|
ڕۆڵی ڕیفۆرمی دینی له‌سه‌ر دیموکراسی...به‌شی یه‌که‌م
Thursday, 12.27.2007, 08:52am (GMT)
له عه‌ره‌بییه‌وه : یادگار حه‌مه غه‌ریب...به‌شی یه‌که‌م
مارتین لۆته‌ر ، زاهیدى ئه‌ڵمانى هه‌ڵگیرسێنه‌رى شۆڕشى دینى بوو له 1517دا، مه‌سیحیه‌تى ڕۆژئاواى بۆ هه‌میشه دابه‌شكرد به‌سه‌ر مه‌زهه‌بى كاتۆلیك و لقه جۆراوجۆره‌كانى مه‌زهه‌بى پڕۆتستان. ناوه‌ڕۆكى بزوتنه‌وه‌ى ڕیفۆرمى دینى نه‌به‌ردیك بوو بۆ ئازادى ، ئازادى تاك له گرێ و به‌ندى یاسایى شه‌رعى كاتۆلیك و چاودێرى ڕۆحانییه‌كان ، ئازادى كاربه‌ده‌ستانى سیاسى له ده‌سه‌ڵات و ئیلتزامى كڵێسا و ئازادى ڕوحانێكى ناوخۆیى له فشارى حكومڕانى ناوه‌ندى پاپا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ئه‌م نه‌به‌رده‌ى پڕۆتستان بۆ ئازادى ته‌نیا ڕۆڵێكى لاوه‌كى له‌سه‌ر هزر و بنه‌ماكانى دیمو‌كراتى هه‌بوو ، فێركارى خوداناسى ئیلهام به‌خشى ئه‌و لێوانلێوبوو له هێما و به‌ڵگه‌كانى دیمو‌كراتى.
ڕیفۆرم خوازه به‌ناوبانگه‌كانى سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى شازده‌یه‌م ، واته لۆته‌ر و فیلیپ ملانشتون و هۆلدریش تسوینگلى و جۆن كالون و مارتین بۆتسر ئه‌وانى تر، به‌م شێوه‌یه خه‌ڵكیان په‌روه‌رده ده‌كردوو په‌یامه‌كانیان بڵاوده‌كرده‌وه كه هه‌موو مرۆڤێك له‌یه‌ككاتدا هه‌م پیرۆزه و هه‌م گوناهبار . له‌لایه‌كه‌وه هه‌موو تاكێك به شێوه‌ى خوا دروست ده‌بێت و خه‌سڵه‌تى خوایه‌تى تیایه بۆ جێبه‌جێكردنى یه‌كسانى . خواوه‌ند هه‌مووكاتێك بۆ كارێكى تایبه‌ت بانگ ده‌كات ، كه‌له‌لایه‌نى پیرۆزى و پله‌وپایه‌وه هه‌روه‌ها هه‌موو كاره‌كانى تره، هه‌مووكاتێك یه‌ك پێغه‌مبه‌ر و پله‌وپایه‌یه‌كى باڵاى دینى و شا و به‌رپرسى ئامۆژگارى كردن و حكومڕانییه له كۆمه‌ڵگادا. له‌م ڕووه‌وه هه‌مووتاكێك هه‌مووكاتێك خاوه‌نى مافى ئازادى سروشتى بۆ ژیان و ئیمان هه‌بوون و خزمه‌ت به خوا و دراوسێكانى. هه‌موو خه‌ڵكى مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه كتێبى پیرۆز به زمانى خۆیان بخوێنن و فێرى ببن و له پیشه‌یه‌كدا كاربكه‌ن . له لایه‌كى تره‌وه هه‌موو تاكه‌كان له ناخ دا گوناهبارن و ئاماده‌ى خراپه‌كاریان تێدایه و خۆ په‌رستن. ئه‌وانه پێویستیان به‌گرێ به‌ندو ڕێگرى یاسایى ئه‌خلاقى و مه‌ده‌نى هه‌یه هه‌تا له ڕسوایى و ڕه‌زیل بوون بیان گه‌ڕێنێته‌وه و به‌ره‌و فه‌زیله‌ت هانیانبدات. مرۆڤه‌كان پێویستیان به دروستكردنى په‌یوه‌ندى هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تردا هه‌تا ئامۆژگارى ئه‌وانه بكه‌ن و یارمه‌تیان بده‌ن و تا یاسا‌و خۆشه‌ویستى باڵ بكێشێت به‌سه‌ریاندا. به‌م شێوه‌یه مرۆڤه‌كان ، سه‌ره‌ڕاى سروشتى خۆیان ، بوونه‌وه‌رێكن په‌یوه‌ست به ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بۆ نمونه په‌یوه‌ستن به خێزان و كڵێسا و قوتابخانه و ئه‌نجومه‌ن و هه‌یئه‌ته‌كانى تره‌وه، كه خوا ئه‌مانه جێگیركردووه و به پێى په‌یمانه مرۆییه‌كان دامه‌زراون و پێویستن بۆ گه‌شه‌ى تاك و بۆ به‌ڕێوه‌چونى كاروباره‌كانى حكومه‌ت. له سه‌ره‌تاكانى ده‌یه‌ى 1560دا پرۆتستانه فه‌ره‌نسییه‌كان ئه‌گنۆستیكه‌كانى Agnostique و زاهیدانى هۆڵه‌ندى و پرسبیترییه‌كانى سكۆتله‌ندا و گروپه‌كانى تر‌ى پرۆتستان، ده‌ستیان به‌به‌رهه‌مهێنانى تێورى دیمو‌كراتى كرد له‌م خوداناسیانه‌ى په‌یوه‌ست به ڕیفۆرمى دینییه‌وه. خوداناسى یه‌كه‌م بزوتنه‌وه‌ى ڕیفۆرمى دینى له باره‌ى كه‌سێتییه‌وه خزاندنه ناو تیۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى دیموكراته‌وه. له‌وێدا كه هه‌موو مرۆڤه‌كان له به‌رامبه‌ر خودا دا یه‌كسانن، ده‌بێت له به‌رامبه‌ر كاربه‌ده‌ستانى سیاسی خواوه‌ند وا یه‌كسان بن له حكومه‌تدا. له‌وێدا كه خودا ئازادییه سروشتییه‌كانى په‌یوه‌ست به ژیان و بیروباوه‌ڕه‌وه به خشیووه به هه‌موو مرۆڤه‌كان ، ده‌بێت ده‌وڵه‌ت ئازادییه مه‌ده‌نیییه‌كان هاوشێوه بۆئه‌وانه دابین بكات، له‌وێدا كه خوا هه‌موو مرۆڤه‌كانى به پێغه‌مبه‌رو خاوه‌ن پله‌وپایه‌ى باڵایى دینى و شا بانگ كردووه، ده‌بێت ده‌وڵه‌ت داكۆكیكه‌ر و پارێزه‌رى ئازادییه‌كانى ئه‌وان بێت له زه‌مینه‌كانى ده‌ربڕین و خواپه‌رستى و حوكمڕانى له كۆمه‌ڵگادا . له‌وێدا خوا مرۆڤه‌كانى وه‌ك بونه‌وه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى دروستكردووه ، ده‌بێت ده‌وڵه‌ت پارێزه‌رى بنه‌ما كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێت به‌تایبه‌ت كڵێسا و قوتابخانه و خێزان.
یه‌كه‌مین ڕیفۆرمى دینى له‌باره‌ى خوداناسییه‌وه له‌باره‌ى په‌یمانبه‌ستن به‌شێوه‌ى تیۆرى یاسایى دیمو‌كراتى ده‌ركه‌وت . كۆمه‌ڵگا و حكومه‌ته‌كان ده‌بێت له ڕێگه‌ى به‌ڵگه‌نامه یان ده‌ستورى نوسراوى ئیختیارییه‌وه پێكبێن و گروپ و لایه‌نه‌كان له به‌رامبه‌ر خوا و یه‌كتردا سوێندى وه‌فادارى بخۆن. ئه‌م ده‌ستوره ده‌بێت ئامانج و به‌ها كۆمه‌ڵاییه‌كان وه‌سف بكه‌ن و ماف و ئه‌ركى هاوڵاتیان و ده‌سه‌ڵات و مافى تایبه‌ت به خاوه‌ن پله‌وپایه‌كان ده‌ستنیشان و دیاریبكه‌ن یه‌كه‌مین ڕیفۆرمى دینى له‌باره‌ى گوناهه‌وه به‌شێوه‌ى تیۆرى سیاسی دیموكرات ده‌ركه‌وت . پله‌وپایه و كارى سیاسی ده‌بێت له به‌رامبه‌ر گوناهبارى حه‌قیقه‌تى خاوه‌ن پله‌ى سیاسی دا پارێزراوبێت . ده‌بێت ده‌سه‌ڵات له نێوان هێزى جێبه‌جێكردن و یاسا دانان و قه‌زایى دا دابه‌ش بكرێت كه ئه‌مانه كۆنتڕۆڵى حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
|