى ئيراده و به‌كار هێنانى زمانى تايبه‌ت و خستنه گه‌ڕى خه‌ياڵى سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى تايبه‌ت به‌خۆى به‌دواى كه‌ناڵى ديكه‌ى ته‌عبيركردندا ده‌گه‌رێت .له دنيايه‌كيشدا ترس گه‌مارۆى دابێت ئه‌و كه‌ناڵانه كه‌ناڵى نهێنى و شاراوه و ژێرزه‌مينى ده‌بن .ترس واده‌كات نهێنيكارى ببێته تا قه ده‌روازه‌ى ته‌عبيركردنى هێزى سياسى و كولتوورى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌جياجياكان له خۆيان .به‌په‌ڕينه‌وه له‌كارى ئاشكراوه بۆ كارى نهێنى, ترس واده‌كات كۆمه‌ڵگا هه‌ميشه هه‌ڵگرى پڕۆژه‌ى دروستكردنى دنيايه‌كى ژێرزه‌مينى وياساغ وتاريكبێت هاوشان به‌و دنيا ئاشكرا و به‌رچاوه‌ى ڕۆژانه له‌هه‌ناويدا ده‌ژين.ئه‌وانه‌ى كه‌ترس ناهێڵێت به‌ئاشكرایى بدوێن بژين و ببزوێن,ئه‌گه‌ر نه‌يانه وێت بيده‌نگبن ,ئه‌و كات ناچارن به‌نهێنى و له‌تاريكيدا بدوێن و بژين و بنووسن. ئه‌مه‌ش ڕێك پێچه‌وانه‌ى بيرۆكه‌ى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نييه كه ئاشكرابوون يه‌كێكه له مه‌رجه هه‌ره سه‌ره‌كييه‌كانى .
- كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌ني وتوند وتيژيى:
دوژمنێكى ديكه‌ى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى فه‌لسه‌فه‌ى پۆزه‌تيڤ نرخاندنى توند و تيژيى و به‌كارهێنانى توند وتيژييه .هيچ شتێك نييه ئه‌وه‌نده‌ى توندوتيژى زيان به‌بنه‌ماكانى دروستبو ونى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى بگه‌ێنێت, له هه‌رشوێنێك توند وتيژى زمانى قسه‌كردنى هێزه‌سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بوو له‌گه‌ڵ يه‌كدا, له‌وێدا لۆژيكى ميليشياى چه‌كدار ده‌كات, نه‌ك لۆژيكى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى .
توند وتيژى ده‌شێت فۆرمێكى مادى هه‌بێت و له شێوه‌ى شه‌ڕ و پێكدادان و قێزه‌ونكردنى يه‌كديدا به‌رجه‌سته‌بێت ,ده‌شێت فۆرمێكى ڕه‌مزى هه‌بێت و له په‌يوه‌ندى و به‌هاو نۆرم و وێناكردندا به‌رجه‌سته‌بێت و فۆرمى يه‌كدى شكاندن و بێنرخكردن و سووكايه‌تيكردن بگرێته‌خۆى .كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له‌باتى قامچى و فيشه‌ك و سێداره , پێويستى به‌ميكرۆفۆن و هۆڵى گفتوگۆ‌و ڕۆژنامه‌ى ئازاد هه‌يه, له‌باتى ئه‌و به‌ها و بۆچو ونه ئه‌خلاقييانه‌ى كه ئينسان ده‌كه‌نه بوونه‌وه‌رێكى بێده‌نگ و بچووك گرگن , پێويستى به فه‌لسه‌فه‌يه‌كى ئه‌خلاقى هه‌يه له ئازادييه‌وه ده‌ستپێبكات و ئينسان وه‌ك به‌هايه‌كى گه‌وره بنرخێنێت و له‌ڕێزگرتنه‌وه هه‌نگا و بنێت .هه‌موو ئه‌مه‌ش دژ به‌پرۆسه‌ى قه‌ده‌غه‌كردن و چه‌پاندن و بێده‌نگكردن و له‌وديو توند وتيژى و مادى و ڕه‌مزييه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن.
- كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و سياسه‌ت:
يه‌كێك له‌كاراكته‌ره گرنگه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى سه‌ربه‌خۆ بونه .به‌تايبه‌تى سه‌ربه‌خۆبونى فيكرى و مه‌عريفى و ڕۆشنبيريى كه‌به‌سه‌ريه‌كه‌وه سه‌رزه‌مينى سه‌ربه‌خۆبوون له‌بيركردنه‌وه‌و بڕيارداندا دروستده‌كه‌ن .له‌ئاستێك له ئاسته‌كاندا ئه‌م سه‌ربه‌خۆبوونه مانایى دوور ڕاگرتنى ده‌وڵه‌ت و حيزب له‌ده‌ست تێوه‌ردانى ڕاسته‌وخۆ و مۆنۆپۆلكردنى فيكر و مه‌عريفه و ڕۆشنبيريى.له ڕاستيدا سه‌ربه‌خۆبوون له و كايانه‌دا ماناى ئه‌وه‌يه كه‌نابێت ده‌وڵه‌ت و حيزب ببنه خاوه‌نى ئه‌وكايانه.له‌كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نيدا فيكر و ڕۆشنبيرىو مه‌عريفه‌و كه‌ناڵه‌كانى ته‌عبير و ده‌ربڕين لێيان ئازادن , ده‌زگاكانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى شوێنى گۆڕينه‌وه‌ى بير و بۆچوون‌و ئه‌رگومێنتى هه‌مه‌جۆر و جياوازو ناكۆكن , له‌م كايانه‌دا كۆمه‌ڵگا له‌وه تێده‌گات كه له‌هه‌ناويدا هێز و ديد و پڕۆژه‌و مژده و چاوه‌ڕوانى جياواز هه‌ن و به‌م تێگه‌يشتنه‌ش هه‌م خۆى وه‌ك گشتێك و هه‌م هه‌ر يه‌كێك له هێزه‌كانى ناو هه‌ناوى خۆى وه‌ك هێزى سه‌ربه‌خۆ , ده‌ناسێت بێگومان ئه‌م ئازادبوونه ماناى ئه‌وه نييه كه‌حيزب ڕۆشنبير و كه‌ناڵى ته‌عبير و ميدياى سه‌ربه‌خۆى خۆى نه‌بێت , به‌ڵكو ماناى ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگا خاوه‌نى كه‌ناڵى ته‌عبير و ڕ وشنبير و ده‌زگاى سه‌ربه‌خۆى خۆى بێت‌و بتوانێت له گه‌روى جياوازه‌وه‌و به‌ده‌نگى جياواز له كێشه جياوازه‌كانى بدوێت.
كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى كاتێك ده‌توانێت هه‌م ده‌وڵه‌ت و هه‌م هه‌موو ناوه‌نده‌كانى ديكه‌ى ده‌سه‌ڵات به‌گۆڕانى بنه‌ڕه‌تى ناچاربكات,كه‌ئازادبێت و كه‌ناڵى خۆده‌ربڕينى ئازاديشى هه‌بێت , به‌م مانايه كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ماناى ده‌ره‌نجامى ئيمزاكردنى هێزه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگايه‌كى دياريكراوه بۆ په‌يمانێك كه‌تێيدا هه‌رهێزێك ئازادى و شه‌رعيه‌تى بوون و مافى گه‌شه‌كردن و مافى هه‌ڵبژاردنى شێوه ژيان و ئاكار و چێژى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئيستاتيكى هێزه‌كانى ديكه بسه‌لمێنێت .
- كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و حيزب:
په‌يوه‌ندى نێوان كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و حيزب په‌يوه‌نديه‌كى ئاڵۆزه .حيزب بونه‌وه‌رێكى سياسييه وده‌يه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى سياسى بگرێته ده‌ست,له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى هێزێكى ده‌زگاى و مه‌عنه‌وييه كه‌ده‌خوازێت چاودێرى ده‌سه‌ڵاتى سياسى بكات .هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌نێوان ئه‌م دووانه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كى ململانێ ئامێز هه‌يه .يه‌كێك له‌و بيرۆكانه‌ى كه مه‌ترسى گه‌وره‌ى له سه‌ر كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى هه‌يه بيرۆكه‌ى (تاكه حيزب) يان (حيزبى سه‌ركرده) يان حيزبێكه بيه‌وێت ئه‌وه‌نه گه‌وره بێت هه‌موو كۆمه‌ڵگا بگرێته‌وه‌و گه‌ر بۆشيكرا بچێته شوێنيشى. زۆرجاريش بيرۆكه‌ى تاكه حيزب, يان بيرۆكه‌ى حيزبى سه‌ركرده له‌دايك بونى فه‌لسه‌فه‌ييه‌كه نه‌يه‌وێت ده‌سه‌ڵات به‌شبكات, فه‌لسه‌فه‌يه‌ك كه تۆتاليتاريزم ده‌خاته‌وه و له‌شوێنى جياوازدا فۆرمى جياوازى تۆتاليتاريانه ده‌گرێته خۆى ,به‌بێ كه‌وتن و كۆتاييهاتنى ئه‌م بيرۆكانه, واته به‌بێ كه‌وتنى بيرۆكه‌ى حيزبى سه‌ركرده و بيرۆكه‌ى تاكه حيزب و بيرۆكه‌ى حيزبێك بيه‌وێت هه‌موو كۆمه‌ڵگا قوتبدات, زه‌حمه‌ته بتوانين قسه له‌بوونى ڕاسته‌قينه‌ى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى بكه‌ين ..