كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌ني وهه‌قيقه‌ت:
كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ناتوانێت له كۆمه‌ڵگايه‌كدا دروستبێت كه يه‌ك پێناسى بۆ هه‌قيقه‌ت هه‌بێت, يان يه‌ك هه‌قيقه‌تى هه‌بێت بۆ ده‌ستنيشانكردنى باش و خراپ, ڕاست و هه‌لًه, جوان و ناشرين, دڵسۆز و خائين, هه‌ر كه‌سێك, هه‌ر لايه‌نێك ,هه‌ر حيزبێك گه‌ر كه‌مه‌كێ ڕێزى خۆى و ڕێزى كۆمه‌ڵگا و ڕێزى تاك و گروپه‌كان بگرێت, ده‌بێت ئه‌و ڕاستييه بسه‌لمێنێت كه هه‌ڵگرى به‌شێك له هه‌قيقه‌ته, نه خۆى و نه هيچ كه‌س و لايه‌ن و نه‌هيچ كه‌هێزێكى ديكه هه‌موو هه‌قيقه‌ته‌كانى پێنييه. سه‌لماندنى ئه‌م مه‌سه‌له‌يه پێويستى به‌گۆڕانى ديد و وێناكردن و تێگه‌يشتنمان هه‌يه بۆ هه‌قيقه‌ت, لێره‌دا يه‌كه‌مين شتێك ناچارين وازيلێبهێنين تێگه‌يشتنمانه بۆ هه‌قيقه‌ت وه‌ك پێدراوێكى بابه‌تى وه‌ك شتێك له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌يوه‌ندى ڕۆژانه‌ى نێوان ئينسانه‌كان له‌گه‌ڵ يه‌ك و له‌گه‌ڵ جيهاندا. هه‌قيقه‌ت له‌كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نيدا ((هه‌قيقه‌تێكى بابه‌تى)) نييه, به‌ڵكو ((هه‌قيقه‌تێكى ديالۆگييه)), شتێك نييه له ده‌ره‌وه‌ى بوونى ئينسان و كۆمه‌ڵگادا به‌شێوه‌يه‌كى ((بابه‌تى))ئاماده بێت و ئێمه بچين ((بيدۆزينه‌وه )) به‌ڵكو شتێكه وه‌ك ده‌ره‌نجامى ديالۆگى كۆمه‌ڵايه‌تى دێنێته كايه‌وه ,هه‌قيقه‌ت نادۆزرێته‌وه, به‌ڵكو ((به‌رهه‌مده‌هێنرێت)) , له‌م ديده‌دا هه‌قيقه‌ت له‌دايكبوونى په‌يوه‌ندى ڕۆژانه وكراوه‌ى نێوان ئينسان و هێز و گروپه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه,هه‌ميشه كاراكته‌رێكى ناوكۆيى هه‌يه. به‌م مانايه هه‌قيقه‌ت موڵكى نوخبه‌يه‌كى هه‌ڵبژێردراوى ده‌سه‌ڵاتگه‌رى ئاينى و نائاينى نييه, موعجيزه‌يه‌ك نييه ته‌نها سه‌ركرده‌يه‌ك بيزانێت به‌ڵكو موڵكى هه‌موو هێز و تاكه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگايه, ئه‌م ديده بۆ هه‌قيقه‌ت يه‌كێكه له پێداويستييه هه‌ره گرنگه‌كانى هاتنه‌كايه‌ى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى.
له‌ڕاستيدا ئاسايشى كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسيش به پله‌ى يه‌كه‌م وابه‌سته‌ى سياسه‌تى(( به‌رهه‌مێنان و دابه‌شكردنى هه‌قيقه‌ته)). هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك بخوازێت لانيكه‌مى ئاسايشى كۆمه‌ڵايه‌تى دابينبكات و به‌شه جياوازه‌كانى له په‌يوه‌ندييه‌كى هارمۆنيدابن له‌گه‌ڵ يه‌كدا ,پێويستى به‌وه‌يه به به‌شه جياوازه‌كانى مافى به‌رهه‌مهێنانى هه‌قيقه‌تى تايبه‌ت ببه‌خشێت , يان سياسه‌تى به‌رهه‌مهێنانى هه‌قيقه‌ت تێيدا به‌ڕاده‌يه‌ك كراوه بێت كه به‌خه‌ياڵ و ئيراده و عه‌قڵيه‌تى هه‌ر هێزێك له‌و هێزانه پانتایى تايبه‌ت ببه‌خشێت ,بۆ به‌رهه‌مهێنانى هه‌قيقه‌ته كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى خۆيان كه دواتر له په‌يوه‌ندييه‌كى ديالۆگئامێز و عه‌قڵانى و كراوه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌قيقه‌تى هێزه‌كانى ديكه ئاڵوگۆڕ يبكات , به جۆرێك هه‌قيه‌تى كۆمه‌ڵايه‌تى باڵا ده‌ست هى هه‌مووان هى كه‌س نه‌بێت به‌ته‌نها ..
- كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و ڕۆشنبيران:
كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى به‌بێ جۆرێكى تايبه‌ت له زانياريى و ڕۆشنبيريى و مه‌عريفه مه‌حاڵه دروستببێت , ده‌كرێت دوو ئاكارى سه‌ره‌كى ئه‌و شێوه زانيارى و مه‌عريفه و ڕۆشنبييرييه جيابكه‌ينه‌وه كه بۆ هاتنه‌كايه و به‌رقه‌رار بوونى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى پێويستن : ڕه‌خنه‌يبوون و ڕێژه‌يبوونيش به‌و مانايه‌ى له به‌رامبه‌ر ستراتيژه‌كانى بێده‌نگكردن و ديسپلێنكردن و بێما فيدا بێده‌نگ نابێت , ڕێژه‌يبونيش به‌ومانايه‌ى به‌ناوى هه‌قيقه‌تێكى موتڵه‌قه‌وه نادوێت و به‌ناوى ئه‌و هه‌قيقه‌ته‌وه كه‌س بێده‌نگ ناكات و دنيا و ديارده‌كان به‌شێوه‌يه‌كى ساده بۆ ڕه‌ش و سپى و دۆست و دوژمن دابه‌شناكات , بێگومان ئه‌م سيستمى زانيارياييه سه‌ربارى ڕه‌خنه‌يى و ڕێژه‌يى بوونى , زانيارى ناسينى هه‌ركه‌س و گروه و ده‌سته و تاقمێكى فه‌رهه‌نگى و سياسى و ئابووريشه بۆ ماف و ئه‌رك و ئازادى و به‌رپرسيارى و سنوره‌كانى خۆى و ئه‌وانيديش .زانيارى به‌خشينى شوناسى جياوازه به‌هێزى جياواز , زانيارى پێناسى جياوازه بۆ مه‌سه‌له‌ى جياواز, زانيارى كايه‌ى جياوازه بۆ كێشه‌ى جياواز , ئه‌وه‌شى ئه‌م گشته ئاڵۆزه به‌سه‌ريه‌كه‌وه ده‌پارێزێت و بناغه‌كانى ئاشتييه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تى له‌نێوان گه‌مه‌كه‌ره جياوازه‌كاندا فه‌راهه‌م ده‌كات. بوونى وتارێكى سياسى و حقوقى و ڕۆشنبيرييه كه جياوازييه‌كان بسه‌لمێنێت و پانتاييه‌كى ئاشكراى ته‌عبيركردن به‌هه‌ر يه‌كێكيشيان ببه‌خشێت و ياساى ديموكراسيانه و كراوه بۆ ململانێى كۆمه‌لاَيه‌تى فه‌راهه‌مبكات .
- كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و كوفر:
هه‌رگيز پرۆژه‌ى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى پڕۆژه‌ى دروستكردن و بنيادنانى به‌هه‌شت نييه له‌سه‌ر زه‌وى به‌ڵكو پڕۆژه‌ى ڕێگرتنه له‌دروست بونى جه‌هه‌نه‌م , له ڕاستيدا پڕۆژه‌ى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى پڕۆژه‌ى واز هێنانه له بنيادنانى به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌م له سه‌ر زه‌وى له يه‌ك كاتدا, به‌بێ واز هێنان له چه‌مكى به‌به‌هه‌شكردنى كۆمه‌ڵگا ناتوانين قسه له كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى بكه‌ين .پڕمه‌ترسيترين ده‌سه‌ڵات ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌يه كه بانگێشه‌ى بنيادنانى به‌هه‌شت ده‌كات و مژده‌ى ئه‌وه‌مان ئه‌داتێ كه‌له جه‌هه‌نه‌مه‌وه به‌ره‌و به‌هه‌شت بمانگوێزێته‌وه , هه‌موو مژده و بانگێشه‌يه‌كى له‌مجۆره به‌ناو ده‌ريايه‌ك خوێنى ڕژاوى دواى ته‌كفيرى ئاينى و ته‌كفيرى ئايدۆلۆژى و ته‌كفيرى ئه‌خلاقيدا تێده‌په‌ڕێت .مێژووى هاوچه‌رخ شايه‌تێكى ڕاسته‌قينه‌ى ئه‌م مه‌سه‌له‌يه‌يه.
- كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و قوربانى:
بيرۆكه‌ى قوربانى له‌ڕووى ئه‌نترۆپۆلۆژييه‌وه هاوڕێيه به‌بيرۆكه‌ى پيرۆزى و قسه له‌بوونى موقه‌ده‌سێكى گه‌وره‌تر و گرنگتر له كۆمه‌ڵگا و گروه وئينسانه‌كان ده‌كات , بيرۆكه‌ى قوربانى , به‌تايبه‌تى قوربانيدان به ئينسان هه‌ميشه چيرۆكى جۆرێك له موقه‌ده‌س ده‌گێڕێته‌وه كه‌گرنگتر و پيرۆز تره له ژيان, هه‌ميشه له پشتى فه‌لسه‌فه‌ى قوربانييه‌وه باس له مووقه‌ده‌سێك ده‌كرێت كه به‌هه‌ر نرخێك بووه ده‌بێت بپارێزرێت , تێكه‌ڵبوونى به‌رفراوانه‌نى موقه‌ده‌س و قوربانى و زه‌روره‌تى پاراستن هه‌ميشه ماشێنێكى گه‌وره‌ى به‌رهه‌مهێنانى توند و تيژى دروستده‌كات و كولتوور و جيهانێكى ڕه‌مزى ده‌خولقێنێت كه پێويستمان به خوێنه بۆ مانه‌وه.قوربانى باس له مه‌سه‌له‌يه‌ك ده‌كات گرنگتر له ژيانى تاك و گروهه‌كان ,مه‌سه‌له‌يه‌ك گرنگتر له كۆمه‌ڵگا و گرنگتر له ژيان خۆى.هه‌موو ئه‌مانه‌ش قبوڵكردنێكى خۆبه‌خۆ و شادمانى مه‌رگ ده‌كه‌ن و به‌ڕاده‌يه‌كى پڕ مه‌ترسيش به‌هاكانى ژيان بێ‌نرخ ده‌كه‌ن.