
نوسینی:هه‌ردی عه‌لی
تا ئێستا ئه‌وه‌ى له‌كه‌ناڵه ميدياييه‌كانى عه‌ره‌بى و ئه‌وروپى و شوێنه‌كانى تردا بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌وه بووه به‌ندكراوه‌كانى غوانتانامو له‌باودۆخێكى ناهه‌مواردا ده‌ژين و هه‌ندێك جار تووشى ئه‌شكه‌نجه‌دان بوون، له‌م بواره‌دا كه‌ناڵى ئاسمانى جه‌زيره پێشه‌نگ بووه بۆ خستنه رووى لايه‌نى نه‌گه‌تيفى ئه‌م مه‌سه‌له‌يه، ئه‌مه‌ريكا كه‌به وڵاتى پارێزه‌رى ديموكراسى و مافى مرۆڤ داده‌نرێت له‌سه‌ر ئاستى جيهان، شوێنێك نييه له جيهاندا گه‌ر ده‌ستدرێژى بكرێته سه‌ر مافه‌كانى مرۆڤ و ئازاديه كه‌سايه‌تيه‌كان، خێرا حكومه‌تى ئه‌مه‌ريكا و رێكخراوه‌كانى پاراستى مافى مرۆڤ له‌و وڵاته نه‌يه‌نه ده‌نگ له‌سه‌ری نمونه‌كانى دافۆر و يوگسلافيا و عێراق و ئه‌فغانستان و روه‌ندا ئه‌و هه‌زاران راپۆرته‌ى كه ده‌رباره‌ى چين و روسيا و سعوديه مسير و سوريا .. بڵاوده‌كرێته‌وه نيشاندانى ده‌دات مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادييه‌كان تاچه‌ند پێشێل ده‌كرێن.
به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌ريكاوه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌شێك له وڵاتانى ئاسيا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و وڵاته عه‌ره‌بيه‌كان ساڵانێكى زۆره له‌سه‌ر كورسى فه‌رمانڕه‌وايه‌تين و زۆرترين ده‌سترێژى ده‌كه‌ن سه‌ر حورمه‌تى مافه‌كانى مرۆڤ و ئازاديه‌كان، بگره زۆر بێڕه‌حمانه قه‌تڵ وعامى هاوڵاتيانى خۆيان ده‌كه‌ن نمونه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌عس له‌كاتى شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال و كيميابارانى هه‌ڵبجه و ويرانكردنى گونده‌كان ..هه‌وه‌ها نمونه‌ى ده‌سه‌ڵاتى تاڵيبان و گۆره‌پانى ياريه‌كان له ناو كابول كه بووبوه شوێنگه‌ى كوشتن و له سێداره‌كانى هاوڵاتيان له‌به‌رچاوى دانيشتوانى ئه‌و وڵاته و راى گشتى جيهان ياخو سرب و موسڵمانه‌كانى ناو يوگوسلافيا شه‌رى ناو خۆى هه‌رێمه‌كانى شيشان و شه‌ر و قه‌تڵ و عامه‌كانى روندا، سه‌دان نمونه‌ى تر كه به‌شێوازێكى ترسناكى وه‌حشيانه هه‌زران هاوڵاتى بێ‌تاوان له‌ناوچون. له دواى كاره‌ساتى يانزه‌ى سێبته‌مبه‌ره‌وه ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كانى سه‌ركردايه‌تى جه‌نگێكى فراوان ده‌كات دژ به گروپه تيرۆريست و ته‌فکیرییه‌کان له‌سه‌ر تاسه‌رى جيهاندا، به‌شێكى زۆرى سه‌ركرده‌ى ئه‌و گروپانه‌ى ده‌ستگيركراون و له گرتوخانه‌يه‌كى تايبه‌تدا به‌نديكردوون كه‌به گرتوخانه‌ى غوانتانامو ناسراوه. وه‌ك له پێشتر باسمانكرد ئه‌وه‌ى باو بووه تائێستا ئه‌وه بووه غوانتانامو بكرێته ره‌مزى ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ستدرێژى كردنه سه‌ر مافه‌كانى مرۆڤ.
راستيه‌كه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌و گرتوخانه‌يه به‌ندكراون كه‌سانى ترسناكى تيرۆريست و سه‌رۆك باندى تاوانى دژ به مرۆڤايه‌تين، كه‌سانى ديارى ناو گروپه ئيسلامييه ته‌كفيرى و توندڕه‌و و تيرۆريسته‌كانن، به‌شى زۆريان به‌رپس يان په‌يوه‌ندى راسته‌خۆيان هه‌يه به رێكخراوى تيرۆريستى ئه‌لقاعيده، ڕه‌نگه له‌سه‌دا سه‌د هه‌موويان تيرۆريست نه‌بن هه‌ر بۆيه پاش لێكۆڵينه‌وه و به‌دواداچونى كه‌يسه‌كانيان ئه‌مه‌ريكا ته‌سليمان ده‌كاته‌وه به وڵاته‌كانيان.
باسه‌كه ئه‌وه‌يه ئێستا له رێگه‌ى رێكخراوى " هيومن رايتس ووتش " كه رێكخراوێكه بۆ پارێزگاريكردن له‌مافى مرۆڤ ده‌يان له‌و ديل و ده‌ستبه‌سه‌رانه‌ى ناو گرتوخانه‌ى غوانتانامو داوا ده‌كه‌ن كه نه‌درێنه‌وه به وڵاته‌كانيان و داوا له حكومه‌تى ئه‌مه‌ريكا ده‌كه‌ن پارێزگاريان بكه‌ن. رێكخراوى هيومن رايتس ووتش ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئه‌مه‌ريكا له كاتێكدا كه كه‌سێك ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ى خۆى، ئه‌گه‌ر به تۆمه‌تى تيرۆريش گيرابێت و تۆمه‌ته‌كه‌ى له‌سه‌ر ساخ بووبێته‌وه ئه‌وا له‌رێگه‌ى ديبلۆماسيه‌وه ئه‌و زه‌مانه‌ته وه‌رده‌گرێت له‌و وڵاته‌ى كه به‌ندكراوه‌كه‌ى ته‌سليم ده‌كاته‌وه كه نابێت به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌شكه‌نجه بدرێت، رێكخراوه‌كه گه‌رچى ئه‌و زه‌مانه‌ته به‌گرنگ ده‌زانێت به‌ڵام پێى وايه ئه‌و وڵاتانه ئيلتزام به‌و زه‌مانه‌تانه‌وه ناكه‌ن، لێره‌دا جياوازى و سيناريۆى ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كه ساخ ده‌بێته‌وه كه ئه‌وه رۆژهه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌واكانى رۆژهه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت عه‌ره‌بيه‌كانه ئه‌شكه‌نجه‌ى مرۆڤ ده‌ده‌ن نه‌ك ئه‌مه‌ريكا. ڕه‌نگه ئه‌مه‌ريكا ئه‌و فريشته بێ تاوانه نه‌بێت كه بێگه‌رد بێت له‌هه‌ر كه‌م و كوريه‌ك، به‌ڵام له ئه‌مه‌ريكا رێسا و ياسا و ده‌ستور هه‌يه بۆ پارێزگاريكردن له مافى مرۆڤ له ئه‌مه‌ريكا سه‌دان رێكخراوى ئه‌كتيفى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه كه پارێزگاری له مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كه‌ن، بۆيه گه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته له ئه‌مه‌ريكا هه‌بێت"ئه‌شكه‌نجه‌دان" ئه‌وا له‌رێگه‌ى ياسا و ده‌ستور و رێكخراوه‌كانه‌وه به‌ته‌واوه‌تى سنوربه‌ندكراوه و له‌كه‌س قبوڵناكرێت له‌سه‌ر خاكى ئه‌مه‌ريكا ده‌ستدرێژ بكاته سه‌ر مافى مرۆڤ.
له راپۆرتێكى رێكخراوى هيومن رايتس ووتش دا هاتووه نزيكه‌ى 50 به‌ندكراو له‌و 355 به‌ندكراوه‌ى له غوانتانامو ده‌ستبه‌سه‌رن به پارێزه‌ره‌كانيان ووتوه"ئه‌وان ده‌ترسن له‌وه‌ى رووبه‌روى ئه‌شكه‌نجه‌دان و خراپ مامه‌ڵه‌كردن ببنه‌وه گه‌ر بگه‌رێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌يان بۆيه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك نايانه‌وێت بگه‌رێنه‌وه" به‌ندكراوه‌كان خه‌ڵكى زۆر شوێنى جياوازن له جيهاندا ئه‌وانه‌ى كه خه‌ڵكى ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بيه‌كان و چين و ئۆزباكستان و جه‌زائير و ليبيا بن زۆر ده‌ترسن ئه‌مه‌ريكا بيانگه‌رێنێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌يان چونكه له‌و وڵاتانه ئه‌شكه‌نجه‌دان هه‌يه، ڕه‌نگه ڕه‌خنه‌يه‌ك كه‌له ئه‌مه‌ريكا بگيرێت ئه‌وه بێت بۆچى فشارى زياتر ناخاته‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه تا ئه‌شكه‌نجه‌دان سنور به‌ندبكرێت و رێزگرتن له ماف و ئازاديه‌كانى مرۆڤ ببێته سه‌ره‌تايترين مافه‌كانى هاوڵاتيان.
جێگه‌ى خۆيه‌تى له ئێستادا جارێكى تر كه‌ناڵه عه‌ره‌بيه‌كان چاو به‌و هه‌وڵانه‌دا بخشێننه‌وه كه باس له ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌كات له غوانتانامو ئه‌مه‌ش بۆ ته‌برير هێنانه‌وه‌نا بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ ئه‌شكه‌نجه‌ى كه‌س نادرێت، به‌ڵكو بۆئه‌وه‌ى بزانن خه‌ڵكى له‌مه‌ر خۆيان به‌گروتوخانه‌كانى ئه‌مه‌ريكا ڕازين به‌ڵام به گه‌رانه‌وه‌يان بۆ وڵاتى خۆيان ڕ‌ازى نين، ئا ئه‌مه‌يه ئه‌و جياوازييه‌ى كه‌له نێوان ده‌سه‌ڵاتى رۆژئاوا و ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى رۆژهه‌ڵاتدا هه‌يه.