
شێردڵ یاسین
سه‌ره‌تای هاتنی سه‌ده‌ی 21 جیهان ڕوبه‌ڕوی جۆرێك له‌ئاڵۆزی بووه‌وه كه ڕۆژئاواییه‌كان ئیسلامیان له‌ژێر ناونیشانی تیرۆر‌و ته‌قاندنه‌وه و تۆقاندن كرد به پاڵه‌وانی ئاڵۆزیه‌كانی جیهان .به‌هۆی كرده‌وه تیرۆرستیه‌كانی ئه‌وچه‌ند ساڵه‌ی ڕابردووه به‌هه‌زاران هاوڵاتی سڤیل له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا بونه قوربانی و زیاتر له‌هه‌زارانی تریش بریندار‌و ئاواره‌ی ناوچه‌ئارامه‌كان بوون .
دواى ڕوداوى 11 ى سیبتمبه‌رى 2001 ئاراسته‌ى راگه‌یاندنه‌كانى جیهانى گرینگ‌یان به‌و بزوتنه‌وه سیاسیانه دا كه بنه‌ماى سیاسه‌ته‌كه‌یان ئیسلام بوو ,به‌و پێیه‌ى جۆره ئاڵۆزیه‌ك دروست بوو له تێگه‌یشتن له نێوان ماناى ئیسلام وه‌ك ئایین و ئیسلامى سیاسی كه ئامانجیان ده‌سه‌ڵاتى سیاسیه له وڵات‌دا، جا ئه‌و ئامانجانه به هه‌ر رێگه یه‌ك بێت گرینگ نیه تیرۆر و ترس و تۆقاندنیش ده‌كه‌نه هۆ بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و ئامانجانه,ته‌نانه‌ت ئه‌مریكا و ڕۆژئاواییه‌كان جۆریك له بیركردنه‌وه‌یان بۆ دروست بوه كه وڵاتانى ئیسلامی ترسناكن بۆ سه‌رئاسیشى نه‌ته‌وه‌یمان.
به بایه‌خدان به زاراوه‌ی ئیسلام به‌سه‌رچاوه‌ی پێش ئیسلامى سیاسی به‌كارهاتووه كۆنگره‌ى سیبته‌مبه‌ری 1994 له واشنطۆن به‌سترا به‌ناوى (مه‌ترسى ئیسلامى اصولى له‌سه‌ر باكورى ئه‌فه‌ریقا ) دوا به‌دواى ئه‌وه ئه‌و زاراوه‌یه گۆڕا بۆ (ئیسلامى توندره‌و ) وه له دواى 11ى سیبته‌مبه‌رى 2001بوو به ئیسلامى سیاسى .
هه‌ندێ له لێكۆله‌ره‌وه ڕۆژئاواییه‌كان دروست بوونى ئیسلامى سیاسی ده‌گێرنه‌وه بۆ تواناى ئابوورى زۆربه‌ى وڵاتانى ئیسلامى به‌و پێ یه ى كه له چله‌كاندا هه‌ندێ بزوتنه‌وه‌ى هاوبه‌شی له هه‌ندێ وڵاتى ئیسلامى له ژێر كاریگه‌ری فكره‌ى شیوعى و چه‌پ هه‌وڵی خۆیان خسته گه‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى تاك ،به‌ڵام دواى روخانى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت بۆشایه‌كى فكرى دروست بوو له مه‌جالى هه‌وڵدانیان بۆ چاكسازى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى به‌و ماناى دوركه‌تنه‌وه‌ى موسڵمانان له چه‌سپاندنى دروست بۆ شه‌ریعه‌ى ئیسلام.
هه‌ندێك له پسپۆڕانی ئه‌مریكى تایبه‌ت به كاروباری ئیسلام وه‌ك رۆبرت سبینسر واى بۆ ده‌چێت هیچ جیاوازیه‌ك نیه له نێوان ئیسلام و ئیسلامى سیاسى هه‌روه‌ها ئاماژه ئه‌دات به‌وه‌ى كه ئیسلام ته‌نها ئاینى ئیسلام نیه به‌ڵكو بریتى یه له ریگاى و هه‌ڵسوكه‌وتى ژیان و په‌روه‌رده‌و فێركردن و خواردن و خواردنه‌وه ته‌نانه‌ت لایه‌نى رۆحیش ده‌گریته‌وه.
بزوتنه‌وه ى برایانى موسوڵمان له ساڵى 1928 له‌میصر له لایه‌ن حه‌سه‌ن به‌نا ڕاگه‌یه‌نرا،ئامانجه‌كه‌شی په‌یڕه‌و كردن له‌بیروباوه‌ڕی ئیسلامیه‌كان به‌شێوازی سه‌ده‌ی هه‌شته‌م واته سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام و گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵات و گیرانه‌وه‌ى خه‌لافه‌ت ئیسلامى بۆ وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئیسلامى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاینى ئیسلام بووه هۆی به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانیان ،ئه‌و بزوتنه‌وه یه به گه‌وره‌ترین بزوتنه‌وه‌ى سه‌رده‌مى خۆى ده‌ناسرێت ، دواى دروستبونى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه لقیان له زۆربه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئیسلامی‌دا هه‌بووه . ته‌نانه‌ت له‌كۆتایی شه‌ڕی دووه‌می جیهانیدا نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئه‌ندامی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌بوو.
ئامانجى ئه‌و بزوتنه‌وه یه چاكسازى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى بوو ، و دروست كردنى تاكى ئیسلامى و خیزانى ئیسلامى و كۆمه‌ڵگاى ئیسلامى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئیسلامى دا.
به‌وپێیه‌ى شه‌ریعه‌تى ئیسلام هه‌ڵسه‌كه‌وت و سیاسه‌تیان رێكده‌خات ،بۆ هه‌موو شته‌كان به‌ڵگه‌یان ده‌هێنایه‌وه پێیان وابوو په‌رستنى خوایان له‌زكماكیه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ر جیاوازى ره‌نگ و زمان و عقیده .وه ئازادى لاى برایانى موسڵمان ئازادى بیروباوه‌ر و په‌رستنه و به‌شدارى له بریارو مافى هه‌ڵبژاردن به ئازادى، قبوڵى هیچ جۆره ده‌ستدرێژیه‌ك ناكه‌ن بۆ سه‌ر ئازادى و ئاسایشیان و ناتوانن بێده‌نگ بن به‌رانبه‌ر هه‌ر ده‌ست درێژیه‌ك و شه‌ر بۆ سه‌ریان ، یاساكانى ژیان هه‌موو له كیتابى خوا‌و سونه‌تى پێغه‌مبه‌ر وه‌رده‌گرن ، به بۆچونى برایانى موسڵمان ئیسلام رێكخه‌رى هه‌موو مه‌سائیله‌كانى ژیانى خه‌ڵكه ، بۆ به‌دیهێنانى دادپه‌روه‌ره‌ى پشت به یه‌كسانى و شه‌ریعه‌ى خوا ده‌به‌ستن. هه‌روه‌ك له‌كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 1994 دا گروپی سیاسی و سه‌ربازی توندڕه‌و له‌ژێر چه‌تری ئیسلامدا ( تاڵیبان ) له‌ئه‌فغانستان به‌هاوكاری وڵاتانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت پاكستان خۆی ڕاگه‌یاند. كه‌ئه‌ندامانی گروپه‌كه، فه‌قێكان بوون له‌قوتابخانه ئاینیه‌كانی پاكستان‌دا كه له‌بواری ئاینی و سه‌ربازی ڕاهێنرابوون . مه‌لا محمد عمر بووبه ئه‌میری موسڵمانان و ناوی ئه‌فغانستانیان گۆری و كردیان به ئیماراتی ئیسلامی .
برایانى موسڵمان به‌شێكیان دروست كرد به‌ناوى خوشكانى موسڵمان و كۆمه‌ڵێك په‌یمانگای تایبه‌ت به ژنانیان دروست كرد له ئه‌سكه‌نده‌ریه ، له هه‌ڵبژاردنه‌كان ژنانیان مرشح ده‌كرد .
گومان له‌وه دانیه كه ئیسلامى سیاسى تیرۆرى داهێناوه بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانیان له رێگاى كوشتن و تۆقاندنى گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست به پله‌ى یه‌كه‌م و هه‌موو جیهان به‌گشتى .بۆ وێنه تاوانى 11ى سبتمبر كارى گروپى تیرۆرستى ئه‌لقاعیده بوو به رێبه‌رایه‌تى ئوسامه بن لادن كه له ئه‌فغانستان نه‌خشه‌ى بۆ ئه‌و كاره تیرۆرستیه دارشتبوو كه ئه‌مریكاى دوژمنى شه‌خصى وكوێرى کرد به ئامانج كه ژیانى خه‌ڵكى ئه‌مریكا و دیموكراسى به‌رچاوى ره‌شكردبوو .
جه‌نگى ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر تاڵیبان ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ كه‌گۆڕانى گه‌وره له ناوچه‌كه دروست بوو كه تیایدا جه‌نگى دژه تیرۆر له لایه‌ن به‌ره‌یه‌ك كه له لایه‌ن چه‌ندین وڵاتى زلهێز دروست بوبوو بۆ له‌ناوبردنى تیرۆریزم له جیهاندا له‌راستیدا تیرۆر كارى ئیسلام نیه كه له قورئانى پیرۆز باس ئه‌و جۆره كوشت و تۆقانده بكات ,به مانایه‌كى تر تیرۆر كارى ئیسلام نیه ئه‌وه‌ش كه‌هه‌یه كۆمه‌لێك ره‌وتى ئیسلامین كه زۆرجار به‌ده‌ستى غه‌رب دروست كراون له‌كاتى شه‌رى سارددا. ئه‌و ره‌وتانه‌ش زۆر بێهێز و لاواز بوون له سه‌ره‌تادا دواى 11ى سبتیمبر ئه‌و ره‌تانه كه‌وتنه‌خۆ بۆ دامه‌زراندى دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازى به‌جۆرێك كه له حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى پێشوو نه‌یانتوانیبوو ئه‌و جۆره دامه‌زراوه سه‌ربازیانه دابمه‌زرێنن.
شێردڵ یاسین
.sherdl_yasen@yahoo.com