|
ئیسلامییه‌کان و ئه‌وروپا Thursday, 06.19.2008, 08:33am (GMT) هه‌ردی عه‌لی به‌رله‌ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رۆژنامه‌یه‌كی ناوداری ئیسپانی به‌ناوی"ئه‌لبیس" هه‌واڵێكی بلآوكرده‌وه گوایه كۆمه‌ڵێك ئیسلامی توندڕه‌و نه‌خشه‌ی ئه‌وه‌یان كێشابووه هێرشێكی ترسناك بكه‌نه سه‌ر میترۆ و شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ره‌كانی شاری به‌رشه‌لۆنه، وه‌ك ئه‌و رووداوای پێشتر ئه‌نجامیاندابوو كۆمه‌ڵێك هاوڵاتی بێ تاوان بكوژن، رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌یشی باسكردبوو كه ئه‌م گروپه توندڕه‌وه نیازیان بووه هێرش بكه‌نه سه‌ر كۆمه‌ڵێك وڵاتی تر وه‌ك ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و پورتگال .. نیازی ئه‌م گروپه توندڕه‌وه كوشتن نانه‌وه‌ی کێشه‌بووه له‌م وڵاتانه. لایه‌نێكی ئاشكرابوونی ئه‌م پلانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسپانیا توانیویانه كه‌سێك وه‌ك سیخور بخزێنێته ناو ئه‌و گروپه‌وه، گروپه‌كه پێكهاتبوو له 9 كه‌سی پاكستانی و كه‌سێكی هیندی كه 6 كه‌سیان خۆكوژبوون و یه‌كێك له‌و6 كه‌سه سیخوره‌كه بووه. سه‌رئه‌نجام ئه‌و گروپه توندڕه‌وه ئیسلامییه كه پلانی ئه‌وه‌یان كێشابوو كاری خۆكوژی له فه‌ره‌نسا و پورتگال و چه‌ند وڵاتێكی تر ئه‌نجامبده‌ن ده‌ستگیركران. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا سه‌رده‌می فتوحاتی ئیسلامی جارێكی تر له رێگه‌ی كاری خۆكوژییه‌وه ده‌ستیپێكردووه؟ ئایا شارستانیه‌تی ئیسلامی ئه‌مه وێنه راسته‌قینه‌كه‌یه‌تی؟ ئایا وه‌ك ساموئیل هنگتكتون ده‌نوسێت"ململانێی نیچوان ژیارییه‌كان له نێوان كلتور و ئاینه جیاوازه‌كانی نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا ده‌بێت"، ڕه‌نگه هه‌ندێك كه‌سی تر بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌رۆك بوش بگه‌رێته‌وه له كاتی هێرشه‌كه‌ی 11 سێبته‌مبه‌ر، كه ووتی شه‌ری نێوان سڵیبیه‌كان ئیسلامییه‌كان ده‌ستی پێكردووه، داخۆ كۆتایی مێژووی تیوره‌كه‌ی فرانسیس فۆكۆ یاما راسته، كه شارستانیه‌تی ئیسلامییه‌كانی رۆژهه‌ڵات ده‌كاته ده‌ره‌وه‌ی مێژوو و یان راستر به‌وه‌ی ده‌زانێت هێشتا له‌م شوێنانه مێژووی ئه‌قڵانیه‌ت سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه؟ زۆر مه‌سه‌له‌ی تیوری و سیاسی و كه‌لتوری و فكری له‌پشت ئه‌م ململانێیانه‌وه‌یه، جارێك له شێوه‌ی كتێب وه‌ك نوسینه‌كانی ئه‌و مفكرانه‌ی باس له فه‌لسه‌فی مێژوو ده‌كه‌ن شبنهاور و توینبی نمونه‌ی ئه‌وانه‌ن كه مێژووی ئه‌م ره‌وتانه باس ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت شبنهاور پێی وابوو مێژوو ئه‌وروپا وه‌ك هه‌ر شارستانیه‌تێكی تر له‌و چه‌قبه‌ستیه ده‌ربازی ده‌بێت و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. هه‌ندێك جاری تر به هێرشه‌كان سه‌ده‌ی 18 و 19 به‌سه‌ده‌ی كۆلۆنیالی ئه‌ورپا ئه‌ژمارده‌كرێت به‌رامبه‌ر رۆژهه‌ڵات، ته‌نانه‌ت داگیركردنی عێراق و ئه‌فغانستان به‌درێژكراوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته له قه‌ڵه‌مده‌درێت، هه‌ندێك حاری تر ئه‌م ململانێیه له شێوه‌ی فلیم و وێنه‌ی كاریكاتێر.... خۆی ده‌نوێنێت. لایه‌نێكی تر كه‌له هه‌موو ئه‌و روبه‌رووبونه‌وانه به‌هێزتره مه‌سه‌له‌ی جیاوازی پێشكه‌وتنی ئه‌قڵانیه‌ت و سیاسه‌ت و ته‌كنلۆژیا و مه‌عریفه‌یه، ئه‌وروپا هه‌زاران هه‌نگاو له پێش رۆژهه‌ڵاته‌وه‌یه به تایبه‌ت جیهانی ئیسلامی، دكتۆره وه‌ف سوڵتان ده‌ڵێت"ململانێكه له‌نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا نییه به‌ڵكو له نێوان دوو ئه‌قڵایه‌تدایه یه‌كێیان سه‌ر به سه‌ده‌ی 21 ه ئه‌ویتریان سه‌ر به‌سه‌ده‌ی ناوه‌راسته، ململانێكه له نێوان ئه‌و به‌ربه‌ریانه‌یه كه به‌ناوی ئیسلامه‌وه قسه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌قڵانیه‌ته‌ی له ئه‌وروپا و رۆژئاوادا هه‌یه" تا ئێره ئێمه تێگه‌یشتین ململانێیه‌كی سه‌خت له‌نێوان ئیسلامییه‌كان و رۆژئاودا هه‌یه ئه‌وان سه‌ر به‌نه‌وه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌راستن كه به‌سه‌ده تاریكه‌كان ناسراوه، ئه‌مانیش له‌گه‌ڵ مۆدێرنه و پێشكه‌وتن و مه‌عریفه‌دا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له پێشكه‌وتندان. به‌ڵام ئیسلامییه‌كان چیان له ئه‌وروپا ده‌وێت؟ پرسیارێكه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر له‌رووی لۆژیكیه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵه‌ی تێگه‌یشتنمان ده‌كات، به‌ڵام له راستیدا ئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كان له ئه‌وروپایان ده‌وێت رووخاندنی ئه‌و شارستانیه‌ته‌یه كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌قڵ و مه‌عریفه و لێبورده‌یی دامه‌زراوه، وێرانكردنی ئه‌و سامان ڕه‌مزییه كه‌به‌ناوی سیسته‌می كرانه‌وه و دیموكراسی كارده‌كات، هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی ئیسلامییه‌كان رێگرتنه له هاتنی ئه‌م كلتوره بۆناو كلتوری رۆژهه‌ڵات ئه‌م هه‌نگاوه له سه‌رده‌می حه‌سه‌ن به‌نا و ئه‌بو عه‌لای مورودی .. ده‌ستپێده‌كات واته ده‌ست به‌وه ده‌كات كه شارستانیه‌ت و پێشكه‌تنه‌كانی رۆژئاوا ناشرینبكرێت و ئه‌مان واته رۆژهه‌ڵاتیه‌كان له ترادسیۆنی نائه‌قڵانی خۆیاندا په‌نگ بخۆنه‌وه. هه‌نگاوی دووه‌می ئه‌م گروپانه هێرشه به‌سه‌ر دڵی ئه‌م شارستانیه‌ته كه به شارستانیه‌تی خۆرئاوا ناسراوه به شارستانیه‌تی ئه‌قڵانیكردن و سه‌رمایه‌داری ناسراوه، راستیه‌كه‌ی هێرشه بۆ ئه‌و شارستانیه‌ته‌ی هه‌موو ئیراده و گۆران و به‌ها و فه‌زڵێكی بۆ مرۆڤه‌كان گه‌رانده‌وه.
|
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||